جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مانو بەرزنجی لە رێکخراوی کوردیپیدیا»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «سه‌رۆكى ڕێكخراوى كورديپيديا جێگرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى كورديپيديا ده‌سته‌ى گشتي...»ەوە)
 
ھێڵی ١٦: ھێڵی ١٦:


مانو به‌رزنجى 08-05-2021
مانو به‌رزنجى 08-05-2021
[[پۆل:بەڵگەنامە]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٠٣، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١

سه‌رۆكى ڕێكخراوى كورديپيديا

جێگرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى كورديپيديا

ده‌سته‌ى گشتيى ڕێكخراوى كورديپيديا

ده‌سته‌ى كارگێڕيى ڕێكخراوى كورديپيديا

بابه‌ت/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌

دوابه‌دواى نووسراوى داواكارى و پێشنيازم له‌ 30/4/2021 تايبه‌ت به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌و كاره‌ ناياساييانه‌ى كه‌ ڕێكخراوى (كورديپيديا) له‌ماوه‌ى ڕابردوودا گرتويه‌تييه‌ به‌ر و نووسراوى دووه‌مم له‌ 1/5/2021 تايبه‌ت به‌ ئاگادابوون و به‌دواداچوون له‌وه‌ى كه‌ نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامم نادرێته‌وه، بگره‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆكه‌وه‌ به‌بێ خواستى خۆم به‌شداريم له‌ كورديپيديادا ڕاگيراوه‌!؟‌

به‌داخه‌وه‌، له‌لايه‌ن هيچ يه‌ك له‌ ئێوه‌شه‌وه‌‌وه،‌ دوور و نزيك وه‌ڵامم نه‌درايه‌وه‌! بۆيه‌ ئه‌م بێده‌نگييه‌تان له‌لايه‌ك به‌ واتاى به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى ئه‌و ڕه‌خنه‌ و گله‌ييانه‌يه‌ كه‌ من هه‌مه‌ و له‌لايه‌كى تريشه‌وه‌ به‌ماناى‌ ڕه‌زامه‌نديتانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ ناياساييانه‌ى كه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت.

له‌به‌ر ئه‌مه‌ و له‌ ئه‌مڕۆ و له‌م نووسراوه‌ به‌دواوه‌، به‌نده‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ده‌خاته‌ ڕوو و خۆى به‌ به‌رپرسيار نازانێت له‌هه‌ر ده‌رئه‌نجامێكى ئه‌م بێده‌نگى و بێمنه‌تييه‌ى كه‌ هه‌يه‌ و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ماف و خستنه‌ڕووى ڕاستييه‌كانيش په‌نا بۆ ياسا و ئاگاداربوونى ڕاى گشتى و زنجيره‌يه‌ك له‌ نووسين ده‌به‌م كه‌ ئه‌م نووسراوه‌ و هه‌ردوو نووسراوى پێشووتريشم تێيدا وه‌ك به‌ڵگه‌ به‌كارده‌هێنم.

مانو به‌رزنجى 08-05-2021