جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ناسری حیسامی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ناسری حیسامی، لە ساڵی 1959، لە گوندی شێخاڵی، ناوچەی موکریان لەدایکبووە. لە شێخاڵی و بۆکان ونەغەدە و کەرەج خوێندوویەتی. وێنۆک لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوو، دەبێتە ئەندام لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان. لە ساڵی 1981 لە بۆکان دەبێتە...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
ناسری حیسامی، لە ساڵی 1959، لە گوندی شێخاڵی، ناوچەی موکریان لەدایکبووە. لە شێخاڵی و بۆکان ونەغەدە و کەرەج خوێندوویەتی. | ناسری حیسامی، لە ساڵی 1959، لە گوندی شێخاڵی، ناوچەی موکریان لەدایکبووە. لە شێخاڵی و '''[[بۆکان]]''' ونەغەدە و کەرەج خوێندوویەتی. | ||
[[پەڕگە:5254746.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:5254746.jpg|وێنۆک]] | ||
دوایین پێداچوونەوەی ٠٨:١٠، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤
ناسری حیسامی، لە ساڵی 1959، لە گوندی شێخاڵی، ناوچەی موکریان لەدایکبووە. لە شێخاڵی و بۆکان ونەغەدە و کەرەج خوێندوویەتی.
لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوو، دەبێتە ئەندام لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان.
لە ساڵی 1981 لە بۆکان دەبێتە ئەندامی "جەمعییەتی دیموکراتیکی موعەلیمان" و دواتر ئەندام و لێپرسراوی دەستەی نووسینی کتێبەکانی خوێندن لەو ڕێکخراوە.
ساڵی 1983 بووە بە ئەندامی کۆمسیۆنی فێرکردن و بارهێنانی کۆمەڵە و ئەندامی دەستەی نووسینی کتێبەکانی خوێندن. لەوێوە دەبێتە ئەندامی کۆمەڵە و دواتر لە دامەزراندنی "کانوونی هونەر و ئەدەبیاتی کرێکاری"دا بەشداری دەکات و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی "پێشەنگ" و ماوەیەک سەرنووسەری گۆڤارەکە بووە. لە کۆمەڵە، ماوەیەک ئەندامی گرووپی وەرگێران، هاوکاری رادیۆ، نووسەری گۆڤاری "پێشڕەو"، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامی دەفتەری سیاسی بووە.
لە ساڵی 2006 تاوەکو 2012 لە هاوکارانی دوو تەلەڤزیۆنی "ڕۆژهەڵات" و "ئاسۆسات” بووە.
ساڵی 2009 لە کۆمەڵە کشاوەتەوە.
شیعری کۆمەڵێک شاعیری ئێرانی لە فارسییەوە کردووە بە کوردی.
وەرگێڕانی شیعری باباتاهیری هەمەدانی بۆ سۆرانی، ساخکردنەوەی دیوانی وەفایی، هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڤار و ڕێکخراوی فەرهەنگی و نووسینی کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوە لە بوای زمان و ئەدەبیاتدا لە کارەکانی بووە و وەکو خۆی دەڵێت جاروباریش شیعری نووسیوە.
ئێستا لە سوێد دەژی و مامۆستای زمانی کوردییە.[١]
- ↑ سەرچاوە؛ ڕووداو