جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی.. گه‌وره‌ترین كاره‌كته‌ری كورد له‌ ناو مێژوودا»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «نووسینی: مه‌عاز فه‌رحان- رۆژنامه‌نووس به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانى سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، دیارترین كاره‌كته‌ری کورده‌ له‌ ناو مێژوودا، هیچ كه‌سێك هێنده‌ ئەو ناوی كوردی نه‌خستوه‌ته‌‌ نێو په‌ڕه‌كانی مێژوو‌، ئه‌وه‌ی س...»ەوە)
 
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
نووسینی: مه‌عاز فه‌رحان- رۆژنامه‌نووس به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانى
نووسینی: مه‌عاز فه‌رحان- رۆژنامه‌نووس به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانى
[[پەڕگە:192532021.jpg|وێنۆک]]


سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، دیارترین كاره‌كته‌ری کورده‌ له‌ ناو مێژوودا، هیچ كه‌سێك هێنده‌ ئەو ناوی كوردی نه‌خستوه‌ته‌‌ نێو په‌ڕه‌كانی مێژوو‌، ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین وه‌ك كورد ده‌رده‌خات ته‌نیا خوێن و ره‌چه‌ڵه‌ك نیه‌، به‌ڵكو په‌یڕه‌وكردنی یاسای جیاوازییه‌، كه‌ یاسای كوردبوونه‌.
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، دیارترین كاره‌كته‌ری کورده‌ له‌ ناو مێژوودا، هیچ كه‌سێك هێنده‌ ئەو ناوی كوردی نه‌خستوه‌ته‌‌ نێو په‌ڕه‌كانی مێژوو‌، ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین وه‌ك كورد ده‌رده‌خات ته‌نیا خوێن و ره‌چه‌ڵه‌ك نیه‌، به‌ڵكو په‌یڕه‌وكردنی یاسای جیاوازییه‌، كه‌ یاسای كوردبوونه‌.

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٧:١٧، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤

نووسینی: مه‌عاز فه‌رحان- رۆژنامه‌نووس به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانى

192532021.jpg

سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، دیارترین كاره‌كته‌ری کورده‌ له‌ ناو مێژوودا، هیچ كه‌سێك هێنده‌ ئەو ناوی كوردی نه‌خستوه‌ته‌‌ نێو په‌ڕه‌كانی مێژوو‌، ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین وه‌ك كورد ده‌رده‌خات ته‌نیا خوێن و ره‌چه‌ڵه‌ك نیه‌، به‌ڵكو په‌یڕه‌وكردنی یاسای جیاوازییه‌، كه‌ یاسای كوردبوونه‌.

ئەو بەبێ ئەوەی دەسبەرداری کوردبوونەکەی بێت، لای سیستمە سیاسیی و حکومرانەکانی رابردو و ئێستای جیهانیش قبوڵکراوه‌، وێنەی رزگارکەرێکی بۆ دەکێشرێت نەک داگیرکارو زۆردارێک. بە درێژایی مێژوو بە ئێستاشەوە بە دەگمەن هێز یان گروپێکی کوردی هەیە، پەیڕەوی لە بنەمای زاڵییەتی بکات و نەیارەکانی یاخود هێزەکانی دیکە تەسلیم بە ئیرادەی خۆی بکات، هەتا ئەمەش نەکرێت دەوڵەتی نەتەوەیی یاخود دەوڵەتی مۆدێرن دروست نابێت.

سەلاحەدینی ئەیوبی بە چەشنی دیاکۆی مادەکان پەیرەوی لە یاسای جیاوازی کردوەو یەکێتی نێوان خێڵ و مەزهەبەکانیان پێکهێناوە، دیاکۆ لە ناو کوردەکان و سەلاحەدین لە ناو مەزهەب و ئاینە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جۆرێك له‌ ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی ئازادانه‌ی دروستكرد، كه‌ پێشتر نمونه‌ی نه‌بووه‌.

تا ئەمرۆش تێگەیشتن لە سەلاحەدین پرسێکی قورسە، دەبێ ئینسان لە کوردبون تێبگات ئینجا لە سەلاحەدین تێدەگات، کوردبوون سیستەمی کۆکردنەوەی جیاوازییەکانە. وه‌ك ئه‌وه‌ی عیرفان مسته‌فا پێیگه‌یشتووه‌.

ئه‌و وێنه‌یه‌ی عه‌ره‌ب و موسڵمانان بۆ سەلاحه‌دینی ده‌كێشن له‌ وێنه‌ی داگیركه‌رێك ده‌چێت، هۆكاره‌كه‌شی تێنه‌گه‌یشتنه‌ له‌وه‌ی كردی، ئه‌وان پێیانوایه‌ قودسی له‌ ده‌ستی مه‌سیحییه‌كان ده‌رهێناوە، له‌ كاتێكدا ئه‌م له‌ ده‌ستی ده‌مارگیری مه‌سیحیی رزگاریكردووه‌ و كردویه‌تی به‌ شاری هه‌ر سێ ئاینه‌ ئاسمانییه‌كه‌، ئەوەی ئەو کردویەتی فەتحی راستەقینە بووە.

لە کتێبی بوونی نەتەوەیی کورددا، دکتۆر عرفان مستەفا لە باسی سەلاحەدیندا دەڵێت "سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌ دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ده‌یتوانی كۆتایی به‌ خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی بهێنێ و خه‌لافه‌تێكی كوردیی ئه‌یوبی بخاته‌ شوێنی، نه‌ك هه‌ر ئه‌م كاره‌ ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكات ببێته‌ سوڵتان و ده‌سه‌ڵاته‌ دونیاییه‌كه‌ی ناو خه‌لافه‌ت بگرێته‌ ده‌ست، هۆی ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین له‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا وه‌ك ده‌وڵه‌ته‌ ده‌مارگیرییه‌كان به‌ یاسای شوناس و زاڵییه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی دورستناكات، به‌ڵكو به‌ یاسای جیاوازی كه‌ یاسای كوردبوونه‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌ك بۆ پارێزگاریكردن له‌ جیاوازییه‌ مه‌زهه‌بی و ئاینیه‌كانی نێوان هه‌ر سێ ئاینه‌ ئاسمانییه‌كه‌".

زیاتر روونکردنەوە دەدات و دەڵێ: ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌مارگیرییه‌ نا عه‌ره‌به‌كان جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌ په‌یڕه‌وكردن له‌ یاسای جیاوازی دامه‌زراوه‌ نه‌ك به‌ په‌یڕه‌وكردن له‌ یاسای شوناس، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه‌ كه‌ به‌پێی تیۆره‌كه‌ی ئیبن خه‌لدون كه‌ تیۆری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ده‌مارگیرییه‌ لێكنادرێته‌وه‌و له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌ مه‌زهه‌بیه‌كاندا دەبێته‌ حاڵه‌تێكی ناوازه‌ی ده‌وڵه‌ت.

گه‌ر نوره‌دین زه‌نگی و خه‌لیفه‌ی عه‌باسی قودسیان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحیه‌كان ده‌ربهێنایه‌ مه‌زهه‌به‌ ئیسلامییه‌كه‌ی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌ یه‌هودییه‌كه‌دا ده‌سه‌پاند و ده‌یانكرده‌ مه‌زهه‌بێكی سه‌راپاگیر و به‌مه‌ش له‌ ناو جه‌سته‌یی ده‌مارگیرییه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌یانتواندنه‌وه‌ و هه‌مان ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد كه‌ مه‌سیحیه‌كان كردیان.

عیرفان مستەفا دەڵێت "به‌ڵام سه‌لاحه‌دین له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مه‌سیحیه‌كانی قودسدا، نایه‌وێت به‌ سه‌پاندنی مه‌زهه‌به‌ ئاینیه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی قودسدا قودس بكات به‌ به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی، سه‌لاحه‌دین به‌هۆی كوردبونه‌كه‌یه‌وه‌ په‌یڕه‌وی له‌ یاسای جیاوازی ده‌كات و په‌یڕه‌وكردنی له‌و یاسایه‌ وای لێده‌كات له‌ دوای رزگاركردنی قودس، نه‌ك هه‌ر موسڵمانه‌كانی قودس بگه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵكو جوله‌كه‌ ده‌ربه‌ده‌ركراوه‌كانی قودسیش بگه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌و مه‌سیحیانه‌ش كه‌ رازین به‌وه‌ی له‌ ناو قودسدا له‌گه‌ڵ موسڵمان و جوله‌كەکان په‌یڕه‌وی له‌ یاسای جیاوازی بكه‌ن، له‌ ناو قودسدا بمێننه‌وه‌ و قودس جێنه‌هێڵن".

سه‌لاحه‌دین به‌ په‌یڕه‌وكردنی له‌ یاسای جیاوازی، قودس له‌ جه‌سته‌ی ده‌مارگیرییه‌ مه‌سیحیی و ئیسلامییه‌كان ده‌رده‌هێنێ و ده‌یكاته‌ نمونه‌ی شارێكی فره‌ئاین و فره‌ مه‌زهه‌ب.

ئەو شێوازە تایبەتەی سەلاحەدین وایکردوە تەنانەت لای مەسیحی و جولەکەکانیش خاوەن رێز بێت، تا ئه‌مرۆش وه‌ك ناوێكی دره‌وشاوه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تییدا ناوی ده‌هێنرێت.