جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «گۆران و ئەرکی شیعر»

Jump to navigation Jump to search
بەبێ کورتەی دەستکاری
(پەڕەی دروست کرد بە «گۆران و ئەرکی شیعر نووسینی: د. حەمە نوورى عومەر کاکی سکولی زمان / بەشی کوردى پێشەکی...»ەوە)
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
گۆران و ئەرکی شیعر
گۆران و ئەرکی شیعر

نووسینی: د. حەمە نوورى عومەر کاکی
نووسینی: د. '''[[حەمە نورى عومەر کاکی]]'''

سکولی زمان / بەشی کوردى
سکولی زمان / بەشی کوردى

پێشەکی :
'''پێشەکی :'''

شیعرى لیریکی پانتاییەکی گەورە و فراوانی لە دنیاى ئەدەبدا داگیر کردووە ، لەشیعرى کلاسیکیی کوردیدا ، وەک ئەدەبی نەتەوە ڕۆژهەڵاتییەکان ، ئەم جۆرە شیعرە گەلێک ئەرک وپەیامی جۆراوجۆرى لەئەستۆ گرتبوو ، ئەرکی شیعر لە کلاسیکدا ، ئەرکێکی گران و فرە ڕەهەند بووە ، شیعر مێدیایەک بووە بۆ خۆى . شاعیر بە شیعرى لیریک مێژووى دەنووسییەوە ، زانستە بەرجەستەییەکان و زانستی ئاینی و کۆمەڵایەتی و مێژوو و.....هتد ، لەدووتوێی شیعردا دەنووسرانەوە . ئەوگۆڕانەى لە شیۆازى شیعری نوێدا ڕوویدا ، تاڕادەیەک لاى هەندێک شاعیرى داهێنەر ، ئەرکی شیعریشی دەگرتەوە ، لە شیعرى نوێی کوردیدا ئەم دیاردەیە واتە گۆڕانی ئەرکی شیعر ، لاى شاعیرە ڕۆمانسیزمە نوێخوازەکان بەتەواوى دەبینرا ، بەتایبەتی لەڕێچکەى دووەمی شیعرى نوێی کوردیدا ، کە (گۆران 1904 -1962 ) سەردەستەى ئەو ڕێچکە و ڕێبازە نوێیە بوو. ئەم لێکۆڵینەوەیە ، لەڕوانگەى چەند سەرنج و تێبینییەکەوە سەبارەت بە بیۆگرافیاى گۆران ،ئەرکی شاعیر و ئەرکی شیعر لاى گۆران ڕوون دەکاتەوە ، بەهیواى ئەوەى ببێتە دەروازەیەک بۆ توێژینەوەى ئەرکی شیعرى لە لاى شاعیرانی شوێنکەوتووى ڕێچکەى گۆران و شاعیرانی دیکەش . لەم لێکۆڵینەوەیەدا ڕێبازى شیکاریی دەق بەگشتی و لە ڕوانگەیەکی سایکۆلۆجییەوە بەپێی پێویست ڕێبازى شیکاریی دەروونی بۆ شیکردنەوەى هەندێک دەقی شیعرى ( گۆران )بەکارهێنراوە . لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەدا بەچەندخاڵێک ئەنجامە گرنگەکان دیارى کراون ودواتر سیستێمی کۆد (* )بۆ پەراوێزەکان وئەوسەرچاوانەى کەڵک وسودیان لێوەرگیراوە ، پێڕەوىکراوە .

ژیاننامەى گۆران و پێوەندى بەئەرکی شیعرەوە
'''ژیاننامەى گۆران و پێوەندى بەئەرکی شیعرەوە'''

لەمێژووى ئەدەبی کوردیدا ،کەلێنێکی گەورە هەست پێدەکرێت وبە کەمی لەسەرى نووسراوە ، ئەویش ئەوەیە شاعیران و نووسەران گرنگی و بایەخێکی ئەوتۆیان بەنووسینی ژیاننامە وشیوەى نووسینەوەى ژیاننامە (بیۆگرافی )نەداوە ، هەرچەندە گۆرانی شاعیر لەخێزان و بنەماڵەیەکی خوێندەوار وشیعر وئەدەب دۆست بووە و بۆ خۆشی لەئاستێکی ، فکرى و ڕووناکبیرى بەرزدابووە ، بەڵام مەخابن بە پێی ئەو دۆکۆمێنتانەى لە بەردەستدان ،هیچ شتێکی ئەوتۆى لەسەر ژیان و هەڵسوکەوتی ژیانی ڕۆژانەى خۆى وبنەماڵەکەى نەنووسیوە ، ئەو بیرەوەریی خۆى نەنووسیوەتەوە وتەنانەت ، کەمترین زانیارى و ڕوونکردنەوەى لەبارەى هەندێکی زۆر لە شیعرەکانی ، وەک ڕۆژو کات وساتی دانانی شیعرەکانی ، تۆمار نەکردووە ، ئەم کەمتەرخەمی وبێ باکییە ، هەر بەتەنیا گۆران خۆى ناگرێتەوە ، بەڵکو توێژەران و نووسەرانی هاوەلڕ و دۆست و هاو تەمەنەکانی گۆرانیش دەگرێتەوە .

ھێڵی ٢٨: ھێڵی ٢٨:
ئەم ڕوداوە گەوریە ، هەرچەندە کۆستێکی جەرگبڕانەیە و لە دەرەوەى دەسەڵات وخواستی (گۆران )ی کەس و مرۆڤدا بووە ، بەڵام دەشێت لە نەست و ناوەوەى دەروونی ( گۆران )ی شاعیردا هەل وفرسەت وبیانوویەکی قایل پێکەرى مەحکەم بووبێت بۆ دوورکەوتنەوە لە کەش وهەواى خوێندن و ڕووکردنە دونیاى شیعر وڕۆمانسییەت و خۆدۆزیینەوە لە ڕێباز و ڕێچکەیەکی شیعریی نوێدا . ئەمە جگە لەو ڕاستییەى کە گۆران بۆخۆى کەسایەتییەکی (نێرگسی ) هەبووە ، بەتایبەت لە قۆناغی هەرزەکاریدا ، کە ئەو تافی لاوییەتییە ، (بەیەکێ لە قۆناغەکانی گەشەى تاک دادەنرێت ، کە تاک پێیدا تێدەپەڕێ ) ( 12 : 51 )، گومان لەوەدانییە ، کە ئەوکەسایەتییەى گۆران و ئەو قۆناغەى ژیانی هەر ئەو تاف و سەردەمی نێرگسییەتە بووە ، کە قوتابخانەى شیکاریی دەروونی وەسفی دەکات بەوەى ( نێرگسییەت ، ئاماژەیەکی گرنگە بۆ بڕوابوون بە خۆى وئامادەکردنی خود ورێزگرتنی و بەرزترین ئاستی نێرگسی لە قۆناغی هەرزەکاریدا دەردەکەوآ ، لە گرنگترین دیاردەکانی لەلایەن کوڕى هەرزەکارەوە ، زۆربەکارهێنانی ناوى( ژن ) و وشەى (من )ە ، بەڵام دیاردەکانی لاى شاعیران زیاتر لەو دەربڕینانەدایە ، کە ئاماژەیان بۆ باسکردن وشانازى کردن بە شیعرەکانیانەوەیە) . ( 12 :51 ) ئەمە جگە لەوەى زۆربەى سیماکانی کەسێتیی نێرکسییە لە گۆرانی 17و 18 ساڵدا دەرکەوتووە .بۆ نموونە : ( حەزکردنێکی بە پەرۆش بۆ بەدەستهێنانی بەناوبانگی ) ( 12 : 51 ) . بەدڵنیاییەوە گۆران هەستی بەوەکردووە و ئەو ڕاستییەى لە بەرچاو بووە ،کە شاعیران، لەو سەردەمەدا ناو و ناوبانگیان لە نێوخەڵکی و بەتایبەتی لەنێو کۆمەڵە ڕۆژهەڵاتییەکاندا چەندە دیار و ناسراو بووە . ئەمە جگە لەو دیاردە نەخوازراوەى ، کە تا ئێستاشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گشتی و لە کوردستاندا بە تایبەتی هەیە و هەستی پێدەکرێت ،بەڵام توێژینەوە ولێکۆڵینەوەى زانستی بۆ نەکراوە . ئەویش ئەوەیە ؛ قوتابخانە وخوێندنگەکان بەلاى خوێنکارانەوە ژینگەیەکی خۆشەویست وئاسودە ودروست نە بوون ،کە قوتابی تێیدا بەئارامی ژیانی پەروەردەیی وفێربوونی تێدا بەسەربەرن ، بەڵکو بە پێچەوانەوە تاڕادەیەک وەک زیندان و مۆڵگەیەکی زۆرەملی بووە بۆ قوتابیان وزۆربەیان لە هەوڵی دۆزینەوەى هەلێکدا بوون بۆ دەرباز بوون و وازهێنان لە خوێندن .

ئەرکی شاعیر
'''ئەرکی شاعیر'''

ئەوشاعیر ونووسەر و هونەرمەندانەى بەتایبەت ئەوانەى (ڕەچەشکێن و داهێنەرن ) ، کە لەتەمەنێکی لاویدا ، سەرەتاى پرۆسەیەکی گەورە و داهێنانێکی نوآ ، سەرەتاى کارێکی هەستیارى ونەستێکی مەعریفی لەبیرو دڵ ودەروونیاندا دروست دەبێت و وردە وردە سەقامگیر دەبێت . هەر ئەو چەکەرەى هونەر وهەوێنی داهێنانەیە ، کە دەبێتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ دروستکردنی گۆڕانێکی گەورە لە هەموو لایەنەکانی ژیانی شاعیر ونووسەراندا ، قوربانییەکی گەورە بەهەوڵ و هۆکارى گەیشتن بە ئامانجی دابینکردنی ژیان وگوزەران و هیواى دیاریکراویان دەدەن ، (کە لە تەواوکردنی خوێندن وبەدەستهێنانی بەڵگەنامەو بڕوانامە چاوەڕواندەکرێت ). ئەو پڕۆسەیە گۆڕانی بەسەردا دێت وبگرە وازى لێدەهێنرێت و پرۆسەیەکی گەورەتر جێگاى دەگرێتەوە .  

ھێڵی ١٢٦: ھێڵی ١٢٦:

ئەرکی شیعرى لاى گۆران :
'''ئەرکی شیعرى لاى گۆران :'''

لەتوێژینەوەى ئەکادیمیدا ،ئەدەب و بابەت و بەشەکانی ئەدەب ، بەتایبەتی شیعر وهەرهەموو کەرەستە وپێکهاتەو بنەما و تانوپۆکانی ، پێناسەیان بۆکراوە و توێژینەوە و لێکۆڵینەوەى زانستی لەبارەیانەوە نوسراوە ، هەرهەموو ئەو کارانە هەوڵ و کۆششێکی بەردەوامن بۆ : یەکەم لە شیعر تێگەیشتن و پەى بردن بە هەموو لایەنە دیار ونادیارەکانی شیعر . دووەمیش ئەنجامی بەدەستهێنانی ئەو زانیارییانەیە ، یان ڕاستتر بگوترێت تەواو بوونی ئەوپرۆسەیەیە ، کە بۆخۆى پرۆسەیەکی هاوتا و چوونیەکی پرۆسەى شیعرە ، بیروبۆچوونێکی زانستیی نوێی ئەکادیمی بەرهەرم دەهێنێت ، ( ئەگەر لە ئاست گەورەیی و بەهاى شیعردابێت ). ئەوەى لێرەدا گرنگ و پێویستە بگوترێت ئەوەیە ، کە ( پێناسە )وەک پێناسەى بابەت و تەوەرێکی زانستیی ڕووت (علوم النڤریە البحتە ) بۆنموونە ( لەزانستی ماتماتیک وفیزیک ) دا هەیە ، هەربەو چەمک و میتۆدە ، (پێناسە) بۆ بابەت و تەوەرێکی ، وەک شیعر وزمانی شیعر و هەندێک لە بنەماو پێکهاتەکانی شیعر ناکرێت و کارێکی زانستی نییە ، بەڵکو دەبێتە کارێکی بەرتەسککردنەوە و لە قاڵب دان و سنووردارکردنی دنیاى گەورە وبەرفراوانی ئەدەب بەگشتی و شیعر بەتایبەتی .  

ھێڵی ١٩٢: ھێڵی ١٩٢:
لەڕاستیدا ئەوە زمانی شیعر و هێز وسیحرى وشەکانە ، کە لە شێوازى تایبەتیی شاعیردا دەردەکەوێت و ئەو کاریگەریی و هەژاندنە لاى خوێنەر ، یان وەرگر دروستدەکات ، چونکە ئەوژینگە و ئەتمۆسفیرەى شاعیر بۆ وشەکانی دروستدەکات ، لە جۆر و بارو دۆخی واتاى وشەکان لە زمانی ئاسایی و تەنانەت لە فەرهەنگیشدا جیاوازە ، ئەمە جگە لەو ڕاستییەى ، کە وشەکان هەڵگرى دوو جۆر واتان ، جۆرێکیان واتاى کوتومتی فەرهەنگین و جۆرەکەى دیکەیان واتاى بارگاوین ، یان ئیحائین ، کەشاعیر بە هۆى شێوازى تایبەتیی خۆیەوە بە وشەکانی دەبەخشێت و دەچنە نێو بابەت و مەبەست و بابەتێکی دیکەى زانستی زمانەوە ، کە ئەویش مەبەستی پراگماتیکییە .

ئەنجام :
'''ئەنجام :'''

لەناوەڕۆکی ئەم توێژینەوەیەدا ، چەند ئەنجامێک بەدەست هێنراون ، کە دەکرێت لە چەند خاڵێکدا چڕبکرێنەوە :

ھێڵی ٢٠٦: ھێڵی ٢٠٦:
5- لەبەرئەوە لە زۆربەى زۆرى بەرهەمە شیعرییەکانی ( گۆران )دا ، ئەوڕاستییە دەردەکەوێت، کە ئەرکی شیعر ، بەتەنیا دەبێت بۆ شیعر بێت ، هونەر بۆ هونەر دروشمی جوانیی شیعرى گۆران بووە ، کەواتە شیعرێک هەڵگرى ئەرکی دیکە بێت ، زۆربەى خەسڵەت وبەها جوانکارى و ئیستاتیکییەکانی لە دەست دەدات .

پەراوێزەکان :
'''پەراوێزەکان :'''

(*) سیستێمی کۆد لەم توێژینەوەیەدا بەکارهێنراوە ، ژمارەى یەکەم ناوى سەرچاوەکەیە وژمارەى دووەمی دواى 🙂 ) ژمارەى لاپەرەى سەرچاوەکەیە .

مێنۆی ڕێدۆزی