جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «پوره ئامینی ئەنفال»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «حاجی ژنێكی گه‌رمیان، به‌ مووچه‌ی ئه‌نفالانه‌كه‌ی مزگه‌وتێكی دروستكرد وێنۆک نووسین و ئامادەکردنی: '''سه‌باح عه‌لی جاف''' جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ ژێر ناوی پرۆسه‌ی ئه‌نفال، به‌ هه‌شت قۆناغ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێرا...»ەوە)
 
ھێڵی ٢: ھێڵی ٢:
[[پەڕگە:43becf0.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:43becf0.jpg|وێنۆک]]

نووسین و ئامادەکردنی: '''[[سه‌باح عه‌لی جاف]]'''  
نووسین و ئامادەکردنی: '''[[سەباح عەلی جاف]]'''  

جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ ژێر ناوی پرۆسه‌ی ئه‌نفال، به‌ هه‌شت قۆناغ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن و به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (عه‌لی كیمیاویی) ئه‌نجامدرا، به‌ درێژای مانگه‌كانی ساڵی (1988)، به‌ هه‌شت قۆناغ ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی باشووری كوردستان هه‌ر له‌ بادینانه‌وه‌ تا گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ چوو، قۆناغی سێی ئه‌نفال له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا، ئه‌م قۆناغه‌ به‌ گه‌وره‌ترین و سامناكترین قۆناغی شاڵاوه‌كان دانراوه‌، چونكه‌ زۆرترین مرۆڤی بێتاوان له‌ (منداڵ، گه‌نج، پیر) له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ره‌و چاڵه‌كانی مه‌رگ بران و بۆ ئه‌به‌د نه‌گه‌ڕانه‌وه‌، ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام ده‌ستیان له‌ هیچ نه‌پاراست، ئه‌وان مزگه‌وته‌كان و سوره‌تی ئه‌نفال و قورئانه‌كانیشیان ئه‌نفال كرد.  

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٣٦، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

حاجی ژنێكی گه‌رمیان، به‌ مووچه‌ی ئه‌نفالانه‌كه‌ی مزگه‌وتێكی دروستكرد

43becf0.jpg

نووسین و ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف

جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ ژێر ناوی پرۆسه‌ی ئه‌نفال، به‌ هه‌شت قۆناغ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن و به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (عه‌لی كیمیاویی) ئه‌نجامدرا، به‌ درێژای مانگه‌كانی ساڵی (1988)، به‌ هه‌شت قۆناغ ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی باشووری كوردستان هه‌ر له‌ بادینانه‌وه‌ تا گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ چوو، قۆناغی سێی ئه‌نفال له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا، ئه‌م قۆناغه‌ به‌ گه‌وره‌ترین و سامناكترین قۆناغی شاڵاوه‌كان دانراوه‌، چونكه‌ زۆرترین مرۆڤی بێتاوان له‌ (منداڵ، گه‌نج، پیر) له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ره‌و چاڵه‌كانی مه‌رگ بران و بۆ ئه‌به‌د نه‌گه‌ڕانه‌وه‌، ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام ده‌ستیان له‌ هیچ نه‌پاراست، ئه‌وان مزگه‌وته‌كان و سوره‌تی ئه‌نفال و قورئانه‌كانیشیان ئه‌نفال كرد.

چیرۆك و كه‌سه‌ره‌كانی ئه‌نفال پاش (36) ساڵ به‌رده‌وامه‌ و هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ قه‌د گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ گوێ بیستیان ده‌بین، بستێك خاك له‌ گه‌رمیانی سوتماكدا نیه‌ ئازار و چیرۆكێكی ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌كانی ئه‌نفالی له‌ خۆ نه‌گرتبێت، ئێستایش ژنان و پیاوانی كه‌سوكاری ئه‌نفال به‌ ته‌مایی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانیانن، زۆرێك له‌وان به‌ حه‌سره‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان ڕۆحیان سپارد و ئازاره‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆ برده‌ ژێر گڵ، زۆری تر له‌ حه‌سره‌تی كه‌سوكار و نه‌وه‌كانیان تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌ی بوون، به‌شێك له‌وان ئاوه‌زییان له‌ ده‌ست دا و هه‌ڵوه‌دا به‌ كوچه‌ و كۆڵانه‌كان به‌ دوای ئه‌واندا وێڵن.

له‌ ناحیه‌ی ڕزگاری له‌ (11ی كانوونی یه‌كه‌می 2024)، ژنێكی كه‌سوكاری ئه‌نفال كۆچی دوایكرد، ئه‌و ژنه‌ هه‌ر خۆی به‌ته‌نها چوارده‌ كه‌س له‌ نه‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن، حاجی ئامینه‌ فه‌قێ محه‌مه‌د، هاوسه‌ری خەلیفە حاته‌م حه‌سه‌ن شاسوار، یه‌كێك له‌و هه‌زاران ژنه‌ی به‌ر شاڵاوی شومی ئه‌نفال كه‌وت و به‌شی زۆری كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ ئه‌نفالدا تیا چوون و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌، میمكه‌ (پوره‌) ئامینە خه‌ڵكی ئاوایی بنەكه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی تیله‌كۆی سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لار، لە قۆناغی سێی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ ژێر ناوی ئه‌نفال به‌ خێزانه‌وه‌ بەر شاڵاوە دڕندانەکەی بەعس كه‌وتن و لە گرتوخانەی تۆبزاوا لە منداڵەکانی جیاکراونه‌ته‌وه‌ و براونه‌ته‌ قه‌ڵای نوگرەسەلمان.

میمكه‌ ئامینە، حه‌وت مانگ، سەختترین ڕۆژەکانی برسێتی و تینوێتی و ترسی ناو قەڵای نوگرەسەلمانی بەڕێ کردووه‌، خەلیفە حاته‌می هاوسه‌ری حاجیش له‌گه‌ڵ منداڵ و نه‌وه‌كانی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن، پاش ده‌رده‌سه‌رییه‌كی زۆر له‌ زیندانه‌كانی به‌عس و قه‌ڵا ترسناكه‌ی نوگره‌سه‌لمان ڕزگاری بووه‌، پاشان چووه‌ته‌ که‌رکووک لەماڵ حاجی ڕۆستەمی برای به‌ ترس و نیگه‌رانی زۆر ماوه‌ته‌وه و خۆی حه‌شار داوه‌،‌ پاش دەرکردنی لیبوردنی گشتی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و ده‌می عێراقه‌وه‌ لە (٦ی ئەیلولی 1988)، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناحیه‌ی سمودی پێشوو (ڕزگاری ئێستا)، له‌گه‌ڵ حاجی ئامینه‌دا ژیانێكی كولله‌ مه‌رگیان له‌ چاوه‌ڕوانی منداڵ و نه‌وه‌كانی گوزه‌راندووه‌.

حاجی ئامینه‌ و خه‌لیفه‌ حاته‌م، هەموو جەژنێک، ئه‌و جه‌ژنه‌ی بۆ خه‌ڵكی خۆشی و شادی و بۆ ئه‌مان غه‌م و دڵته‌نگی، جێ و بانیان ڕا خستووه‌ بە ئومێدەوە گوتوویانه‌ "بەڵکو ئەم جەژنی قوربانە منداڵەکان بێنەوە"، به‌ داخ و بەحەسرەتەوە، چاوه‌ڕوانیان بوون تا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ (نیسانی 2003)، ڕژێمی به‌عس ڕوخا و هیچ خەبەرێک نەبوو، خه‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروانه‌كان بووه‌ سه‌راب و حاجی و خه‌لیفه‌یش ئیتر تێگه‌یشتن ئیتر بۆ هەتا هەتایە ئه‌وان و ئه‌نفاله‌كان نایه‌نه‌وه‌، بۆیە دەیانگون "خوایه‌ حەقیان بسێنن، بێتاوانن"، له‌ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نفال و بێ ئومێدی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان خه‌لیفه‌ حاه‌ه‌م له‌ (4ی تشرینی دووه‌می 2007)، سه‌ری نایه‌وه‌ و حاجی ئامینه‌ی به‌ ته‌نها بۆ له‌ كۆڵگرتنی ئازاره‌كان به‌ جێهێشت.

حاجی ئامینه‌ پاش كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ساڵانێکی زۆر بەتەنیا ژیا، هه‌میشە بە ئۆمێدی گەڕانەوەی مناڵەکانی بوو، بەردەوام ناوی مناڵە ئەنفالکراوەکانی هێناوه‌، سه‌ر باری ژیانێكی سه‌خت، به‌ڵام بڕیار ده‌دات له‌ مووچه‌ی ئه‌نفالانه‌كه‌ی و به‌ پاره‌ و قوتی ڕۆژانه‌ی مزگه‌وتێك دروست بكات و بیكاته‌ ناوی كوڕه‌ ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی (فایه‌ق خه‌لیفه‌ حاته‌م)، سه‌دام و ڕژێمه‌كه‌ی كوردییان له‌ ژێر ناوی قورئان و ئه‌نفالدا جینۆساید كردووه‌، كه‌چی (ئامینه‌ی حاجی) بڕیار ده‌دات و ئاوات و ئومێدی بوو مزگه‌وتێك دروست بكات، له‌و جێگایه‌ی له‌ ئه‌نفالدا به‌عس مزگه‌وته‌كانیشی جینۆساید كردووه‌.

ئێش و ئازاری حاجی كه‌م نه‌بوو، مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان بزانن له‌ چ دوه‌زه‌خێكدا ژیانیان گوزه‌راندووه‌، ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌یش دادی حاجی ئامینه‌ و ئامینه‌ ئاساكانی نه‌دا‌، هه‌ر ئه‌وه‌یش وایكرد حاجی ئامینە له‌م دوا دوای تەمەنه‌یدا تووشی لە بیرچوونەوە ببێت و کەسە نزیکانی چاودێری بكه‌ن، به‌و دۆخه‌یشه‌وه‌ هه‌میشه‌ كۆڵێكی له‌ كۆڵ كردووه‌ و سه‌ر به‌ره‌و ژوور ملی ڕێگای گرتووه‌، هه‌ر كات لێیان پرسیه‌وه‌ و جار به‌ جار بیری كه‌وتووه‌ته‌وه‌، ووتویه‌تی "ده‌چمه‌وه‌ بۆ ئاوایی بۆ لای منداڵه‌كانم"، پیری، نه‌داریی، نه‌خۆشی و بیرچوونه‌وه‌، مناڵه‌كانی بیر نه‌ده‌برده‌وه‌ و هه‌میشه‌ چاوه‌ڕوانیان بوو، پێش مردنی ئاواتی ئه‌وه‌ بوو ئه‌و مزگه‌وته‌ی به‌ پاره‌ی ئه‌نفالانه‌ له‌ (گوندی سماق) ده‌ستی به‌ دروستكردنی كرد بوو، ته‌واو ببێت و سه‌رێكی لێ بدات و دوو ڕكات نوێژی خێری بۆ گیانی پاكی ئه‌نفالكراون تێدا بكات، چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ماڵئاوایی یه‌كجاری چووه‌ گوندی سماق و سه‌ری له‌ مزگه‌وته‌كه‌ی دا، له‌وێ ووتی"ئیتر من گه‌یشتمه‌ ئاواتی خۆم، ساڵه‌هایه‌ ئه‌م ئاواته‌م هه‌یه‌، شكور بۆ خوا نه‌م برده‌ گۆڕ، ئیتر قه‌ینا بمرم"، ئاواتی دروست كردنی مزگه‌وته‌كه‌ی نه‌برده‌ گۆڕ، به‌ڵام ئاواتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازیزانی ئه‌نفالی برده‌ گۆڕ!.

ڕۆژی (15ی كانوونی یه‌كه‌می 2024)، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان و كه‌سوكاری حاجی ئامینه‌ و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان، له‌ گوندی سماق، مزگه‌وته‌كه‌ی حاجی كرایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆی له‌وێ نه‌بوو و چوار ڕۆژ پیشتر كۆچی دوای كرد و له‌ گۆڕستانی (كه‌لاری كۆن)، دوور له‌ كه‌سوكار و مناڵه‌كانی به‌ خاك سپێردرا، شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی خه‌لیفه‌ حاته‌م و حاجی ئامینه‌، (14) كه‌س له‌ مناڵ و كوڕ و كه‌سوكارییان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون، حاجی ئامینه‌ محه‌مه‌د ساڵه‌ح، له‌ ساڵی (1940) له‌ گوندی بنه‌كه‌ له‌ دایك بووه‌ و له‌ هۆزی زه‌نگه‌نه‌ بووه، حاته‌م حه‌سه‌ن شاسوار، له‌ ساڵی (1927) له‌ گوندی بنه‌كه‌ له‌ دایك بووه‌ و له‌ هۆزی زه‌نگه‌نه‌ بووه‌، هه‌ر دووكیان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون و پاش زیندانی كردنیان له‌ قه‌ڵای نوگره‌سه‌لمان، ئازاد كراون، به‌ڵام له‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان (14) كه‌س به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون، به‌شێك له‌ ئه‌نفالكراونی بنه‌ماڵه‌كه‌:

1-فایه‌ق حاته‌م حه‌سه‌ن، له‌ دایكبووی (1960)، 2- مەریوان فایه‌ق حاته‌م، له‌ دایكبووی (1983)، 3- کاروان فایه‌ق حاته‌م، له‌ دایكبووی (1985)، 4- هاوژین فایه‌ق حاته‌م، له‌ دایكبووی (1986)، 5- وریا فه‌ایق حاته‌م، له‌ دایكبووی (1987)، 6- سەدریە حاته‌م حه‌سه‌ن، له‌ دایكبووی (1965)، 7- بەدریە حاته‌م حه‌سه‌ن، له‌ دایكبووی (1970)، 8- بەهار مه‌جید فه‌تحی هاوسه‌ری فایه‌قی كوڕه‌ گه‌وره‌ی خه‌لیفه‌ حاته‌م، له‌ دایكبووی (1963).

كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی خه‌لیفه‌ حاته‌م، تاقانه‌ی دایك و باوكی بووه‌، یه‌كێك له‌ كچه‌كان خه‌لیفه‌ (به‌دریه‌) هاوسه‌ر گیری له‌گه‌ڵ (نه‌جمه‌دین حاجی مه‌جید قه‌ڵا) كرد بوو، خۆی و پێنج منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون، بنه‌كه‌ ئه‌و گونده‌ی ئه‌و خانه‌واده‌یی لێ بووه‌ خاوه‌نی (260) ئه‌نفالكراو و شه‌هیدن.

• مامۆستای‌ به‌شی مێژوو له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆی گه‌رمیان+ ئه‌ندام له‌ بۆردی سه‌نته‌ری جینۆساید له‌ زانكۆی گه‌رمیان