جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «عیسا بهرواری»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٤٧: | ھێڵی ٤٧: | ||
ئامادەکردنی: دەحام لوقمان حوسێنی | ئامادەکردنی: دەحام لوقمان حوسێنی | ||
هونەر | هونەر بەكارێکی پیرۆزو گەورە لەژیانی میللەتاندا چاوی لێدەكرێت. لەنێو كۆمەڵَگەی كوردیشدا بە نمونەیەكی پێشڤەچوونی فەرهەنگ و شارستانیەت دادەنرێت. ژمارەیەكی زۆر ئەدیب و هونەرمەندی سەركەوتویی تێدا هەڵكەوتووە، كە لەنێو كۆمەڵگەدا ڕێزی زۆریان لێدەگیرێت، نەخاسمە لەلایەن شەیدایان و دڵسۆزانی بواری ئەدەب و هونەر بەگشتی. | ||
دیمەنی سەرەنج ڕاكێشی گوندو چیاو هاژەی تاڤگەو ڕووبار، ئاوازی دەنگی شمشاڵ و چریكەی بوڵبوڵ، سروشتی كوردستانی ڕەنگین بەگشتی؛ بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام و تێڕامان و داهێنان بۆ كەسانێك كە خولیای بوون بە شاعیرو ئاوازدانەرو دەنگبێژیان هەبووبێت. | دیمەنی سەرەنج ڕاكێشی گوندو چیاو هاژەی تاڤگەو ڕووبار، ئاوازی دەنگی شمشاڵ و چریكەی بوڵبوڵ، سروشتی كوردستانی ڕەنگین بەگشتی؛ بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام و تێڕامان و داهێنان بۆ كەسانێك كە خولیای بوون بە شاعیرو ئاوازدانەرو دەنگبێژیان هەبووبێت. | ||
ھێڵی ٥٥: | ھێڵی ٥٥: | ||
'''ژیان و پێگەیشتنی''' | '''ژیان و پێگەیشتنی''' | ||
ناوی ڕاستەقینەی (عیسا حوسێن یونس)ە. ساڵی 1933 لەگوندی گاراڤا لەدەڤەری بەرواری ژێری لەقەزای ئامێدی | ناوی ڕاستەقینەی (عیسا حوسێن یونس)ە. ساڵی 1933 لەگوندی گاراڤا لەدەڤەری بەرواری ژێری لەقەزای '''[[ئامێدی]]''' لەدایكبووە. هەتاوەكو پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە. | ||
ساڵی 1947 هونەرمەند سەعید ئاغا كەهاوڕێی مامی عیسا بەرواری بووە بەسەرەدانی دەچێتە ماڵی باوكی، مامی بەسەعید ئاغای دەلێت؛ برازاكەم خاوەنی دەنگێكی خۆشە. سەعید ئاغاش داوای گۆرانییەكی لێدەكات و دەستی لەمل دەكات و پێی دەلێت؛ تۆ سەرەكە | لە تەمەنی (10) ساڵیەوە لەگەڵ مامیدا بەشداری شەوچەرەو كۆڕو كۆچك و دیوەخانەكانی كردووە. هەر لەڕێگەی مامیەوە هونەرمەندان؛ سەعیدێ حەمۆ(سەعید ئاغای جەزیری) و (مەریەم خان) دەناسێت. | ||
ساڵی 1947 هونەرمەند سەعید ئاغا كەهاوڕێی مامی عیسا بەرواری بووە بەسەرەدانی دەچێتە ماڵی باوكی، مامی بەسەعید ئاغای دەلێت؛ برازاكەم خاوەنی دەنگێكی خۆشە. سەعید ئاغاش داوای گۆرانییەكی لێدەكات و دەستی لەمل دەكات و پێی دەلێت؛ تۆ سەرەكە لە ئێمە دەستێنی و دەبیتە دەنگبێژ. دوای ئەوە زۆر جاران لەگەڵ سەعید ئاغاو مەریەم خان دەچێتە چایخانەی بابان و هەر شەوەی چارەگە سەعاتێك وانەی گۆرانی وەرگرتوە. بەم شێوەیە چاوی بوویەوەو ڕێگای گۆرانی گوتنی بۆ كرایەوەو بوو بەدەنگبێژ. | |||
لەنێو ئەدیبان و نووسەراندا زۆر سەرسامبووە بە (صادق بهاوالدین ئامیدی )و بە میری پەیڤی كوردی داناوە، لەنێو شاعیرانیشدا دكتۆر بەدرخان سندی. زۆر حەزی بە جوانی بەهار، لاوێتی و جوانی، گوتنی ڕاستی كردوە. ڕقی زۆریشی لەدووڕویی و درۆو گۆرانی تەقلید بووە. | لەنێو ئەدیبان و نووسەراندا زۆر سەرسامبووە بە (صادق بهاوالدین ئامیدی )و بە میری پەیڤی كوردی داناوە، لەنێو شاعیرانیشدا دكتۆر بەدرخان سندی. زۆر حەزی بە جوانی بەهار، لاوێتی و جوانی، گوتنی ڕاستی كردوە. ڕقی زۆریشی لەدووڕویی و درۆو گۆرانی تەقلید بووە. |
دوایین پێداچوونەوەی ١٩:٥٢، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
هونەرمەندی گۆرانیبێژ عیسا بەرواری، ناوی تەواوی (عیسی حوسێن یوونس ئهحمهد بهرواری) ە. یەکێکە لەو گۆرانیبێژە دەنگ خۆشانەی کە ساڵانی حەفتا و هەشتەکانی سەدەی ڕابردوو ڕۆڵی خۆی بینی لە نێو هونەری ستران و ئاوازی کوردی. ئهم هونهرمهنده به جۆرێك بهناوبانگه لهنێو ئهدهبیاتی سترانی كوردی نازناوی (باڵوێزی سترانی كوردی) پێ دراوه.
لهساڵی 1933 له گوندی (گاراڤا) ی سهر به (بهرواری ژێری)ی شارۆچكهی (ئامێدی)، لهخانهوادهیهكی ههژاری هونهر و ئهدهب دۆست هاتۆته دنیاوه، هێشتا هونهرمهند منداڵێكه و تازه چاوی بهدنیا ههڵهێناوه، كهباوكی بههۆی ههر كێشهیهك و بارودۆخێكهوه لهو سهردهمهدا بۆی هاتۆته پێش، بنهو بارگهی دهپێچێتهوه و گوندهكهیان بهجێ دێڵێت و بهخۆیی و ماڵباتهكهیهوه لهشاری (مووسڵ) لهگهڕهكی (شار سوق ) نیشتهجێ دهبن، هونهرمهند لهساڵی 1939دهخرێته بهرخوێندن و پۆلی شهشهمی سهرهتایی لهقوتابخانهی (الفلاح) لهساڵی (1945) له مووسڵ تهواو دهكات.
ساڵی 1952 وەکوو کارمەندێک لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری مووسڵ دادەمەزرێت. پاش خانهنشین بوونی و به مهبهستی دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیی و خانهوادهكهی تۆمارگایهك لهگهڕهكی (جهزایر ) دادهنێت، حوسێنی كوڕی لهسهری كاردهكات بهناوی ( تۆمارگای عیسی بهرواری).
گۆرانییەکانی: -
لە ساڵی 1950 دەچێتە ئێزگەی کوردی ڕادیۆی بەغدا و لهڕێكهوتی 02/12/1950 یهكهم گۆرانی خۆی بهناوی ( مهدینایێ) تۆماردهكات بە ناوێکی خوازراوەوە بەناوی (عەبدولقادر بەرواری)، لەبەرئەوەی باوکی سەرەتا لەگەڵ ئەو کارەی ئەودا نەبووە. ئەم گۆرانییە دەبێتە نۆبەرەی بەرهەمەکانی. لەساڵانی حەفتاکاندا بەتەواوی خۆی بۆ کاری هونەری تەرخان دەکات و هەر لە و کاتەشدا وەکوو بەرپرسی بەشی میوزیکی کوردی لە ئێزگەی کوردی بەغدا دەست بەکار بووە. لەمەوە پەیوەندی تەواوی لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو سەردەمەی ئێزگەی بەغدا پەیداکردووە.
هونەرمەند بۆ یە کەم جار لەگەڵ هونەرمەند محەممەد عارف جەزراوی گۆرانی دووقۆڵی دەچڕێت، دوو قەوان پڕ دەکاتەوە بۆ کۆمپانیای (بشیرفوان) لە بەغدا. دواتریش لەگەڵ هونەرمەندانی تردا؛ حەسەن جزیری، گوڵبەهار، عایشەشان، تەحسین تەها، نەسرین شێروان، فەوزیە محەممەد، سەبیحە محەممەد، ساڵحی ئامێدی، کەمال ئاکرەیی، عەبدۆ ئالانی و سالم حەلەبی گۆرانی دوو قۆڵیان گوتووە. هەروەها پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ هونەرمەندان؛ عەلی مەردان، تاهیر تۆفیق، مەحموود حەسەن کەلهوڕی، محەممەدی شێخۆ، ڕەسووڵ گەردی، محەممەد عەزیز شاکر، خەلیل باکووری و جگەرخوێنی شاعیردا هەبوو. هونەرمەند لە درێژەی تەمەنی هونەری خۆیدا لە ئێزگەی کوردی نزیکەی (300) بەرهەمی پێشکەشی جیهانی هونەری کوردی کردووە. لە تەلەڤزیۆنیش نزیکەی (50) گۆرانی تۆمار کردوون. کە بابەتەکانی: سروشتی کوردستان، نیشتمانی، خۆشەویستی و ئەوینداری، کۆمەڵایەتی، فۆلکلۆری و لاوکی قارەمانێتی بەشی زۆری ناوەڕۆکی گۆرانی لە خۆ دەگرێت.
دیارترین گۆرانییەکانی کلیپی بۆ کردوون بریتین لە: (زەمبیل فرۆش) کە بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند گوڵبەهار ساڵی 1983 گوتوویەتی، هەڵبەست و ئاوازی فۆلکلۆرە، غازی فەیسەڵ و سەباح ئیبراهیم دەرهێنانیان بۆ کردووە. هەروەها گۆرانی (جیرانێ) کە هەڵبەستی خۆیەتی و تاریق فازڵ دەرهێنانی کلیپەکەی بۆ کردووە. هەروەها گۆرانی (عەردێ مە) هەڵبەستی خۆیەتی و سەباح ئیبراهیم دەرهێنانی بۆ کردووە.
لەلایەنی نیشتمانیشەوە خاوەن هەستێکی بەرز بووە و خۆشەویستیەکی قولی بۆ خاک و سروشتی کوردستان هەبووە، لەم ڕووەوەش سێ لاوکی بەهەستێکی پڕ لەئەحساسەوە گوتووە ئەوانیش: لاوکی (وەلاتێ مە کوردستانە.. جهێ عەگیدو خۆش مێرانە)، لاوکی (کوردۆ دینۆ)، لاوکی (کوردستانە ڕەنگینە.. تێدا مێرگ و کانینە). لەلایەنی ئەوینداریشەوە کۆمەڵێک بەرهەمی هەن؛ ناودارترینیان: لاوکەکانی (ئەسمەرێ و صالحێ نوری- 1966)، (خەجۆو سیابەند) و (زەمبیل فرۆش) نوێی کردوونەتەوە و بە شێوازێکی تایبەت زیندووی کردوونەتەوە. هەروەها لاوکی (مازی چنێ - 1970) لاوکی (شەمسی خانێ) و ئەوانە و چەندان بەرهەمی تری، کە لە پێگەی ئەلیکترۆنی (یوتیوب)ەوە بەردەستن.
ناوبانگیەکەی: بەشێکی زۆری ناوبانگی هونەرمەند دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەشدارییە گەورەیەی، کە لە ساڵانی حەفتاکاندا لە ئاهەنگ و ڤیستیفالە هونەرییەکانی دەرەوەی وڵاتدا بینیویەتی. لە ساڵی 1973 لەگەڵ هونەرمەندان محەممەد عارف جزیری و گوڵبەهار بۆ ڤیستیفالی بەیرووت دەچن، گۆرانی بۆ ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی لوبنان تۆمار دەکەن، ئاهەنگێکی هونەری گەورەشیان لە (سینەما ڕۆلێت) لەو وڵاتە تۆمار کرد. هەروەها لە ساڵی 1977 بە هەڵکەوتنی جەژنی نەورۆز لەگەڵ هونەرمەند گوڵبەهار دەچێتە ولاتی بەریتانیا و بە جلی کوردی و سازەکەیەوە بەشداری ڤیستیفالێکی لەندەنی کردووە. لە ساڵی 1978یشدا لەگەڵ تیپی (التراث العراقی) بە سەرۆکایەتی هونەرمەند و ئەدیبی گەورەی عێراقی «منیر بشیر» (موسڵ1930- 1997) دەچێتە هەر دوو وڵاتی فەرەنسا و نەمسا. ساڵی 1979 دەچێتە یۆنان و لەسەر داوای کۆمپانیایەکی هونەری لە شاری ئەسینا (6) کاسێتی گۆرانی پڕ دەکات. یەکەمین هونەرمەندی کوردە دەچێتە ئێزگەی (مونت کارلۆ) و گۆرانی دەڵێت. هەروەها وڵاتانی ئەڵمانیا، بولگاریا، هەنگاریا، ڕۆمانیا، ئیسپانیا و تورکیای سەردانکردووە و ئەزموونی هونەری ئەو وڵاتانەی بینیوە. لە هەموویان بەناوبانگتر ئەو ئاهەنگەیە بوو کە لە شاری نیس لەوڵاتی فەرەنسا ئەنجامی دا، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە جەماوەر هەوادارانی ئامادەی ئاهەنگەکە بوون و لەلایەن بەڕێوەبەری هونەری شاری نیس خەڵات کراو میدالیایەکی زێڕ و کاسەیەکی پێ درا.
بەهۆی ئەو بەشدارییە گەورەیەی لە ئاهەنگ و کۆنسێرت و ڤیستیفالەکانی دەرەوەی وڵاتدا هەیبووە، لەلایەن ئەدیبان و نووسەرانی بواری هونەری گۆرانی کوردی نازناوی «باڵیۆزی گۆرانی کوردی» پێدراوە.
ژیانی خێزانیی:
هونهرمهند عیسی بهرواری ئهو گهنجه شۆخ و شهنگ و شیكپۆشه پۆشاكه كوردییهی دهڤهرهكهی خۆی ، لهتهمهنی (24) ساڵیدا ، واته ساڵی (1957) لهگهڵ كچه خاڵی خۆی ژیانی هاوسهرگیری پێك دێنێت و دهبنه خاوهنی (11) منداڵ، دوو كوڕ به ناوهكانی (كهریم و حوسێن) و (9) كچ. هونەرمەند عیسا بەرواری تاوەکوو ساڵی 1990 لە ئێزگەی کوردی بەغدا کاری کرد، کۆمەڵێک بەرهەمی خۆی لەوێ تۆمار کردووە. لە ساڵی 2000دا بۆ حەجی ماڵی خودا دەچێت و دوای گەڕانەوەشی چیتر گۆرانی ناڵێت و تۆمارگەکەشی لە شاری مووسڵ دادەخات. لە ڕۆژی 19/07/2002 لە مووسڵ کۆچی دوایی کرد و له گۆڕستانی شاری مووسڵ بە خاک دەسپێررێت.
هونهرمهند لهدوای خۆی چهند كهل و پهلێكی بهنرخی لهماوهی ژیانی هونهریدا بهدهستی هێناوهو لهگهڵ سێ ئامێری ساز بهجێ دێڵێ و دهبێته ئهرشیفی هونهرمهند و بههایهكی پیرۆز بۆ خانهوادهو منداڵهكانی، لهساڵی (2014) كه داعش شاری مووسڵی داگیر كرد، ههڵئهكوتنه سهر ماڵی هونهرمهندی كۆچكردوو عیسی بهرواری، ههموو كهل و پهله بهنرخهكانی هونهرمهند دهبهن و ماڵی تاڵان و وێرانی دهكهن.[١]
ئامادە کردنی: دلێر ڕەفیق
ئامادەکردنی: دەحام لوقمان حوسێنی
هونەر بەكارێکی پیرۆزو گەورە لەژیانی میللەتاندا چاوی لێدەكرێت. لەنێو كۆمەڵَگەی كوردیشدا بە نمونەیەكی پێشڤەچوونی فەرهەنگ و شارستانیەت دادەنرێت. ژمارەیەكی زۆر ئەدیب و هونەرمەندی سەركەوتویی تێدا هەڵكەوتووە، كە لەنێو كۆمەڵگەدا ڕێزی زۆریان لێدەگیرێت، نەخاسمە لەلایەن شەیدایان و دڵسۆزانی بواری ئەدەب و هونەر بەگشتی.
دیمەنی سەرەنج ڕاكێشی گوندو چیاو هاژەی تاڤگەو ڕووبار، ئاوازی دەنگی شمشاڵ و چریكەی بوڵبوڵ، سروشتی كوردستانی ڕەنگین بەگشتی؛ بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام و تێڕامان و داهێنان بۆ كەسانێك كە خولیای بوون بە شاعیرو ئاوازدانەرو دەنگبێژیان هەبووبێت.
لەژێر كاریگەری سروشتە جوان و قەشەنگەكەی شاری ئامێدی، عیسا بەرواری وەكو دەنگبێژێك دەردەكەوێت و لەحەفتاو هەشتایەكانی سەدەی ڕابردوو، ڕۆلی خۆی لەوبوارەدا دەبینێت.
ژیان و پێگەیشتنی
ناوی ڕاستەقینەی (عیسا حوسێن یونس)ە. ساڵی 1933 لەگوندی گاراڤا لەدەڤەری بەرواری ژێری لەقەزای ئامێدی لەدایكبووە. هەتاوەكو پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە.
لە تەمەنی (10) ساڵیەوە لەگەڵ مامیدا بەشداری شەوچەرەو كۆڕو كۆچك و دیوەخانەكانی كردووە. هەر لەڕێگەی مامیەوە هونەرمەندان؛ سەعیدێ حەمۆ(سەعید ئاغای جەزیری) و (مەریەم خان) دەناسێت.
ساڵی 1947 هونەرمەند سەعید ئاغا كەهاوڕێی مامی عیسا بەرواری بووە بەسەرەدانی دەچێتە ماڵی باوكی، مامی بەسەعید ئاغای دەلێت؛ برازاكەم خاوەنی دەنگێكی خۆشە. سەعید ئاغاش داوای گۆرانییەكی لێدەكات و دەستی لەمل دەكات و پێی دەلێت؛ تۆ سەرەكە لە ئێمە دەستێنی و دەبیتە دەنگبێژ. دوای ئەوە زۆر جاران لەگەڵ سەعید ئاغاو مەریەم خان دەچێتە چایخانەی بابان و هەر شەوەی چارەگە سەعاتێك وانەی گۆرانی وەرگرتوە. بەم شێوەیە چاوی بوویەوەو ڕێگای گۆرانی گوتنی بۆ كرایەوەو بوو بەدەنگبێژ.
لەنێو ئەدیبان و نووسەراندا زۆر سەرسامبووە بە (صادق بهاوالدین ئامیدی )و بە میری پەیڤی كوردی داناوە، لەنێو شاعیرانیشدا دكتۆر بەدرخان سندی. زۆر حەزی بە جوانی بەهار، لاوێتی و جوانی، گوتنی ڕاستی كردوە. ڕقی زۆریشی لەدووڕویی و درۆو گۆرانی تەقلید بووە. ساڵی 1952 دوای ئەوەی وەكو كارمەندێك لە بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری موسڵ دادەمەزرێت. ئیتر خانەوادەكەی لەشاری موسڵ نیشتەجێدەبن، تاوەكو كۆتایی ژیانیشی لەو شارەدا دەمێنێتەوە.
گۆرانییەكانی
هونەرمەند لە منداڵیەوە خولیای كەیف و خۆشی و بەشداری شاهی و ئاهەنگەكانی دەكردو گوێداری دەنگبێژانی كۆچك و دیوەخانانی دەكرد، بۆئەوەی گۆرانیەكان لەبەربكات و دواتر بۆ هەڤاڵەكانی بڵێتەوە. لەساڵی 1950 دەچێتە ئێزگەی كوردی ڕادیۆی بەغدا و گۆرانی (مەدینەیێ) بەناوێكی خوازراوەوە بەناوی (عەبدولقادر بەرواری) تۆماردەكات، لەبەرئەوەی باوكی سەرەتا لەگەڵ ئەو كارەی ئەودا نەبووە. ئەم گۆرانییە دەبێتە نۆبەرەی بەرهەمەكانی. لەساڵانی حەفتاكاندا بەتەواوی خۆی بۆ كاری هونەری تەرخان دەكات و هەر لەوكاتەشدا وەكو بەرپرسی بەشی میوزیكی كوردی لەئێزگەی كوردی بەغدا دەست بەكاربووە. لەمەوە پەیوەندی تەواوی لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو سەردەمەی ئێزگەی بەغدا پەیداكردووە.
هونەرمەند بۆیەكەمجار لەگەڵ هونەرمەند محەمەد عارف جەزراوی گۆرانی دووقۆلی دەچڕێت، دوو قەوان پڕدەكاتن بۆ كۆمپانیای (بشیرفوان) لەبەغدا. دواتریش لەگەڵ هونەرمەندانی تردا؛ حەسەن جەزیری، گوڵبەهار، عەیشەشان، تەحسین تەها، نەسرین شێروان، فەوزیە محەمەد، سەبیحە محەمەد، صالحێ ئامێدی، كەماڵ ئاكرەیی، عەبدۆ ئالانی و سالم حەلەبی گۆرانی دوو قۆلی گوتووە. هەروەها پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ هونەرمەندان؛ عەلی مەردان، تاهێر تۆفیق، مەحمود حەسەن كەلهوڕی، محەمەدی شێخۆ، ڕەسول گەردی، محەمەد عەزیز شاكر، خەلیل باكوزی و جگەرخوێنی شاعیردا هەبوو. هونەرمەند لەدرێژەی تەمەنی هونەری خۆیدا لە ئێزگەی كوردی نزیكەی (300) بەرهەمی پێشكەشی جیهانی هونەری كوردی كردووە. لەتەلەفیزیۆنیش نزیكەی (50) گۆرانی تۆماركردون. كە بابەتەكانی: سروشتی كوردستان، نیشتمانی، خۆشەویستی و ئەڤینداری، كۆمەڵایەتی، فۆلكلۆری و لاوكی قارەمانێتی بەشی زۆری ناوەڕۆكی گۆرانی لەخۆدەگرێت.
دیارترین گۆرانییەكانی كلیپی بۆكردون بریتین لە: (زەمبیل فرۆش) كە بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند گوڵبەهار ساڵی 1983 گوتویەتی، هەڵبەست و ئاوازی فۆلكڵۆرە، غازی فەیسەل و سەباح ئیبراهیم دەرهێنانیان بۆ كردوە. گۆرانی (جیرانێ) كە هەڵبەستی خۆیەتی و تاریق فازل دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ كردوە. گۆرانی (عەردێ مە) هەڵبەستی خۆیەتی و سەباح ئیبراهیم دەرهێنانی بۆ كردوە. لەلایەنی نیشتیمانیشەوە خاوەن هەستێكی بەرزبووەو خۆشەویستیەكی قولی بۆ خاك و سروشتی كوردستان هەبووە، لەم ڕووەوەش سێ لاوكی بەهەستێكی پڕ لەئەحساسەوە گوتووە ئەوانیش: لاوكی (وەلاتێ مە كوردستانە.. جهێ عەگیدو خۆش مێرانە)، لاوكی (كوردۆ دینۆ)، لاوكی (كوردستانە ڕەنگینە.. تێدا مێرگ و كانینە). لەلایەنی ئەڤینداریشەوە كۆمەلێك بەرهەمی هەن؛ ناودارترینیان: لاوكەكانی (ئەسمەرێ و صالحێ نوری- 1966)، (خەجۆو سیابەند) و (زەمبیل فرۆش)نوێی كردونەتەوەو بەشێوازێكی تایبەت زیندوی كردونەتەوە. هەروەها لاوكی(مازی چنێ - 1970) لاوكی (شەمسی خانێ) و ئەوانەو چەندان بەرهەمی تری، كە لەپێگەی ئەلیكترۆنی(یوتیوب)ەوە بەردەستن.
هەروەها لە ئالەتە مۆسیقیەكاندا بە ژەنینی تەمبور(ساز) ناسراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەهەموو گۆرانی و لاوكەكانیدا دەبیسترێت و زۆربەی كاتیش خۆی ژەنیویەتی.
ناوبانگیەكەی
بەشێكی زۆری ناوبانگی هونەرمەند دەگەڕێتەوە بۆ ئەوبەشدارییە گەورەیەی، كە لەسالانی حەفتاكاندا لەئاهەنگ و ڤیستیفالە هونەریەكانی دەرەوەی وڵاتدا بینیویەتی. لەساڵی 1973 لەگەڵ هونەرمەندان محەمەد عارف جەزیری و گوڵبەهار بۆ ڤیستیفالی بەیروت دەچن، گۆرانی بۆ ڕادیۆو تەلەفیزیۆنی لوبنان تۆماردەكەن، ئاهەنگێكی هونەری گەورەشیان لە (سینەما ڕۆلێت) لەو وڵاتە تۆماركرد. هەروەها لەساڵی 1977 بە هەڵكەوتنی جەژنی نەورۆز لەگەڵ هونەرمەند گوڵبەهار دەچێتە ولاتی بەریتانیا و بەجلی كوردی و تەمبورەكەیەوە بەشداری ڤیستیفالێكی لەندەنی كردووە. لە ساڵی 1978یشدا لەگەڵ تیپی (التراپ العراقی) بەسەرۆكایەتی هونەرمەند و ئەدیبی گەورەی عێراقی "منیر بشیر" (موسڵ1930- 1997) دەچێتە هەردوو وڵاتی فەڕەنساو نەمسا. ساڵی 1979 دەچێتە یۆنان و لەسەر داوای كۆمپانیایەكی هونەری لەشاری ئەسینا (6) كاسێتی گۆرانی پڕدەكات. یەكەمین هونەرمەندی كوردە دەچێتە ئێزگەی (مونت كارلۆ) و گۆرانی دەڵێت. هەروەها وڵاتانی ئەلمانیا، بوڵگاریا، هەنگاریا، ڕۆمانیا، ئیسپانیا و توركیای سەردانكردوەو ئەزمونی هونەری ئەو وڵاتانەی بینیوە. لەهەمویان بەناوبانگتر ئەو ئاهەنگەیەبوو كە لەشاری نیس لەوڵاتی فەڕەنسا ئەنجامی دا، ژمارەیەكی یەكجار زۆر لەجەماوەر هەوادارانی ئامادەی ئاهەنگەكە بوون و لەلایەن بەڕێوەبەری هونەری شاری نیس خەڵاتكراو مەدالیایەكی زێڕو كاسەیەكی پێدرا.
بەهۆی ئەو بەشدارییە گەورەیەی لەئاهەنگ و كۆنسێرت و ڤیستیفالەكانی دەرەوەی ولاتدا هەیبووە، لەلایەن ئەدیبان و نووسەرانی بواری هونەری گۆرانی كوردی نازناوی "باڵیۆزی گۆرانی كوردی" پێدراوە. لەچاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا بیرەوەرییەكی خۆییمان بۆدەگێڕێتەوە؛ كە بەشداربووە لەئاهەنگێكی هونەری گەورە لەفەڕەنسادا، كاتێك چووەتە سەر مەنەسەو دەستی هاویشتووە بۆ تەمبورەكەی تاوەكو گۆرانی بڵێت، تێلەكانی تەمبورەكەی كەوتۆتە خوارەوەو هەستی بەتەریقبوونەوەیەكی زۆر كردوە لەبەرچاوی نزیكەی (6) هەزار كەس، كە بۆ بەشداری ئاهەنگەكە كۆببونەوە. ئەگەرچی هەر لەوكاتی پاش ماوەیەك لەچاوەڕوانی جەماوەرەكەی تەمبورەكەی چاك كردۆتەوەو ئاهەنگەكە بەردەوامبووە.
لەسەر ئاستی عێراقیش جگە لەو گۆرانیانەی تۆماریكردون لە ڕادیۆو تەلەفیزیۆن، هەروەها ساڵی 1983 كۆنسێرتێكی هونەری گەورە لەشاری بەغدا سازدەكات. ساڵی 1985یش لەڤێستیفالێكی فۆلكلۆری و مۆسیقی بەناوی (مهرجان بابل الدولی) بەشداردەبیت، كە ڤێستیفالێكی ساڵانەبوو لەناوەڕاستی عیرَاق لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە بەڕێوەدەچوو.
تێروانینی بۆ هونەری دەنگبێژی كوردی
هونەرمەند عیسا بەرواری زۆرترین گۆرانی فۆلكلۆری و لاوكی قارەمانی گوتووە . پێی وابووە گۆرانی كوردی هێشتاكە لەقۆناغی كلاسیكدایەو پێویستی بە گۆرانیبێژی گەنج و لێهاتوە بتوانێتن دەست بهاوێتە ئاوازی بیانی بۆ خزمەتی پێشخستنی ئاوازو گۆرانی كوردی. ئەمە لەكاتێكدابووە كە خۆشی نەیتوانیوە ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت. دۆستێكی زۆر نزیكی محەمەد عارف جەزراوی بووەو بەقوتابخانەیەكی گۆرانی كلاسیكی كوردی و سەرۆكی ئەم ڕەوتە پارێزگارەی دەبینی، زۆریش سەرسام بووە بەكارە هونەرییەكانی ئەو. كۆچی دوایی هونەرمەند عیسا بەرواری تاوەكو ساڵی 1990 لەئێزگەی كوردی بەغدا كاری كرد، كۆمەلێك بەرهەمی خۆی لەوێ تۆماركردوە. لەساڵی 2000دا بۆ حەجی ماڵی خوا دەچێت و دوای گەڕانەوەشی چیتر گۆرانی ناڵێت و تۆمارگەكەشی لەشاری موسل دادەخات. دوو خێزان و (11) منداڵی هەبوون، كە دوو كوڕو نۆ كچ بوون. لەڕۆژی 19/7/ 2002 لەموسل كۆچی دوایی كرد و هەرلەوێ بەخاك دەسپێردرێت.[٢]
سەرچاوەی زانیارییەكان
- احصان صدیق ئامێدی، ڕەنگین ل دیوانا هونەرمەندێ دەنگ زەلال عیسا برواری، گۆڤاری (ڕەنگین)، ژمارە (9)، تەمموزی 1988.
- Zeyneb yaş, Şakarên Muzika Kuedi, çildê 2, (1931- 2013), Bajarê Mezin ya Amedê, 2015. See less