جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ڕووناک فەرەج»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ب (Manu پەڕەی رووناک فەرەجی گواستەوە بۆ ڕووناک فەرەج)
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٠٤، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

رووناك فەرج رەحیم دەرچووی زانكۆی بەغدا.

ڕووناک فەرەج ڕەحیم ساڵی 1964 لە دایکبووە، دایکی یەک منداڵ بوو، یەکێک بوو لە ژنە نووسەر و ڕۆژنامەنووسەکان و هاوکات لێکۆڵەری پرسە کۆمەڵایەتییەکان بووە و ئەندامی سکرتارییەتی ژنانی کوردستانیش بوو.


ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری خەباتی ژنان و کادری دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕوناک فەرەج بەرپرسی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیریی ژنان، وەک قەڵەمێکی سەنگین و ژنێکی سەلاری خەباتی نەتەوەیی و یەکسانیی، بەردەوام لە ڕیزی پێشەوەی خەباتدا بووە و هەرگیز لە باوەڕ و بنەماکانی خەبات پاشەکشەی نەکردوە، لە کۆنفرانسی دووەمی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وەک بڕیاردەری لیژنەی سیاسەتی میدیایی ڕۆڵێکی دیاری بینیوو و جێدەستی دیاربوو

ماوەی20 ساڵە لە بواری ژناندا كار دەكات و دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری راگەیاندن و رووناكبیریی ژنانە لە سلێمانی, ئێستا بە شێوەی خۆبەخش بەڕێوەبەری بەرنامەكانی سەنتەری راگەیاندن و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمانە لە سلێمانی.

ڕووناک فەرج خاوەنی چوار بڵاو كراوەیە لەسەر كوشتنی ژنان و تۆمەتی شەرەف و لێكۆڵینەوەیەك لەسەر خەتەنەكردنی كچان.

ڕووناک فەرەج، یەکێک لە چالاکوانەکانی بواری مافەکانی ژنان پاش تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک، چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە لە ڕێکەوتی 17-06-2024 گیانی لەدەستدا و لە گردی سەیوان بەخاک بسپێردرێت.