جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:Shasham»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[شەوکەتی حاجی موشیر]]'''
'''[[کوردۆفۆبیا و مۆدێرنە]]'''

شەوکەت کوڕی حاجی موشیری محەمەدی حاجی مەحمودی یاروەیسییە، کە یەکێکە لە بنەماڵە ناودارەکانی عەشیرەتی جاف.
نووسینی: '''[[ئیسماعیل حەمەئەمین]]''' 
[[پەڕگە:877441).jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:24 100802.jpg|وێنۆک]]
ساڵی 1947 لە گوندی تەپی سەفا-ی شارەزووری سەربە شارۆچکەی هەڵەبجە هاتۆتە دنیاوە.

سەرەتا لەحوجرەو لای مەلا ناودارەکانی ئەو سەردەمە خوێندنی قورئانی دەستپێکرد وە.

پاشان لە ساڵی 1956 دا چۆتە قوتابخانەو خوێندنی سەرەتایی لە خورماڵو شارەدێی سیروان تەواوکردووە.
فۆبیا نەخۆشیەکی دەروونییە، ترسە  کە لە ڕادەی ترسێکی لۆجیکی و سروشتی دەردەچێت، ئەمەش وا دەکات کە ئەو کەسە تەواوی ژیانی لە ترس و تۆقین دا بەسەربەرێت. هەمیشە ڕادەکات لەو شتەی لێی تۆقیوە و خەون و خواردنی لێ هەراسان کردووە. بێگومان لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکەکان فۆبیایەکیان لەلادروستبوو، فۆبیایەک لەوەوپێش ئەزموونیان نەکردبوو؛ ئەو فۆبیایەش، فۆبیای کورد بوو. پێشتر لە ئیمپراتۆریەتە پیروپەکەوتەکەیی عوسمانلیدا ناوی کورد و کوردستان ترس و تۆقینی لەلای تورک دروست نەدەکرد، چونکە کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دەگاتە بۆسنیا، ئیسلامەتی پێکەوەی گرێی دەدان. بە مانای خوایەک هەبوو هەموویانی پێکەوە گرێدابوو؛ لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە ئەو خوایە دەمرێت.

پاش تەواکردنی قۆناغی ناوەندی لەهەڵەبجەو خانەقین، بۆ درێژەدان بەخوێندن چۆتە ئامادەیی (وەتەن) لەسلێمانی هەر ئەو کاتەش لەناو یەکێتیی قوتابییانی کوردستاندا کاریکردووە.
جێگەی ئاوڕلێدانەوەیە بڵێین؛ دەوڵەتی عوسمانی و سوڵتان و والیەکانی و بەگە خزمەتکارەکانیان  شەو و ڕۆژ خوماری ژیانی نێو حەریمەکانیان بوون. خەریکی  سێکس و خواردنەوە و کەنیزە و خەسێندرا و غولامبازی (نێربازی) بوون، بێگومان لەسەر شانی باج و خەراجی موسوڵمانان!  خوایەک هەبوو لە فۆرمی دەوڵەتی ئاینی دا، ئەم ژیانەی هەڵدەسوڕاند. ئەو زەمەنە هێشتا بیرۆکەی `دەوڵەتی نەتەوەیی` لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدایکنەبوو بوو. ئیدی لەگەڵ هاتنی بریتانی و فەڕەنسی و ڕووسەکان، بابڵێن؛ مۆدێرنە، دەوڵەتی نەتەوەیی لەدایکدەبێت.
لەبەر ئاڵۆزیی بارودۆخی کوردستان کۆتایی ساڵی 1968 وازی لەخوێندن هێناوەو پەیوەندیکردووە بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە، پاشان کراوەتە لێپرسراوی کارگێڕیی لە بەتالیۆنی هەڵەبجە.
لەناوەڕاستی ساڵی 1969دا کراوە بەجێگری فەرماندەی بەتالیۆنی پێباز.

پاش ڕێککەوتننامەی یانزەی ئازاری ساڵی 1970 و بڵاوەکردنی هێزەکانی پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان پەیوەندی کردۆتەوە بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
دەوڵەتی نەتەوەیی لە ناوچەکەدا لە فۆرمی دەوڵەتی دروستکراوی کۆلۆنی، پاشکۆی هێزە کۆلۆنیالیەکانی براوەی جەنگی جیهانی یەکەم لە ئێراق و سووریا و تورکیا و ئێران، دروست دەبێت. کوردستان بەسەر ئەم چوار قەوارە دروستکراوە مۆدێرنەیەدا دابەشدەکرێت. لەم نەخشە مۆدێرنەیەدا، لە نێوان دەوڵەتی کۆلۆنی ناسیونالیزمی عەرەبی و پان ئێرانی و تورکی دا، کورد نە دەیەوێت ببێتە سەردەستە، و نە ژێردەستەشی قبوڵە[1].  بەمانای کورد دژی ئەو فۆرمە هێگێڵیانە (هێگڵ) [2] بوو، کە بڕوای وابوو دەوڵەت لەو دوالیزمە پێکدێت؛ سەردەستە و ژێردەستە. بەمانای دەوڵەت خوایە و میللەت دەبێت بی پەرستن؛ دیارە  شۆڕشی شێخ مەحمود و شوڕشی سمایل خانی شوکاک و شێخ سەعیدی پیران و جینۆسایدی دەرسیم لە کوردستان، دەرهاویشتەی دژایەتی کورد بووە بۆ ئەم نەخشە مۆدێرنەیە.

لە ساڵی 1973 دا بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی پارتی هاوکاری شۆڕشی کردو لەهەمان کاتیشدا لەناو ڕێکخستنەکانی (کاژیک) دا کاری دەکرد.
لەو ڕۆژەوە `کوردۆفۆبیا` لەدایکدەبێت؛ لەسەرێکەوە هەژموونی پیاوی سپی ` White supremacy ` دەکەوێتە گەڕ و لە دژی کورد دەجەنگێت، هەوڵدەدات بیگەڕێنێتەوە بۆ پڕۆژەی یەکەمی مۆدێرنەی سەدەی بیستەم. ئەو پڕۆژەیەی، کورد و کوردستانیان بەسەر دەوڵەتانی  ناسیونالیزم و شۆڤێنزمی دەوڵەتە مەرکەزیەکانی  ناوچەکە دابەشکرد. لەو ڕۆژەوە  پیاوی سپی  گیرۆدەی  پڕۆژە مۆدێرنەکەیەتی، نازانێت چی لێ بکات، چۆن بیگونجێنێت؛ چونکە سەرگرتنی ئەو پڕۆژەیە، درێژەپێدانی ژیانی مۆدێرنەیە، تاوەکو ئەمڕۆش ئەم پڕۆژە مۆدێرنەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جگە لە شکستی زیاتر، هیچیتری بەرهەم نەهێناوە.   

دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیری نێوانی ئێراق و ئێران لە ساڵی 1975دا و دوای هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول، لەگەڵ هەندێک لەرێکخستنەکانی (کۆمەڵە) بڕیاریاندا دەستبکەنەوە بە شەڕی پارتیزانی، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک نەیانتوانی بەردەوامبن، بۆیە بەناچاری ڕادەست بەرژێمی بەعس بوونەوە.
ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم ئەم پرۆژەیە، کوردە بە پلەی یەکەم، هەربۆیە  دەوڵەتانی تورکی ئێراقی و سووری و ئێرانی ئێرانی، کە مۆدێلی دەوڵەتانی مەرکەزی پۆست کۆلۆنیالین، دەبنە جێبەجێکەری ئەو پرۆژەی ئەسیمیلیشنە مۆدێرنەیە، بابێڵێن توانەیەوە. ئەم پڕۆژەی توانەی کوردە بەو ڕادەیەیە، کۆمپانیاکانی خۆرئاوا؛  ئەڵمانیا و ئەمریکا و زۆریتر. ژەهری کیمیاوی دەدەنە دیکتاتۆرێکی پۆست کۆلۆنیالی دەستکردی خۆیان کە `سەدام حوسێن` ە، بۆ هیچ نا بۆئەوەی کورد بتۆقێنێت، کورد ئامادەبکات بۆ توانەوە لە قەوارەی دەوڵەتانی تورکی و ئێراقی دا. بۆ نموونە، کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا تاوەکو ئەمڕۆ تانکێکی ترسناکی وەک  (لیۆپۆلد) و چەکی ترسناک دەدەنە تورک بۆ لەناوبردنی کورد.  

[[شەوکەتی حاجی موشیر|درێژەی بابەت]]
[[کوردۆفۆبیا و مۆدێرنە|درێژەی بابەت]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٠٢، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

کوردۆفۆبیا و مۆدێرنە

نووسینی: ئیسماعیل حەمەئەمین

24 100802.jpg

درێژەی بابەت