جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «هێرۆ عەبدوڵڵا گۆران»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٥: | ھێڵی ٥: | ||
لە ساڵی 1947 لە لەدایکبووە. | لە ساڵی 1947 لە لەدایکبووە. | ||
لەگەڵ ('''[[ | لەگەڵ ('''[[مومتازی نوری عەلی]]''') هاوسەرگیری کردووە، هێرۆ گۆران لەگەڵ هاوسەرەکەی بایەخیان بە پەروەردەکردنی نیشتیمانپەروەرانە و پێشکەوتنخوازانەی هەر چوار منداڵەکەیان (ئاری، ئالان، ئەردەلان و تەلار) داوە و هەروا بۆ تەواوکردنی خوێندنی کۆلێژی بەرز. | ||
شاعیر و نووسەرێکی ناسراوە و هەر لە ساڵی 1964ەوە چەند کۆمەڵە کورتەچیرۆک و شیعری بڵاوکردۆتەوە. | شاعیر و نووسەرێکی ناسراوە و هەر لە ساڵی 1964ەوە چەند کۆمەڵە کورتەچیرۆک و شیعری بڵاوکردۆتەوە. | ||
دوایین پێداچوونەوەی ١١:٤٣، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
هێرۆ عەبدوڵڵا گۆران کچی شاعیری ناسراوی کورد گۆرانە.
لە ساڵی 1947 لە لەدایکبووە.
لەگەڵ (مومتازی نوری عەلی) هاوسەرگیری کردووە، هێرۆ گۆران لەگەڵ هاوسەرەکەی بایەخیان بە پەروەردەکردنی نیشتیمانپەروەرانە و پێشکەوتنخوازانەی هەر چوار منداڵەکەیان (ئاری، ئالان، ئەردەلان و تەلار) داوە و هەروا بۆ تەواوکردنی خوێندنی کۆلێژی بەرز. شاعیر و نووسەرێکی ناسراوە و هەر لە ساڵی 1964ەوە چەند کۆمەڵە کورتەچیرۆک و شیعری بڵاوکردۆتەوە.
یەکەمین کورتەچیرۆکی بە ناونیشانی (شەمەندوفەر) بڵاوکردۆتەوەو تاساڵی 1970 لەسەر بڵاوکردنەوەی کورتە چیرۆک بەردەوامبووە و لەوانە کورتە چیرۆکێک بە ناونیشانی(خەون) و یەکێکیتر بە ناونیشانی(تۆڵە) کە لە گۆڤاری (الثقافة الجدیدة)دا بڵاوکراوەتەوە.
هێرۆ گۆران چەندان وتاری لە ڕۆژنامە عەرەبی و کوردییەکاندا بڵاوکردۆتەوە، لەوانەش لە هەفتەنامەی(بیری نوێ - الفکر الجدید)دا، هەروا چەند بەرهەمی وەرگێڕدراو و چەندان پارچە شیعری نووسیوە و لە بەرهەمەکانیدا سەرنجی گیانی سەردەمانەو داهێنان دەدرێت، ویڕای بایەخدان بە کێشەکانی ئافرەتان و مرۆڤی چەوساوە و دەستنیشانکردنی وردی باری ڕاستەقینەی ژیانی کۆمەڵایەتی.
هەر لە سەرەتای ساڵانی حەفتاوە بۆتە ئەندامی شانازیی یەکێتی نووسەرانی کوردو لە چەندان کۆنگرەو کۆڕی یەکێتیی نووسەراندا ئامادەبووە.
هەرزوو بۆتە ئەندامی حیزبی شیوعی عێڕاق و کوردستان و بە دڵسۆزی و بێ کۆڵدان لەپێناو هێنانەدیی ئامانجەکانی حیزبدا خەباتیکردووە.
هەروا بۆتە ئەندامی پەیوەستگای بەرگری لە مافەکانی ئافرەتان و، هاوڕێ هێرۆ گۆران لەخەباتیدا جیاوازبووە و گەلێک خزمەتی گرنگی بەحیزبەکەی پێشکەش کردووە بەتایبەتی لە باودۆخی خەباتی نهێنیدا بەبێ ترس و سڵەمینەوە. هێرۆ گۆران مرۆڤێکی دڵسۆزە و زۆری بەخشیوە لە مەسەلەکانی خەباتی نیشتیمانی و خەباتی ئافرەتانی کوردستان و بۆ بەرگری لە مافەکانی ئافرەتان و یەکسانییان لەگەڵ پیاواندا لە هەموو بوارەکاندا. بەتایبەتی لە بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی پێشکەوتنخوازدا داهێنانی ئەنجامداوە.
نووسەر هێرۆ گۆران دوا کۆمەڵە کورتە چیرۆکی بە ناونیشانی چرکەساتەکان و هەروا (شیعرەکان و....وتارەکان دەربارەی ئەفرەت و کۆمەڵ) ساڵی 2020چاپ و بڵاوکردەوە.[١]
- ↑ سەرچاوە:فەریدە عەبدوڵڵا