جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سالار سەلمان»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١٥: ھێڵی ١٥:


[[پەڕگە:2023-01-17 003109.jpg|وێنۆک|چەپ]]
[[پەڕگە:2023-01-17 003109.jpg|وێنۆک|چەپ]]
 
[[پەڕگە:0028789452 0.jpg|وێنۆک|چەپ]]
هونەرمەند لە ئێستادا لە وڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە.
هونەرمەند لە ئێستادا لە وڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە.



وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٣٢، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

2023-01-16 235140.jpg

سالار سەلمان هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر میوزیکژەن و گۆرانینووس و گیتارژەن، لە 25-06-1959 لەشاری کەرکووکی باشووری کوردستان لەدایکبووە.


ژیانی ھونەری: -

هونەرمەند سالار سەلمان لە ساڵانی هەشتاکانەوە سەرقاڵی کاری ھونەرییە و بەھۆی ئەو ئاوازانەی کە دایناوە، ئەو گۆرانییانەی کە نووسیویەتی و ئامێرەکەی (گیتار) بە کەسێکی داھێنەر و پێشەنگ پێناسە دەکرێ کە کارەکانی دانسقە و جیاواز بووە. سالار بە هۆی تێکست و گۆرانییەکانییەوە لە لایەن ئەمن و ئیستیخباراتەوە چەندین جار لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکەن و هەر بۆیە لە ساڵی 1982 بە ناچاری لە رێی ئێرانەوە بەرەوە ئەوروپا هەڵدێت و لە هۆڵەندا نیشتەجێ دەبێـت.

سالار زیاتر بە ئاوازەکانییەوە ناسراوە و ئەو کاسێتەی تیپی مۆسیقای سروود لە ساڵی 1986داتۆماری کرد، ھەمووی بەرھەمی ئەو بوون. زۆر ھونەرمەندی کوردی وەکوو: کڵپە مستەفا، کەمال مەحەمەد و سالار مەحموودی پێگەیاندووە و ئاوازی بۆ داناون کە بە ئێستاشەوە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانن و لەسەر زاری خەڵکن و ھەنووکەش بەردەوامە.


هونەرمەند سالار سەلمان جگە لە کاری ھونەری لە 20-01-1989 لەگەڵ چەند ھونەرمەندێکی تر یانەی کوردیی میدیایی لە ئەمستەردامی ھۆڵەند دامەزراندووە. زۆربەی گۆرانییەکانی سالار سەلمان لەلایەن گۆرانیبێژانی ترەوە وەکوو چیا مەدەنی وتراونەتەوە.

2023-01-17 003109.jpg
0028789452 0.jpg

هونەرمەند لە ئێستادا لە وڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە.


گۆرانییەکان:-

  • ئەمشەو ئەمشەو
  • ئەی مانگ (لەگەڵ سەرکەوت سەعید)
  • بڕیاری چی بەم؟
  • بە شەوقی
  • چەکھەڵگری خاکێکم
  • خۆزگە
  • دایە گیان
  • دەبێت ڕووکەینە سارا
  • دەچینۆ
  • دەردی غوربەت
  • شەوێکە ئەمشەوی تر
  • شیرینێ
  • کوڵم و ئەگریجە
  • کۆتری سپی
  • گەرچی وێڵی دەشت و دەرم
  • لە پاش تۆ
  • لە ھەر سووچێ
  • مام لالۆ
  • وڵاتم بەجێھێشت
  • وێنەی تۆ
2023-01-16 235234.jpg


ئاوازەکان: -

هونەرمەند سالار ئاوازی بۆ چەندین گۆرانی و گۆرانیبێژ داناوە:

کڵپە مستەفا

  • بە شەوقی
  • گەرچی وێڵی دەشت و دەرم
  • وێنەی تۆ


کەمال مەحەمەد

  • بڕیاری چی بەم؟
  • شیرینێ


سالار مەحموود

  • ئەرێ ھۆ لەیلی
  • لە پاش تۆ


کەمال محەممەد و میران عەلی

  • جەژنی مەرگ


سەرکەوت سەعید

  • یاران


ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق