جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سه‌فه‌ری قازی محه‌مه‌د بۆ تاران»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «نامه‌ی دونیا، ژماره‌ی 385 – 26ی ئازه‌رمانگی 1334 (18ی دیسامبری 1955) وێنۆک سه‌فه‌ری '''قازی محه‌مه‌د''' بۆ تاران وه‌رگێڕان له زمانی فارسییه‌وه: '''حەسەن قازی''' سه‌فه‌ری قازی محه‌مه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان بۆ تاران له ڕووداوه...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢: | ھێڵی ٢: | ||
[[پەڕگە:Tn(3).jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:Tn(3).jpg|وێنۆک]] | ||
سه‌فه‌ری '''[[قازی | سه‌فه‌ری '''[[قازی محەمەد]]''' بۆ تاران | ||
وه‌رگێڕان له زمانی فارسییه‌وه: '''[[حەسەن قازی]]''' | وه‌رگێڕان له زمانی فارسییه‌وه: '''[[حەسەن قازی]]''' | ||
ھێڵی ١٦: | ھێڵی ١٦: | ||
قازی محه‌مه‌د له کاتی گه‌یشتنی بۆ فرۆکه‌خانه‌ی مێهراباد، هه‌ر وه‌ک له وێنه‌ی یه‌که‌م دا ده‌بینن، چلوبه‌رگی کوردی ده‌به‌ر دانه‌بوو، به‌ڵکوو جلوبه‌رگی شاریی ده‌به‌ردابوو و کراواتی لێدابوو.ئه‌و که‌سانه‌ی هاوڕێیه‌تییان ده‌کرد بریتی بوون له سه‌عیدی هومایوون ناسراو به فه‌یزوڵابه‌گی که پله‌ی ئاجودانی قازی محه‌مه‌دی هه‌بوو و جلوبه‌رگی ئه‌رته‌شی کۆماری کوردستانی ده‌به‌ر دابوو و که‌سه‌که‌ی دیکه مسته‌فای سوڵتانیان ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار بوو. ئه‌وانه هه‌ردووکیان له دوای ڕزگاری ئازه‌ربایجان و کوردستان گیران و ماوه‌یه‌ک له به‌ندیخانه دا بوون و دوای لێبوردنی گشتی ده‌ستیان کرد به کاری ئازاد. ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان خاوه‌ن موڵکه و سوڵتانیان له مهاباد بازرگانی ده‌کا. | قازی محه‌مه‌د له کاتی گه‌یشتنی بۆ فرۆکه‌خانه‌ی مێهراباد، هه‌ر وه‌ک له وێنه‌ی یه‌که‌م دا ده‌بینن، چلوبه‌رگی کوردی ده‌به‌ر دانه‌بوو، به‌ڵکوو جلوبه‌رگی شاریی ده‌به‌ردابوو و کراواتی لێدابوو.ئه‌و که‌سانه‌ی هاوڕێیه‌تییان ده‌کرد بریتی بوون له سه‌عیدی هومایوون ناسراو به فه‌یزوڵابه‌گی که پله‌ی ئاجودانی قازی محه‌مه‌دی هه‌بوو و جلوبه‌رگی ئه‌رته‌شی کۆماری کوردستانی ده‌به‌ر دابوو و که‌سه‌که‌ی دیکه مسته‌فای سوڵتانیان ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار بوو. ئه‌وانه هه‌ردووکیان له دوای ڕزگاری ئازه‌ربایجان و کوردستان گیران و ماوه‌یه‌ک له به‌ندیخانه دا بوون و دوای لێبوردنی گشتی ده‌ستیان کرد به کاری ئازاد. ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان خاوه‌ن موڵکه و سوڵتانیان له مهاباد بازرگانی ده‌کا. | ||
دابه‌زینی '''[[قازی | دابه‌زینی '''[[قازی محەمەد]]''' له هۆتێل ده‌ربه‌ند | ||
له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهراباد سه‌دری قازی پێشوازی له براکه‌ی خۆی کرد و به پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاری کراو قازی محه‌مه‌دیان برد بۆ میوانخانه‌ی ده‌ربه‌ند و له‌وێ دابه‌زی. یه‌که‌م که‌سی که چووه دیداری قازی محه‌مه‌د ، ئێلخانیزاده نوێنه‌ری هه‌نووکه‌ی مهاباد له مه‌جلیس بوو که ئه‌و ده‌می پیشه‌ی پێوه‌ندیکاری نێوان قه‌واموسه‌لته‌نه و ڕهزمارای هه‌بوو. ئێلخانیزاده له دۆستانی نزیکی قازی محه‌مه‌د بوو و به‌ر له ڕووداوه‌کانی کوردستان هاتبووه تارانێ و پێوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د بڕیبوو. | له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهراباد سه‌دری قازی پێشوازی له براکه‌ی خۆی کرد و به پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاری کراو قازی محه‌مه‌دیان برد بۆ میوانخانه‌ی ده‌ربه‌ند و له‌وێ دابه‌زی. یه‌که‌م که‌سی که چووه دیداری قازی محه‌مه‌د ، ئێلخانیزاده نوێنه‌ری هه‌نووکه‌ی مهاباد له مه‌جلیس بوو که ئه‌و ده‌می پیشه‌ی پێوه‌ندیکاری نێوان قه‌واموسه‌لته‌نه و ڕهزمارای هه‌بوو. ئێلخانیزاده له دۆستانی نزیکی قازی محه‌مه‌د بوو و به‌ر له ڕووداوه‌کانی کوردستان هاتبووه تارانێ و پێوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د بڕیبوو. |
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٤٦، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
نامه‌ی دونیا، ژماره‌ی 385 – 26ی ئازه‌رمانگی 1334 (18ی دیسامبری 1955)
سه‌فه‌ری قازی محەمەد بۆ تاران
وه‌رگێڕان له زمانی فارسییه‌وه: حەسەن قازی
سه‌فه‌ری قازی محه‌مه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان بۆ تاران له ڕووداوه گرینگه‌کانی زه‌مانی حکوومه‌تی قه‌واموسه‌لته‌نه بوو. ئێمه بۆ ئاگاداری له هۆی ئه‌و سه‌فه‌ره و شێوه‌ی هاتنی قازی بۆ تاران و ڕه‌وتی چاوپێکه‌وتن و وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ قه‌واموسه‌لته‌نه و ڕه‌زمارا پێرێ شه‌وێ له ماڵی یه‌کێک له نوێنه‌رانی مه‌جلیس که ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی کوردستان و ئازه‌ربایجان که ئه‌و ده‌می ئاگایان له‌و دیدارانه بووه، له‌وێ بوون، پێوه‌ندیمان کرد و ئه‌م زانیارییانه‌مان وه‌رگرت که به‌ته‌واوی جێی باوه‌ڕن و بۆ یه‌که‌مین جار چاپ و بڵاو ده‌کرێنه‌وه:
دوای ئه‌وه‌ی که پیشه‌وه‌ری و ئه‌ندامانی میسیۆنه‌که‌ی له تاران ڕۆیشتن قه‌واموسه‌لته‌نه بیری لێکرده‌وه داوا له قازی محه‌مه‌د بکا بێ بۆ تاران بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیر و بۆچوونه‌کانی ئاگادار بێ. تازه چه‌ند ڕۆژێک بوو سه‌دری قازی برای قازی محه‌مه‌د که نوێنه‌ری خولی چارهدهیهمی مه‌جلیس بوو له کوردستانه‌وه هاتبووه تاران. سه‌دری قازی تا دوایین ده‌مه‌کانی مه‌جلیسی چارده‌یه‌م که ڕۆژی 20ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 ئه‌و خوله کۆتایی هات دژی بیروڕای براکه‌ی قازی محه‌مه‌د بوو و زۆر جار ئه‌و بابه‌ته‌ی وه‌بیر نوێنه‌رانی مه‌جلیس، وه‌زیره‌کان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڕته‌ش ده‌هێناوه، به‌ڵام له دوای کۆتایی هاتنی خولی مه‌جلیس، کۆماری ئازه‌ربایجانی شووره‌وی بانگهێشتنی کرد له ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تییه‌کانی ئێران و له‌وانه مه‌لیکوشوعه‌رای به‌هار و مهشکووتی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕؤژێک سه‌ردانی باکۆ بکه‌ن و سه‌ر له دامه‌زراوه کولتوورییه‌کانی ئه‌و کۆماره بده‌ن.
یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که بانگهێشتن کرابوو هه‌ر هه‌مان سه‌دری قازی بوو که دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ری بادکووبه به ته‌واوی بیر‌و ڕای خۆی گۆڕێ و هه‌تا ده‌هات زیاتر له برایه‌که‌ی نزیک ده‌بووه‌وه. قه‌واموسه‌لته‌نه له یه‌كێک له ڕۆژه‌کانی جۆزه‌ردانی 1325 سه‌دری قازی بانگ کرد بۆ کۆشکی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه و ڕایگه‌یاند خراپ نییه قازی بۆ جێبه‌جێ کردنی مه‌سه‌له‌ی کوردستان بێته تاران و لێره دژایه‌تییه‌کان چاره‌سه‌ر بکا.
سه‌دری قازی ئه‌و فکره‌ی په‌سند کرد و له‌وباره‌یه‌وه تێلگرافێکی بۆ برای خۆی نارد و قازی محه‌مه‌د دوای ئاماده‌کردنی سه‌ره‌تاکانی کاره‌که چووه ته‌ورێز و دوای دیدار له گه‌ڵ پیشه‌وه‌ری به فڕۆکه‌ی شیرکه‌تی ڕێبوارگوێستنهوهی شووڕه‌وی که ده‌وان ساڵان دا له خه‌تی ته‌ورێز و تاران دا هات و چووی ده‌کرد، نزیک سه‌عات ده‌ی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مۆ پێنجه‌می تیر مانگ (پووشپه‌ڕ) گه‌یشته تارانێ (28ی ژووه‌ن). قازی محه‌مه‌د له کاتی گه‌یشتنی بۆ فرۆکه‌خانه‌ی مێهراباد، هه‌ر وه‌ک له وێنه‌ی یه‌که‌م دا ده‌بینن، چلوبه‌رگی کوردی ده‌به‌ر دانه‌بوو، به‌ڵکوو جلوبه‌رگی شاریی ده‌به‌ردابوو و کراواتی لێدابوو.ئه‌و که‌سانه‌ی هاوڕێیه‌تییان ده‌کرد بریتی بوون له سه‌عیدی هومایوون ناسراو به فه‌یزوڵابه‌گی که پله‌ی ئاجودانی قازی محه‌مه‌دی هه‌بوو و جلوبه‌رگی ئه‌رته‌شی کۆماری کوردستانی ده‌به‌ر دابوو و که‌سه‌که‌ی دیکه مسته‌فای سوڵتانیان ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار بوو. ئه‌وانه هه‌ردووکیان له دوای ڕزگاری ئازه‌ربایجان و کوردستان گیران و ماوه‌یه‌ک له به‌ندیخانه دا بوون و دوای لێبوردنی گشتی ده‌ستیان کرد به کاری ئازاد. ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان خاوه‌ن موڵکه و سوڵتانیان له مهاباد بازرگانی ده‌کا.
دابه‌زینی قازی محەمەد له هۆتێل ده‌ربه‌ند
له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهراباد سه‌دری قازی پێشوازی له براکه‌ی خۆی کرد و به پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاری کراو قازی محه‌مه‌دیان برد بۆ میوانخانه‌ی ده‌ربه‌ند و له‌وێ دابه‌زی. یه‌که‌م که‌سی که چووه دیداری قازی محه‌مه‌د ، ئێلخانیزاده نوێنه‌ری هه‌نووکه‌ی مهاباد له مه‌جلیس بوو که ئه‌و ده‌می پیشه‌ی پێوه‌ندیکاری نێوان قه‌واموسه‌لته‌نه و ڕهزمارای هه‌بوو. ئێلخانیزاده له دۆستانی نزیکی قازی محه‌مه‌د بوو و به‌ر له ڕووداوه‌کانی کوردستان هاتبووه تارانێ و پێوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د بڕیبوو.
ئێلخانیزاده له یه‌کێک له دیوه‌کانی نهوومی سه‌ره‌وه‌ی هۆتێل ده‌ربه‌ند چاوی به قازی محه‌مه‌د که‌وت .قازی محه‌مه‌د ده‌یزانی ئێلخانیزاده له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی هاوکاری ده‌کا و له به‌ر ئه‌وه‌ی له تافی لاوه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵی دۆست بوو و له ژیان دا هیچ خراپه‌یه‌کی له‌وی نه‌دیتبوو ، ئیزنی دا ئێلخانیزاده چاوی پێی بکه‌وێ. له‌و دیداره دا ئێلخانیزاده بێ ڕووده‌ربایستی به قازی گوت هه‌تا زوویه بۆ ڕزگار کردنی خۆت له‌و گرفته گرینگه چاوت به شا بکه‌وێ و ده‌ستی هاوکاری بده به ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی و ئه‌گه‌ر ده‌ترسێی له کوردستان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی بێگانه‌وه ئازارێکت پێ بگا ده‌توانی جارێ له تاران نه‌چییه ده‌ره‌وه یان به پێی مه‌سڵه‌حه‌تی شا سه‌فه‌ر بکه بۆ ئه‌مریکا و دوای ئه‌وه‌ی که کوردستان هاته‌وه نێو ئێران بگه‌ڕێوه مهاباد.
قازی محه‌مه‌د له سه‌ره‌تاوه به‌و قسه‌یه هه‌ژا و پێی ده‌ڵێ کاری کوردستان ته‌واو بووه ، سه‌ربه‌خۆیی وی ده‌سته‌به‌ر کراوه و مه‌به‌ست له سه‌فه‌ری تاران بۆ وه‌سه‌رخستنه‌وه‌ی سهقزو سه‌رده‌شت و بانه له کۆماری کوردستانه، چما ده‌کرێ من ده‌ست له ئابڕوو و حه‌یسییه‌تی خۆم هه‌ڵگرم و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کانم به با بچێ. داوات لێده‌که‌م جارێکی دیکه ئه‌م قسه‌یه دووپاته نه‌که‌یه‌وه که من ئاماده نیم بیبیستم.
ئێلخانیزاده دیسان له‌سه‌ری ده‌ڕوا و قازی محه‌مه‌دی پێ پێمل نابێ. سه‌عاتێک دواتر ئێلخانیزاده به هیوای دیداری دوویه‌م له لای قازی ده‌ڕوا و ده‌ستبه‌جێ ده‌چێ بۆ ستادی ئه‌ڕته‌ش و ڕه‌زمارا له نێوه‌رۆکی دیداری خۆی له گه‌ڵ قازی ئاگادار ده‌کا. ڕه‌زمارا ده‌ستبه‌جێ ته‌له‌فۆنی تایبه‌تی قه‌واموسه‌لته‌نه که له سه‌فاره‌تی کوێستانی ئاڵمان هه‌ڵکه‌وتبوو ده‌گرێ و سه‌رۆکوه‌زیر ئاگادار ده‌کا ئێلخانیزاده هه‌ڵگری زانیاری گرینگه سه‌باره‌ت به قازی محه‌مه‌د ، رێگه بده‌ن با هه‌ر ئێستا بێ بۆ دیده‌نیتان. قهوامیش ده‌ڵێ باشه و ئێلخانیزاده به‌ره‌و پردی ڕووس وه‌ڕێ ده‌که‌وێ.
ڕه‌زمارا له‌به‌ر ئه‌وه کاتی چاوپێکه‌وتنی له قهوقموسهلتهنه وه‌رگرتبوو چونکوو ده‌یزانی تا چه‌ند سه‌عاتی دیکه به پێی بڕیاری پێشوو قازی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ برایه‌که‌ی سه‌دری قازی ده‌چێ بۆ دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه.
قه‌واموسه‌لته‌نه پرسیاری کرد گه‌لۆ ڕاسته‌و ڕاست پێوه‌ندییان له گه‌ڵ ڕووسه‌کان هه‌یه؟
ئێلخانیزاده چووه کۆشکی سه‌رۆکوه‌زیری ، له دیوی چاوه‌ڕوانکردن سپه‌هبود ئه‌حمه‌دی وه‌زیری شه‌ڕ و دوکتور ئیقباڵی دی که چاوه‌ڕێی دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه بوون. سپه‌هبود ئه‌حمه‌دی هۆی دیداری ئێلخانیزاده ده‌پرسێ و ئێلخانیزاده‌ش کورته‌ی بابه‌ته‌که به ئاگاداری وه‌زیری شه‌ڕی کابینه‌ی قه‌وام ده‌گه‌یێنێ. نیو سه‌عات دواتر محه‌مه‌دی قه‌وام سه‌رۆکی ده‌فته‌ری سه‌رۆکوه‌زیر رێگه‌ی چوونه ژووره‌وه به ئێلخانیزاده ده‌دا و ئه‌ویش ده‌چیته دیوی کاری قه‌واموسه‌لته‌نه و ڕه‌وتی دیداری خۆی له گه‌ڵ قازی محمه‌د موو به موو بۆ قه‌واموسه‌لته‌نه ده‌گێڕێته‌وه. قه‌واموسه‌لته‌نه به وردی گوێ له قسه‌کانی ئێلخانیزاده هه‌ڵده‌خا و ده‌پرسێ؟
" خان، ڕاستییه‌که‌م پێ بڵێ ئه‌تۆ بۆت ده‌رکه‌وت قازی محه‌مه‌د ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسه‌کان هه‌یه یان به ڕێگه‌ی که‌سێکی سێیه‌مه‌وه په‌یام وه‌رده‌گرێ؟"
ئێلخانیزاده بێ ئه‌وه‌ی ئیست بگرێ وڵام ده‌داته‌وه: " به سه‌ری حه‌زره‌تی ئه‌شڕه‌ف ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕووسه‌کان هه‌یه و جاروباریش بۆ خۆی به فڕۆکه ده‌چێ بۆ باکۆ و دوای چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
قه‌وام ده‌ستێک به ده‌موچاوی خۆیدا ده‌کێشێ ده‌ڵێ: " من هه‌ر ده‌مه‌ویست ئه‌وه بزانم، زۆر باش تێگه‌یشتم چ بکه‌م".
له‌و کاته دا ئێلخانیزاده ئیزن ده‌خوازێ بڕوا و قه‌وام پێی ده‌ڵێ به‌یانی زوو بێته‌وه بۆ دیداری. ئێلخانیزاده له کاتی ده‌رکه‌وتن له دیوه‌که وه‌بیری دێته‌وه که مه‌به‌ستێکی گرینگی بهقهواموسهلتهنه نه‌گوتووه دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه دیوه‌که و دێته پێش مێزی نووسینی قه‌وام و ده‌ڵێ: " داوخوازم له حه‌زره‌تی ئه‌شڕه‌ف ئه‌وه‌یه کاتی دیداری قازی محه‌مه‌د ئیزنی هاتنی سه‌دری قازی نه‌ده‌ن، له پێشدا قازی محه‌مه‌د وه‌ربگرن و بۆخۆتان وتووێژی له‌گه‌ڵ بکه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی له بیروڕاکانی قازی ئاگادار بوون ئیزن بده‌ن سه‌دری قازی بێته ژوورێ." قه‌وام ئه‌و فکره‌ی لا په‌سند ده‌بێ و ده‌ڵێ هه‌ر وا ده‌که‌ین.
کاتێک ئێلخانیزاده له خانووی یه‌ک نهۆمی کۆشکی کوێستانی دێته ده‌رێ له پێش خانووی ده‌فته‌ری موزه‌فه‌ری فیرووز ده‌بینێ قازی محه‌مه‌د به جلوبه‌رگی کوردییه‌وه له گه‌ڵ براکه‌ی به‌ره‌و خانووی شوێنی نیشته‌جێی قه‌واموسه‌لته‌نه ده‌چن. قازی محه‌مه‌د هه‌ر که چاوی به ئێلخانیزاده ده‌که‌وێ به زمانی کوردی ده‌ڵێ: " فڵانه‌که‌س چووبووی بۆمان تێچێنی!؟" ئێلخانیزاده وڵام ده‌داته‌وه" دڵنیا به هه‌موو قسه‌کانم به قازانجی تۆ بوون، ئێستا ده‌چی و ده‌بینی". قازی محه‌مه‌د به توندی ده‌ستی ئێلخانیزاده ده‌گوشێ و ده‌ڵێ:
" دڵنیام چونکوو تایفه‌ی کورد درۆ ناکه‌ن".
ئه‌کبه‌ر خان پێش به هاتنه ژووری سه‌دری قازی ده‌گرێ
ئێلخانیزاده ده‌بینێ سه‌عیدی هومایوون ئاجودانی قازی محه‌مه‌د به جلوبه‌رگی ئه‌فسه‌ری کوردستانه‌وه به دوای قازی دا دێ، به قازی ده‌ڵێ شایسته‌ی تۆ نییه ئه‌و که‌سه به‌و جلوبه‌رگه‌وه له ته‌ک تۆ دا بێ چونکوو قه‌واموسه‌لته‌نه پیاوێکی یه‌کده‌نده و سه‌خته، بۆ ڕاکێشانی خۆشه‌ویستی وی نه‌که‌ی سه‌عید به‌ریه ژووری سه‌رۆکوه‌زیر! قازی محه‌مه‌د به‌ڵێنی ده‌داتێ و هه‌ر له‌وێوه سه‌عید هومایوون ده‌نێرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی باغ که ئۆتۆمۆبیلی قازی محه‌مه‌د له‌وێ ڕاگیرابوو.قازی محه‌مه‌د دوای ماڵاوایی له ئێلخانیزاده ده‌چێته نێو خانووی سه‌رۆکوه‌زیر . محه‌مه‌دی قه‌وام ده‌ستبه‌جێ قه‌واموسه‌لته‌نه له هاتنی قازی محه‌مه‌د ئاگادار ده‌کا.قه‌واموسه‌لته‌نه زه‌نگ لێده‌دا ، ئه‌کبه‌ر خان که پێشخزمه‌تی تایبه‌تی قه‌واموسه‌لته‌نه بوو، بانگ ده‌کا و ئیزنی هاتنه ژووری قازی محه‌مه‌د ده‌دا و کاتێک سه‌دری قازی به دووای براکه‌ی دا دێ، ئه‌کبه‌رخان پێشی ده‌گرێ و ده‌ڵێ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک ته‌شریفتان له دیوی چاوه‌ڕوانی بێ تاکوو ئیزن وه‌ربگرم، سه‌دری قازی زۆری پێ سه‌یر ده‌بێ و چاره‌یه‌کی نابێ ده‌چێته ژووری چاوه‌ڕوانی و 20 ده‌قیقه دواتر بانگ ده‌کرێ. له‌و دیداره دا قه‌واموسه‌لته‌نه وا به سه‌دری قازی ده‌نوێنێ که ئاماده‌ی هاوکارییه له‌گه‌ڵیان چونکوو دڵی به سیاسه‌تی شووڕهوییهوهیه.
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد، قه‌واموسه‌لته‌نه له ئێلخانیزاده‌ی پرسیبوو گه‌لۆ قازی ڕاسته‌وخۆ به شووره‌وییه‌کانه‌وه مه‌ڕبووته یان به‌ڕێگه‌ی نێونجی؟ و له به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌وام نه‌یده‌ویست له دیدار و وتووێژه‌کانی دا له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د، به دژی شووره‌وی هیچ بڵێ که ئه‌وان ده‌ستبه‌جێ شوورهوییهکانی لێ ئاگادار که‌ن و به‌و شێوه‌یه ڕه‌وتی سیاسه‌تی قه‌واموسه‌لته‌نه سه‌باره‌ت به ئازه‌ربایجان ئاو و ئاو چێ، په‌یتا په‌یتا به قازی محه‌مه‌د ده‌ڵێ ئاماده‌ی هه‌موو جۆره وتووێژ و لابردنی دژایهتییهکانمان له گه‌ڵ ئێوه‌م.
ئه‌و دیداره ته‌قریبه‌ن لایه‌نی ته‌شریفاتی هه‌بوو و بڕیار درا دوو ڕۆژ دواتر دیداری دوویه‌م سه‌ر بگرێ و هه‌ر وه‌ها قه‌واموسه‌لته‌نه سه‌دری قازی ئاگادار ده‌کا، دوکتور جاوید که تازه بووه‌ته ئه‌ستانداری ئازه‌ربایجان له تارانه و ئه‌و بۆ جێبه‌جێ کردن و ته‌رتیبی ته‌شکیلاتی کوردستان پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ده‌کا و چاوی پێتان ده‌که‌وێ.
ئه‌و ڕۆژه ڕابرد، بۆ به‌یانی زوو ئێلخانیزاده ده‌چێته دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه و قه‌وام به ئێلخانیزاده ده‌ڵێ: له‌مڕۆه ده‌بێ له‌گه‌ڵ کوردستانییه به‌نێوبانگه‌کانی دانیشتووی تاران وه‌کوو حاجی عێزولمهمالیکی ئه‌رده‌ڵان و ئاسه‌ف پێوه‌ندی بگری و کارێکی وا بکه‌ی بچنه دیده‌نی قازی محه‌مه‌د و له ڕاستییه‌کانی بارودۆخ ئاگاداری که‌ن. ئێلخانیزاده به‌ڵێنی ده‌داتێ و پاشان ده‌ڵێ: دوێنێ شتێکم له بیرچووبوو به عه‌رزتان بگه‌یێنم و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که قازی محه‌مه‌د گوتبووی مه‌به‌ست له سه‌فه‌ری بۆ تاران بۆ داگیرکردنی سه‌رده‌شت و سه‌قز و بانه‌یه که ئێستا به ده‌ست هێزه دهوڵهتییهکانهوهن.
قه‌واموسه‌لته‌نه تووڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ ئه‌و قسانه چییه، ده‌رده‌که‌وێ گشت ئه‌و کارانه له بن سه‌ری سه‌دری قازی دایه،ببڕ ببڕ سه‌فه‌ری قازی بۆ ئه‌و شتانه نه‌بوو، داوامان لێکرد بێ بۆ جێبه‌جێ کردن و ته‌رتیبی ته‌شکیلاتی ئیداری کوردستان که بڕیاره بخرێته سه‌ر ئازه‌ربایجان و مهاباد ببێ به فه‌رمانداری و له‌و باره‌یه‌وه وتووێژ بکه‌ین. چونکوو دوێنێ دیداری وی له گه‌ڵ من لایه‌نی ته‌شریفاتی هه‌بوو، هه‌ر ئێستا بچوه لای قازی و دۆستانه پێی بڵێ سه‌باره‌ت به سه‌رده‌شت و سه‌قز وبانه وشه‌یه‌کیش چییه نه‌ڵێ که نه‌ک هه‌ر قه‌بووڵ ناکرێ به‌ڵکوو ده‌شبێته هۆی بڕینی وتووێژه‌کان.
دوویه‌مین دیدار و وتووێژ له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د
ئێلخانیزاده ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و ده‌ربه‌ند ده‌چێ و کاتێک ده‌چێته نێو هۆتێل که دوکتور سه‌لاموڵای جاوید ئه‌ستانداری ئازه‌ربایجان خه‌ریکی وتوویژی خۆمانه ده‌بێ له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د. ئێلخانیزاده بۆ ئه‌وه‌ی سرنجی دوکتور جاوید به‌ره‌و لای خۆی ڕانه‌کێشێ خۆی له تهلهفۆخانهی هۆتێل ده‌ربه‌ند ده‌غافڵێنێ. نیو سه‌عات دواتر له‌لایه‌ن پێشخزمهتهوه ئاگادا ده‌کرێ که دوکتور جاوید ڕۆیشتووه ده‌ستبه‌جێ له پلیکانه‌کان سه‌رده‌که‌وێ و ده‌چێته دیوی قازی محه‌مه‌د.
به‌رله‌وه‌ی ئیزنی دیداری بوێ، ده‌بینێ سه‌رتاش چووه‌ته ژوورێ و ده‌یه‌وێ سه‌ر و ده‌موچاوی قازی ئیسلاح کا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی ژووره‌که ئاواڵه بووه قازی محه‌مه‌د ئێلخانیزاده ده‌بینێ و داوای لێده‌کا بێته ژوورێ.
دوای ئه‌وه‌ی ئیسلاحی قازی محه‌مه‌د ته‌واو ده‌بێ، ئێلخانیزاده پاشماوه‌ی قسه‌کانی دوێنێی درێژه پێ ده‌دا، و قازی له وڵامی دا ده‌ڵێ ئێوه له گوێی گا دا نوستوون، دوێنێ قه‌واموسه‌لته‌نه نیشانی دا به‌ته‌واوی له گه‌ڵ ئێمه‌یه و به ده‌ردی دڵمان ئاشنایه.
ئێلخانیزاده ده‌بینێ ناتوانێ له وتووێژ له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د چ ئاکامێک وه‌ربگرێ، بۆیه پاشماوه‌ی قسه‌ی سه‌ره‌کی داده‌کووژێنێ و ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کان به مه‌یلی ئێوه هه‌ڵسووڕێ له دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه دا باسی وه‌سه‌رخستنه‌وه‌ی سه‌قز و بانه بۆ سه‌ر مهاباد مه‌که‌ن.
قازی محه‌مه‌د ده‌پرسێ بۆچێ؟
ئێلخانیزاده وڵام ده‌داته‌وه هێشتا کاری گرێنگتان له سه‌ر ڕێیه، ئێوه ده‌بێ له پێشدا کارێک بکه‌ن ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی کوردستان به ڕه‌سمییه‌ت بناسێ و بێتوو به ڕه‌سمییه‌ت بناسرێ، ئه‌وجار سه‌باره‌ت به شوێنه‌کانی دیکه وتووێژ بکه‌ن.
قازی محه‌مه‌د ده‌ڵێ، دنیا کۆماری کوردستانی ئازادی به ڕه‌سمییه‌ت ناسیوه و حه‌زره‌تی ئه‌شره‌فیش دوێنێ ڕووی مووافیقی نیشان داوه.
ئێلخانیزاده چونکوو ڕووحییه‌ی قازی محه‌مه‌دی به‌ته‌واوی ده‌زانی و ده‌یزانی ئه‌و ناسیاوی له گه‌ڵ بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی نییه و ته‌نێ زانینی هێندێک زمانی ئینگلیسی و ڕووسی بۆ سیاسه‌تمه‌داری به به‌س ده‌زانێ، هیچ ناڵێ و پێی ده‌ڵێ بۆچی دیداری سه‌رله‌شکر ڕهزمارات وه‌دوایه خست؟ خراپ نییه بچییه دیده‌نی ئه‌ویش.
قازی به‌و قسه‌یه نێوچاوانی تێک ده‌نێ و ده‌ڵێ ڕه‌زمارا ده‌بێ بێته دیتنی من ، ئه‌گه‌ر چوومه دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه له‌به‌ر ئه‌وه بوو قه‌واموسه‌لته‌نه دوو کراسی له من زیاتر دڕاندووه و له باری ته‌مه‌نه‌وه له من گه‌وره‌تره.
به کورتی دوای چایی خواردنه‌وه ئێلخانیزاده هوتێل ده‌ربه‌ند به جێ ده‌هێلێ ، به‌ر له‌وه‌ی بڕوا، قازی محه‌مه‌د به ئێلخانیزاده ده‌ڵێ ده‌یه‌وێ ئوتۆمۆبیلی سواری بکڕێ و نازانێ کامه مارک باشتره. ئێلخانیزاده ده‌ڵێ ئۆتۆمۆبیلی فۆرد بکڕێ، چونکوو فۆرد بۆ ڕیگه سه‌خته‌کانی کوردستان له‌باره.
ئێلخانیزاده له هۆتێل ده‌ربه‌نده‌وه ده‌چیته ستادی ئه‌ڕته‌ش و چاوی به ڕه‌زمارا ده‌که‌وێ و سه‌رۆکی ستاد دوای بیستنی نێوه‌رۆکی دیداری وی له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د بۆ ئه‌وه‌ی ئاکامێک بۆ وڵات وه‌ده‌ست که‌وێ ئاماده ده‌بێ له شوێنێکی سێیه‌م له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د دیدار بکا، و هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شوێنه دیاری ده‌کرێ و دوای مووافه‌قه‌تی قازی، ئه‌و گه‌ڵ براکه‌ی سه‌دری قازی زیاتر له دوو سه‌عات له‌گه‌ڵ ڕه‌زمارا داده‌نیشن و ڕهزماراش وه‌کوو قه‌واموسه‌لته‌نه له وتووێژه‌کاندا پای ڕووسه‌کان ناهێنێته گۆڕێ و ته‌نیا شتێکی که ده‌یڵێ ئه‌وه بوو، قازی محه‌مه‌د له لای پیشه‌وه‌ری خۆی به‌پچووک نیشان نه‌دا.
وێده‌چێ ئه‌و قسه‌یه به دڵی قازی محه‌مه‌د بووه چونکوو قازی محه‌مه‌د سوێند ده‌خوا له جێ‌دا دژی پیشه‌وه‌ری یه و خۆشی له چڕوچاویشی نایه، چونکوو نوێژ ناکا، و جگه له نوێژ نه‌کردنیش هه‌رکاتێک یه‌کتری ده‌بینین فه‌رمانم پێده‌دا و په‌یتا پریتا داوای باج له کوردستان ده‌کا و به ناردنی نامه داوا ده‌کا ماڵیات کۆکه‌ینه‌وه و حه‌واڵه‌ی ته‌ورێزی که‌ین.
ڕه‌زمارا زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ و نه‌خشه‌ی کار ئاماده ده‌کا و دوای ئه‌و دیداره به ئێلخانیزاده ده‌ڵێ، وه‌دووی جێبه‌جێ کردنی پێشنیاری قه‌واموسه‌لته‌نه که‌وێ و دیداری که‌سایه‌تییه کوردستانییه‌کان له گه‌ڵ قازی ڕێک بخا.
فه‌هیمولمولک بانگهێشتنی قازی محه‌مه‌دی کرد بۆ نانی نیوه‌ڕۆ
له کوردستانییه‌کانی دانیشتووی تاران زۆریان چوونه هۆتێلی ده‌ربه‌ند و به شێوه‌ی خسووسی چاویان به قازی ده‌که‌وێ له سه‌رووی ئه‌وجۆره که‌سایه‌تییانه دا ئاسه‌فی کوردستانی ، حاجی عێزولمهمالیکی ئه‌رده‌ڵان و دوکتور زه‌نگه‌نه بوون.
فههیمولمولکیش جه‌ند جار به شه‌خسه دیداری له قازی کرد و ڕۆژێک قازی بانگ کرد بۆ نانی نیوه‌ڕۆ. و قازی محه‌مه‌د له پارکی ئهمینودهوله که فه‌هیمولمولک به کرێی گرتبوو نانی له گه‌ڵ ده‌خوا، و گۆیا سه‌ر له ماڵی حاجی عێزولمهمالیکیش ده‌دا له دێزئاشیب.
وتووێژه‌کانی کوردستانییه‌کانی دانیشتووی تاران له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د زیاتر لایه‌نی دۆستانه‌ی هه‌بوو و ته‌نێ ئاسه‌ف و ئه‌رده‌ڵان و فه‌هیمولمولک قازی تێده‌گه‌یێنن پێڤاژۆ ئه‌و جۆره نییه که ئه‌و پێی وایه و وه‌زعی وی له‌گه‌ڵ پیشه‌وه‌ری جیاوازه. پیشه‌وه‌ری خاوه‌نی ماڵ و هێلانه و بنه‌ماڵه نییه له ئازه‌ربایجان، به‌ڵام قازی خاوه‌نی بنه‌ماڵه‌ی چوارسهدساڵهیه و له منداڵییه‌وه له مهاباد بووه و کار‌و پیشه‌ی قه‌زاوه‌تی شه‌رعه که به‌پێی فه‌رمانی ڕه‌سمی شای خودالێخۆش‌بوو ئه‌و پله گرینگه‌ی دراوه‌تێ ، جا بۆیه وا باشتره بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که بگاته جێیه‌ک دیده‌نی شا بکا و له‌و چاوپێکه‌وتنه دا خۆی له به‌ر ده‌ست ده‌وڵه‌ت بنێ و له هه‌موو کاره‌کان دا به قازانجی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی ئه‌ویش به نهێنی هه‌نگاو ههلهێنێتهوه.
له‌و دیدارانه دا قازی محه‌مه‌د به هیچجۆر ئه‌و فکره قه‌بووڵ ناکا و ته‌نیا ده‌ڵێ ئه‌و به شه‌خسه پیاوێکی کۆمۆنیست نییه و نێوانیشی له گه‌ڵ پیشه‌وه‌ری نییه و مه‌به‌ست له نزیکی وی له ڕووسه‌کان و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان ته‌نیا و ته‌نیا، ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئێستا مه‌لا مسته‌فای بارزانی به دووهه‌زار سواره‌ی چه‌کدار و فیدایی خۆیه‌وه له شاره‌کانی کوردستانه و ته‌نیا ئاسایشتی حدوود و سه‌راوه‌ردی کوردستانیان به ئه‌ستۆوه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی له به‌ر ده‌ست ده‌وڵه‌ت بنێ، کاری ئه‌و سواره په‌نابه‌ره عێراقییانه چ لێ بکا و له لایه‌کی دیکه‌وه دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک هاتبوومه تارانێ هێشتا ڕێبه‌ری " کۆمه‌ڵه" ( وشه‌ی کۆمه‌ڵه به زمانی کوردی به واتای جه‌معییه‌ت و حیزبه) م قه‌بووڵ نه‌کردبوو، ئه‌و ساڵی له گه‌ڵ براکه‌م سه‌دری قازی چووینه خزمه‌ت ئهعلاحهزرهت و له‌وێ باسی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و سرنجنهدانی ده‌وڵه‌تی نێوهندیم بۆ کرد و ئهعلاحهزرهت به باشی ئاگایان له‌وه‌یه و ئه‌من ناتوانم ده‌ست له خه‌ڵک هه‌ڵگرم و کارێکی که گه‌یاندوومانه‌ته ئێره له‌پڕ له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شێنم. که‌سایه‌تییه کوردستانییه‌کان به‌تایبه‌تی ئاسه‌ف ده‌بینن قازی محه‌مه‌د له جێ‌دا ئاماده نییه قسه‌کانی ئه‌وان بسه‌لمێنێ و هه‌ست پێده‌که‌ن سه‌دری قازی زیاتر هانده‌ری قازی محه‌مه‌ده و له ڕۆژه‌کانی دوایی مانه‌وه‌ی قازی محه‌مه‌د له تاران ئیتر له دیدار و وتووێژ له گه‌ڵی ده‌ست ده‌پارێزن.
پێوه‌ندییه‌کانی دوکتور جاوید له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د هه‌روا به‌رده‌وام بوو. دوکتور جاوید بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی ئه‌ستانداریی [ئازه‌ربایجان] له تاران مابووه‌وه، زۆربه‌ی رۆژان له هۆتێلی ده‌ربه‌ند و یان له ماڵی سه‌دری قازی که له موعێزولسوڵتان هه‌لکه‌وتبوو ، نانی نیوه‌ڕۆی له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د ده‌خوارد و وتووێژی سیاسی له گه‌ڵ ده‌کرد. دوکتور جاوید هه‌ر ئه‌و ده‌می که‌وتبووه خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی و هوێ ڕاستیی ئه‌وه‌ی دوکتور جاوید ده‌ورێکی دوولایه‌نه‌ی ده‌گێڕا له به‌ر چالاکی و حه‌ولی جۆرج ئاله‌ن باڵوێزی ئه‌مریکا له تاران بوو که به هێندێک رێگه‌ی تایبه‌تی که دواتر ده‌ینووسین و له زمان دوکتور جاوید خۆیه‌وه ده‌یگێڕینه‌وه.
دوکتور جاوید ئێستا له شه‌قامی شاپووری تاران مه‌ته‌بی هه‌یه . دوکتور جاوید و شه‌بوسته‌ری ئاماده بوون به نهێنی داوخوازه‌کانی ده‌وڵه‌تی تاران له ئازه‌ربایجان پێک بهێنن به بێ ئه‌وه‌ی که پیشه‌وه‌ری و هاوکارانی لێی ئاگادار بن.
به کورتی چالاکی دوکتور جاوید له جلکی دژایه‌تی له گه‌ڵ حکوومه‌تی تاران دا ، بووه هۆی ئه‌وه که قازی محه‌مه‌د ئاماده بێ کوردستان بخرێته سه‌ر کۆماری ئازه‌ربایجان و له مهاباد به پێی پێشنیاری قازی، فه‌رماندارێک دیاریی کرا و به ڕه‌سمی ده‌ست به کار بوو. وه‌ک فه‌رمانداری مهاباد، سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی کابینه‌ی قازی محهمهدداندرا و ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن دوکتور جاویده‌وه به وه‌زاڕتی کیشوه‌ر [نێوخۆ] ناسێندرا و حوکمی فه‌رمانداری وی به ئیمزای فه‌ره‌یدوونی که‌فیلی وه‌زاڕه‌تی کیشوه‌ر ده‌رکرا و ڕاگه‌یێندرا.
قازی محه‌مه‌د له سه‌ر یه‌ک بیست ڕۆژ له تاران بوو. ئۆتۆمۆبیلی فۆردی به دووسه‌د هه‌زار ڕیاڵ له کۆمپانی فۆرد کڕی و ڕۆژانه له شه‌قامه‌کانی تاران پێی ده‌گه‌ڕا تا ئه‌وه‌ی که چه‌ند ڕۆژ به‌ر له چوونه‌وه‌ی خۆی به فڕۆکه ، ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی به ڕێگه‌ی زه‌نگان دا نارده‌وه بۆ کوردستان.
قازی پێنج جار چاوی به قه‌واموسه‌لته‌نه که‌وت و 3 جار به ڕه‌زمارا. له‌و دیدارانه دا قازی محه‌مه‌د نه‌یتوانی ئه‌وجۆره‌ی که ده‌بێ ئاکامێک به ده‌ست بهێنێ و ته‌نیا کارێکی که توانی بیکا وه‌رگرتنی حه‌واڵه‌ی سیگار بوو که له بری وی سه‌د تۆن توتنی سه‌وزی ئیداره‌ی دوخانییاتی که له بۆکان ڕاگیرابوو له سه‌قز ڕاده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی کرد.
داوایه‌کی تایبه‌تی
بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆرتر له خوێنه‌ره‌وه‌ی کورد بکرێ بابه‌ته‌کانی ئه‌م وێبنووسه بخوێنه‌وه، ڕاگوێزانیان بۆ ماڵپه‌ڕ و زێدی تر چ گرێ نییه، به‌ڵام تکایه بابه‌ته‌کان به چڵ و نیوه‌چڵی ڕامه‌گوێزن و نێوی سه‌رچاوه و ژێده‌ر بنووسن.
http://www.ruwange.blogspot.com