جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «بەفرین ڕەشید»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٢٦: ھێڵی ٢٦:


له‌ ساڵی 2016دا دووبارە دەست دەکاتەوە بە خویندن، ئه‌مجاره‌ له‌ بواری په‌یكه‌رسازیدا  بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ شاری له‌نده‌ن به‌سه‌ركه‌وتووی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو دەکات.
له‌ ساڵی 2016دا دووبارە دەست دەکاتەوە بە خویندن، ئه‌مجاره‌ له‌ بواری په‌یكه‌رسازیدا  بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ شاری له‌نده‌ن به‌سه‌ركه‌وتووی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو دەکات.
 
[[پەڕگە:بەفرین ڕەشید 5.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
'''بەفرین رەشید''' بۆ یەکەم  جار لە رێکەوتی 08-03-2012  بۆ به‌رز راگرتنی ‌ هه‌شتی مارس(ڕۆژی جیهانی ژنان) له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كورد له‌ له‌نده‌ن پێشه‌نگایه‌كی  تایبەت دەکاتەوە.
'''بەفرین رەشید''' بۆ یەکەم  جار لە رێکەوتی 08-03-2012  بۆ به‌رز راگرتنی ‌ هه‌شتی مارس(ڕۆژی جیهانی ژنان) له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كورد له‌ له‌نده‌ن پێشه‌نگایه‌كی  تایبەت دەکاتەوە.



وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٢٩، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣

له‌ دایكبووی شاری سلێمانیە، له‌ خێزانێكی هورنه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆست په‌روه‌رده‌بووە.

بەفرین رەشید.jpg

خولیای ئەو بۆ هونه‌ر‌یی شێوه‌كاری و په‌یكه‌رتاشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی لاوێتی، ئه‌وه‌ش به‌كاریگه‌ر‌یی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ناو خێزانه‌كه‌ی كه باڵاده‌ست بوون له‌م جۆره‌ هونه‌ره‌دا.

وەک خۆی دەڵیت: خۆشم باش بیرم نایه‌ته‌وه‌ كه‌ی ده‌ستم پێكردوه‌ به‌ڵام دڵنیام ئه‌م به‌هره‌یه‌ له‌گه‌ڵمادا له‌ دایكبووه‌.

پاش ئه‌وه‌ی كوردستان جێ دەهێلیت له‌ ساڵی 1999وە له‌ هه‌نداران نیشته‌جێبووە، ئەوەش هه‌لێكی باش بوو بۆ من كه‌ په‌ره‌ به‌ کارە هوەنەرێکانی بدات.

سەرەتا له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ستیکردووە بەکارەکانی و پاشان بۆ ئاشنابوون به‌ دوونیا هونه‌ری شێوه‌كاری و په‌یكه‌رسازی له یه‌كێك له‌ په‌یمانگیه‌كی ڕۆژئاوای شاری له‌نده‌ن به‌ناوی ئیلنگ ،هامرسمس ئه‌ند وێست له‌نده‌ن (Ealing, Hammersmith and West London College) له‌ بواری هونه‌ری دا دەست بەخوێند دەکات، كه‌ ‌ تێدا فێری سكێچ كردن و شێوازە هونەرێکان بووە به‌ڕێگا ئه‌كادیمه‌یه‌كه‌ی، پاشان ئاشنا بووە به‌ به‌كارهینانی بۆیه‌ی زه‌یتی و دواجار بەسەرکەوتوویی خویندنەکەی تەواودەکات.

بەفرین رەشید1.jpg

جارێكی تر دووباره‌ گه‌ڕامه‌وەتەوە كوردستان، ئه‌مجاره‌ بەئەزموون و هه‌لی باشتری بۆ ڕه‌خسا كه‌ وه‌ك مامۆستای وانه‌ی هونه‌ری له‌ یه‌كیك له‌ قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی وانه‌ی هونه‌ری به‌ قۆناغی بنه‌ره‌تی بڵێتەوە.

ئەوەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی بریار بدات زیاتر په‌ره‌ به‌ هونه‌ره‌کەی بدات بە رێگایەکی ئه‌كادیمیانه‌ بۆیە هەر لە سلێمانی بەشداری لە خولێكی په‌یكه‌ر سازی لای هونه‌رمه‌ند چێنه‌ر نزار له‌ ساڵی 2014 دەکات.

ئیتر له‌ گه‌ڵ منداڵ و دنیا ره‌نگ به‌ته‌واوه‌تی سه‌رقاڵ دەبێ هه‌موو رۆژێك ئه‌زموون و به‌هایی هونه‌ریی زیادی ده‌كرد.

بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك كارێكی هونه‌ری هه‌ڵستاوە به‌ نه‌خشاندنی دیواری ئەو قوتابخانه‌یەی وانه‌ی تیا ده‌گووته‌وه‌، وه‌ك كارێكی هونه‌ری له‌وسات وكاتەی خۆیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو.

بەفرین رەشید2.jpg

پاشتریش ئەرکی پیشه‌نگای قوتبخانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌برد كه‌ بریتی بوو له‌ به‌رهه‌می خوێنكاره‌كان.

كارێكی تری گرنگ كه‌ جێگەی شانازی بووە، پڕۆژه‌یه‌ی گه‌وره‌ساڵان بوو كه‌ بۆ قه‌ڵاچۆكردنی نه‌خوێنده‌واری هاوشانی فێربوونی ئه‌لف و بێ ئەو وانه‌ی هونه‌ریم پێده‌گوتن و كۆتایش پێشه‌نگایی بۆ دەکردنەوە.

هه‌ر له‌ڕێگای وانه‌ وتنه‌وه‌ی کاری هونه‌ری به‌شداری چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكیه‌كانی تری خویندنی کردووە.

له‌ ساڵی 2016دا دووبارە دەست دەکاتەوە بە خویندن، ئه‌مجاره‌ له‌ بواری په‌یكه‌رسازیدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ شاری له‌نده‌ن به‌سه‌ركه‌وتووی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو دەکات.

بەفرین ڕەشید 5.jpg

بەفرین رەشید بۆ یەکەم جار لە رێکەوتی 08-03-2012 بۆ به‌رز راگرتنی ‌ هه‌شتی مارس(ڕۆژی جیهانی ژنان) له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كورد له‌ له‌نده‌ن پێشه‌نگایه‌كی تایبەت دەکاتەوە.

هەروەها له‌ ساڵی 2017 به‌ تابلۆیه‌ك به‌شداری پێشه‌نگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دەکات كه له‌ شار هەولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

ناوبراو له‌ شاری له‌نده‌ن وه‌ك مامۆستای خۆبه‌خش له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی زمانی كوردی بۆ ته‌مه‌نی جیاواز له‌ سه‌ره‌تایی و تا ناوەندی به‌ هه‌مان شێوازی كوردستان، كار و چالاكی هونه‌ری له‌ گه‌ڵ قوتابیان و قوتابخانه‌كه‌دا کردووە.

هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ریو چ وه‌ك هونه‌رمه‌ند به‌ په‌یکەرساز بەشداری کردووە له‌ كورته‌ فلیمی ئای لێت یوو گۆ (I let you go) كه‌ له ‌شاری له‌نده‌ن به‌رهه‌م هێنرا.

له‌ مانگی 9ی ساڵی 2019دا به‌ 6 تابلۆ به‌شدار به‌شداری پێشه‌نگایه‌كی هاوبه‌ش کردووە لەگەڵ شه‌ش هونه‌رمه‌ندی تر له‌ شاری له‌نده‌ن به‌ ناوی (چیژی هونه‌ر) كه‌ ئه‌زموونێكی زۆر تازه‌بوو له‌ گه‌ڵ شێوه‌ و ستایلی تازه‌ی كاركردن.

هەروەها لەلای هونه‌رمه‌ند گه‌وره‌ی په‌یكه‌رساز هاوێل پارتلی Hywel partly كه‌ هاوکات هاندەریشی بووە چەند خولیکی بینووە.

ناوبراو لە ئێستادا خوێندکاری زانکۆی لەندەنە لە بواری فاین ئارت (Fine Art ) دەخوێنیت.

بەفرین رەشید3.jpg


تۆمارێکی تایبەت بۆ مانو بەرزنجی لەلایەن (بەفرین ڕەشید)ەوە سەبارەت بەکار و چالاکێکانی.