جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئارامی سەرکردە بەشی 01. 02. 03»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٤١٣: | ھێڵی ٤١٣: | ||
ئەو ململانێ و جیابوونانە ی پارتی و شیوعی ، لەو بارودۆخە ناسک و دژوارانە ،لە زیان و تراژیدیا زیاتر ،هیچ گۆڕانکارییەکی دروست نەکرد. | ئەو ململانێ و جیابوونانە ی پارتی و شیوعی ، لەو بارودۆخە ناسک و دژوارانە ،لە زیان و تراژیدیا زیاتر ،هیچ گۆڕانکارییەکی دروست نەکرد. | ||
ئارام دەیویست ، کۆمه‌ڵه‌ی مارکسیی لینینیی کوردستان ، له سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی لینینی ، ستراتیژی سه‌ربه‌خۆیی ، بێ هیچ دەستواردانێک ، دوور لە دووبەرەکی و ململانێ ی ناڕەوا ، کارەکانی هەڵسوڕێنیت،کۆمەڵە سێبەروپاشکۆی هیچ داگیرکه‌رێکی نیشتمان و زلهێزێک نه‌بێت. | |||
ئارام له‌ناوشار، له یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هه‌رێمه‌کان ،راپۆرتێکی له‌سه‌ر بارودۆخی نائاسایی و دژواری کۆمه‌ڵه‌ی مارکسسیی لینینیی کوردستان نوسی ، گۆڕانکاری وزنجیره رووداوه‌کان و کێشه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی، بە ئیرادەیەکی ئارامانەوە ، هه‌نگاوی نوێ ی ، بۆ چاره‌سه‌رکرنی کێشه و تەنگژەو هەڵەکان ، خستبوەەروو، | |||
ئەو راپۆرته‌ی ئارام ، به راپۆرتی شوپات ناسرا . | ئەو راپۆرته‌ی ئارام ، به راپۆرتی شوپات ناسرا . | ||
دوایین پێداچوونەوەی ١١:٤٢، ٩ی شوباتی ٢٠٢٤
ئارام ی سەرکردە بەشی 01
نووسین و ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
ئارام ی پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده ، بە ره‌نج و ماندووبوونی بێ سنوور ، بە بیری نوێ و کرداری نوێ و هه‌ڵوێستی نوێ و تێڕاونینی نوێ ، بوو بە هێما. دوای هەرەس و مۆتەکەی ترس و گومان وتێک شکان وپەرتەوازە بوون ، ئارام بە ئیرادەو ورەیەکی پۆڵاین ، هەنگاوی نوێ ی نا ، بۆ شوڕش ،دوور له رۆحی خۆپەرستی سه‌رکرده کلاسیکیه کانی ، ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد .
دوور له مه‌زاجی هه‌ڵپه‌ی (عەقڵی خێڵەکی و میکیاڤیلی )،سەرکردە دۆگماکان ، بە درۆ و فێڵی ره‌نگاو ره‌نگ ، خوینی گەنجانی ئەم نیشتمانەیان ، بۆ سیناریۆ ی ، دەسەڵاتی تاک رەوانەی ، خۆیان وخانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانیان ، ئاراستەی چارەنووسێکی نادیار کردەوە.
( کۆمه‌ڵه ی مارکسیزم -لینی نیزیم ) ، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه ، بە ره‌وتی بیر‌و باوه‌ڕی مارکسیزم – لینینزم سەری هەڵدا . له‌و سهردهمهنە دا رێرەوکە یان ، بە کاریگه‌ری بیر‌و باوه‌ڕی (ماوتسی تۆنگ ) ئاراستەکرد ، ماوتسی تۆنگ-یان به (مارکس ولینین ) دادەنا .
ئارام -ی سه‌رکرده ، به خوێندنەوەیەکی نوێ ، بە تێڕوانینێکی نوێ وجیاواز ، یه‌که‌م سیاسەتمەدار بوو ، به جورئه‌ته‌وه ، ئتێڕوانینهکانی ئەوانی ، بەم شێوەیە خسته روو : (ماوتسی تۆنگ ) ، نه دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه ی تیوری مارکسیزمه ، نه داهێنه‌ری تیوری تازه‌یه ، له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم .
ئارام ی رووناک بیر ، به ستراتیژێکی نوێ ، بە بەرنامەی زانستی سیاسیی نوێ ، دەیویست ، ره‌وتی خەباتی ( کۆمەڵەی مارکسیزم ) ی ره‌نجده‌رانی کوردستان ، له هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده کانی پێش سەردەمەکەی دوور بخاته‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی ، بە ناوی پێشمەرگایەتی و شۆڕش ، (کۆمەڵە ) نه‌بێت، به پاشکۆی به‌شێک ، له داگیرکه‌رانی (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) و زلهیزەکانی دنیا . ئارام سنوورێکی بۆ ئه‌و زنجیره هه‌ڵه مێژوویانه ی سەکردەکانی شۆڕش دانا ، بۆ ئەوەی ، وەک ئەمیری ئەمارەتەکان ،نه‌بن به پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتی (ئیسلامگه‌ری دەوڵەتی عوسمانی، سونی تورک ) ، نەبن بە پاشكۆی دەسەڵاتی (ئیسلامگەری ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ، شێعەی فارس ).
بە بڕیاری عەقڵی داخراو ومەزاجیان ، جاریکی تر ،کورد ، کورد ، نەکوژێ . ئارام ده‌یویست ، ئاراسته ئهوپاشکۆیهتیه ی (باڵی بارزانی ) بۆ (شای ئیران )و (باڵی مەکتەبی سیاسیی ) ،بۆ (دەوڵەتی عیراق ) ، دوای هەرەس ،دووبارە نه‌بێتەوە. گرێ ی ئاڵۆزی دەروونی (رق و توند‌و تیژی و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سیناریۆی یەکتر سڕینەوە و کورد کوشتن) ی١٩٦٤ ی ، (جەلالی )و (مەلایی)، سەرهەڵ نەداتەوە.
لەمە زیاتر ،کورد ، لە ناو هاوکێشە سیاسییەکان دا ، سێبەری داگیر کەرنەبێ و هه‌ڵه‌ی سیاسیی گه‌وره نەکەن ، بۆ مایە پوچی و تێک شکان و هه‌ره‌س . کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان ، دوور بێت ، له گرێ ی سایکۆلۆجی مه‌لایی و جه‌لالی ، بە سترانیژی بیری نوێ ی جارێکی تر ، پێشمەرگایەتی و شۆڕش ، بەعهقڵی خێڵه‌کی و ئاینیی ، ئاراستە نەکرێت . گەر لاپەرەکانی مێژوو هەڵ بدەینەوە ، کورد باجی ، ململانێ ی ناڕەوای نێوان سەرکردە نەرجسییەکانی داوە . گرێ ی ئاڵۆزی مەلایی و جەلالی لە ۱۹٦٤تا ١٩٧٠، پڕ بوو ،له ناکۆکۆکی شه‌خسی سەرکردەکان.
پڕ بوو لە رق و توند‌و تیژی وهیستریای شەڕی براکوژی و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی . لاوازی کەسایەتی سەرکردەکان ، بە جۆرێک بوو ، هیچ سەرکردەیەک ،سەرکردەکەی تری قبوڵ نە بووە ، شانازیان بە پاشکۆیەتی داگیر کەرانی نیشتمانەکەیانەوە کردووە ، بۆ دژایەتی یەکتریی . سەنگەریان لە یەکتریی گرتوووە، وده‌رفه‌تیان داوە ، به داگیرکەرانی نیشتمان ، جاش و خائین و جاسوس دروست بکەن . دوای راپەڕین و نەمانی سەدام ، سەرکردەکانی کورد ، بوون بە پاشکۆی داگیرکەرانی نیشتمان .
پاشکۆ یا یەتی داگیرکەرانیان کرد ، بەکلتوری مۆدیلی دەسەڵاتیان ، بە جۆرێک شکۆی مێژوویان کاڵ کردەوە ، جیاوازیان ، لە نیوان پێشمەرگەو شەهید ، جاش و خائین و جاسوس دا نەهێشت . ئارام ی سەرکردە ، دوای تێک شکان و هەرەس ، بە رۆحێکی خاکیانە ، له ناو شارەکان و له ناو شاخ و گوندەکان ، ره‌وتی شۆڕ‌شیان به رەو سترا تیژێکی نوێ ، بۆ ئەزمونێکی نوێ ، ئاراسته کرد . بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ، بە سیناریۆی داگیرکەران و سەرکردە کلاسیکییەکان و سه‌ره‌ک خێڵ وپێشه‌وا ئاینییه‌کان ، کورد کۆمەڵ کوژ نه کرێتەوه ، خەباتی رزگاری خوازی کورد ، خاوه‌نی وتاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئەمنی قەومی بێ ، گه‌نجه‌کان به پەروەردەی بیری نوێ ، رۆڵی دیار یان هەبێ ، بە توانای خۆیان ، گۆڕانکاری بکەن .
به عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی به‌کۆمه‌ڵ ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد ، رۆڵی خۆی ببینێ.
پەڵەی شەرمەزارییە ، بۆ سەرۆکەکان ، ئارامی سەرکردەی خاکی و بێ پشت و په نا ، له ناو ته‌م و مژی ئەو سیناریۆیانەدا، بە دەست رێژیی گولەی سەرەک جاشێکی مێشك پوچەڵ ، جەستەی دابێژن.
ئارام ی سەرکردە ...بەشی 02
ئارام ی سەرکردە ، کەسێتیەکی تایبەتمەندی نمونەیی بوو ، لە هەرشوێنێک ببوایە، مایەی سەرنج و تێڕامان ی هاوڕێکانی و دەوروبەرەکەی بوو. خاوەنی هزری وردی زانستی سیاسیی قوڵ و بیروبۆچوون و تێڕوانینی لۆجیکانە بوو.
له کاتی گفتۆگۆو لێدوان دا ، به هێمنی ده‌دوا و گوێ ی له ڕاوبۆچونی جیاوازی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌گرت ، رێزی هەموو بیر و بۆچونێکی جیا جیای ده‌گرت .
لە کاتی گفتوگۆدا ، به به‌ڵگه‌وه قسه‌ی ده‌کرد ، یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ، بەهای مرۆڤانەی ئارام ئەوەبوو ، بە شێوه‌ی دەدوا ، قه‌ناعه‌ت لۆژیکانه‌ی بە به‌رامبه‌ره‌که‌ی دەکرد .
رۆژنامه نوسێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نووسه‌رێکی بە توانا‌و ورد و به‌سه‌لیقه بوو ، به راشکاوانه ، بێ سڵ کردنه‌وه ، ڕاو بۆچونه زانستیەکانی خۆی ، به جورئه‌ته‌وه ده‌خسته روو . ئارام له نوسینی ستونی (رۆژنامه‌وانی و وتاری سیاسی ) دا ، بێ سنوور، بەتوانابوو ، به ته‌کنیکێکی هونەری رۆژانه‌مه‌وانی نوێ ، له هەموو بواره جیاجیاکان دەدوا .
سەرەتای حەفتاکان ،ده‌یان وتاری به پێزی، لە رۆژنامەی (هاوکاری )دا بڵاو کردوه‌ته‌وه ، وتارەکانی ئەوەندە بەپێزو جوان بوون ، پڕ بوون لە زانیاری ورد ، ناخ و هەست ونەستی خوێنەری دەهەژاند . نووسینەکانی ئەوەندە سەرنج راکێشەرو جوان بوون ، تێکەڵ بە ناخی خوێنەرەکانی دەبوو ، بە جۆرێک کاریگەری لا یان دروست دەکردن ، بە بەردەوامی ، هەموو نوسینەکانییان ، بە تاسەوە ، دەخوێندەوە. وتارەکانی دەبوونە ، مایه‌ی مشت و مڕ ولێدوانی جیا جیا ی ، سیاسه‌تمه‌داران و چین و توێژەجیا جیاکان و خوێنه‌ری ئاسایی .
ناونیشانی وتار‌و ستون و نوسینه‌کانی ، لە بیرویادی خوێنەران دا ،کاڵ نەدەبونەوە ، ئەمەش یه‌کێکه له نیشانه پڕ لە شکۆکانی ، سه‌رکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ئارام ،. به پێچه‌وانه‌ی ، ئه‌و بە ناو رۆژنامە نووس و نووسەرانەی ،لاپەڕەی رۆژنامەکان ، بە ئینشا ی ساردوسرەکانیان پڕ دەکەنەوە ، خوێنەران بە نوسینەکانیان ، بێزار دەکەن ، کەس وتارەکانیان ناخوێنێتەوە . ئەو رۆژنامە نووسە دەربارانەی ، هه‌موو رۆژێ ، لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کان داگیر ده‌که‌ن ، هەموو نوسینه‌کانیان ،رستەی ساردوسڕی مردوون ، رۆژنامەکەش ، بەونوسینە ساردوسڕانە ، دەبن بە بڵاوکراوەیەکی کرچ وکاڵ و دەکرین بە سفرەی ماڵان .
شاسوار جه لال سه‌عید غه‌نی ناسراو به( ئارام ) ، له مانگی تشرینی دووه‌می 1947 له گه‌ره‌کی حاجی حان له سلێمانی له‌دایکبووه .
ئاستی بژێوی خانه‌واده‌که‌یان ، مام ناوه‌ند بوو، بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر شێخانی به‌رزنجه .
شاسوار و وه‌زیره خانی خوشکی ، هه‌ر له منداڵییه‌وه ، له باوه‌شی خێزانێکدا په‌روه‌رده‌بوون ، وه‌ک دوو هاوڕێ هۆگری یه‌ک بوون ، پێکه‌وه یاری یان کر دوه وکاته‌کانی ژیانیان به‌ڕێ کردوه. له 20/9 / 1953 شاسوارجه‌لال ، له پۆلی یه‌که‌می قوتابخانه‌ی غازی سه‌ره‌تایی کوڕان لە سلێمانی به‌رده‌وام بوو، له‌سه‌ر خوێندن .
له ساڵی خوێندنی 1955-1956مه‌لیحه‌خانی خوشکی شاسوار ده‌کرێت به مامۆستا له ماوه‌ت . شاسوار-یش له پۆلی سێیه‌م له قوتابخانه‌ی غازی یه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له ماوه‌ت ، له گه‌ڵ مه‌لیحه‌خانی خوشکی دا پێکه‌وه ده‌ژیان .
له‌ساڵی 1958 شاسوارجه‌لال ، ده‌بێت به‌هاوڕێ ی ئاوات عه‌بدول غه‌فور، تایبه‌تمه‌ندی هێمنی و زیره‌کی ، له راده‌به‌ده‌ری شاسوار، له ناو قوتابیانی قوتابخانه‌ی ماوه‌ت ، ببووە مایه‌ی تێڕامانی قوتابیان ومامۆستاکانی .
وه‌زیره خانی خوشکی دووساڵ ، له شاسوار گه‌وره‌تر بوو ، له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی عێراقیه ی کچان بوو.
گواستنه‌وه ی شاشوار ، له سلێمانی یه‌وه بۆ ماوه‌ت ، ، دوورکەوتنەو دابڕانی ،براو هاوڕێکەی وەزیرەخان ،بە جۆرێک ناخ و ده‌رونی داگیر کرد ، هەمیشە هه‌ستی بە نامۆیی دەکرد ، به‌شێک له‌ڕۆحی ون کردووه. دوای مامۆستا مه‌لیحه ، له قوتابخانه‌ی ماوه‌تی سه‌ره‌تایی یه‌وه گوێزرایەوە بۆ قوتابخانه‌ی چوارتای سه‌ره‌تایی ،شاسوار-یش گوێزرایە وه بۆ قوتابخانه‌ی چوارتا، شاسوار له‌ساڵی خوێندنی 1958-1959، له گه‌ڵ فازیلی مه‌لا مه‌حمود .
له پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ، ده‌بن به‌هاوڕێ ، زۆربه‌ی کاته‌کانیان له قوتابخانه له چوارتا پێکه‌وه بوو.
شاسوار پۆلی شه‌شه‌می له چوارتای ته‌واو کردوه ،له ساڵی 1959 مه‌لیحه‌خانی خوشکی له دارلمعلمین وه‌رده‌گیرێت ، شاسواریش له گه‌ڵی دا گهڕایەوەر بۆ سلێمانی له ساڵی خوێندنی 1959-1960له‌پۆلی یه‌که‌می ناوه‌ندی له ئاماده‌یی سلێمانی ده‌خوێنێت ، له به‌ر توانا‌و ئاستی ژیریی ، له پله‌یه‌کی باڵا دا بوو، هه‌مووساڵێک به نمره‌ی نایاب و به‌رز ، قۆناغه‌کانی خوێندنی ته‌واو کردووه.
ساڵی 1963-1964قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی به نمره‌ی نایاب ته‌واوکردووه.
سه‌رچاوه:
دیدارێک له گه‌ڵ وه‌زیره‌خان جه‌لال ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سه‌رکرده له سلێمانی.
ئارام ی سەرکردە ...بەشی سێیەم
(ئه‌مین جه‌لال) برا گه‌وره‌ی ، ( شه‌هید ئارام) ، به به‌رده‌وامی کتێب ورۆژنامه‌ی دەکڕی .کتێبخانه‌یه‌کی لەماڵەوە دانا، خوشک و براکانی کرد به هاوڕێ ی رۆژنامه و گۆڤار و کتێب . ئارام له‌و کتێبخانهیەوە ، زیاتر عاشقی رۆژنامه و گۆڤار و کتێب بوو . ئه‌مین جه‌لال له ساڵی خوێندنی ( 1958 -1959) ، به نمره‌ی نایاب ، قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو کرد . (بهرێوهربهرایهتی به‌عسه‌ی عێراق ) ، ئەمین جەلال ی بۆ خویندن نارد بۆ مۆسکۆ –ی پایته‌ختی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت.
لە ساڵی خوێندنی 1959-1960 ، له کۆلێجی ئه‌ندازیاری نه‌وت، له مۆسکۆ وەرگیرا ، لەوێ بوو بە (سه‌رۆکی لقی خوێندکارانی کورد) ی مۆسکۆ، سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد لە ئه‌وروپا.
ئەم رووناکبیرە بەتوانایە رۆڵی دیاری هەبوو ، بۆخزمه‌ت کردنی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد ، هەموو کارەکانی زۆر به په‌رۆشه‌وه هه ڵسوڕاند .
لە قۆناغی سێ یه‌می کۆلیجی ئه‌ندازه ی نه‌وت بوو ، له‌و کاته‌دا ، خوێندکارێکی راپۆرت نووس ی کورد ، راپۆرتێکی لەسەر نوسی و گەیاندبویە ، سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراق له مۆسکۆ : (ئێوه ئه‌مین جه‌لال –تان ، به به‌عسه ناردوە ، بۆ ئێره‌بۆ خوێندن ، به‌ڵام ئه و لێره دژی ئێوه کار دەکات و سه‌رۆکی لقی مۆسکۆی ، کۆمه‌ڵه خوێندکارانی کورده لە ئەوروپا ، ئەم (ئەمین )، له مۆسکۆو ئه‌وروپا ، سه‌ر به یاخی بوانی کورده و خزمه‌ت بە تێکدەرانی کورد ی عێراق ده‌کات ).
سه‌فاره‌تی عێراق، لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە ، ( ئه‌مین جه‌لال )یان ، له مافی به‌عسه‌ی خوێندنه‌که‌ی بێ به‌ری کرد ، یەکسەر په‌ساپۆرته‌که‌یان لێ سه‌نده‌وه .
ئه‌وساڵه (ئه‌مین جه‌لال ) ، لە خویندن بێ بەش کرا ، نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت له خوێندن ، بۆ ساڵی داهاتوو ، له‌سه‌ر زه‌ماله‌ی یه‌کێتی سۆڤیه ت ، له کۆلێجی رۆژنامه‌وانی له زانکۆی مۆسکۆ ، لهسهرمەسرەفی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، به‌رده‌وام بوو له خوێندن .
ئەمین ئه‌وساڵه ، به‌بێ په‌ساپۆرت ، ئیش وکاره‌کانی لقی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردی لە ئه‌وروپا و له مۆسکۆ هه‌ڵسوڕاند، له به‌ر ئه‌وه‌ی پاساپۆرتی نه‌بوو، به نهێنی خۆی دەگەیاندە کۆنگره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد لە بەرلینی رۆژئاوا ، هه‌ر ساڵه‌ی کۆنگرەی کۆمەڵەی خوێند کارانی ئەوروپا ،له یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌وروپا ساز دەکرا.
ئه‌مین جه‌لال ، به‌رێز خاتوو (لیدیا ئیڤاتۆڤنا) ی خوێندکاری به‌شی (زمانی ئینگلیزی )و خه‌ڵکی مۆسکۆ ی ، لە زانکۆی مۆسکۆ ناسی و بوون بە هاوڕێ و هۆگری یه‌کتر بوون ، ئه‌مین ، خاتوو (لیدیا ئیڤاتۆڤنا ) ی خواست و بوو به هاوسه‌ری .
له 13 / 5 / 1968 ئه‌مین جه‌لال ، له کاره‌ساتێکی ته‌م و مژاوی دا ، له شوقه‌که‌ی که‌وته خواره‌وه و دوا هه‌ناسه‌ی سپارد.
له شه‌وی 14- 15 / 5 / 1968 ته‌رمه‌که‌ی ئەمین یان ، به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی ،له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بهعساتی عێراق-ه‌وه ، هێنایەوە بۆ فڕۆکه خانه‌ی به‌غداد، ته‌رمه‌که‌یان بە رێ‌و ره‌سمێکی شایسته ، لە بەغدادەوە گه‌یاندە سلێمانی .
له 15 / 5 / 1968 له گردی سه‌یوان به خاک سپێرا.
له 17 /11/ 1968 ، کوڕێکیان بوو ،خانه‌واده‌که‌یان ، له خۆشه‌ویستی (ئارام ) ناویان نا ( شاسوار ).
وێنه‌ی یه‌که‌م : ئه‌مین جه‌لال
وێنه‌ی دووه‌م : شاسوار جەلال (ئارام )
وێنەی سێ یەم :کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه :
دیدارێک له گه‌ڵ وه‌زیره جه‌لال –ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سه‌رکرده له سلێمانی
....
ئارام ی سەرکردە ....(4)
تراژیدیای مه‌رگی ته‌م و مژاویی ئه‌مین جه‌لال ، به شیوه‌یه‌کی تایبه‌تی وگشتی کاری کرده سه‌ر ، ناخی هه‌موو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی شاری سلێمانی ونیشتمان .
به‌ڵام ئه‌و کارەساتە ، به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ، سوێی ئازارێکی زۆر توندبوو ، به‌ناخ و دەروونی ، بێ ده‌نگیی ئارام دا شۆڕبووه‌وه.
دایک و باوکی ئه‌مین وهه‌موو خانه‌واده‌که‌یان ، دوای ئەو کارەساتە جەرگبڕە ، ته نیا ئاوات و هیوایان ، ئه‌وه بوو ، ( شاسوار ئه‌مین) ، له مۆسکۆ و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ون نه‌بێت .
هەموو توانای خۆیان خستە گەڕ ، (شاسوار ئەمین ) و خاتوو( لیدیا ئیڤاتۆڤنا ) دایکی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتمان ،له باوه‌شی سۆزوخۆشەویستی پڕله میهربانی خانه‌واده‌که‌یان دا بن و خۆیان (شاسوار ) په‌روه‌رده‌ی بکه‌ن.
له مانگی ته‌موزی 1968 (ته‌ها جه‌لال )–ی برای (ئه‌مین )، سه‌ردانی شاسوار)و (لیدیا ئیڤاتۆڤنا) ی له مۆسکۆی کرد.
ئارام له ساڵی 1964-1965، له کۆلێژی ئه‌ندازیاری زانکۆی به‌غداد وه‌رگیرا ، له بهرکەم تینی چاوه‌کانی ، ئەو ساڵە ، نه‌یتوانی له‌و کۆلێژه بخوێنێت ، ده‌ست به‌رداری خوێندن بوو.
له‌ساڵی 1965- 1966 ئارام له کۆلێجی بازرگانی زانکۆی بهغدادوهرگیرا،به‌رده‌وام بوولهسهرخوێندن .
ساڵی 1969 ئارام به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌مین-ی برایه‌وه ، سه‌ردانی مۆسکۆی کرد ، له ساڵی 1969-1970 ئارام کۆلێجی بازرگانی به پله‌یه‌کی باڵا ته‌واو کرد .بڕوانامه‌ی بکالۆریۆسی وه‌رگرت ، له به‌غداد مایه‌وه. ئارام له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ، ببوو به هاوڕێ ی رۆژنامه‌و کتێب ،به به‌رده‌وامی سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه بوو ، ئاستی رۆشنبیری زۆ باش بوو،له قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی دا ، له ریزه‌کانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دا کاری کردبوو.
له ساڵی 1964 که باڵی مه‌کته‌بی سیاسی، له پارتی ، لەباڵی مەلا مستەفا ، جیابوونه‌وه ، ئارام سه‌ر به‌باڵی مه‌کته‌بی سیاسی بوو.
له‌ساڵی 1965 خوێندکاری زانکۆ بوو ، به ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ، له به‌غداد هه‌ڵبژێرا.
ئارام لەبه‌ر زیره‌کی و ئاستی قوڵی رۆشنبیری ، وەک ئەندام ، له چه‌ندان کۆنفرانس وکۆنگره‌ی رێکخراوه‌یی و حیزبی دا ،به‌شداری کردووه ،وه‌ک :
(کۆنگره‌کانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان )و (یه‌کێتی نیشتیمانی قوتابیانی عێراق ) و (یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ).
له‌و کۆنگرانه‌دا ، وه‌کو کادرێکی به‌توانای خاوه‌ن فکری سیاسی، خاوه‌نی بیر‌و بۆچونی ورد ، تایبه‌تمه‌ندی و رۆڵی دیاری خۆی هەبووبوو، له بارەی زۆر، له رووداو باسه‌کان ، بە جورئەتەوە ، راو بۆچونی زانستی و لۆژیکانه‌ی خۆی هه‌بوو، به هیچ شێوەیەک ، هیچ جۆره ، سازشێکی نه دەکرد ، به و په‌ڕی توانا‌و لێ هاتووی خۆیەوە، بە ئیرادەیەکی باڵاوە ، به زمانێکی دبلۆماسی و لۆژیکی پاراو و به‌هێزه‌وه، هه‌موو ئه‌و ، خاڵه ستراتیژانه‌ی ، که پێویست بوو ، بە جورئەتەوە دەخستە روو .
له ساڵی 1969 له کۆنگره‌ی یه‌کێتی قوتابیانی عێراق دا ، به‌شداری کرد ، بۆ به‌دی هێنانی خواست وماف و خه‌ونی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ، له‌ناو هۆڵی کۆنگره‌دا ، روو به روو ی سه‌رانی حیزبی به‌عس ، له‌یه‌کێتی نیشتیمانی قوتابیانی عێراق وه‌ستایه‌وه.
ئارام و هاوڕێکانی ، له هەڵوێستکی باڵادا ، لە نوێنه‌رانی قوتابیانی کوردستان ، لهوکۆنگره کشانه‌وه وهۆڵهکهیان به‌جێهێشت.
سه‌رچاوه:
1-دیدارێک له گه‌ڵ وه‌زیره‌خان ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سههرکرده له سلێمانی .
2-نوسین و ئاماده‌کردنی محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولکه‌ریم سۆڵه‌یی،ئارام و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورد ،ب1، 2007، چاپخانه‌ی کارۆ.
... ئارام ی سەرکردە ..(5)
ئارام هاوڕێی نزیکی دارۆی شێخ نوری بوو ، په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر به‌هێزی له گه‌ڵ خاڵه شه‌هاب-ی شێخ نوری دا هه‌بوو ، یه‌کتریان زۆر خۆش ده‌ویست .
له ساڵی 1970 ، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی (کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان)، له رێگه‌ی خاڵه شه‌هاب –ه‌وه بوو به کۆمه‌ڵه لە بەغداد ، وه‌ک کادرێکی پێشکەوتوو ی خاوه‌ن ئه‌زمون ، رۆڵی سەرەکی و بنەرەتی و دیاری له نێو زنجیرە رێکخستنه‌کانی بهغداوسلێمانی وسه‌راپا نیشتمان دا هەبوو .
دوای رێکه‌وتن نامه‌ی بەیانی 11-ی ئازی 1970 ،لە نێوان مه‌لا مستهفاو سه‌دام حسین ،له ساڵی 1971باڵی مەلا مستەفا و مەکتهبی سیاسی لە ناو پارتی دا یه‌کیان گرته‌وه.
ئارام بووبه ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و لێپرسراوی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لقی به‌غداد ، له ناو به‌غداد.
له 1972ئارام ، له لقی لاوانی دیمکراتی کوردستان ی لقی به‌غداد-ه‌وه، گوێزرایه‌وه،کرا بە لێپرسراوی به‌شی روناکبیریی وراگه‌یاندنی سکرتارییه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستان .
له ساڵی 1972ئارام جارێکی تر له به‌غداد –وه رووی کرده مۆسکۆ، بۆ ئه‌وی( شاسوار ئه‌مین)ی برازای یان ، لێ دانه‌بڕێت ، خاتوو( لیدیا ئیڤاتۆڤنا) ی خواست .
ئارام په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر به‌هێزی له گه‌ڵ ، حیلمی عه‌لی شه‌ریف دا هه‌بوو، له ساڵی 1972دا ، له رۆژنامه‌ی ها وکاری وه‌ک نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس دامه‌زرا.
ئارام گۆشه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی ، به ناونیشانی (هه‌ر هه‌فته‌ی باسێک)،لە رۆژنامەی هاوکاری دا هه‌بوو، هه‌فته‌ی جارێک وتارێکی رۆژنامه‌وانی ده‌نوسی و ده‌یان بابه‌تی به‌ناوی (سواره) وه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی لە هاوکاری دا بڵاوی کردوه‌ته‌وه .
حیلمی عه‌لی شه‌ریف یه‌کێک بوو ، لە روناکبیرو سیاسه‌تمه‌داره خاوه‌ن ئه‌زمونه، به‌هه‌ڵویسته‌کانی کورد، نووسه‌رو توێژه‌رو رۆژنامه‌نوسێکی بهتواناوکارا بوو.به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌ر نووسه‌ری هاوکاری بوو، ئه‌وسه‌رده‌مه هاوکاری رۆڵی گرنگ و باڵای هه‌بووبۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی سیاسی وگرنگی دان بە خه‌باتی جیهان و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی کوردی وره‌خنه.
خه‌ڵک به‌په‌رۆشه‌وه رۆژنامه‌ی هاوکاریان ده‌کڕی و ده‌یانخوێنده‌وه.
له سه‌رده‌می حیلمی عه‌لی شه‌ریف دا ، شاسوار جه‌لال (ئارام) ،فوئاد قه‌ره‌داغی ،فازیل مه‌لا مه‌حمود،فه‌همی قه‌ره‌داغی ،سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی ،بهکرحسین ،عه‌بدولره‌حمان حاجی سعید، نوسین و دەیان نووسەری بە هەڵووێست ، وتاری رۆژنه‌مه‌وانی و وه‌رگێران-یان له رۆژنامه‌ی هاوکاری دا بڵاو ده‌کرده‌وه.
چەندان کتێب وگۆڤاری ده‌گمه‌ن له‌ده‌ره‌وه ی عێراق –ه‌وه ده‌هاتنه ناوعێراق ، وه‌ک کتێبه‌کانی (مارکس وانجلس ولینین .و ماوتیستۆنگ وکیمڵ سونگ.و جیڤارا....).
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ره‌ی رزگا ی خوازی فه‌له‌ستین ، گۆڤاری - الهدف) ده‌ریان ده‌کرد وگۆڤاری (الصین الجدید )،یش له‌و گۆڤارانه بوون.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه حیلمی ، عه‌لی شه‌ریف وهاوڕێکانی له 1968 - 1970له‌رۆژنامه‌ی النور و له 1970-1974 له رۆژنامه‌ی هاوکاری له به‌غداد رۆڵی دیار و باڵایان هه‌بوو .بۆ بنیات نانی بیر‌و بۆچونی بیری نوێ و تێڕوانینی نوێ.
له‌و سه‌رده‌مه‌ش دا ، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین و شازاد سائیب ومه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت و هاوڕێکانی له (گۆڤاری رزگاری )له سلێمانی دا ، رۆڵی سه‌ره‌کی و کاردانەوەی بنه‌ڕه‌تی یان بینی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه.
ئارام له ساڵی1970-ه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌و زه‌مه‌نه دژوارانەوە و لە سەرەتای سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان ، وه‌ک گه‌نجێکی تەمەن 23ساڵ ، کەسێتیەکی تایبەتمەندی باڵا ، خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه‌کی قوڵ وفراوان ، به هه‌ڵوێست باڵا‌و وبه ئیراده‌ی پۆڵاینی گەورەوە ، هه‌نگاوی نوێ ی دەنا بۆ گۆڕان .
ئارام لە ١٩٤٧ لە سلێمانی لە دایک بووە ، لە ٣١/ ١/ ١٩٧٨ لە گوندی تەنگیسەر بە دەستی جاش وکوردشەهید دەکرێت، بەو تەمەنە کەمەیەوە ، (٣١)ساڵ بوو ، هەموو ویستگەکانی ژیانی هەڵوێست و تێڕوانی نوێ بوو ، لە تەمەنی خۆی باڵاتر بوو، بوو به (ئارام)-ی هێماو میژوویی شکۆی ره‌نجده‌رانی نیشتمان .
سه‌رچاوه:
1-دیدارێک له گه‌ڵ وه‌زیره‌خان ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سههرکرده له سلێمانی .
2-نوسین و ئاماده‌کردنی محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولکه‌ریم سۆڵه‌یی،ئارام و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورد ،ب1، 2007، چاپخانه‌ی کارۆ.
...
ئارام ی سەرکردە ...(6)
ئارام یه‌کێک بوو ، له‌و رووناکبیرانەی ، دوای ترا ژیدیای سیناریۆی 6 / 3 / 1975 ، دژ بە پیلانی جەزائیری (محەمەد رەزا شا)ی ئێران و (سه‌دام حسین ) ی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بوو.
بە سەرپەرشتی ( هواری بومدیەن ) ی سەرۆکی جەزائیر ، لە کۆنفراسی ئۆپیک ، لە جەزائیر ، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەتول عەرەب.
(شا ) ی ئێران، بەرامبەر ئەو دەسکەوتە ، دەست بەرداری ، مەلا مستەفای سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو ، بۆ تێکشکانی شۆڕش و هەرەس ، بۆ له ناو بردنی مرۆڤی کورد‌و سرینەوەی نیشتمان . ئارام بڕوای به‌وه نه‌بوو ، هێزی پێشمه‌رگه ی نیشتمان پەرتەوازەببن،میلی چه‌که‌کانیان ، له به‌رده‌م ئەفسەران و سەربازانی هێزه‌کانی سوپای عێراق نه‌وی بکه‌ن ، ته‌سلیم به‌و هێزانە بکرێن ، جینۆسایدی کوردیان کردوە.
له مانگی ئه‌یلوولی 1975 ، ئه‌منی عامه‌ی عێراق له به غداد ، له رووداوێک دا ، په‌یان به سه‌ره داوی نهێنی رێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان برد ، ئەنوەر زۆراب یان دەسگیر کرد .
له 23 / 9 / 1975 شه‌هاب ی شێخ نوری و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ک وکادری پێشکه‌وتوی کۆمه‌ڵه ی مارکسیی لینینییی کوردستان ، بۆ ئەوەی دەسگیر نەکرێن ،روویان کرده رۆژهەڵاتی کوردستان ، له‌ێوه خۆیان بگه‌یه‌ننه سوریا.
به‌پێی رێکه‌وتن نامه‌که‌ی جه‌زائیر ، له شاری سه‌قز ده‌سگیرو زیندانی کران .
له رێگای پێنجوێن -ه وه به‌زیندانی ته‌سلیم به ئه‌منی سلێمانی کران و گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌منی عامه له به‌غداد.
له 11 / 7 / 1976، دادگای سه‌وره‌ی عێراق ، حوکمی له سێداره‌دانی به‌سه‌ر(شه‌هاب شێخ نوری و جه‌عفه‌ر عەبدولواحید و ئه‌نوه‌ر زۆراب) دا سه‌پاند، هاوڕێکانی تریان چه‌ند ساڵێک حه‌کم دران و لە ئەبوغریب زیندانی کران .
له 21/ 11/ 1976خاڵە شه‌هاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر لە سێداره دران.
ئارام وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن ئه‌زموون ، له گه‌ڵ هاوڕێکانی دا، هه‌موو توانای خۆیان خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێکخستنه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسیی لینییی کوردستان ،له‌و باره پڕ لە مەترسییە سامناکه ، له بچڕبچڕی ولێک ترازان ، بپارێزن .
رایه‌ڵه‌ی رێكخستنه نهێنی یه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان ، لەو سەردەمە دژوار‌و ئاڵۆزە ، له سلێمانی وکه‌رکوک و هه‌ولێر وخانه‌قین وبه‌غداد ، به ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه گرێ دایه‌وه.
نوسین و به‌یانیان ، به پێی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه دژواره ،بۆ رێکخستنه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه و جه‌ماوه ری کوردستان ،له سه‌ردیواری شه‌قام وکۆڵانی گه‌ڕه‌ک و شوێنه گشتییه‌کان بڵاو کردەوه .
بۆ ئه‌وه‌ی به ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینه‌وه ، روو به‌رووی ئه‌و تێكشکانه، پڕ له نههامهتیانە ببنه‌وه .
له 15 /11/ 1975ئه‌منی عامه له به‌غداد ، بڕیاری ده‌سگیرکردنی ئارام -یان ده‌رکرد، ئارام ماوەیەک بوو ، بە تەنسیب لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سلێمانی دامەزرابوو ، ئەمنی سلێمانی زانیاریان لەسەر ئارام کۆکردبوەوە.
چەند ئه‌منێک روو یان کردە بەڕیوەبەرایەتی ئاوەدان کردنەوە ، ،بۆ ده‌سگیرکردنی ئارام ، شێخ سالاری برای ئارام ، بە زیرەکی خۆی ، سەری لە ئەمنەکان تێک دابوو ، ئارام بە خیرایی خۆی ده‌رباز کردبوو.
ئارام له به‌ر گرنگی پاراستنی به‌های رێکخستنه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه ، به ئیختیفا ، له ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی دا مایه‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه . جارێکی تر داڕێژێت و پته‌و تر‌و به‌هێزتری بکات .
له‌و ماوه‌یه‌دا به ئیختیفا ، له‌م ماڵانه دا مایه‌وه ، به کرده‌وه و به هه‌ڵسوکه‌وته جوان و خاکی و نمونییەکانی ، ببووبه ئه‌ندامی هه‌موو ئەم خانه‌واده به‌رێزانه:
(هیواسائیب ، شێخ فه‌تحوڵڵا به‌رزنجی ، وه‌ستا ئه‌مینی حاجی عه‌زیز ،دلێری سه‌ید مه‌جید ، مامۆستاعه‌زیز مه‌حمود ، سه‌رداری موزه‌مید ، سواره ئه‌حمه‌د عارف ، شیخ عومه‌ری نانه‌وا ، سه‌لام عه‌بدوڵڵا ، ئاوات قاره‌مانی ، ئه‌حمه‌د شانازی خه‌راجیانی ، شێخ عوسمانی باراویی ، حاجی شێخ عومەر باراویی ، ته‌ها باراوی ، عومه‌ر شیخ نوری قه‌ره‌داغی ، ئه‌بوبه‌کر شێخ نوری قه‌ره‌داغی).
له ساڵی 1976ئارام ی سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان ، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی رۆژه دژواره پڕله ته‌ماوییه‌کان ، له گه‌ڵ هاوڕێکانی دا توانی ریکخستنێکی پۆڵاین بۆ کۆمه‌ڵه دارێژێن .
هه‌موو زمه‌نه پڕ له مه‌ترسیی و نەهامەتیەکانی ، به توانای لەبن نەهاتووی خۆی و هاوڕێکانی ، به شێوه‌یه‌کی لۆژیکانه به‌رێ کرد.
ئارام ی ئەندازیاری تێکشکانی هەرەس و سەرهەڵدانی شۆڕش ، لە ناو ئەو هەموو تراژیدیانەدا ، پێشمەگە و کادره‌کانی کۆمەڵەی مارکسیی لینینیی کوردستانی ، به شێوەی نوێ ی ،دهستهومهفرهزه ، له ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شار ، بۆ پێشمەرگایەتی و بۆ شۆڕش ، له سه‌راپا نیشتمان دا رێکخست .
بۆ رووبه رووبونه‌وه‌ی ، تێکشکان و هه‌ره‌س ، بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌من و ئیستیخباراتی وجاسوس و بەعسیی دەوڵەتی عێراق .
سه‌رچاوه :
١.دیدارێک له گه‌ڵ به‌رێز وه‌زیره خان –ی خوشکی شه‌هید ئارام –ی سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له سلێمانی .
٢.محه‌مه‌د شیخ عەبدولکه‌ریم سۆڵه‌یی /ئارام و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورد /به‌رگی یه‌که‌م و دووه‌م-2007.
...
ئارام ی سەرکردە ...( 7)
ئارام وه‌ک سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی مارکسیی لینینیی کوردستان ، بهجورئەتەوە ، لێپرسراوی هه‌ر چوار هه‌رێمه‌که‌ی نیشتمان بوو:
سالار عه‌زیز لێپرسراوی هه‌رێمی سلێمانی و ئازاد هه‌ورامی لێپرسراوی هه‌رێمی که‌رکووک و عه‌بدولره‌زاق محەمەد عومەر لێپرسراوی هه‌رێمی هه‌ولێر و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی هه‌رێمی خانه‌قین وهێڵی ریکخستنی به‌غداد بوو.
ئارام ، هه‌موو پێشبینی و پێشنیار‌و بڕیارەکانی ، بەراشکاویی ده‌خسته به‌رده‌م هاوڕێ سه‌رکرده‌کانی و راوبۆچونی یانی وەردەگرت ، به‌عه‌قڵی لۆژیکانه‌ی سه‌رکردایه‌تی به کۆمه‌ڵ ، هه‌نگاوی نوێ یان , بۆ هه‌موو بەرنامەو نەخشەی کارەکانیان دا ده‌نا.
ئارام ده‌یزانی ، سەرکردە کلاسیکییەکان ، بێ موبالاتانه ، بە نهرجسیەتی ، خۆیان ، گوێ یان ، تەنیا لەو گروپە دیاریکراوەی خۆیان دەگرت ، گرنگیان بە راو بۆچون وپێشنیاری دەرەوەی گروپەکەیان نەدەدا و گەلەکەیان به کۆیله‌ی خۆیان ده‌زانی .
ئەو سەرکردە خۆپەرستانە ، هەمیشە کەسانی خۆبەرەپێشەوە و ئینتیهازی و ماستاوچی و لەبلەبان یان ، لە دەوروبەری خۆیان کۆدەکردەوە و کارەکانیان بەوان هەڵدەسوڕاند، ئەو روخسارە دووفاقە ، بێ توانا و هیچ له بارا نهبووانە ، دژی دواکاری هاوڵاتیان بوون ، ئامێرێک بوون ، هەموو ئۆرگانەکانی حیزب یان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خانەوادەو بنەماڵەکانیان ، دەخستە گەڕ ، هیچ گۆڕنکارییەکیان پێ نەدەکرا .
ئەو زنجیرە هەڵانەی سەرکردەکان و حیزبەکان ، رەهەندێکی مێژوویی قوڵی هەیە ، بە سیناریۆیی خەباتی رزگاری خوازیی کورد ، خیانەتی گەورەیان بەگهل و نیشتمانەکەیان کردووە .
ئارام رۆڵی سه‌ره‌کی و بنه‌ره‌تی هه‌بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسیی لینینیی کوردستان ، له کاتی نەهامەتی و که‌وتن و تێکشکانه‌کان دا ، به ئه‌زمونێکی نوێ ی لۆژیکانه بە ئاڕستەیەکی نوێ ، لەسەر بنەمایەک داڕێژێت ، هه‌ڵه‌ی مێژوویی سەرکردەکان و حیزبەکان ، دووباره و چه‌ند باره نه‌بنه‌وه.
هه‌ره‌سی ئازاری 1975 به جۆرێک ئاشبه‌تاڵی به کورد کرد ، نیشتمانه‌که‌ی خاپوورو وێران کرد .
ههمووپێشمهرگهو فهرماندوه و ئه‌فسه‌ره به ئه‌زمونه‌کانی کورد ، په‌رته‌وازه و دوورخرانەوە و کەوتبوونە شوێنی جیا جیا .
ئارام و هاوڕێکانی ، به پێی ئه‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه ورده ی دایان رشت بوو ، په‌یوه‌ندیان به‌و کادێرو رۆشنفکر و ئەفسەرو فەرماندانەوە کرد ، بۆ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش ،وه‌ک:
(ملازم عومه‌ر و ملازم سه‌ید که‌ریم و ملازم جوامێر و ئه‌نوه‌ری مه‌جید سوڵتان و ملازم ستار سەعید خه‌له‌ف و ده‌یان کادری سه‌ربازی خاوەن ئه‌زمونی تر ) له هه‌موو شاره‌کانی تری کوردستان .
دوای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌فره‌زه‌که‌ی برایم عه‌زۆ له بادینان ، مه‌فره‌زه‌ی شاره‌زوور و مه‌فره‌زه‌کانی تر له دۆڵی جافایه‌تی و شارباژێر و پێنجوین .
مه فرهزهی ناوچه‌کانی تر ،له هه‌ورامان و به‌مۆ و زمناکۆ و چه‌می رێزان و عه‌سکه‌ر و ده‌شتی هه‌ولێر وده‌شتی.کۆیه و قه‌ندیل و باڵه‌کا یه‌تی پشده‌ر و قه‌ره‌داغ و بازیان و گه‌رمیانی گرته‌وه.
له شه‌وی 10-11/10/1976 ئارام و ئازاد هه‌ورامی ، وه‌ک دوو سه‌رکرده ی خاکی و نمونەیی ، له سلیمانی یه‌وه ، بە رێگای دۆڵه رووتا هه‌نگاویان نا ، بەره‌و چیاکان و شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی ، تا گه‌یشتنه دۆڵی جافایه‌تی و گوندی گه‌وره دێ.
سه‌رچاوه:
نووسین و ئاماده‌کردنی :محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولکه‌ریم سۆڵه‌یی ،ئارام و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورد .به‌رگی یه‌که‌م 2007.
...
ئارام ی سەرکردە ...( 8 )
دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئەیلوول ، هێزەکانی سوپای عێراق ، ئەمن و ئیستیجبارات ، جاش ، جاسوس ، گه‌یشتنه هه‌موو بستێکی نیشتمان ، تا دواخاڵی سنوورەکان .
دوای پەرتەوازەبوونی پێشمەرگە ، ترس ،گومان، گرتن ،ئەشکەنجەو زیندان ، لەسێدارەدان و بێسەروشوێنکردنی مرۆڤی کورد .
ئارام و هاوڕێکانی ، لە بەر رۆشنایی تیوری مارکسیزم ، لینینزم ، دوور له ئه‌زمونی حیزبی تحرر (شیوعی )، عێراق و کوردستان ، سێبەرو پاشکۆی سۆڤیه‌ت ، به پراکتیکێکی نوێ ی سه‌رده‌م ، سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لانی دنیا.
ئارام به پێی ئه‌و توێژینه ورد‌و قوڵه‌ی ، له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان و ململانێ نێوان باڵی چه‌پی پارتی هه‌مزه عه‌بدوڵڵا و باڵی نه‌ته‌وه‌یی برایم ئه‌حمد ، به دوو ئاراستەی جیاواز به ناوی پارتییهوهکاریان دەکرد .
له ساڵی 1956 هه‌ردوو باڵه‌که‌ی ناوپارتی یه‌کیان گرته‌وه ، به‌ناوی (پارتی دیموکراتی یه‌کگرتوی کوردستان.
له ساڵی 1946 لە کۆنگره‌ی یه‌کی پارتی مه‌لا مسته‌فا له ئێران بوو، له ساڵی1951له کۆنگره‌ی دووه‌می پارتی و له ساڵی 1953 له کۆنگره‌ی سێ پارتی ، مه‌لا مسته‌فا له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوو، مه‌لامسته‌فا ، به‌شداری ، لە هیچ کام ، له‌و سێ کۆنگره ی پارتی ، نەکرد بوو ، له ئێران و سۆڤیه‌ت بوو، ئاگای له به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی نەبوو.
له هه‌ر 3 کۆنگره‌که ی پارتی ، مه‌لا مسته‌فا ، بە زۆربەی دەنگ ، بوو به سه‌رۆکی فه‌خری پارتی دیموکراتی کوردستان .
له 1946 تا 1959 مه‌لا مسته‌فا ،12 ساڵ له دووره‌ی وڵات بوو ، هەر سه‌رۆکی پارتی بوو.
له دوای کۆده‌تای 14-ی گه‌لاوێژی 1958 ، له 1959 مەلا مستەفا ، لە یەکێتی سۆڤیه‌ت گه‌ڕایه‌وه بۆ عیراق ، له‌ساڵی 1959، ناکۆک و کێشه‌کانی ناو پارتی ، له کۆبونه‌وه و کۆنگره‌کان دا، ئاڵۆزتر ودژوارتر ده‌بوو.
له مانگی 10-ی 1959، له کۆنگره‌ی چواره‌م –ی پارتی ، له مانگی ئایاری 1960له کۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی ، ناکۆکییه‌کانی نێو پارتی سەریان هه‌ڵدایه‌وه وئاڵۆز تر‌و قوڵتر بوونه‌وه.
دواتر ، ناکۆکی نێوان عه‌بدولکه‌ریم قاسم ی سەرۆک کۆماری عێراق و مه‌لا مسته‌فای سەرۆکی پارتی ، گەیشتە قۆناغێکی ئاڵۆز ، دەرگای گفتوگۆ داخرا.
بوو بە هۆی یاخی بوونی عه‌شایه‌ری کورد لە دەربەندی بازیان و دەربەندیخان ، هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول .
لە ١٩٦٤ ناکۆکی نێوان باڵی مەلا مسته‌فا و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ،به‌ناوی ناکۆکی ( باڵی مه‌لایی و جه‌لالی) یەوە، بوو بە هۆی کورد، کورد بکوژێ ، به‌ناوی شەڕی جه‌لالی و مه‌لاییه‌وه.
به‌یانی 11-ی ئازاری 1970بۆ ماوەی 4ساڵ ، بووبه هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی باڵی (مه‌لای وجه‌لالی ) ، به‌سه‌رۆکایه‌تی مەلا مستەفا.
بەڵام ململانێ ناڕه‌واکانی ناو پارتی بەردەوام بوو ، بوو بە سیناریوی کوشتنی دوەیان تێکۆشه‌ر به بیانووی جیا جیا.
رێکەوتنی جەزائیر و ئاشبه‌تاڵ ،بوو بە هۆی خاپورکردنی گونده کانی سەرسنوور ،دروست کردنی ئۆردگا کان .، تێک شاکاندنی ژێرخانی ئابووری کشتوکاڵی کوردستان.
ئارام له‌و ئه‌زمونه پڕله تێکشکانه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولی دوای هه‌ره‌س ، دوای ئه‌و هه‌موو شههیدوقوربانیهی شه‌ڕی سه‌نگه‌ری به‌رگری ، دژبه سوپا ی عێراق وده‌سه‌ڵاته جیاکانی کۆماری عێراق .
له سه‌رده‌می تراژیدیای حوکمی :عه‌بدولکه‌ریم قاسم وعه‌بدولسه‌لام عارف و عه‌بدولره‌حمان عارف و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر و سه‌دام حسین.
تراژیدیای شه‌ڕی براکوژ ی ، له دوای 29ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پارتی له 1946-1975 .
ئارام به تیوری زانستی نوێوە ، سوودی له و کەم کوڕی وهه‌ڵه‌و ئاڵۆزیی ودژوارانەی مێژووی گەلەکەی وه‌رگرتبوو ، بۆ مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانی شۆڕش وهه‌رێمه‌کان .
ئه‌مجاره‌یان چۆن شۆڕش بکرێت؟ به‌کام ئاراسته هەنگاو بنرێت؟ چۆن جارێکی تر ، میللی ئه‌و چه‌کانه و شۆڕش ، تێک نەشکێ و هه‌ره‌س نه‌هێنێ، ئاشبه‌تاڵێکی تر به‌رپا نه‌بێته‌وه و مایە پوچ نەبین ،خوێنی شه‌هیدانی نیشتمان وکۆمەڵکوژی کورد ،به هه‌ده‌ر نه‌چێ ، چه‌کی پێشمه‌رگه به کۆمه‌ڵ له به‌رده‌م پۆستاڵی داگیرکه‌رانی نیشتمان مل نه‌وی نه‌کا.
له 1976پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان ،گه یشتنە هەموو بستیکی نیشتمان ، پارتیزانەکان بە رۆژ نه‌یان ده‌توانی ، له ناو گو ندهکان دا بمێننه‌وه ، ئێوارا ن و شەوان ،روویان ده‌کرده ناو ماڵی گوندەکان ، تێشو یان کۆده‌کرده‌وه و ده‌چونه نێو چیا و لاپاڵ و بن تاشه به‌ردو ناو ئه‌شکه‌وت ونشێو و شوێنه چه‌په‌که‌کان ، خۆیان حه‌شار ده‌دا.
ئارامی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و پێشمه‌رگه ، سەرکردە ، وەک سکرتێری کۆمه ڵه ی مارکسیی لینینیی کوردستان ، له‌شاخ ، رووبه‌رووی ئه‌رکێکی قورس وئاڵۆز دژواری پڕ لە موجازەفە بوه‌وه .
ئارام ، بە وردی هەڵسوکەوتی لە گەڵ رووداوەکان و سیناریۆکان دا دەکرد ، بۆ شۆڕش و گۆڕانکاری نوێ ، به بیر و بە تێڕوانینی نوێ ، بۆ هەنگاوی نوێ و وهه‌ڵوێستی نوێ تر ، بەرەو ئاراستە و گۆڕانکاریەک ، لە گەڵ زەمەنەکەی پێش هەرەس جیاوازبێت.
لە بەر رۆشنایی تیوری مارکسیزم ، لینینزم ، دوور له ئه‌زمونی حیزبی تحرر ی عێراق و کوردستان ، که سێبەرو پاشکۆی سۆڤیه‌ت بوون ، به پراکتیکێکی نوێ ی سه‌رده‌م ، سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لانی دنیا.
ئارام ی تەنیا باڵ ، به به‌رنامه‌ی زانستیانەی لۆژیکانه،بە نه‌خشه‌ی تیوری و پراکتیتکی نوێ ، بۆ هەستانەوە و شۆڕشێکی نوێ ی جیاوز ، له ناو بۆتەی هەرەس دا ، جارێکی تر لە شاخ وپێشمەرگایەتی دا ، رووبە رووی ئەو زنجیر سیناریۆیانە بوەوە ، دەیانویست ئارام و بەرنامەکانی ، ئیفلیج و زیندەبەچاڵ بکەن .
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مهیمود
سه‌رچاوه :
1-ئیبراهیم جه‌لال /خوارووی کوردستان و شۆڕشی ئهیلوول بنیاتنان و هه‌ڵته‌کاندن 1961-1975.1
2-عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود /ئاسۆیه‌ک ئاوا نابێ .
ژیانی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تی رۆژنامه‌وانی :
سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ، حیلمی عه‌لی شه‌ریف 1931- 1998.
ئه‌م توێژینەوەیە ماندووبوونی 20ساڵ کارکردنمە ،تا ئێستا چاپ نەکراوە .
...
ئارام ی سەرکردە ...(9)
ئارام جگه له نوسینه سیاسییه‌کانی , هه‌فته‌ی جارێک , به‌ناوی (سواره )وه , وتارێکی له رۆژنامه‌ی هاوکاری ، له به‌غداد بڵاو ده‌کرده وە، لەگەڵ هاوڕیکانی دەرکیان بەوە کردبوو ، کتێبخانەی کوردی هەژارە لە وەرگێڕان ، بە زمانێکی پاراوی کوردی گرنگیان بە هونەری کاری وەرگێڕان دەدا ، بە بەرنامە ، ئەو جۆرە کتێبانەیان دەکرد بە کوردی ، باسی خەباتی گەڵانی دنیای تیا‌بوو ، بۆ ئەوەی کورد ، سوود له ئه‌زمونی خه‌باتی گه‌لانی جیهان وەربگرن.
ئارام تێڕوانی وردوقوڵی هه‌بوو ،بۆ مێژووی کورد ، بۆئەوساو ئایندەی کۆمه‌ڵه ی مارکسی لینینی کوردستان ،پەی بەو دووبەرەکی وململانیانەی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان دەبرد . پارتی دیموکراتی کوردستان ، بوو بە دووکەرت و بە دوو باڵی دژبەیەکی (مەلایی ) و (جەلال یی)، بۆ پاشکۆی سیبەری شای ئێران و دەوڵەتەتی عێراق ، بۆشەڕی برا کوشتن و یەکتریی سڕینەوە ، حیزبی شیوعی بوو بە دووباڵ و دوو هێڵی تەریب، دوو ئاراستەی دوور لەیەک ، (حیزبی شیوعی لیژنە مەرکەزی )و (حیزبی شیوعی قیادە مەرکەزی ).
ئەو ململانێ و جیابوونانە ی پارتی و شیوعی ، لەو بارودۆخە ناسک و دژوارانە ،لە زیان و تراژیدیا زیاتر ،هیچ گۆڕانکارییەکی دروست نەکرد.
ئارام دەیویست ، کۆمه‌ڵه‌ی مارکسیی لینینیی کوردستان ، له سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی لینینی ، ستراتیژی سه‌ربه‌خۆیی ، بێ هیچ دەستواردانێک ، دوور لە دووبەرەکی و ململانێ ی ناڕەوا ، کارەکانی هەڵسوڕێنیت،کۆمەڵە سێبەروپاشکۆی هیچ داگیرکه‌رێکی نیشتمان و زلهێزێک نه‌بێت.
ئارام له‌ناوشار، له یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هه‌رێمه‌کان ،راپۆرتێکی له‌سه‌ر بارودۆخی نائاسایی و دژواری کۆمه‌ڵه‌ی مارکسسیی لینینیی کوردستان نوسی ، گۆڕانکاری وزنجیره رووداوه‌کان و کێشه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی، بە ئیرادەیەکی ئارامانەوە ، هه‌نگاوی نوێ ی ، بۆ چاره‌سه‌رکرنی کێشه و تەنگژەو هەڵەکان ، خستبوەەروو، ئەو راپۆرته‌ی ئارام ، به راپۆرتی شوپات ناسرا .
لەنوسینەکەی دا،به ئارامیەکەی خۆی و به‌زمانێکی پاراوی لۆژیکانە :
( بارودۆخی سیاسه‌تی جیهانی و ناوچه‌کەو و دنیا بینینی کوردستان وعێراق ورێكخراوه‌یی شی کردبووە). له‌و راپۆرته‌ی ئارام دا ، ده‌رک به تێڕوانینێکی نوێ بۆ ئاسۆیەکی نوێ ده‌کرا ، به ئاڕاسته‌ی ستراتیژێکی نوێ ، بۆ ئەوەی هەڵەکانی مێژوو دووبارە نەبنەوە.
یه‌که‌م جار بوو ، سه‌رکرده‌یه‌کی کورد ، ئاوا زانستیانەو لۆژیکانه، هه‌موو ئه‌و تەنگژەو کێشانەی ئه‌وسه‌رده‌مه دژواره ، به‌ڕاشکاوانه بخاته روو، خوێندنه‌وه‌یەکی وردوقوڵێ پڕ له تێڕامانی بۆ مێژووی جوڵانه‌وه‌ی کورد و حیزبه سیاسییه‌کان هەبوو ، کۆمه‌ڵه ی له تێڕوانینی ماوتسیتۆنگ و.پاشکۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی چین به‌تاڵ کردبوەوە . ئارام ، بۆی ده‌رکه‌وت ، کاریگه‌رییه‌کانی گرێ ی نەرجسی سایکۆلۆجی سه‌رکرده‌کانی هەردوو باڵەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان ، باڵی بارزانی و باڵی مەکتەبی سیاسیی ،شۆڕشی ئهیلوول ، دوای هەرەس ، جارێکی تر ، سەرهەڵدەداتەوە ، رەوتی خەباتی رزگاری خوازی کورد ،رووبەرووی تراژیدیایەکی تر دەکەنەوە . دەیویست ،کاردانەوەکانی ئەو ململانێ و یەکتریی سڕینانەوە ،نە بنە بەربەست ، له به‌رده‌م پرۆژه ی بیری نوێ و به‌رنامه ی نوێ کۆمەڵە . . ئارام لە شاخ ، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کۆمه‌ڵە و بیر‌و بۆچون و تێڕوانییه نوێییه کانی ، لە ناو ئەو لایەنانەی شاخ ، رووبەرووی به‌ربه‌ستی زۆر دژوار و ره‌ق وتوند تیژیی و ئاڵۆز یی دەبنەوە . ئارام –ی تەنیا باڵ ، بێ پشت و په‌نا ، به ته‌نیا خۆی ، به پرۆژه و خه‌ونێکی زانستی سیاسییی گه‌وره‌وه ، به به‌رنامه ی پڕله تێروانی نوێ ، بۆ ئاسۆی سترایتژێکی نوی ، هه‌موو به‌رنامه تایبه‌تییەکانی و خه‌ونە رۆمانسییه‌کانیان ، بۆ کۆمەڵەی مارکسیی لینینی کوردستانی بوو ،بۆ شۆرشێکی نوێ ی گۆڕانکاری نوێ .
سیناریۆکانی عەقڵی سەرکردە کلاسیکییەکان ، بوار به بیر‌و بۆچونی چەپ نادەن ،به لۆژیکانه رۆڵی شۆڕش ، به ئاڕا ستەی نوێ ببات . ئاسۆی بیر‌و بۆچوون و تێڕوانینەکانی ئارام ، به جۆرێک ئاراسته‌ی بۆ گۆڕانکارییه‌کان و شۆڕش ده‌کرد ، بۆ ئەوەی ئەو سەرکردە کلاسیکییەکان ، بە هەمان ئه‌زمونی ساڵانی پێشووتر ، نمایشی پڕ له سیناریو میکافیل –یان به‌تاڵ بکرێنه‌وه.، بۆ ئەوەی ئاراسته‌ی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی به‌ره‌و گه‌رداو سهراب نه‌به‌نه‌وه.
عەبدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود /ئاسۆیه‌ک ئاوا نابێ .
ژیانی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تی رۆژنامه‌وانی :
سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ، حیلمی عه‌لی شه‌ریف 1931- 1998.
ئه‌م توێژینەوەیە ، ماندووبوونی 20ساڵ کارکردنمە ،تا ئێستا چاپ نەکراوە .