جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «هەنبانە بۆرینە»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ههنبانه بۆرینه فهرههنگی كوردی - فارسی دانانی: '''مامۆستا ههژار''' بڵاوكار : سروش - تاران چاپیی : یهكهم 1369 بۆ خوێندنەوە یان داونلۆدکردنی پەڕتووکی: (هەنبانە بۆرینە) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە! فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فار...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
ههنبانه بۆرینه | ههنبانه بۆرینه | ||
[[پەڕگە:57431.jpg|وێنۆک]] | |||
فهرههنگی كوردی - فارسی | فهرههنگی كوردی - فارسی |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٠٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣
ههنبانه بۆرینه
فهرههنگی كوردی - فارسی
دانانی: مامۆستا ههژار
بڵاوكار : سروش - تاران
چاپیی : یهكهم 1369
بۆ خوێندنەوە یان داونلۆدکردنی پەڕتووکی: (هەنبانە بۆرینە) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە!
فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار) نووسیویەتی و ماجید مەردۆخ ڕۆحانی پێداچووەتەوە. ھەنبانە بۆرینە بە دوو شێوەی یەک بەرگی و دوو بەرگی لە چاپ دراوە و چاپی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاراندا بووە. لە ھەموو شێوەزارەکان و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی لەم وشەدانەدا کەڵک وەرگیراوە و ھەوڵی ئەوە نەدراوە تەنیا وشەیەکی شێوەزارێک پەسەند بکرێت و ئەوانی تر لاببرێن. ئەلفوبێ و شێوازی نووسینی کوردی لەم فەرھەنگەدا جیاوازە و تایبەتە و لە پێشەکیی پەرتووکەکەدا لەسەری قسە کراوە.
ھەژار لە پێشەکیی فەرھەنگەکەدا سەبارەت بە ھۆکاری ناو نرانی نووسیویەتی:
«ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە: ھەنبانە بۆرینە، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: ھەرچیت بوێ دەستی تێخە دێتە چەنگت.»
عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار(١٩٢٠ – ٢١ی شوباتی ١٩٩٠) یەکێک لە نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەک بەرھەمی ئەدەبییە. .ناوی «عەبدولڕەحمانی شەرفکەندی» کوڕی حاجی مەلا محەمەد بووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا لە مەھاباد دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی ، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لەسەر ھەستی بووە. ھەژار لە کۆماری کوردستاندا دەوری ھەبووە و لەگەڵ ھێمن لە لایەن کۆمارەوە بە «شاعیری نەتەوەیی کوردستان» دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەھاباد لە ئازاری ١٩٤٧دا مەجبوور بە جێھێشتنی وڵاتی ئەبێ و ماوەی ٣٠ ساڵ لە باشووری کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە. لە پایزی ١٩٤٧ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦١دا، ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە. کاتێک ڕێککەوتتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتیشدا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی ١٩٧٢دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.