جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «فەرهاد شاکەلی»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «فەرھاد شاکەلی شاعیر و ئەکادیمیکار و نووسەرێکی کوردە، ساڵی ١٩٥١ لەباشووری کوردستان، ناوچەی گەرمیان، لە دایک بووە. شاکەلی یەکێکە لەو شاعیرانەی کە شیعری کوردییان لە ١٩٧٠دا تازە کردەوە و بزووتنەوەیەکی گەورەی نوێخوازییان ھێنایە ناو ئەدەبی کوردییەو...»ەوە)
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
فەرھاد شاکەلی شاعیر و ئەکادیمیکار و نووسەرێکی کوردە، ساڵی ١٩٥١ لەباشووری کوردستان، ناوچەی گەرمیان، لە دایک بووە.  

[[پەڕگە:1569687997.jpg|وێنۆک]]

شاکەلی یەکێکە لەو شاعیرانەی کە شیعری کوردییان لە ١٩٧٠دا تازە کردەوە و بزووتنەوەیەکی گەورەی نوێخوازییان ھێنایە ناو ئەدەبی کوردییەوە.  

ھێڵی ٨: ھێڵی ٩:

شاکەلی دوای خوێندنی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، زمانانی نۆرد، زمانە کۆن و تازەکانی ئێران، وەک مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە زاانستگەی ئوپسالا، سوێد، دەستی بە کار کرد و ھەتا ئێستایش لەو زانستگەیە کار دەکات.  

[[پەڕگە:Farhad-top-mobile.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
فەرھاد شاکەلی تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کتێبی چاپ کردوون کە بەشێکی زۆریان دیوانی شیعرە، ئەوانی دیکەیش لێکۆڵینەوەی ئەکادێمی، کورتە چیرۆک، وەرگێڕان لە سوێدی و ئینگلیزییەوە و وتاری فکری و فەلسەفین.  

دوایین پێداچوونەوەی ‏٢٠:٠٨، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤

فەرھاد شاکەلی شاعیر و ئەکادیمیکار و نووسەرێکی کوردە، ساڵی ١٩٥١ لەباشووری کوردستان، ناوچەی گەرمیان، لە دایک بووە.

1569687997.jpg

شاکەلی یەکێکە لەو شاعیرانەی کە شیعری کوردییان لە ١٩٧٠دا تازە کردەوە و بزووتنەوەیەکی گەورەی نوێخوازییان ھێنایە ناو ئەدەبی کوردییەوە.

فەرھاد شاکەلی خوێندنی دواناوەندیی لە شاری کفری تەواو کردووە و لە سەرەتای حەفتاکاندا لە زانکۆی بەغدا، بەشی زمانی کوردی خوێندوویەتی.

ساڵی ١٩٧٤-١٩٧٥ چووە ڕێزی شۆڕشی کوردستانەوە و بوو بە پێشمەرگە و دوای ھەرەسھێنانی شۆڕش ماوەیەک خەباتی نھێنیی کرد و پاشان لە ڕێگەی بیابانەوە ڕووی کردە سووریا و ماوەیەک خەریکی کاری سیاسی و پێشمەرگایەتی بوو. لە ھاوینی ١٩٧٧دا بە یەکجاری وازی لە کاری سیاسی ھێنا و ڕووی کردە ئەوروپا.

شاکەلی دوای خوێندنی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، زمانانی نۆرد، زمانە کۆن و تازەکانی ئێران، وەک مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە زاانستگەی ئوپسالا، سوێد، دەستی بە کار کرد و ھەتا ئێستایش لەو زانستگەیە کار دەکات.

Farhad-top-mobile.jpg

فەرھاد شاکەلی تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کتێبی چاپ کردوون کە بەشێکی زۆریان دیوانی شیعرە، ئەوانی دیکەیش لێکۆڵینەوەی ئەکادێمی، کورتە چیرۆک، وەرگێڕان لە سوێدی و ئینگلیزییەوە و وتاری فکری و فەلسەفین.

لە ساڵانی ١٩٨٥-١٩٩٦دا گۆڤاری (مامۆستای کورد) بڵاو کردەوە، کە گۆڤارێکی فەرھەنگی و فکری بوو، سەرجەم ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو.

ھاوکاتیش ، ١٩٨٥-١٩٨٨، بە زمانی سوێدی گۆڤاری Svensk-kurdish journalی بڵاو کردەوە. فەرھاد شاکەلی ئەمڕۆ شاعیر، ئەکادێمی و زمانەوانێکی ناسراوی کوردستانە و بە شێوەیەکی چالاکانە لە ژیانی فەرھەنگیی کوردستاندا بەشداری دەکات.