جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دوو شیعری تری (سلێمان به‌گی كاتب فارسی)»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «نووسینی: '''ڕێبوار حەمەتۆفیق''' '''پێشه‌كی:''' ناسه‌قامگیری باری ڕامیاریی كوردستان و ناوچه‌كه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه، بایه‌خنه‌دانی شاعیران و ڕۆشنبیرانی كوردیش به پاراستن و ئه‌رشیڤكردنی نووسینه‌كانیان، دوو هۆكاری له‌به‌رچاوی...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:860947 .jpg|وێنۆک]] | |||
نووسینی: '''[[ڕێبوار حەمەتۆفیق]]''' | نووسینی: '''[[ڕێبوار حەمەتۆفیق]]''' | ||
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٥٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
نووسینی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
پێشه‌كی:
ناسه‌قامگیری باری ڕامیاریی كوردستان و ناوچه‌كه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه، بایه‌خنه‌دانی شاعیران و ڕۆشنبیرانی كوردیش به پاراستن و ئه‌رشیڤكردنی نووسینه‌كانیان، دوو هۆكاری له‌به‌رچاوی له‌ناوچوونی به‌شێكی زۆری به‌رهه‌می نووسراوی سه‌ر به ئه‌ده‌بیاتی كوردیین. خۆ ئه‌گه‌ر یاداشتی گه‌ڕیده و ڕۆژهه‌لاتناس و ڕاپۆرتی سیخوڕیی و سه‌ربازی داگیركاران نه‌بوایه، به‌شێكی زۆری ئه‌و ئه‌ده‌بیات و مێژووه‌ی كه له‌ئێستاشدا له‌به‌رده‌ستدان، به‌هه‌مان ئه‌و نه‌فه‌سه خۆماڵییه ده‌نووسرایه‌وه كه پڕه له گومان و ناچونیهكی له گێڕانه‌وه و بۆچوونه‌كاندا. بۆ نموونه، له‌م دواییه‌دا، دوو نووسین به زمانی عه‌ره‌بیی و تووركی دۆزرایه‌وه كه زانیاری نوێ له‌سه‌ر ژیانی (نالی) ده‌خه‌نه ڕوو و ته‌مه‌نی ئه‌م شاعیره بۆ نزیكه‌ی بیست سالا زۆرتر له‌و مێژووه نیشان ده‌ده‌ن كه له‌لایه‌ن مێژوونووسانی كورده‌وه خرابووه ڕوو.(1) له‌گه‌لا ئه‌وه‌شدا كه هێشتا وه‌ك پێویست هه‌رسآ لقه‌كه‌ی ئه‌ده‌بیاتناسی له نووسینی كتێبی كوردییدا له‌یه‌كتر جیانه‌كراونه‌ته‌وه، به‌لام (مێژوو)ه‌كه‌ی له‌چاو (ڕه‌خنه و تیۆر)ه‌كه‌یدا ئاوڕی زۆرتری لێ دراوه‌ته‌وه و دوو كتێبی دیاری ناو كتێبخانه‌ی كوردی به ناوی (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی)ییه‌وه نووسراوه، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن عهلائهدیین سه‌جادی(2) و دووه‌میان له‌لایه‌ن د.مارف خه‌زنه‌دار(3)ه‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م دوو كتێبه به‌ناوی مێژووی ئه‌ده‌به‌وه نووسراون، به‌لام ته‌نها تایبه‌تن به مێژووی شاعیر و به‌رهه‌می شاعیران؟! و به‌رهه‌می په‌خشانی لێ كراوه‌ته ده‌ره‌وه... ته‌نانه‌ت له‌باسی شاعیرانیشدا مێژووی ده‌یان شاعیر و به‌رهه‌می شیعری تێدا جێنهكراوهتهوه؟! وه‌ك هو شاعیره‌ی كه لێره‌دا به‌ناوی (سلێمان به‌گی عه‌بدوڵلا به‌گی كاتب فارسی) ده‌یكه‌ینه مه‌به‌ستی باسه‌كه‌مان و هه‌ولا ده‌درێت كه‌مێك زانیاری له‌سه‌ر ژیان و دوو به‌رهه‌می شیعریی تری بخرێته ڕوو.
سلێمان به‌گی كاتب فارسی كێیه؟
سلێمان به‌گ ناوی سلێمان كوڕی عه‌بدوڵلا به‌گی كاتب فارسییه. سلێمان به‌گ ده‌كاته باوكی (گۆران)ی شاعیر. سه‌باره‌ت به ساڵی له‌دایكبوونی، هیچ زانیاریی و بۆچوونێك نییه، به‌لام سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی، ئه‌وه ده‌وترێت كه ساڵی 1919 كۆچى دوایى كردووه.(4) به بنه‌ماڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به به‌گزاده‌ی (میران به‌گی) و عینایهتوڵلا به‌گی كوڕی ئهمانوڵلا به‌گ كاتێ به خۆیی و خێزانیه‌وه هاتووه‌ته ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی سه‌ر به سلێمانی. پاش ئه‌وه‌ی كه ئهمانوڵلاش كۆچی دوایی كردووه، عه‌بدوڵلابه‌گی كوڕی ڕووی كردووه‌ته هه‌ڵه‌بجه.(5) (د. عیزه‌دین مسته‌فا ڕهسولا) له زمانی گۆرانی كوڕی سلێمان به‌گه‌وه ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه: سلێمان به‌گى كاتب فارسی، له عه‌شیره‌تى میروه‌یسی بووه و دوای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌لا باوكییدا چوونه‌ته هه‌ڵه‌بجه، ئه‌میش وه‌ك باوكی لاى وه‌سمان پاشاى جاف، وه‌ك نووسه‌ر و زمانزانێكی فارسی ده‌ست به‌كاربووه و له‌مه‌وه به (كاتب فارسى)ناوی ده‌ركردووه.(6)
سلێمان به‌گ و شیعر:
(ڕه‌فیق حیلمی) له به‌رگی دووه‌می (شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی) و له باسی (گۆران)دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه: باوك و باپیری گۆران (سلێمان به‌گ و عه‌بدوڵلا به‌گ) هه‌ردووكیان له شیعر و ئه‌ده‌بدا به‌هره‌یان هه‌بووه و به كوردیی و فارسی نووسیویانه و شیعریان داناوه.(7) ئه‌م قسه‌یه‌ی (ڕه‌فیق حیلمی) ته‌واو ڕاسته؟ چونكه: سلێمان به‌گ دوو شیعری جوانی به زمانی فارسی بۆ تایه‌ر به‌گی جاف نووسیوه.(😎 هه‌روه‌ها (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) له بیری (حیلمی) شاعیره‌وه شیعرێكی تری سلێمان به‌گی به زمانی كوردی هێناوه كه له دوادێڕیدا ده‌نووسێت:(9) وتم: (سلێمان) جاهم و ساحێبی موڵكی دوو دیوان وتت: سه‌رپاكی ئه‌شعارت ناگا بهحهرفێكم زارم
له‌م دێڕه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه سلێمان به‌گ، به‌شی دوو دیوان شیعری هه‌بووه، ئیتر ئه‌وه دیار نییه كه زۆربه‌ی شیعره‌كانی به‌كام زمان نووسیوه، چونكه ئێمه تا ئێستا ته‌نها سێ شیعری سلێمان به‌گمان بینیوه كه بلاوكرابێته‌وه، مه‌به‌ست له‌و دوو شیعره‌ی ناو دیوانه‌كه‌ی (تاهیر به‌گی جاف) و ئه‌و شیعره‌یه كه (حیلمی)شاعیر له‌به‌ری بووه و بۆ (حه‌كیم مه‌لا ساڵح)ی وتووه‌ته‌وه.(10) لێره‌دا منیش دوو شیعری تری سلێمان به‌گ بلاوده‌كه‌مه‌وه كه له لاپه‌ڕه 123-125ی كه‌شكۆڵێكی (دكتۆر شۆ)وه ده‌ستم كه‌وتووه و ساڵی 1941 به خه‌تی (دكتۆر شۆ) نووسراونه‌ته‌وه.(11) و به‌وهیوایه‌م گه‌ر هه‌ركه‌سێك ده‌ستخه‌تێك یان نووسراوێكی لایه و تایبه‌ته به شیعری سلێمان به‌گه‌وه، بلاوی بكاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا به دیوانی (سلێمان به‌گی كاتب فارسی) شاد بین.(12)
1- شیعری یه‌كه‌میان شیعرێكه به‌ناوی (دلا ئه‌وا ده‌رچوو)(13)
1- دلا ئه‌وا ده‌رچوو له سینه ڕاهی سه‌حرای گرته به‌ر هه‌روه‌كو ته‌یرێ كه وه‌حشی بێ و له‌به‌ند ده‌رچێته ده‌ر.
2- چه‌ند تهلاشم كرد نه‌گیرا ئاخری ده‌رچوو له ده‌س كه‌وته سه‌حرای سینه سۆزان دلا فروزان ده‌ربه‌ده‌ر
3- شه‌رته ئه‌م ده‌فعه ئه‌گه‌ر ده‌ستم كه‌وێ بینێمه پێی غولل و زنجیرێ له مووی گێسوویی تووركی سیمبه‌ر
4- چونكه دلا لای خۆی نه‌ماوه توخوا به‌سیه عه‌زاب جاربه‌جار سه‌رپۆش له‌سه‌ر ڕووت هه‌ڵگره و ده‌رخه قهمهر
5- زۆر ده‌خیلی بووم هه‌تا لایه‌ك له زوڵفی خسته لا پێی وتم سه‌یركه چلۆنم كرد له‌بۆت شهققولقهمهر
6- قه‌دی دولبه‌ر چۆن بڵێم ته‌شبیه به‌سه‌رو و عه‌رعه‌ره سه‌روو و عه‌رعه‌ر نه‌بووه قه‌ت نارنج و به‌ی بێنێتهبهر
7- گه‌رچی ئه‌مڕۆ ڕۆژی جه‌ژنه خه‌ڵق هه‌موو ئازاد ئه‌كه‌ن دولبه‌ری حیشمه‌ت(14) به قه‌هره و لای نییه سهرفولنهزهر
2- شیعری دووه‌میشیان شیعرێكه به‌ناوی (له ئه‌وزاعی فه‌له‌ك)(15)
1- له ئه‌وزاعی فه‌له‌ك قوربان، هه‌میشه مات و حه‌یرانم
له به‌حری غوسسه و غه‌مدا به‌دایم دلا په‌رێشانم
2- به‌تای گێسووی جانانه(16) وه‌ها دلا قه‌یدی زیندانه
خه‌لاسی قه‌ت نییه ئه‌سڵه‌ن ئه‌ڵێی مهحبووسی ئێرانم
3- به شمشێری برۆی دولبه‌ر وه‌ها مهجرووحه جه‌رگ و دلا(17)
له‌لای لوقمان و ئه‌فلاتوون نییه ده‌رمانی زامانم
4- له (باخی میر) و (شێخ قادر) ئه‌گه‌ر وه‌سفی له‌بی دوولبه‌ر
ئهربێ(18) بۆچیمه من جه‌ننه‌ت ئه‌ویشه حوور و غلمانم
5- له‌ده‌ستی ساقی مه‌هوه‌ش ئه‌گه‌ر جامێ له‌به‌ر(19) كێشم
موحه‌ققه‌ق حاكمی شارم له‌سه‌ر ته‌ختی سلێمانم
چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌ك:
1- جگه‌له‌وه‌ی كه سلێمان به‌گ به‌شی دوو دیوان هۆنراوه‌ی هه‌بووه و شیعری به‌زمانی فارسی هۆنیوه‌ته‌وه، به‌زمانی كوردیش هۆنراوه‌ی نووسیوه و نرخی ئه‌م هۆنراوه كوردییانهشی له هۆنراوه فارسییه‌كانی كه‌متر نه‌بووه، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه، له‌لایه‌ك توانا و شاره‌زاییه‌تی له داڕشتنی وشه و ده‌ربڕینی ڕه‌وانبێژی به‌م زمانه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بلاوبوونه‌وه و سهرزاركهوتنی شیعره‌كانییه‌تی كه له چه‌ند كهشكۆڵێكدا نووسراونه‌ته‌وه.
2- سلێمان به‌گ ئاگاداری شیعری شاعیرانی پێش خۆی بووه، به‌تایبه‌ت (نالی) شاعیر، ئه‌وه‌تا هاتووه ڕه‌وانبێژیی و گوزارشتی نالی له دێڕی شه‌شه‌می شیعری یه‌كه‌مدا به‌كارهێناوه‌ته‌وه: (20)
خۆش له‌سه‌ر سینه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه دوو گۆی سه‌ر به مۆر مات و حه‌یرانم كه عه‌رعه‌ر كه‌ی هه‌ناری گرتووه!
هونه‌ره‌كانی لێكچواندن و خواستنی ئه‌م دێڕه‌ی هێناوه‌ته‌وه. له‌كاتێكدا كه لای نالی عه‌رعه‌ر بالا و هه‌نار مه‌مكی یاره‌كه‌یه‌تی، لای سلێمان به‌گیش بالای یار به سه‌رو و عه‌رعه‌ر و مه‌مكه‌كانیش به نارنج و به‌ی چوێنراوه.
3- له هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژیدا ده‌ستێكی بالای هه‌بووه، به‌تایبه‌ت هونه‌ره‌كانی (لێكچواندن، خواستن، جوانی بایس) بۆ نموونه له دێڕی یه‌كه‌می شیعری یه‌كه‌مدا له‌نێوان (دلا) و (ته‌یر) و له دێڕی سێیه‌می شیعری دووه‌مدا له‌نێوان (شمشێر) و (برۆ)دا لێكچواندن هه‌یه. و له دێڕی چواره‌می شیعری یه‌كه‌مدا له‌نێوان (ڕوو- ده‌موچاو) و (قهمهر)دا لێكچواندن و خواستنی ئاشكرا هه‌یه و له دێڕی پێنجه‌می شیعری یه‌كه‌مدا له‌نێوان ڕووی كه نه‌هاتووه و چوێنراوهكهی كه (قهمهر)ه خواستی ئاشكرا هه‌یه، هه‌روه‌ها له دێڕی پێنجه‌می شیعری یه‌كه‌مدا هێنانه‌وه‌ی هۆكاری (شهققولقهمهر)دا هونه‌ری (جوانی بایس) هه‌یه.
4- وه‌ك شاعیرانی تری هاوسه‌رده‌می خۆی شیعره‌كانی له‌سه‌ر كێشی عه‌رووزی عه‌ره‌بی داڕشتووه. شیعری یه‌كه‌میان له‌سه‌ر كێشی عه‌رووز و به به‌حری (ره‌مه‌ل/ فاعلاتن)ی هه‌شت تهفعیلهیی و شیعری دووه‌میان له‌سه‌ر كێشی عه‌رووز و به به‌حری (هه‌زه‌ج/ مفاعیلن)ی هه‌شت تهفعیلهیی داڕشتووه.
5- له هه‌ردوو پارچه شیعره‌كه‌دا په‌یڕه‌وی له پاراستنی یه‌كێتی سه‌روا كردووه و له‌شیعری یه‌كه‌مدا دوو تیپی (ه ر) و له شیعری دووه‌مدا دوو تیپی (ن م) سه‌رتاپای سه‌روای شیعریان پێكهێناوه.
6- بابه‌تی دڵداری پێكهاته‌ی بونیادی چنینی هه‌ردوو شیعره‌كه‌یه.
په‌راوێز و سه‌رچاوه:
- 1- مه‌به‌ست له هه‌ردوو كتێبی (Osmanli Muellifleri, Bursali,II, Beyazit-Istanbul, 1972,s.284) به تووركیی و (نزهه الفكر، تألیف: أحمد محمد الحچراوی المكی الهاشمی، حققه: محمد المێری، القسم الاول، دمشق، 1996، ێ257) به عه‌ره‌بییه.
- 2- مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، علادین سجادی، چاپخانه‌ی مه‌عاریف، به‌غدا، 1952
- 3- مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار، به‌غدا، 2001
- 4- دیوانی گۆران، ئاماده‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی: محمد مه‌لا كه‌ریم، بلاوكراوه‌ی پانیز، چاپخانه‌ی دالاهو، 1384، ل35
- 5- هه‌مان سه‌رچاوه، ل34
- 6- گۆران له یاده‌وه‌ریی هاوچه‌رخه‌كانیدا، مامۆستا جه‌عفه‌ر و ڕێبوار حه‌مه‌تۆفیق، چاپخانه‌ی حه‌مدی، 2007، ل123-134
- 7- شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی، ڕه‌فیق حیلمی، ده‌زگای چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی دووه‌م، 2010، ل198
- 8- دیوانی تاهیر به‌گی جاف، كۆكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی: حه‌سه‌ن گۆران، بلاوكراوه‌ی گۆران، چاپ: گلبان چاپ، چاپ: یه‌كه‌م، 2702 كوردی، ل17-21
- 9- ئاشكرایه كه مه‌به‌ستی (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) له مامۆستا (ڕه‌فیق حیلمی) نییه كه له ساڵی 1960دا كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی له (محه‌ممه‌د كوڕی شێخ حسه‌ین)ی شاعیره كه له ماوه‌ی (1909-1985) ژیاوه. هه‌روه‌ك ناوبراو له كتێبه‌كه‌یدا (هه‌ڵه‌بجه له ئامێزی مێژوودا، به‌رگی دووه‌م، چاپخانه‌ی: دیلان، سلێمانی،2010، ل225) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له كۆتایی حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا (حیلمی) بینیوه و حیلمی خۆی شیعره‌كانی بۆ خوێندووه‌ته‌وه و ئه‌میش له‌سه‌ر كاسێت تۆماری كردوون.
- 10- هه‌ڵه‌بجه له ئامێزی مێژوودا، حه‌كیم مه‌لا ساڵح، به‌رگی دووه‌م، چاپخانه‌ی: دیلان، سلێمانی،2010، ل156
- 11- هاوشانی ئه‌م دوو شیعره هه‌مان شیعری ناو دیوانه‌كه‌ی تایه‌ر به‌گی جاف به‌ناوی (اى وجودت...) له كهشكۆڵهكهدا نووسراوه‌ته‌وه. تاكه نووسخه‌ی ئه‌م كه‌شكۆڵه، له لای من پارێزراوه.
- 12- هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له‌ڕێی (كاروان كه‌لاری)یه‌وه كه كه‌شكۆڵێكی خوالێخۆشبوو (نه‌جمه‌دینی مه‌لا)ی لایه، بۆ شیعری سلێمان به‌گ گه‌ڕاین، به‌لام هیچ شیعرێكی سلێمان به‌گمان به‌رچاو نه‌كه‌ت. له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌م كهشكۆڵهدا ناوبراو ده‌یان شیعری (سالم)ی به‌مدواییه ساغكردووه‌ته‌وه.
- 13- گه‌رچی (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) له كتێبی (هه‌ڵه‌بجه له ئامێزی مێژوودا، به‌رگی دووه‌م، چاپخانه‌ی: دیلان، سلێمانی،2010، ل156) ئه‌م شیعره‌ی بلاوكردووه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌كه‌ی نووسیوێتی (له كه‌شكۆڵی دكتۆر شۆ)دا هاتووه، به‌لام ئه‌م كه‌شكۆڵه لای من پارێزراوه و له‌گه‌لا ئه‌وه‌ی كه (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) نووسیویه‌تییه‌وه له‌چه‌ند وشه‌یه‌كدا جیاوازی هه‌یه، وه‌ك: له‌بری (ده‌رچێته ده‌ر) نووسراوه (ده‌ربێته ده‌ر) و له‌بری (تو خوا) نووسراوه (تو خودا) و له‌بری (بێنێته به‌ر) نووسراوه (بێننه به‌ر)
- 14- له لای (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) نووسراوه (عه‌شقت)
- 15- (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) له كتێبی (هه‌ڵه‌بجه له ئامێزی مێژوودا، به‌رگی دووه‌م، چاپخانه‌ی: دیلان، سلێمانی،2010، ل155) ئه‌م شیعره‌ی بلاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوێتی (ئه‌م شیعره‌م له ده‌ستنووسێكی لای "سه‌یید باقری هاشمی"یه‌وه وه‌ر گرتووه) و له‌گه‌لا ئه‌وه‌ی لای (دكتۆر شۆ)دا كه‌مێك جیاوازیی هه‌یه، به‌لام (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) ئه‌وه‌ی نه‌خستووه‌ته ڕوو كه شیعره‌كه به ده‌ستخه‌تی كێ نووسراوه‌ته‌وه.
- 16- له نووسخهكهی لای (سه‌یید باقری هاشمی)دا نووسراوه (گێسووی تۆ جانا)
- 17- له نووسخهكهی لای (سه‌یید باقری هاشمی)دا نووسراوه (گیان و دلا)
- 18- له نووسخهكهی لای (سه‌یید باقری هاشمی)دا نووسراوه (ببێ)
- 19- له نووسخهكهی لای (سه‌یید باقری هاشمی)دا نووسراوه (له‌سه‌ر)
- 20- دیوانی نالی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی: مه‌لا عبدالكریمی مدرس و فاتح عبدالكریم، بلاوكهرهوهی كوردستان، سنه، چاپخانه‌ی رستمخانی، ل538