جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شێخ سەلامی سکرابچی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ناوی تەواوی ( عەبدولڕەحمان شێخ سەلامی مەلا شێخ ساڵحی گەورەدێ ) لەساڵی ١٩٣٩ لەگوندی گەورەدێی سەر بە شارەدێی قەڵاسێوکە ( '''ئاغجەلەر''' ) لەدایکبووە لەساڵی ١٩٥٣ لەتەمەنێکی منداڵیدا چووەتە شاری '''کەرکووک''' و لەوێ بەکرێکاری و چەندین کاروپیشە درێژەی...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
ناوی تەواوی ( عەبدولڕەحمان شێخ سەلامی مەلا شێخ ساڵحی گەورەدێ ) | ناوی تەواوی ( عەبدولڕەحمان شێخ سەلامی مەلا شێخ ساڵحی گەورەدێ ) | ||
[[پەڕگە:415744844 .jpg|وێنۆک]] | |||
لەساڵی ١٩٣٩ لەگوندی گەورەدێی سەر بە شارەدێی قەڵاسێوکە ( '''[[ئاغجەلەر]]''' ) لەدایکبووە | لەساڵی ١٩٣٩ لەگوندی گەورەدێی سەر بە شارەدێی قەڵاسێوکە ( '''[[ئاغجەلەر]]''' ) لەدایکبووە |
وەک پێداچوونەوەی ٢٢:٤٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ناوی تەواوی ( عەبدولڕەحمان شێخ سەلامی مەلا شێخ ساڵحی گەورەدێ )
لەساڵی ١٩٣٩ لەگوندی گەورەدێی سەر بە شارەدێی قەڵاسێوکە ( ئاغجەلەر ) لەدایکبووە
لەساڵی ١٩٥٣ لەتەمەنێکی منداڵیدا چووەتە شاری کەرکووک و لەوێ بەکرێکاری و چەندین کاروپیشە درێژەی بەژیان داوە تا بژێوی خێزان دابین بکات .
لەساڵی ١٩٦٥ لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کشتوکاڵ وەک شۆفێری ( ئامێری دروێنەی گەنم ) دەڕاسە دەستبەکار بووە و هەر هەمان ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ ( حەپسەخانی سەید ئەحمەدی مەلا سەید عەبدوڵڵای گەورەدێ ) کردووە و سێ کوڕی بەناوەکانی ( کاوە ، ساڵح ، کامەران ) و چوار کچ بەناوەکانی ( بەهرە ، بەناز ، بێگەرد ، ئاڵا ) بە ویستی خودا هێناوەتە دنیاوە .
لەساڵی ١٩٦٦ گوێزراوەتەوە شاری سلێمانی و لەگەڕەکەکانی مەڵکەندی و قەزازەکان و سابوونکەران و دەوروبەری ئۆرزدیباک و مامۆستایان و شێخان ژیاوە و پیاوێکی کورد پەروەر بووە و وەک کادری ناوشار و دوواتر وەک پێشمەرگە بەشداری شۆڕشی مەزنی ئەیلولی کردووە و بەدرێژایی ژیانی لەبەرەی نیشتماندا بەسەربەرزی ژیاوە .
پیاوێکی خزمدۆست و خاکەڕا و میوان پەروەر و دەستگیرۆی هەژاران و زیندانی و لێقەوماوان بووە و زۆر دەربەستی نەخۆش و پرسەداران بووە و وەک کەسایەتی شار ناسراوە .
یەکەم کەسبووە کە پیشەی سکرابچی لە سلێمانی کردووە و ئۆتۆمبیلی دەکڕی و بەپارچە دەیفرۆشتەوە و لە کارەکەیدا ڕاستگۆ و سەرڕاست بووە و هاوکاری شۆفێرانی کردووە و دوو دوکانی لەفلکەی نالی هەبووە . کەسێکی ئیماندار بووە و زۆر پابەندی سرووتە ئاینیەکان بووە .
لەساڵی ٢٠٠٨ ئۆتۆمبیل لێیدا و ماوەی ٢٠ ڕۆژ چوونە ناو کۆماوە لەگەڵ هۆش هاتنەوەی لە شۆفێرەکە خۆشبوو لەکاتێکدا جگە لەکەمتەرخەمی خۆی و کەس و کاری لەکاتی نەخۆشکەوتنی تەنانەت بەشداری پرسەکەشیان نەکرد . لە بەرەبەیانی ٢٠٠٩/١/١٤ پاش نوێژی بەیانی بەجەڵدەی مێشک کۆچی دووایی کرد و لەگۆڕستانی ڕاپەڕین بەخاک سپێردراوە .