٢١٬٨٢٨
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « نووسینی :عەبدوڵڵا سەمەدی وێنۆک دەنگی من زەنگە، دەڵێ ئازادی ئاوڕێک لە ژیان و بەرهەمی عوبەیدیللا ئەییووبیان '''بنەماڵە''' لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەهەمی زایینیدا کە هاوکات بوو لەگەڵ دوایین ساڵەکانی سەلتەنەتی بنە...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
نووسینی :عەبدوڵڵا سەمەدی | |||
[[پەڕگە:عوبەیدیللا ئەییووبیان...jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:عوبەیدیللا ئەییووبیان...jpg|وێنۆک]] | ||
ھێڵی ١٠: | ھێڵی ١٠: | ||
لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەهەمی زایینیدا کە هاوکات بوو لەگەڵ دوایین ساڵەکانی سەلتەنەتی بنەماڵەی ئەفشار و سەرەتای دامەزرانی دەسەڵاتی بنەماڵەی زەند لە ئێران، عەشیرەتی دێبۆکری لە «ئامێد»ی باکووری کوردستانەوە ڕوویان کردووەتە ڕۆژهەڵات و لە ناوچەی موکریان گیرساونەوە[1]. هاوکات چەند تیرە و تایفە و بنەماڵەش، بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە، ڕەگەڵ ئەو کۆچە مێژوویییەی عەشیرەتی دێبۆکری کەوتوون و هەرکام لە شوێنێک گیرساونەوە. یەک لەوان، «بنەماڵەی ئەییووبیان» بوون کە بەرەو باشووری کوردستان ڕۆیشتوون و لە ناوچەی «سەرکەبکان» نیشتەجێ بوون کە ئێستا یەکێک لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیەیە لە باکووری ڕۆژئاوای شاری سلێمانی. چەند ساڵ دواتر، «سەید ئەییوب» ناوێکی ئەو بنەماڵەیە بە دوای خوێندندا ڕووی کردووەتە سابڵاغ، کە ئەودەم نێوبانگی مزگەوتی سوور و مەدرەسە و مامۆستا پایەبەرزەکانی وەک «مەلا محەمەدی بانی»، «مەلا محەمەدی یایە»، «مفتی زەهاوی» و «مەلا عەبدوڵڵای پیرەباب» تا دوور ڕۆیشتبوو و پاشانیش سەدان شاعیر و نووسەر و زانای وەک «مەولەویی تاوگۆزی» و «مەحوی» دەرسیان تێدا خوێند و بەهرەی گەورەیان وەدەست هێنا کە سوودی بە زمان و فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەکەمان بەخشی. بە هاتنی سەید ئەییوب بۆ مەهاباد، لکی موکریانیی ئەو بنەماڵەیە لە مەهاباد دامەزرا و بە «ئەییووبیانی موکری» ناسران، کە لە ساڵەکانی دوای (1307/ 1928) کە دەفتەرچەی پێناسە بە ناوی «شناسنامە» لە ئێراندا کرایە گشتی و قانوونی، لە پێناسەی ئیدارەی ئاماردا «موکری»یەکە بەهۆی خراپ نووسین و خراپ خوێندنەوە، گۆڕا بە «مەرکەزی» و ئێستا ناوی بنەماڵەیییان «ئەییووبیانی مەرکەزی»یە. | لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەهەمی زایینیدا کە هاوکات بوو لەگەڵ دوایین ساڵەکانی سەلتەنەتی بنەماڵەی ئەفشار و سەرەتای دامەزرانی دەسەڵاتی بنەماڵەی زەند لە ئێران، عەشیرەتی دێبۆکری لە «ئامێد»ی باکووری کوردستانەوە ڕوویان کردووەتە ڕۆژهەڵات و لە ناوچەی موکریان گیرساونەوە[1]. هاوکات چەند تیرە و تایفە و بنەماڵەش، بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە، ڕەگەڵ ئەو کۆچە مێژوویییەی عەشیرەتی دێبۆکری کەوتوون و هەرکام لە شوێنێک گیرساونەوە. یەک لەوان، «بنەماڵەی ئەییووبیان» بوون کە بەرەو باشووری کوردستان ڕۆیشتوون و لە ناوچەی «سەرکەبکان» نیشتەجێ بوون کە ئێستا یەکێک لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیەیە لە باکووری ڕۆژئاوای شاری سلێمانی. چەند ساڵ دواتر، «سەید ئەییوب» ناوێکی ئەو بنەماڵەیە بە دوای خوێندندا ڕووی کردووەتە سابڵاغ، کە ئەودەم نێوبانگی مزگەوتی سوور و مەدرەسە و مامۆستا پایەبەرزەکانی وەک «مەلا محەمەدی بانی»، «مەلا محەمەدی یایە»، «مفتی زەهاوی» و «مەلا عەبدوڵڵای پیرەباب» تا دوور ڕۆیشتبوو و پاشانیش سەدان شاعیر و نووسەر و زانای وەک «مەولەویی تاوگۆزی» و «مەحوی» دەرسیان تێدا خوێند و بەهرەی گەورەیان وەدەست هێنا کە سوودی بە زمان و فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەکەمان بەخشی. بە هاتنی سەید ئەییوب بۆ مەهاباد، لکی موکریانیی ئەو بنەماڵەیە لە مەهاباد دامەزرا و بە «ئەییووبیانی موکری» ناسران، کە لە ساڵەکانی دوای (1307/ 1928) کە دەفتەرچەی پێناسە بە ناوی «شناسنامە» لە ئێراندا کرایە گشتی و قانوونی، لە پێناسەی ئیدارەی ئاماردا «موکری»یەکە بەهۆی خراپ نووسین و خراپ خوێندنەوە، گۆڕا بە «مەرکەزی» و ئێستا ناوی بنەماڵەیییان «ئەییووبیانی مەرکەزی»یە. | ||
لەدایکبوون و خوێندن | '''لەدایکبوون و خوێندن''' | ||
مامۆستا عوبەیدیللا ئەییووبیان، کوڕی سەید عەبدوڵڵا، کوڕی سەید تەها، لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزی 1307ی هەتاوی، بەرامبەر 21ی مارسی 1928 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە. سەید عەبدوڵڵا حەوت کوڕی بووە کە عوبەیدیللا لە ناویاندا پێنجەمینە. سەید عەبدوڵڵا لە کەسایەتییە خاوەن ڕێزەکانی مەهاباد بووە و لە تەمەنی سەدوسێ ساڵیدا هەر لەم شارە کۆچیدوایی کردووە. سەید عەبدوڵڵا لە ئاست ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سەردەمی خۆی بێلایەن نەبووە و بە ناوی نهێنیی «پاکۆ» ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف بووە. زیبا خانمی دایکی، کە لە بەفرانباری 1342 ڕێکەوتی سەرەتای ژانویەی 1964 لە مەهاباد کۆچیدوایی کرد، کچی «حاجی سەید محەمەدی فەخرولعولەما»، لە تایفەی مەلاجامی و لە بنەماڵەی شێخولئیسلامییەکانی مەهابادە کە دەچنەوە سەر ئەبووبەکری موسەنیفی چۆڕی و پیرخدری شاهۆ. | مامۆستا عوبەیدیللا ئەییووبیان، کوڕی سەید عەبدوڵڵا، کوڕی سەید تەها، لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزی 1307ی هەتاوی، بەرامبەر 21ی مارسی 1928 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە. سەید عەبدوڵڵا حەوت کوڕی بووە کە عوبەیدیللا لە ناویاندا پێنجەمینە. سەید عەبدوڵڵا لە کەسایەتییە خاوەن ڕێزەکانی مەهاباد بووە و لە تەمەنی سەدوسێ ساڵیدا هەر لەم شارە کۆچیدوایی کردووە. سەید عەبدوڵڵا لە ئاست ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سەردەمی خۆی بێلایەن نەبووە و بە ناوی نهێنیی «پاکۆ» ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف بووە. زیبا خانمی دایکی، کە لە بەفرانباری 1342 ڕێکەوتی سەرەتای ژانویەی 1964 لە مەهاباد کۆچیدوایی کرد، کچی «حاجی سەید محەمەدی فەخرولعولەما»، لە تایفەی مەلاجامی و لە بنەماڵەی شێخولئیسلامییەکانی مەهابادە کە دەچنەوە سەر ئەبووبەکری موسەنیفی چۆڕی و پیرخدری شاهۆ. | ||
ھێڵی ١٢٢: | ھێڵی ١٢٢: | ||
جگە لەمانە، لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی دوای 1357 [زستانی 1979]دا چاوپێکەوتن و وتوێژیشی لەگەڵ کراوە. بەو پێیە دەورانی چالاکیی ئەدەبی وی دەکەوێتە نێوان ساڵانی (1327 تا 1350/ 1948 تا 1971) کە گرینگترین بەرهەمەکانی خۆی تێدا خولقاندووە. | جگە لەمانە، لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی دوای 1357 [زستانی 1979]دا چاوپێکەوتن و وتوێژیشی لەگەڵ کراوە. بەو پێیە دەورانی چالاکیی ئەدەبی وی دەکەوێتە نێوان ساڵانی (1327 تا 1350/ 1948 تا 1971) کە گرینگترین بەرهەمەکانی خۆی تێدا خولقاندووە. | ||
پێ: یادداشت | '''پێ: یادداشت''' | ||
دەکرێ بڵێین «یادداشت»ەکان، لایەنی هەرە زۆری نووسینەکانی مامۆستا ئەییووبیان پێک دێنن. ئەو هەمیشە خەریکی نووسین بوو. ئەوەی لە پێوەندی و قسەوباسەکانی ڕۆژانەدا بە پێویستی زانیبا، لە یەکەم دەرفەتدا یادداشتی لێهەڵدەگرتەوە و لە شوێنی خۆیدا تۆماری دەکرد. لە ناو ئەم یادداشتانەدا سەدان زانیاری و ڕاستکردنەوە و وشە و ئاماژەی مێژوویی و ئەدەبی هەیە کە بێگومان لەجێی خۆی زۆر بە کار دێن. سەدان فایل و پاکەت و جێوڕێی تایبەتی هەبوو کە ئەم فیش و لاپەڕانەی تێدا هەڵگرێ. هیچ کتێبێکی کتێبخانەکەی نییە کە لە سەرەتا و دوایی و حاشییەی لاپەڕەکاندا ڕاستکردنەوە و بیروبۆچوونی خۆی لە سەر نەنووسیبێ. بەشی هەرە زۆری ئەم یادداشتانە بە پرژوبڵاوی ماونەوە و لە فەوتان نزیکن. | دەکرێ بڵێین «یادداشت»ەکان، لایەنی هەرە زۆری نووسینەکانی مامۆستا ئەییووبیان پێک دێنن. ئەو هەمیشە خەریکی نووسین بوو. ئەوەی لە پێوەندی و قسەوباسەکانی ڕۆژانەدا بە پێویستی زانیبا، لە یەکەم دەرفەتدا یادداشتی لێهەڵدەگرتەوە و لە شوێنی خۆیدا تۆماری دەکرد. لە ناو ئەم یادداشتانەدا سەدان زانیاری و ڕاستکردنەوە و وشە و ئاماژەی مێژوویی و ئەدەبی هەیە کە بێگومان لەجێی خۆی زۆر بە کار دێن. سەدان فایل و پاکەت و جێوڕێی تایبەتی هەبوو کە ئەم فیش و لاپەڕانەی تێدا هەڵگرێ. هیچ کتێبێکی کتێبخانەکەی نییە کە لە سەرەتا و دوایی و حاشییەی لاپەڕەکاندا ڕاستکردنەوە و بیروبۆچوونی خۆی لە سەر نەنووسیبێ. بەشی هەرە زۆری ئەم یادداشتانە بە پرژوبڵاوی ماونەوە و لە فەوتان نزیکن. | ||
ھێڵی ١٣٦: | ھێڵی ١٣٦: | ||
ئیتر لەوە بەدواوە، هەموو ئەو پرۆژە گەورانەی کە لە سەری دابوو، وەک: «واژەنامەی ئەییووبیان»، «بیبلۆگرافیای کوردی»، «کولیاتی وەفایی»، «ڕێزمانی کوردی»، «دەفتەری بیرەوەری»، «فەرهەنگی مێژووی ڕەوەندانی کورد»، «یاریی کوردی»، «لێکۆڵینەوە و لەبەر یەک ڕانانی شێعری کلاسیک و نوێ»، «نەورۆزنامەی ئەییووبیان»، و پرۆژەی «دیوانی چەند شاعیرێکی موکریان»، بە نیوەچڵی و ناتەواوی لە کتێبخانەکەیدا بەجێمان. | ئیتر لەوە بەدواوە، هەموو ئەو پرۆژە گەورانەی کە لە سەری دابوو، وەک: «واژەنامەی ئەییووبیان»، «بیبلۆگرافیای کوردی»، «کولیاتی وەفایی»، «ڕێزمانی کوردی»، «دەفتەری بیرەوەری»، «فەرهەنگی مێژووی ڕەوەندانی کورد»، «یاریی کوردی»، «لێکۆڵینەوە و لەبەر یەک ڕانانی شێعری کلاسیک و نوێ»، «نەورۆزنامەی ئەییووبیان»، و پرۆژەی «دیوانی چەند شاعیرێکی موکریان»، بە نیوەچڵی و ناتەواوی لە کتێبخانەکەیدا بەجێمان. | ||
دایکی نیشتمان | '''دایکی نیشتمان''' | ||
شانۆی دایکی نیشتمان لە کۆتایییەکانی ساڵی (1323/ سەرەتاکانی 1945) لە مەهاباد نیشان درا و پاشان بۆ دەوروبەر ڕۆیی. هەرچەند ئەودەم مامۆستا عوبەیدیللا ئەییووبیان لە تەمەنی شازدە ساڵیدا بووە، بەڵام هەمیشە جەختی لە سەر ئەوە بوو کە شانۆی دایکی نیشتمان نووسین و بەرهەمی هەوڵی خۆیەتی. هەڵبەت وەک پێشتر ئاماژەی پێدرا، ئەو ساڵێک بەر لەم شانۆیە شێعری چاپ کراوە و چوار ساڵیش دوای شانۆکە بەرهەمی بەهێز و سەرکەوتووی «چریکەی هەڵۆ و کەوێ»ی بڵاو کردووەتەوە. | شانۆی دایکی نیشتمان لە کۆتایییەکانی ساڵی (1323/ سەرەتاکانی 1945) لە مەهاباد نیشان درا و پاشان بۆ دەوروبەر ڕۆیی. هەرچەند ئەودەم مامۆستا عوبەیدیللا ئەییووبیان لە تەمەنی شازدە ساڵیدا بووە، بەڵام هەمیشە جەختی لە سەر ئەوە بوو کە شانۆی دایکی نیشتمان نووسین و بەرهەمی هەوڵی خۆیەتی. هەڵبەت وەک پێشتر ئاماژەی پێدرا، ئەو ساڵێک بەر لەم شانۆیە شێعری چاپ کراوە و چوار ساڵیش دوای شانۆکە بەرهەمی بەهێز و سەرکەوتووی «چریکەی هەڵۆ و کەوێ»ی بڵاو کردووەتەوە. | ||
ھێڵی ١٨٦: | ھێڵی ١٨٦: | ||
ئارمی تایبەتیی مامۆستا ئەییووبیان، دوو گوڵە گەنم و قەڵەمی یادگاری کۆماری کوردستان بوو کە لە سەر دەستی دوو فریشتە بەرز کرابۆوە. ئەو درۆشمە لە سەر زۆربەی کتێبەکانی چاپ کراوە. بە مۆریش لە سەر کاغەز و کتێبەکانی ناو کتێبخانەی خۆی و یادداشتەکانی داوە. مەدالیاشی لە زێڕ لێدروست کردبوو کە لە بیست ساڵی دواییی تەمەنیدا لە لایەن «کۆمای کۆزانی کوردیناسی»یەوە،(K.K.K.) کە خۆی سەرۆکی بوو، بەو نووسەر و هونەرمەندە کوردانەی دەبەخشی کە کاری گەورە و بەنرخیان بە ئەنجام دەگەیاند. ئەو کۆمایە لە ڕاستیدا شوێنێکی تایبەت و ئەندامانێکی دیاریکراوی نەبوو، بەڵکوو زۆرتر وەک ئاواتێک و سیمبۆلێک لە دنیای ئارەزووە جوانەکانی مامۆستا ئەییووبیاندا بوونی هەبوو. | ئارمی تایبەتیی مامۆستا ئەییووبیان، دوو گوڵە گەنم و قەڵەمی یادگاری کۆماری کوردستان بوو کە لە سەر دەستی دوو فریشتە بەرز کرابۆوە. ئەو درۆشمە لە سەر زۆربەی کتێبەکانی چاپ کراوە. بە مۆریش لە سەر کاغەز و کتێبەکانی ناو کتێبخانەی خۆی و یادداشتەکانی داوە. مەدالیاشی لە زێڕ لێدروست کردبوو کە لە بیست ساڵی دواییی تەمەنیدا لە لایەن «کۆمای کۆزانی کوردیناسی»یەوە،(K.K.K.) کە خۆی سەرۆکی بوو، بەو نووسەر و هونەرمەندە کوردانەی دەبەخشی کە کاری گەورە و بەنرخیان بە ئەنجام دەگەیاند. ئەو کۆمایە لە ڕاستیدا شوێنێکی تایبەت و ئەندامانێکی دیاریکراوی نەبوو، بەڵکوو زۆرتر وەک ئاواتێک و سیمبۆلێک لە دنیای ئارەزووە جوانەکانی مامۆستا ئەییووبیاندا بوونی هەبوو. | ||
هەست و سۆز | '''هەست و سۆز''' | ||
مامۆستا ئەییووبیان پیاوێکی زۆر هەستیار بوو. لە ناو قسە و گوفتوگۆکانیدا جاری وا لە ناخی دڵەوە پێدەکەنی، لە هەمان کاتیشدا زۆر بە هاسانی فرمێسکی دەهاتە خوار. لە دواندا توند و تیژی و توڕڕەیی پێوە دیار بوو، تا ڕادەیەک کە زۆر جار دڵی نزیکترین کەسی لە خۆی دەئێشاند، کەچی لە ماوەیەکی کورتدا ئەهوەن دەبۆوە و هەر چۆنێک بوایە دڵی دەستاندەوە. ڕووبینی نەبوو و ڕاشکاوانە قسەی دڵی خۆی دەکرد. بە هەمان ڕادە کە لە وتووێژدا هێرشکەر بوو، لە نووسیندا ئەهۆن و لە سەرەخۆ بوو. لە تەواوی یادداشت و نووسراوەکانیدا تاکە ڕستەیەکی توند یا ناحەز وەبەرچاو نایە. | مامۆستا ئەییووبیان پیاوێکی زۆر هەستیار بوو. لە ناو قسە و گوفتوگۆکانیدا جاری وا لە ناخی دڵەوە پێدەکەنی، لە هەمان کاتیشدا زۆر بە هاسانی فرمێسکی دەهاتە خوار. لە دواندا توند و تیژی و توڕڕەیی پێوە دیار بوو، تا ڕادەیەک کە زۆر جار دڵی نزیکترین کەسی لە خۆی دەئێشاند، کەچی لە ماوەیەکی کورتدا ئەهوەن دەبۆوە و هەر چۆنێک بوایە دڵی دەستاندەوە. ڕووبینی نەبوو و ڕاشکاوانە قسەی دڵی خۆی دەکرد. بە هەمان ڕادە کە لە وتووێژدا هێرشکەر بوو، لە نووسیندا ئەهۆن و لە سەرەخۆ بوو. لە تەواوی یادداشت و نووسراوەکانیدا تاکە ڕستەیەکی توند یا ناحەز وەبەرچاو نایە. | ||
ھێڵی ٢٠٠: | ھێڵی ٢٠٠: | ||
لە یەک دوو مانگی دوایی تەمەنیدا، بۆ چارەسەریی نەخۆشی، سەفەری ئەورووپای کرد. ماوەیەکی کەمی یەک دوو حەوتەیی پێچوو و گەڕایەوە. دەفتەری یادداشتەکانی ئەم دوایین سەفەرەی تەنیا دوو یادداشتی کورتی تێدا نووسرابوو، یەکیان ژمارە تەلەفۆنی کەسێک بوو و ئەوی تریان ئەمە بوو: «ئەمڕۆ هەندێ حاڵم باشترە. نیگەرانم لێرە بمرم. پێم خۆشە بڕۆمەوە وڵات، بە یادی ئەو کیژە کوردەی خۆشم دەویست.» کەوایە ژن نەهێنانی مامۆستا ئەییووبیان، بە پێی تابلۆکەی شێعری حافز و ئەم دوایین یادداشتەی، وێدەچێ داستانی ئەوینێکی ناکام بووبێ و لە لای هیچ کەس نەیدرکاندبێ. | لە یەک دوو مانگی دوایی تەمەنیدا، بۆ چارەسەریی نەخۆشی، سەفەری ئەورووپای کرد. ماوەیەکی کەمی یەک دوو حەوتەیی پێچوو و گەڕایەوە. دەفتەری یادداشتەکانی ئەم دوایین سەفەرەی تەنیا دوو یادداشتی کورتی تێدا نووسرابوو، یەکیان ژمارە تەلەفۆنی کەسێک بوو و ئەوی تریان ئەمە بوو: «ئەمڕۆ هەندێ حاڵم باشترە. نیگەرانم لێرە بمرم. پێم خۆشە بڕۆمەوە وڵات، بە یادی ئەو کیژە کوردەی خۆشم دەویست.» کەوایە ژن نەهێنانی مامۆستا ئەییووبیان، بە پێی تابلۆکەی شێعری حافز و ئەم دوایین یادداشتەی، وێدەچێ داستانی ئەوینێکی ناکام بووبێ و لە لای هیچ کەس نەیدرکاندبێ. | ||
یادگارییەکان | '''یادگارییەکان''' | ||
بەشی یادگارییەکانی کتێبخانەی مامۆستا ئەییووبیان زۆر دەوڵەمەند و ڕەنگاوڕەنگ بوو. ئەگەر بە دەیان سەعات تێیدا گەڕابای و لە وێنە و نامە و شتی دەگمەنت ڕوانیبا، وەڕەز نەدەبووی. تەنانەت «قۆچەقانی»ی سەردەمی منداڵیی خۆیشی جوان و بێخەوش پاراستبوو. نووسەری ئەم وتارە لە هەموو سەردان و چاوپێکەوتنەکاندا هەوڵی دەدا بە فیلم یا بە دەنگ یا بە یادداشت هەڵگرتنەوە، زانیاری و باسوخواسەکان بۆ داهاتوو بپارێزێ. مامۆستا خۆی ئەم کارەی زۆر بە دڵ بوو و دەیگوت کەڵکی دانیشتن و لێدوانەکان زیاتر دەبێ و ئاکامی پتری لێ وەدەست دێ. ئێستا جگە لەو زانیارییانەی بە نووسینەوە لە دەمی خۆی وەرمگرتووە، دەوری پتر لە هەشت سەعات فیلم و دەنگیشم بە تۆمارکراوی لە ئەرشیڤدا پاراستووە. ئەم شێوازە متمانەیەکی بەنرخی لە لای ئەو بۆ من دروست کردبوو کە ببووە هۆی ئەوەی زۆرجار نامە و بەڵگەنامە و شتی دەگمەنم بە ئەمانەت بداتێ تا بیهێنمەوە ماڵ سکێنی بکەم و پاشان ئەسڵەکەی بۆ بەرمەوە. واش هەبوو کە خۆی پێشتر کۆپیی هەندێ شتی پێویستی بۆ هەڵدەگرتمەوە و دەیدامێ. لەم بەشەدا چەند نموونەیەکی ئەم یادگارییانە دەخەمە بەرچاو: | بەشی یادگارییەکانی کتێبخانەی مامۆستا ئەییووبیان زۆر دەوڵەمەند و ڕەنگاوڕەنگ بوو. ئەگەر بە دەیان سەعات تێیدا گەڕابای و لە وێنە و نامە و شتی دەگمەنت ڕوانیبا، وەڕەز نەدەبووی. تەنانەت «قۆچەقانی»ی سەردەمی منداڵیی خۆیشی جوان و بێخەوش پاراستبوو. نووسەری ئەم وتارە لە هەموو سەردان و چاوپێکەوتنەکاندا هەوڵی دەدا بە فیلم یا بە دەنگ یا بە یادداشت هەڵگرتنەوە، زانیاری و باسوخواسەکان بۆ داهاتوو بپارێزێ. مامۆستا خۆی ئەم کارەی زۆر بە دڵ بوو و دەیگوت کەڵکی دانیشتن و لێدوانەکان زیاتر دەبێ و ئاکامی پتری لێ وەدەست دێ. ئێستا جگە لەو زانیارییانەی بە نووسینەوە لە دەمی خۆی وەرمگرتووە، دەوری پتر لە هەشت سەعات فیلم و دەنگیشم بە تۆمارکراوی لە ئەرشیڤدا پاراستووە. ئەم شێوازە متمانەیەکی بەنرخی لە لای ئەو بۆ من دروست کردبوو کە ببووە هۆی ئەوەی زۆرجار نامە و بەڵگەنامە و شتی دەگمەنم بە ئەمانەت بداتێ تا بیهێنمەوە ماڵ سکێنی بکەم و پاشان ئەسڵەکەی بۆ بەرمەوە. واش هەبوو کە خۆی پێشتر کۆپیی هەندێ شتی پێویستی بۆ هەڵدەگرتمەوە و دەیدامێ. لەم بەشەدا چەند نموونەیەکی ئەم یادگارییانە دەخەمە بەرچاو: | ||
ھێڵی ٢١٠: | ھێڵی ٢١٠: | ||
(3). مامۆستا ئەییووبیان کوتە کاغەزێکی بچووکی لە سەر مقەببایەکی نارنجی چەسپاندووە و لە ژێری نووسیوە: «بیرەوەریی سیمیناری مەریوان». دەقی نووسراوەکە ئەمەیە: | (3). مامۆستا ئەییووبیان کوتە کاغەزێکی بچووکی لە سەر مقەببایەکی نارنجی چەسپاندووە و لە ژێری نووسیوە: «بیرەوەریی سیمیناری مەریوان». دەقی نووسراوەکە ئەمەیە: | ||
کچێکی جوان | |||
چرای عەشقی لە شەوگاری دڵی کوڕێکا | چرای عەشقی لە شەوگاری دڵی کوڕێکا | ||
ھێڵی ٢٤٢: | ھێڵی ٢٤٢: | ||
(4). مامۆستا مەحموود سەجادی (م.س. کارا)، لە سنەوە پێوەندیی نامەنووسینی بە مامۆستا ئەییووبیانەوە هەبوو و لەبارەی زمانی کوردییەوە بیروڕایان دەگۆڕییەوە. ئەم پێوەندییە لە دوای چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی «ژوورەزاری کار» ساز بوو، کە (پایزی 1363/ 1984) چاپی یەکەمی پەخش ببوو. هەرچەند سەرەتا ڕوانگەیان لەم بابەتەوە زۆر لە یەکتر نزیک نەبوو، بەڵام وردە وردە بە ئاکامی باش گەیشتبوون و پتر لێک نزیک ببوونەوە. کۆپیی دوو نامەی بەڕێز کارا لە لای من هەیە و لە یەکیاندا بە مێژووی 9/12/1363 ئاوا دەست پێدەکا: «زاتی بەڕێز، کاک عوبەیدیللا ئەییووبیان! هیوا و ئاواتم سەرکەوتن و بەرزیی بەڕێزتانە. لەوەی بیرت کردووم و نامەت بۆ ناردووم سەربەرز و شادم و سپاستان ئەکەم و خەمم ئەڕەوێتەوە. دڵسووتاوان لە کزەی دڵی یەکدی ئەگەن. بە فەرموودەی مەولەوی و بێسارانی "خەم چەنی خەمان زوو مەبۆ ساکن". بەڵام بەداخەوە هەلی ئەوەمان نییە خەمەکانمان لێک هەڵسەنگێنین و خۆی پێ بڕەنگێنین. کوڵی دڵ و هەنسکی گیانمان ئەوەیە کە زمانە شیرینەکەمان بەڕادەیەک بگا کە ژوور تا ژێری کوردستان لێک بگەیەنێ، تەنانەت هاوهەنگاوی زانست لە دنیادا وەکوو شەپۆلێکی نوێ دڵان ڕاکێشێ. جا هەرکام لە نۆڕگەی خۆمانەوە بەرەو ئەو ئامانجە هەوڵ ئەدەین». | (4). مامۆستا مەحموود سەجادی (م.س. کارا)، لە سنەوە پێوەندیی نامەنووسینی بە مامۆستا ئەییووبیانەوە هەبوو و لەبارەی زمانی کوردییەوە بیروڕایان دەگۆڕییەوە. ئەم پێوەندییە لە دوای چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی «ژوورەزاری کار» ساز بوو، کە (پایزی 1363/ 1984) چاپی یەکەمی پەخش ببوو. هەرچەند سەرەتا ڕوانگەیان لەم بابەتەوە زۆر لە یەکتر نزیک نەبوو، بەڵام وردە وردە بە ئاکامی باش گەیشتبوون و پتر لێک نزیک ببوونەوە. کۆپیی دوو نامەی بەڕێز کارا لە لای من هەیە و لە یەکیاندا بە مێژووی 9/12/1363 ئاوا دەست پێدەکا: «زاتی بەڕێز، کاک عوبەیدیللا ئەییووبیان! هیوا و ئاواتم سەرکەوتن و بەرزیی بەڕێزتانە. لەوەی بیرت کردووم و نامەت بۆ ناردووم سەربەرز و شادم و سپاستان ئەکەم و خەمم ئەڕەوێتەوە. دڵسووتاوان لە کزەی دڵی یەکدی ئەگەن. بە فەرموودەی مەولەوی و بێسارانی "خەم چەنی خەمان زوو مەبۆ ساکن". بەڵام بەداخەوە هەلی ئەوەمان نییە خەمەکانمان لێک هەڵسەنگێنین و خۆی پێ بڕەنگێنین. کوڵی دڵ و هەنسکی گیانمان ئەوەیە کە زمانە شیرینەکەمان بەڕادەیەک بگا کە ژوور تا ژێری کوردستان لێک بگەیەنێ، تەنانەت هاوهەنگاوی زانست لە دنیادا وەکوو شەپۆلێکی نوێ دڵان ڕاکێشێ. جا هەرکام لە نۆڕگەی خۆمانەوە بەرەو ئەو ئامانجە هەوڵ ئەدەین». | ||
(5). بەڕێز مەحموود وەلیزادە بە ناوی نهێنیی «م. ئیرەج» لە ژێکاف و وەزیری کشتوکاڵ لە سەردەمی کۆماردا، لە زووەوە نیشتەجێی تەورێز بوو و جگە بە سەردان نەهاتەوە مەهاباد. ڕۆژی 22ی ڕێبەندانی 1390 ڕێکەوتی 11ی فێوریەی 2012 لە تەمەنی نزیک بە نەوەد ساڵی لە تەورێز کۆچیدوایی کرد. لە ساڵانی پیری و دوایی تەمەندا، بە مێژووی 10/5/1384 هەست و سۆزی خۆی بە دە دێڕ شێعری فارسی سەبارەت بە دۆستی دێرینی خۆی دەربڕیوە و بەمجۆرە پێشکەش بە مامۆستا ئەییووبیانی کردووە: | (5). بەڕێز مەحموود وەلیزادە بە ناوی نهێنیی «م. ئیرەج» لە ژێکاف و وەزیری کشتوکاڵ لە سەردەمی کۆماردا، لە زووەوە نیشتەجێی تەورێز بوو و جگە بە سەردان نەهاتەوە مەهاباد. | ||
ڕۆژی 22ی ڕێبەندانی 1390 ڕێکەوتی 11ی فێوریەی 2012 لە تەمەنی نزیک بە نەوەد ساڵی لە تەورێز کۆچیدوایی کرد. | |||
لە ساڵانی پیری و دوایی تەمەندا، بە مێژووی 10/5/1384 هەست و سۆزی خۆی بە دە دێڕ شێعری فارسی سەبارەت بە دۆستی دێرینی خۆی دەربڕیوە و بەمجۆرە پێشکەش بە مامۆستا ئەییووبیانی کردووە: | |||
تقدیم به استاد بزرگ و دانشمندم جناب آقای عبید ایوبیان | |||
بدرد آمد دلم از روزگاران چرا برگشته بخت از این دیاران | بدرد آمد دلم از روزگاران چرا برگشته بخت از این دیاران | ||
ھێڵی ٢٧٠: | ھێڵی ٢٧٦: | ||
وێنەگر و هەواڵنێری ژاپۆنی، یای نووریکۆ ماتسووئوورا، لە ساڵانی 1384 و 85ی هەتاویدا سێ جار سەردانی مەهابادی کرد. لەم سەفەرانەدا بۆ کێشانی هەندێ وێنەی دەگمەن چاوی بە چەند کەسایەتییەکی کورد کەوت و بۆ ڕاپۆرتێکی وێنەیی لە قوربانییانی کیمیاوی سەفەری سەردەشتی کرد. نووسەری ئەم وتارە لە پووشپەڕی 1385، ڕێکەوتی جولای 2006، بۆ سەردانی مامۆستایان عوبەیدیللا ئەییووبیان لە مەهاباد و محەمەدی نووری لە بۆکان لەگەڵی بوو. خانمی نووریکۆ لەم چاوپێکەوتنەدا زۆر خولیای کەسایەتی و دیمەنی ماڵ و کتێبخانەکەی مامۆستا ئەییووبیان بوو و دەیان وێنەی هڵگرتەوە کە پاشان دوو وێنەی هەڵبژاردەی بۆ مامۆستا ئەییووبیان ناردەوە. پرۆژەی نووریکۆ بریتی بوو لە چوار کتێب لە سەر هەموو پارچەکانی کوردستان و ئەلبۆمێک لە وێنەی سروشت و دیمەن و کەسایەتییەکان، کە پرۆژەکەی بە دوایی گەیاند و کتێبەکانی بە زمانی ژاپۆنی چاپ و بڵاو کردەوە[5]. | وێنەگر و هەواڵنێری ژاپۆنی، یای نووریکۆ ماتسووئوورا، لە ساڵانی 1384 و 85ی هەتاویدا سێ جار سەردانی مەهابادی کرد. لەم سەفەرانەدا بۆ کێشانی هەندێ وێنەی دەگمەن چاوی بە چەند کەسایەتییەکی کورد کەوت و بۆ ڕاپۆرتێکی وێنەیی لە قوربانییانی کیمیاوی سەفەری سەردەشتی کرد. نووسەری ئەم وتارە لە پووشپەڕی 1385، ڕێکەوتی جولای 2006، بۆ سەردانی مامۆستایان عوبەیدیللا ئەییووبیان لە مەهاباد و محەمەدی نووری لە بۆکان لەگەڵی بوو. خانمی نووریکۆ لەم چاوپێکەوتنەدا زۆر خولیای کەسایەتی و دیمەنی ماڵ و کتێبخانەکەی مامۆستا ئەییووبیان بوو و دەیان وێنەی هڵگرتەوە کە پاشان دوو وێنەی هەڵبژاردەی بۆ مامۆستا ئەییووبیان ناردەوە. پرۆژەی نووریکۆ بریتی بوو لە چوار کتێب لە سەر هەموو پارچەکانی کوردستان و ئەلبۆمێک لە وێنەی سروشت و دیمەن و کەسایەتییەکان، کە پرۆژەکەی بە دوایی گەیاند و کتێبەکانی بە زمانی ژاپۆنی چاپ و بڵاو کردەوە[5]. | ||
دوابڕیار | '''دوابڕیار''' | ||
لانیکەم لە دە ساڵی دواییی تەمەنیدا، هەمیشە نیگەرانیی گەورەی مامۆستا ئەییووبیان، چارەنووسی کتێبخانەکەی بوو لە دوای خۆی. چەندین بڕیاری جۆراوجۆری گۆڕی، تا لە ئاکامدا چەند مانگ بەر لە مردن، بڕیاری گرت کتێبخانەکەی پێشکەشی جەنابی مەسعوود بارزانی بکا. کاروباری پێویستی بە چەشنی ڕەسمی لە دەفتەرخانەدا بە ئەنجام گەیاند و هیچ گرفتێکی قانوونی نەهێشتەوە. تەنانەت نوسخەیەک لە بڕیارنامەکەی بە خەتی نەستەعلیق لە قەوارەی گەورەدا لە چوارچێوە گرت و بە دیواری هۆدەکەی هەڵواسی، تا هەموان بزانن مافی ئەوەی هەیە دوابڕیار بۆ بەرهەمی ڕەنجی خۆی بدا و چارەنووسی حاسڵاتی تەمەنی خۆی، بە دڵی خۆی دیاری بکا. | لانیکەم لە دە ساڵی دواییی تەمەنیدا، هەمیشە نیگەرانیی گەورەی مامۆستا ئەییووبیان، چارەنووسی کتێبخانەکەی بوو لە دوای خۆی. چەندین بڕیاری جۆراوجۆری گۆڕی، تا لە ئاکامدا چەند مانگ بەر لە مردن، بڕیاری گرت کتێبخانەکەی پێشکەشی جەنابی مەسعوود بارزانی بکا. کاروباری پێویستی بە چەشنی ڕەسمی لە دەفتەرخانەدا بە ئەنجام گەیاند و هیچ گرفتێکی قانوونی نەهێشتەوە. تەنانەت نوسخەیەک لە بڕیارنامەکەی بە خەتی نەستەعلیق لە قەوارەی گەورەدا لە چوارچێوە گرت و بە دیواری هۆدەکەی هەڵواسی، تا هەموان بزانن مافی ئەوەی هەیە دوابڕیار بۆ بەرهەمی ڕەنجی خۆی بدا و چارەنووسی حاسڵاتی تەمەنی خۆی، بە دڵی خۆی دیاری بکا. | ||
ماڵئاوایی | '''ماڵئاوایی''' | ||
لە کاتژمێر پێنجی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، شەشەمی خەرمانانی 1389ی هەتاوی، ڕێکەوتی 28ی ئاگۆستی 2010، مامۆستا ئەییووبیان لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە بەشی i.c.uی نەخۆشخانەی مەهاباد چاوی هەمیشەیی لێکنا. جەنازەکەیان یەک ڕۆژ لەوێ ڕاگرت تا دۆستان و ئاشنایانی لە دور و نزیک بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ناشتندا کۆبنەوە. ڕۆژی یەکشەممە، کاتژمێر 5/10ی بەیانی بە بەشداری کردنی نزیکەی سەد کەس لە دۆست و خزم و ئۆگرانی، لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتانی شاری مەهاباد، لە کەرتی کەسایەتییە هەڵکەوتەکانی ئەم شارە، ناسراو بە «گڵکۆی ناوداران/ مقبرةالمشاهیر» نێژرا. وەسیەتی خۆی ئەوە بوو کە لە بودجەی ماڵیی خۆی باغێکی بچووک لە دەوروبەری شار بکڕن و لەوێی بنێژن، بەڵام بەم ئاواتەشی نەگەیی. | لە کاتژمێر پێنجی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، شەشەمی خەرمانانی 1389ی هەتاوی، ڕێکەوتی 28ی ئاگۆستی 2010، مامۆستا ئەییووبیان لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە بەشی i.c.uی نەخۆشخانەی مەهاباد چاوی هەمیشەیی لێکنا. جەنازەکەیان یەک ڕۆژ لەوێ ڕاگرت تا دۆستان و ئاشنایانی لە دور و نزیک بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ناشتندا کۆبنەوە. ڕۆژی یەکشەممە، کاتژمێر 5/10ی بەیانی بە بەشداری کردنی نزیکەی سەد کەس لە دۆست و خزم و ئۆگرانی، لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتانی شاری مەهاباد، لە کەرتی کەسایەتییە هەڵکەوتەکانی ئەم شارە، ناسراو بە «گڵکۆی ناوداران/ مقبرةالمشاهیر» نێژرا. وەسیەتی خۆی ئەوە بوو کە لە بودجەی ماڵیی خۆی باغێکی بچووک لە دەوروبەری شار بکڕن و لەوێی بنێژن، بەڵام بەم ئاواتەشی نەگەیی. | ||
کۆتایی | '''کۆتایی''' | ||
ڕۆژی سێشەممە، 23ی خەرمانانی 1389، ڕێکەوتی 14ی سپتامبری 2010 کە حەڤدە ڕۆژ لە مەرگی مامۆستا ئەییووبیان تێپەڕبوو، هەر سێ خوشکی مامۆستا، فەوزیە خانم، مەعسوومە خانم و نوسرەت خانم، کە پێکەوە بڕیاریان گرتبوو وەسیەتی مامۆستا لە مەڕ کتێبخانەکەی بەجێبگەیەنن، بە تەلەفۆن داوایان لە نووسەری ئەم وتارە کرد کە کاتژمێر 5ی ئێوارە لە ماڵی مەعسوومە خانم، چاوم پێیان بکەوێ تا لە بابەت چۆنیەتیی ئەو کارە ڕاوێژ بکەین. لەم دانیشتنەدا داوای هەر سێ خوشک ئەوە بوو کە بە هیمەت یان بە قیمەت ئەرکەکە وەئەستۆ بگرم و بە حوزووری خۆیان کتێبخانەکە ببەستم. منیش نە بە هیمەت و نە بە قیمەت، بەڵکوو وەک بەجێهێنانی وەفا و ئەمەگ بەرامبەر مامۆستایەکی ئەویندار و لێهاتوو، قەبووڵم کرد و لە هەمان ڕۆژڕا تا 1ی ڕەزبەر، ڕێکەوتی 14 تا 23ی سپتامبر، بە ماوەی دە ڕۆژ سەرجەمی کتێبخانەکەم بە کتێب، گۆڤار، ڕۆژنامە، دەفتەر و دەستنووس، یادداشت، نوسخەی خەتتی، ئەلبۆمی وێنە، شریت، فیلم، سیدی، فلاپی و پۆستەر، لێک جیا کرادەوە و لە دەفتەرێکدا بە ناو و تێبینییەوە تومارم کردن. کتێبەکان بە دانە نووسران، بەڵام گۆڤار و ڕۆژنامەکان لە سەر یەک نووسران، بۆ وێنە سەرجەم ژمارەکانی گۆڤاری گەلاوێژ بە یەکەوە بەسترا و ژمارەیەکی لە دەفتەرەکەدا پێدرا، بەڵام لە بەشی تێبینیدا، نووسرا: ئەم کۆمەڵە گەلاوێژە، سەرجەم ئەوەندە بەرگە و بریتییە لە ژمارە فڵانەوە تا فڵان. یادداشتەکانیش بە فایل جیا کرانەوە و لە دەفتەرەکەدا یەک ژمارەیان پێدرا، بەڵام لە بەشی تێبینیدا نووسرا: فڵانە فایلی دەستنووس بریتییە لە ئەوەندە پووشە بابەتی جۆراوجۆر. نوسخەی خەتی بە دانە تۆمار کرا. لە ئاکامدا هەزار و حەوسەد و چل و حەوت ژمارە کتێب، بە زمانگەلی کوردی، فارسی، عەڕەبی، ئینگلیسی، فەرەنسی، ڕووسی، تورکی و ئیسپرانتو، و دەستنووس و نوسخەی خەتتی و گۆڤار و ڕۆژنامە لە دەفتەرەکەدا ناونووس کرا. ئەگەر هەر ژمارە گۆڤار و ڕۆژنامە و بابەتی دەستنووس بە دانە تومار کرابا، لیستەی کتێبخانەکە تا ڕادەی دووبەرابەر پتر دەڕۆیی. وێنەکان پتر لە دە ئەلبۆم بوون، کە وێنەی مێژوویی و کەسی و بنەماڵەیی و دۆستانە لێک جیا کرانەوە و پشتی وێنە مێژوویییەکان مۆری تایبەتیی مامۆستا ئەییووبیانی لێدرا. خوشکان سەرجەم وێنە و فیلم و فلاپی و سیدی و هەشت نوسخەی خەتتی لە دیوانی وەفایییان لە کتێبخانەکە جیا کردەوە تا پاشان خۆیان بڕیاری پێویستیان بۆ بگرن. سەعات حەوت و چلوپێنج خولەکی ئێوارەی ڕۆژی 1ی ڕەزبەری 1389 ڕێکەوتی 23ی سپتامبری 2010، سەرجەم کتێبخانەکەی مامۆستا ئەییووبیان، بە بێ ئەوانەی درانەوە بە خوشکانی، بووبە چلوچوار کارتۆنی شریتپێچ کراوی ژمارە و پێناسە لە سەر نووسراو. دەفتەری تۆمار کردنی کتێبخانەکە بووبە پەنجاوپێنج لاپەڕەی گەورە و لە دوایین لاپەڕەدا سوڕەتمەجلیسی شەرحی چۆنیەتیی کارەکە نووسرا و لە لایەن حازرانەوە ئیمزامان کرا. | ڕۆژی سێشەممە، 23ی خەرمانانی 1389، ڕێکەوتی 14ی سپتامبری 2010 کە حەڤدە ڕۆژ لە مەرگی مامۆستا ئەییووبیان تێپەڕبوو، هەر سێ خوشکی مامۆستا، فەوزیە خانم، مەعسوومە خانم و نوسرەت خانم، کە پێکەوە بڕیاریان گرتبوو وەسیەتی مامۆستا لە مەڕ کتێبخانەکەی بەجێبگەیەنن، بە تەلەفۆن داوایان لە نووسەری ئەم وتارە کرد کە کاتژمێر 5ی ئێوارە لە ماڵی مەعسوومە خانم، چاوم پێیان بکەوێ تا لە بابەت چۆنیەتیی ئەو کارە ڕاوێژ بکەین. لەم دانیشتنەدا داوای هەر سێ خوشک ئەوە بوو کە بە هیمەت یان بە قیمەت ئەرکەکە وەئەستۆ بگرم و بە حوزووری خۆیان کتێبخانەکە ببەستم. منیش نە بە هیمەت و نە بە قیمەت، بەڵکوو وەک بەجێهێنانی وەفا و ئەمەگ بەرامبەر مامۆستایەکی ئەویندار و لێهاتوو، قەبووڵم کرد و لە هەمان ڕۆژڕا تا 1ی ڕەزبەر، ڕێکەوتی 14 تا 23ی سپتامبر، بە ماوەی دە ڕۆژ سەرجەمی کتێبخانەکەم بە کتێب، گۆڤار، ڕۆژنامە، دەفتەر و دەستنووس، یادداشت، نوسخەی خەتتی، ئەلبۆمی وێنە، شریت، فیلم، سیدی، فلاپی و پۆستەر، لێک جیا کرادەوە و لە دەفتەرێکدا بە ناو و تێبینییەوە تومارم کردن. کتێبەکان بە دانە نووسران، بەڵام گۆڤار و ڕۆژنامەکان لە سەر یەک نووسران، بۆ وێنە سەرجەم ژمارەکانی گۆڤاری گەلاوێژ بە یەکەوە بەسترا و ژمارەیەکی لە دەفتەرەکەدا پێدرا، بەڵام لە بەشی تێبینیدا، نووسرا: ئەم کۆمەڵە گەلاوێژە، سەرجەم ئەوەندە بەرگە و بریتییە لە ژمارە فڵانەوە تا فڵان. یادداشتەکانیش بە فایل جیا کرانەوە و لە دەفتەرەکەدا یەک ژمارەیان پێدرا، بەڵام لە بەشی تێبینیدا نووسرا: فڵانە فایلی دەستنووس بریتییە لە ئەوەندە پووشە بابەتی جۆراوجۆر. نوسخەی خەتی بە دانە تۆمار کرا. لە ئاکامدا هەزار و حەوسەد و چل و حەوت ژمارە کتێب، بە زمانگەلی کوردی، فارسی، عەڕەبی، ئینگلیسی، فەرەنسی، ڕووسی، تورکی و ئیسپرانتو، و دەستنووس و نوسخەی خەتتی و گۆڤار و ڕۆژنامە لە دەفتەرەکەدا ناونووس کرا. ئەگەر هەر ژمارە گۆڤار و ڕۆژنامە و بابەتی دەستنووس بە دانە تومار کرابا، لیستەی کتێبخانەکە تا ڕادەی دووبەرابەر پتر دەڕۆیی. وێنەکان پتر لە دە ئەلبۆم بوون، کە وێنەی مێژوویی و کەسی و بنەماڵەیی و دۆستانە لێک جیا کرانەوە و پشتی وێنە مێژوویییەکان مۆری تایبەتیی مامۆستا ئەییووبیانی لێدرا. خوشکان سەرجەم وێنە و فیلم و فلاپی و سیدی و هەشت نوسخەی خەتتی لە دیوانی وەفایییان لە کتێبخانەکە جیا کردەوە تا پاشان خۆیان بڕیاری پێویستیان بۆ بگرن. سەعات حەوت و چلوپێنج خولەکی ئێوارەی ڕۆژی 1ی ڕەزبەری 1389 ڕێکەوتی 23ی سپتامبری 2010، سەرجەم کتێبخانەکەی مامۆستا ئەییووبیان، بە بێ ئەوانەی درانەوە بە خوشکانی، بووبە چلوچوار کارتۆنی شریتپێچ کراوی ژمارە و پێناسە لە سەر نووسراو. دەفتەری تۆمار کردنی کتێبخانەکە بووبە پەنجاوپێنج لاپەڕەی گەورە و لە دوایین لاپەڕەدا سوڕەتمەجلیسی شەرحی چۆنیەتیی کارەکە نووسرا و لە لایەن حازرانەوە ئیمزامان کرا. | ||
ھێڵی ٢٨٦: | ھێڵی ٢٩٢: | ||
بهنام آنکه هستي نام از او يافت | بهنام آنکه هستي نام از او يافت | ||
(صورتجلسه) | '''(صورتجلسه)''' | ||
دو هفته بعد از درگذشت زندهياد استاد عبيدالله ايوبيان مرکزي، در روز سهشنبه بيستوسوم شهريورماه 1389 شمسي، خواهران محترم استاد ايوبيان؛ به نامهاي خانم فوزيه، خانم نصرت و خانم معصومه، شهرت هر سه نفر «ايوبيان مرکزي»، بر اساس اطلاع از ارادت صميمانهاي که اينجانب عبدالله صمدي، معلم بازنشسته، در خدمت استاد زندهياد سيد عبيدالله ايوبيان مرکزي داشتم، از من درخواست کردند که نسبت به تهية ليستي کامل از کتابخانة شخصي استاد و سر و سامان دادن به کتابها، نسخههاي خطي، نشريات، دفترها و اوراق دستنويس و عکسها و آلبومهاي تاريخي و شخصي، پوسترها، فيلمها، فلاپيها و سيديها اقدام نمايم. اينجانب نيز برحسب درخواست آنان و نيز وظيفة اخلاقي که در قبال استاد زندهياد داشتم، عليرغم مشکلات فراوان شخصي و گرفتاريهاي مربوط به مغازۀ پدری و همچنين ازدواج دخترم، از عصر روز سهشنبه 23/6/1389 لغايت عصر روز پنجشنبه 1/7/1389 هر روز به صورت دو نوبته صبح و عصر نسبت به ثبت مجموعة کامل آرشيو و کتابخانة استاد، بدون هيچگونه انتظار و چشمداشتي و با حضور و کنترل دقيق هر سه خواهر محترم ياد شده در فوق، کلية امور مربوط به ثبت و سروسامان دادن به کتابخانه را تا بستهبندي نهايي و شمارهگذاري کارتنها، در مدت ده روز به انجام رسانيدم. در نهايت کل کتابخانة شخصي در يکهزار و هفتصد و چهل و هفت(1747) عنوان در صفحات يک(1) الي پنجاه و پنج(55) دفتر ثبت شد. همچنين کارتنهاي بستهبندي شده به تعداد چهلوچهار(44) کارتن طناب پيچي و شمارهگذاري شد. لازم به ذکر است که بنا به گفتة خواهران ياد شده، استاد عبيدالله ايوبيان شفاهاً از ايشان درخواست نموده که کلية نسخ مربوط به حاج عبدالرحيم وفايي از ليست کتابخانه خارج شوند و در خانوادة ايوبيان باقي بمانند. اينجانب جمعاً هشت(Description: 😎 نسخه خطي موجود در کتابخانه از آثار منظوم و منثور وفايي را، شامل يک نسخه به خط مرحوم ملا قادر مدرسي و يک نسخه به خط مرحوم سيد محمد ايوبيان مرکزي و شش نسخة متفرقه، جدا کرده و تحويل خواهران نامبرده نمودم. | دو هفته بعد از درگذشت زندهياد استاد عبيدالله ايوبيان مرکزي، در روز سهشنبه بيستوسوم شهريورماه 1389 شمسي، خواهران محترم استاد ايوبيان؛ به نامهاي خانم فوزيه، خانم نصرت و خانم معصومه، شهرت هر سه نفر «ايوبيان مرکزي»، بر اساس اطلاع از ارادت صميمانهاي که اينجانب عبدالله صمدي، معلم بازنشسته، در خدمت استاد زندهياد سيد عبيدالله ايوبيان مرکزي داشتم، از من درخواست کردند که نسبت به تهية ليستي کامل از کتابخانة شخصي استاد و سر و سامان دادن به کتابها، نسخههاي خطي، نشريات، دفترها و اوراق دستنويس و عکسها و آلبومهاي تاريخي و شخصي، پوسترها، فيلمها، فلاپيها و سيديها اقدام نمايم. اينجانب نيز برحسب درخواست آنان و نيز وظيفة اخلاقي که در قبال استاد زندهياد داشتم، عليرغم مشکلات فراوان شخصي و گرفتاريهاي مربوط به مغازۀ پدری و همچنين ازدواج دخترم، از عصر روز سهشنبه 23/6/1389 لغايت عصر روز پنجشنبه 1/7/1389 هر روز به صورت دو نوبته صبح و عصر نسبت به ثبت مجموعة کامل آرشيو و کتابخانة استاد، بدون هيچگونه انتظار و چشمداشتي و با حضور و کنترل دقيق هر سه خواهر محترم ياد شده در فوق، کلية امور مربوط به ثبت و سروسامان دادن به کتابخانه را تا بستهبندي نهايي و شمارهگذاري کارتنها، در مدت ده روز به انجام رسانيدم. در نهايت کل کتابخانة شخصي در يکهزار و هفتصد و چهل و هفت(1747) عنوان در صفحات يک(1) الي پنجاه و پنج(55) دفتر ثبت شد. همچنين کارتنهاي بستهبندي شده به تعداد چهلوچهار(44) کارتن طناب پيچي و شمارهگذاري شد. لازم به ذکر است که بنا به گفتة خواهران ياد شده، استاد عبيدالله ايوبيان شفاهاً از ايشان درخواست نموده که کلية نسخ مربوط به حاج عبدالرحيم وفايي از ليست کتابخانه خارج شوند و در خانوادة ايوبيان باقي بمانند. اينجانب جمعاً هشت(Description: 😎 نسخه خطي موجود در کتابخانه از آثار منظوم و منثور وفايي را، شامل يک نسخه به خط مرحوم ملا قادر مدرسي و يک نسخه به خط مرحوم سيد محمد ايوبيان مرکزي و شش نسخة متفرقه، جدا کرده و تحويل خواهران نامبرده نمودم. | ||
ھێڵی ٣٠٢: | ھێڵی ٣٠٨: | ||
سيد عبدالله صمدي- امضاء | سيد عبدالله صمدي- امضاء | ||
تاپۆی نامرادی | '''تاپۆی نامرادی''' | ||
ئەوە ئاکامی نووسەرێکی کورد بوو، کە لە سەر پێی خۆی ژیا، لە سەربەرزی و بەختەوەریی نەتەوەکەی زیاتر هیچ ئاواتێکی نەبوو و هیچی بۆخۆی نەویست و جگە لە بەشێک لە نووسراوەکانی، هیچیشی لە دوا بەجێ نەما. بەم جۆرە لە کاتێکدا کە بە زۆربەی ئاواتەکانی نەگەیی، ناکام و ڕەنجبەخەسار ماڵئاوایی لە کەس نەکرد و ڕۆیی. | ئەوە ئاکامی نووسەرێکی کورد بوو، کە لە سەر پێی خۆی ژیا، لە سەربەرزی و بەختەوەریی نەتەوەکەی زیاتر هیچ ئاواتێکی نەبوو و هیچی بۆخۆی نەویست و جگە لە بەشێک لە نووسراوەکانی، هیچیشی لە دوا بەجێ نەما. بەم جۆرە لە کاتێکدا کە بە زۆربەی ئاواتەکانی نەگەیی، ناکام و ڕەنجبەخەسار ماڵئاوایی لە کەس نەکرد و ڕۆیی. | ||
ھێڵی ٣١٨: | ھێڵی ٣٢٤: | ||
بە وردی هەر گەڵایێکی ببا بۆ قوژبن و چاڵێ[6] | بە وردی هەر گەڵایێکی ببا بۆ قوژبن و چاڵێ[6] | ||
پەراوێز | '''پەراوێز''' | ||
تێبینی: سەرجەم ئاماژە مێژوویییەکانی ئەم وتارە، یەکەمجار بە پێی کۆچیی هەتاوی و دواجار بە زایینین. | تێبینی: سەرجەم ئاماژە مێژوویییەکانی ئەم وتارە، یەکەمجار بە پێی کۆچیی هەتاوی و دواجار بە زایینین. | ||
ھێڵی ٣٣٦: | ھێڵی ٣٤١: | ||
[6]. لە دوو هۆنراوەی مامۆستا ئەحمەد هەردی وەرگیراوە؛ بڕ: ڕازی تەنیایی، چاپی دووەم، 1984، لاپەڕەکانی 63 ، 55. | [6]. لە دوو هۆنراوەی مامۆستا ئەحمەد هەردی وەرگیراوە؛ بڕ: ڕازی تەنیایی، چاپی دووەم، 1984، لاپەڕەکانی 63 ، 55. | ||
ئەم وتارە، پێشتر بە ناونیشانی ژێروو بڵاو کراوەتەوە: | ئەم وتارە، پێشتر بە ناونیشانی ژێروو بڵاو کراوەتەوە: |