جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «هەڵەبجە»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٧٧: | ھێڵی ٧٧: | ||
سەرچاوە: زانکۆی هەڵەبجە | سەرچاوە: زانکۆی هەڵەبجە '''https://uoh.edu.iq/ku/about-halabja/''' | ||
[[پۆل:شار و شوێنەوار]] | [[پۆل:شار و شوێنەوار]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٤١، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
مێژووى هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه شاریكى ئیجگاركۆنه ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سه‌رده‌مى لۆلۆییه‌كان بیدهچیت شارى (خارخار –كاداخار)كه‌له هه‌زاره‌ى دووه‌مى پیش زاینی‌دا بونى هه‌بوه هه‌له‌بجه‌ى ئیستا بیت .
گومان لەوەدا نیە کە ھەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا دروستکراوە، یەکڕابوونێک لەوەدا ھەیە کە ھەڵەبجە دوای ساڵی (١٧٠٠) ز دروستکراوە.
عەشیرەتی جاف دروستکەر و بنیاتنەری ھەڵەبجەن. وردە وردە ئەم شوێنەی ھەڵەبجە بە ھۆی ناوداری شوێنەکەیەوە کە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا، زیاتر ئاوەدان بۆتەوە و تەنیا (خێلەکانی جاف)ی تێدابووە کە زیاتر لە (١٢) ھەزار خێزان دەبن، ناوەندی ئاوەدانی شارەزوور بووە، پاشان خەڵکی تر ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەکانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بۆتەوە.
ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە و مێژوونوس لەوەدا یەکدەگرنەوە کە بە ھەزاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قەڵەمڕەوی بچوک و گەورە ، کوردی و بێگانە ، لەم ناوچەیەدا ھەبوون ، وەک (ئاشوریەکان ، بیشداییەکان ، میدییەکان ، ھەخامەییەکان ، ئەسکەندەر لە سەدەی چواری پێش زایین، ئەشکانی، ساسانیەکان، ھاتنی ئیسلام ( ٢١ ی ک . ٦٤٣ ز)، روادییەکان، سلجوقییەکان، ئەتابەکەکان، ئەییوبی، مەغۆلی، جەلائیری مەڕەسڵی، تەیموری لەنگ ( ١٤٠٠ ز)، ئەردەڵان و سەفەوییەکان، بابانەکان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مەحمود، حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردی ( حکومەتی ھەرێمی کوردستان) .
کۆچی جولەکە بۆ عێراق و ئێران و کوردستان ، ناوچەی شارەزوور و ھەڵەبجە چەندین خێزانی جولەکە ڕووی تێدەکەن و نیشتەجێ دەبن و لە پاڵ خێڵەکانی جاف دا پەنا ئەدرێن ، کاروباری بازرگانی ئەکەن لەو سنورەدا ، بەمەش زیاتر ئەبێت بە مەرکەزێکی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ لەو سنورەدا.
هه‌ندێك كه‌سایه‌تی شارهكهپێیان وایه ، یەکەم خانوو لەھەڵەبجەدا بەگەکانی (شیوەکەڵ) دروستیان کردووەو پاشان نەوەکانیان لەوێدا نیشتەجێ دەبن، کە ئەمانیش (حەمە چاوەش)و ھەرسێ کوڕەکەی (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عەبدوڵڵا) ئەمانیش لەگەڵ خۆیاندا بنەماڵەیەکی تر دێنن ، کە ئەمانە بوون، (حەمە پیرۆت) موختاری تورک بووە، (ئەحمەدی پیرۆت)و (سڵێمان) یش ئەم منداڵانەی ھەبووە (حاجی محەمەد)، (قادر)، (حاجی فەرەج)، (ئەمین)و (عەبدوڵڵا)ش کە ئەم منداڵانەی ھەبووە (ئەوڕەحمان، ئەحمەد، مەحمود،سەعید، ئەمین، حەمە ساڵح) بەپێی ئەم بۆچوونە یەکەم بنەماڵەیەک ھەڵەبجەی دروستکردبێ ئەم ماڵانە بوون کە ئێستا لەناو خەڵکی شار بە (١٣) سیانزە ماڵە ناسراون.
ناوى هەڵەبجە:
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و گشتی چه‌ند ڕاو بۆچونێك سه‌باره‌ت به بنه‌ڕه‌تی ناوی هه‌ڵه‌بجه هەن کە لە خوارەوە ئاماژە بە گرنگترینەکانیان دەدەین:
یه‌كه‌م: له‌ده‌وروو به‌ری ساڵی(3500پ.ز)سه‌رگۆنی ئه‌كه‌دی هێرشی كردوه‌ته ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور ئه‌وكاته به‌هه‌ڵه‌بجه وتراوه (هارهار)دوابه‌دوای شه‌رێكی خوێناوی گرتیان و سارگۆن ناوی ناوه (كار شارۆكین)به‌واتای شاری سارگۆن ، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه به‌دوور ده‌زانرێت چونكه ناوی (هارهار) هه‌ر زوو گۆراوه كراوه به(كارشارۆكین) وه له‌هه‌ندێك شوێنیش‌دا به(خارخار) هاتووه هه‌مان وشه‌ی(هارهاره)
دووه‌م:هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: ئه‌و شوێنه زۆر دڵگیربووه به‌هۆی باخ و بێستان و ئاو شیناییه‌وه پێیان وتووه (عه‌جه‌ب جا) كه‌به‌مانای شوێنێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر پاشان ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه به (هه‌ڵه‌بجه)
سێیه‌م: هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه ناوی هه‌ڵه‌بجه له( هه‌ڵوژه)وه هاتوه چونكه هه‌ڵه‌بجه كاتی خۆی باخی هه‌ڵوژه‌ی زۆری تیابووه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌یه هه‌تا ئیستاش دانیشتوانی گونده‌كانی نزیكی هه‌ڵه‌بجه به‌هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن(هه‌ڵه‌وجه) كه ئه‌مه‌ش له‌وشه‌ی (ههلوژهوه) نزیكه.
چواره‌م:هه‌ندێكی دیكی ده‌ڵێن: كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌ی كرماشان له‌ڕێگه‌ی بازرگانیه‌وه ڕۆشتوون به‌ره‌و (حه‌له‌ب) ی سوریا بینیویانه كه ئاو و هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه له‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌چێت و ناویان ناوه (حلب چه) واته (حه‌له‌بی بچكۆله) حه‌له‌ب شارێكی خۆشه و (چه) ئامرازی بچوككردنه‌وه‌یه، به‌ڵام هەندێک مێژوونووس پێیان وایه ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌ی سه‌ره‌وه دوره له‌ڕاستیه‌وه.
پێنجه‌م: هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن: ناوی هه‌ڵه‌بجه له( هه‌ڵۆجێ) وه هاتوه ئه‌م وشه‌یه‌ش دوو به‌شه (هه‌ڵۆ) له‌گه‌ڵ(جێ) واته شوێنی هه‌ڵۆ, هه‌ڵۆ یه‌كێك بووه له میره‌كانی میر نشینی ئه‌رده‌ڵان كه‌ماوه‌یه‌ك له‌نێوان ساڵانی(1600-1615) میرایه‌تی ئه‌رده‌ڵانیه‌كانی كردوه له‌ناوچه‌ی(گوڵ عه‌نبه‌ر) كه خورماڵی ئیستایه.
شه‌شه‌م: هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن ناوی هه‌ڵه‌بجه له(ئهلبجێ) وه هاتوه كه له‌دوو وشه پێك دێت(ئه‌ڵه‌ب+جێ) واته جێگه‌ی ئه‌ڵه‌ب, وتراوه ئه‌ڵه‌ب ناوی جوله‌كه‌یه‌ك بووه له‌سه‌ر ده‌می فه‌رمانڕه‌وای (بیگه‌به‌گی ئه‌رده‌ڵان)دا هاتوه‌ته ناوچه‌كه‌و یه‌كه‌مین ئاوه‌دانی تێدا كردوه‌ته‌وه ، له‌ڕاستیدا ئه‌لب سه‌لجوقیه نه‌ك جوله‌كه چونكه مێژووی هاتن و نیشته جێبوونی جوله‌كه‌كان له‌هه‌ڵه‌بجه زۆركۆن نیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای جافه‌كان ، وه جگه له‌وه‌ش پێمان وای جافه‌كان ئاوه‌دان كه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ن نه‌ك جوله‌كه.
حه‌وته‌م: هه‌ندێكی وه‌ك جه‌مال بابان پێیان وایه ناوی هه‌ڵه‌بجه له( البجه) وه هاتوه,وه گۆڕینی ناوه‌كه‌ش له بۆ هه‌ڵه‌بجه شتێكی ئاساییه له‌زمانی كوردیدا به‌تایبه‌ت شێوه زاری جافی كه تێیدا (ئهلف) ده‌گرێت بۆ(هێ) وه‌ك (ئومێد) بۆ ( هومێ) ، ته‌نانه‌ت ناوی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ڵگه‌نامه ده‌ست نوسه‌كانی كتێبخانه‌ی (مه‌لاعه‌بدوڵای خه‌رپانی) و لێكۆڵینهوكانی (مێجه‌ر سۆندا) هه‌ر به‌شێوه‌ی (البجه)یان(Alabja)ئاماژه‌ی پێدراوه.
هه‌شته‌م: هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن: ناوی هه‌ڵه‌بجه له(ئهلهبجه)ی (ئه‌له‌ب ئه‌رسه‌لانه‌وه) هاتوه كه میرێكی ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقیه‌كان بووه له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ كوردستان به هه‌ڵه‌بجه‌دا گوزه‌ری كردوه ناوی لێناوه(ئه‌ڵه‌ب جا) واته شوێنی ئه‌له‌ب ئه‌رسه‌لان .
سنووری ئیداریی هه‌ڵه‌بجه :
هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 1889 كراوه به قه‌زا، واته هه‌ڵه‌بجه دوای (نه‌جه‌ف) به‌دووه‌م قه‌زا له‌عێراقدا داده‌نرێت . تا ساڵی 1930 هه‌ڵه‌بجه ته‌نها له (پێنج سه‌د) ماڵ تێنه‌ده‌په‌ڕی , ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌م بوو بۆ شارێك، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها سێ گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی له‌شاردا هه‌بوون (پاشا) كه ئێستا سه‌نته‌ری شاره، پیر محه‌مه‌د و كانی عاشقان كه مێژووی دروستبوونی زۆر كۆنه، پاشان هه‌ڵه‌بجه ئاوه‌دان بووه‌و كاروباری تێدههاتو ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكه‌ی رێكخرا، گه‌ڕه‌كی (سه‌را) ش ئاوه‌دان بووه‌وه ، پاشان گه‌ڕه‌كی (كانی قوڵكه) ، كه ئێستا یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه گه‌وره‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه، له دوای ساڵه‌كانی په‌نجاوه خواروی (پیر محه‌مه‌د) یش دروستكراوه، له‌ساڵی 1957 به ته‌واوی ئاوه‌دان بوه‌وه، به‌ڵام گه‌ڕه‌كی (شێخ سمایل) دوای ساڵی 1963 ئاوه‌دان كرایه‌وه، له‌وبه‌ر (پردی پیرۆزه) تاك تاك نهوڕۆڵیو ئیمامیه‌كان نیشته‌جێ ده‌بوون ، تا له‌ساڵی 1970دا ئه‌ویش به ته‌واوی ئاوه‌دان بوه‌وه، كه ئه‌مانه‌ش ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بوون كه پێش سه‌رده‌می كۆماریی هه‌بوون هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی جولهكانو مامۆستایان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ن.
دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ساڵی 1920 هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك قه‌زایه‌كی ناودار سنورێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 5000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، نزیكه‌ی 375 دێی هه‌بووه . ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ربه‌ناحیه‌ی وارماوه بووه ، وارماوهش سه‌ربه‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بووه ، واته هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی سه‌نگاودا هاوسنوور بووه ناحیه‌ی (پێنجوێن) یش سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه بووه ، دوای هاتنی سه‌رده‌می كۆماری ساڵی 1959 كرایه قه‌زاو جیابۆوه. قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه له‌ساڵه‌كانی 1950 بریتی بووه له ناحیه‌كانی سیروان و شاره‌زوور و پێنجوێن و خورماڵ و وارماوه. له‌ساڵی 1977 جگه له مه‌ركه‌زی قه‌زاو ناحیه‌كان پاش جیاكردنه‌وه‌ی قه‌زای دهربهندیخانو پێنجوێن لێی ، ژماره‌ی گونده‌كانی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه 216 گوند بووه، به‌ڵام له‌سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1987 له‌كۆی 216 دێ پاش كاولكردن‌و ڕاگواستنی ته‌نها 18 دێ له‌سه‌رانسه‌ری قه‌زاكه مایه‌وه.
له‌ئێستادا هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید پيێك دێت له(37 )گه‌ڕه‌ك‌و (132 )كۆڵان‌و رووبه‌ره‌كه‌شی بریتیه له(1599)كم چوارگۆشه‌و ژماره‌ی دانیشتوانیش (117661 )كه‌سه. (چوار) ناحیه‌ی هه‌یه‌و 83 كه‌رتی هه‌یه‌و 124 گوندی هه‌یه،
دانيشتوان :
ژیانی خه‌ڵكی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه: دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه زیاتر به كاروباری دوكانداری، بازرگانی، كشتوكاڵی، كارمه‌ندی حكومه‌ت، ئاژه‌ڵداری، ئیش وكاری سه‌رپێی و هاتوچۆی مهرزو سنوره‌كانی ئێران، ڕاوه ماسی به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌ردوو ئایینی ئیسلام ، كاكه‌یی ئاینی سه‌رجه‌م دانیشتوانهكهیپیکهیناوە. به‌پێی ئامارێك كه‌له ژماره 27 ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌می خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه 6509 كه‌س بووه به‌م جۆره به سه‌ر ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كانی شاره‌كه‌دا دابه‌شبووه ، 2249/پیاو ، 2103 /ژن ، 1051/كچ ، 1106/كوڕ سه‌رجه‌می خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی پێكهێناوه .
به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمانگه‌ی ئامار له ساڵی 1977 كهچوار گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی (بامۆك، پاشا، سه‌رای، پیر محه‌مه‌د) سه‌رجه‌می ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (22411) كه‌س بوو ، ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و چوار گه‌ڕه‌كه‌یان پێكهێناوه ، (3850) خێزان بووه ، واته دانیشتوانی شاره‌كه 37% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی سنوری ئیداری قه‌زاكه‌ی پێكهێناوه. ژماره‌ی خانوبه‌ره دروستكراوه ئههلیو ده‌وڵه‌تیه‌كان (3628) و له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانه‌وه (17) خوێندنگا‌و (2) نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی تیابووه ، به‌ڵام له ئاماری ساڵی 1987 سه‌رجه‌م دانیشتوانی سنووری ئیداری قه‌زاكه (115299) كه‌س بووه.
واته له ماوه‌ی ساڵانی 1977 تا 1988 ڕێژه‌ی زۆربوون‌و گه‌شه‌كردنی دانیشتوان 3،3% بووه. به‌ڵێی هه‌مان ئامار له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی خانوبه‌ره دروستكراوه ئههلیو ده‌وڵه‌تیه‌كانی ناو شار(6008) یه‌كه بووه ، له‌و ژماره‌یه (5506) خانووه ،له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری گشتیشه‌وه (61) خوێندنگا‌و (2) نه‌خۆشخانه‌و (1) بنكه‌ی ته‌ندروستی تیابووه.
له‌ئێستادا هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بيێك دێت له37 گه‌ڕه‌ك‌و 132 كۆڵان‌و رووبه‌ره‌كه‌شی بریتیه له(1599)كم چوارگۆشه‌و ژماره‌ی دانیشتوانیش 117661 كه‌سه.
هەریەک لە ناحیەکانى (خورماڵ ، بیارە ، سیروان ، بەمۆ) سەر بەپارێزگاى هەڵەبجەن ، دەکەونە سنوورى ئەم پارێزگایەوە .
هەڵەبجە 83 كه‌رتی هه‌یه‌و 124 گوندی لەخۆدەگرێت.
زۆربەى ناوچەکانى هەڵەبجە شوێنى گەشتیارى و دڵڕفێنن ، و خاوەنى بەناوبانگترین سەیرانگاکانى کوردستان عێراقە وەک (سەیرانگاى ئەحمەدئاوا ، ئاوێسەر)کە ساڵانە هەزاران گەشتیارى کوردستان و عێراق و بیانیی ڕوویان تێدەکەن.
١٦ – ٣ – ١٩٨٨:
هەڵەبجە ،تاکە شارێکی باشوری کوردستان بوو،کە لە دوا ساڵەکانی تەمەنی جەنگی هەشت ساڵـەی عێراق- ئێران و لە دواهەفتەکانی وەرزی زستانی ساڵی ١٩٨٨دا کەوتە بەرهێرش وشاڵاوی رژێمی بەعسی عێراق بەچەکی کیمیاوی کۆکوژ.
چوارشەمە هاوکات لەگەڵ بەرواری ١٦\٣\١٩٨٨بۆدانیشتوانی شاری هەڵەبجە وگەلەکەمان رۆژێکی جیاوازتر بوو لە رۆژە ئاساییەکان.
لەو رۆژەدا رژێمی بەعس لە بەرئەنجامی تێکشکانی سوپا زەبەلاحەکەی لەجەنگی ئازادکردنی ئەم شارە ،بە چەندین جۆر لە بۆمبی کیمیاوی خەردەل وسیانیدوڤی ئێکس و بۆمبی ناپاڵم و رۆکێتی ئاسایی بۆردومانی بکەن.
لە ئەنجامی ئەم تاوانە دژبە مرۆڤانەیەدا (٥٠٠٠) هاوڵاتی مەدەنی وبێ دیفاعی شارەکە شەهیدبوون و هەزاران کەسیش بریندار بون و تەواوی دانیشتوانەکەی لە چنگی مەرگ بەرەو شارەکانی ئێران هەڵاتن وئاوارە بوون.
بۆ ئەنجامی ئەم تاوانە رژێمی بەعس بەبەرنامەیەکی تۆکمە و دارێژراو دوور لە میدیاکانی جیهانەوە هەوڵی سرینەوەی سیمای شارستانیەت وبەردەوام بونی ژیانی لەم شارەدا دەدا.
سەرچاوە: زانکۆی هەڵەبجە https://uoh.edu.iq/ku/about-halabja/