جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «لە جەمال نەبەزەوە بۆ ڕەفیق حیلمی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «25-5-1956 گەورە و خۆشەویستم جەنابی مامۆستا رەفیق بەگ! ئەم کاتە و هەموو کاتێکت باش! لەپ...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:388918.jpg|وێنۆک]] | |||
25-5-1956 | 25-5-1956 | ||
گەورە و خۆشەویستم جەنابی مامۆستا رەفیق بەگ! | گەورە و خۆشەویستم جەنابی مامۆستا رەفیق بەگ! |
دوایین پێداچوونەوەی ١٧:٢٢، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
25-5-1956 گەورە و خۆشەویستم جەنابی مامۆستا رەفیق بەگ!
ئەم کاتە و هەموو کاتێکت باش!
لەپاش پێشکەش کردنی سەلامێکی کوردانەی برایانە، لە کانی دڵمەوە هیوای خۆشی و بەختیاریت بۆ ئەکەم. ئومید ئەکەم هەرگیزاوهەرگیز لەبەرزی و شادوانی و کامەرانیابیت، هەتایە هەتایە تەنگوچەڵەمەی رۆژگار و گەردا و وەیشوومەی ناهەموار شیرینی ژیانتان پێ تاڵ نەکا.
بەراستی دەمێکە من و فاضلە افەندی پێ وەین بە جووت نامەیەکت بۆ بنووسین بەڵام من لەبەر رۆژووی رەمەزان، سەرلە بەیانیان کە ئەچم بۆ قوتابخانە ئەوەندە رەزام قورس و دەموچاوم ترشوتاڵە سەرهیچم ناکەوێ. بەڵام وا من لەجیاتی ئەو سەلامی هەردوو لاو دڵسۆزی هەردوولات پێ ئەگەیەنم.
ماوەیەک لەمەوبەر لە هەولیر بووم چوم بە کاک مەعروف خەزنەدار کەوت ووتی: کتێبەکە لەژێر چاپ دایە وەوا لەتەواوبوونایە، بەراستی کۆڵێکم پێ خۆش بوو کەچی وا دووسێ هەفتە تێ پەڕی و دیارنەبوو هیوام وایە هۆی دواکەتنی خێروخۆشی بێ.
زۆر سەلامم هەیە بۆ وەستا بەشیر و کاک عارف و گشت برادەران. ئیتر بە خوای گەورەت ئەسپیرم. دڵسۆزتان جەمالەدین کرکوک المتوسطە الغربیە - جمال الدین توفیق