جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سەید خەلیل عالینژاد»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:1477dde1.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:1477dde1.jpg|وێنۆک]] | ||
یەکێکە لە گەورەکانی هونەری کوردی سەر بەئایینی یارسان. | یەکێکە لە گەورەکانی هونەری کوردی سەر بەئایینی یارسان. | ||
ھێڵی ٧: | ھێڵی ٨: | ||
دواتر دەبێتەبەرپرسیاری گرپووی تەمبورژەنانی شاری سەحنەی کرماشان و لەکۆتایی ساڵەکانی 70 ی زایینی، لەبواری مۆسیقا، لەزانکۆی هونەری تاران، خوێندن تەواو دەکات و لەساڵەکانی 80، چەندین گرووپی موسیقا و تەمبور پێک دەهێنێت و گەلێک بەرهەمی تەک نەوازی بەنرخ ئامادەدەکات. | دواتر دەبێتەبەرپرسیاری گرپووی تەمبورژەنانی شاری سەحنەی کرماشان و لەکۆتایی ساڵەکانی 70 ی زایینی، لەبواری مۆسیقا، لەزانکۆی هونەری تاران، خوێندن تەواو دەکات و لەساڵەکانی 80، چەندین گرووپی موسیقا و تەمبور پێک دەهێنێت و گەلێک بەرهەمی تەک نەوازی بەنرخ ئامادەدەکات. | ||
[[پەڕگە:Seyed-khalil-alinezhad.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
خەلیل عالی نەژاد هەروەها لەکاسێتی دەنگی ئەوین، کەبەرهەمێکی هونەرمەند شەهرام نازرییە، تەمبووری ژەنیوه. | خەلیل عالی نەژاد هەروەها لەکاسێتی دەنگی ئەوین، کەبەرهەمێکی هونەرمەند شەهرام نازرییە، تەمبووری ژەنیوه. | ||
دوایین پێداچوونەوەی ١٠:١٦، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
یەکێکە لە گەورەکانی هونەری کوردی سەر بەئایینی یارسان.
لەساڵی 1957 ی زایینی، لەشاری سەحنەی کرماشان لەدایک بووەو بەهۆی کاریگەری لەباوکی، شاموراد عالی نەژاد، دەستی بەکاری ژەنینی تەمبوور، واتا ئامێری موسیقی پیرۆزی کوردانی یارسان کردووە.
سەید خەلیل لەلای زۆر مامۆستای هونەری تەمبور ژەن، وەک سەید ئەمڕوڵڵا شائیبڕاهیمی، دەروێش خەلیل و عابدین خادەمی و گەلێک مامۆستای دیکە، پەروەردەی ئایینی و هونەری بینیەوە و بەپلەی مامۆستایەتی گەیشتبوو.
دواتر دەبێتەبەرپرسیاری گرپووی تەمبورژەنانی شاری سەحنەی کرماشان و لەکۆتایی ساڵەکانی 70 ی زایینی، لەبواری مۆسیقا، لەزانکۆی هونەری تاران، خوێندن تەواو دەکات و لەساڵەکانی 80، چەندین گرووپی موسیقا و تەمبور پێک دەهێنێت و گەلێک بەرهەمی تەک نەوازی بەنرخ ئامادەدەکات.
خەلیل عالی نەژاد هەروەها لەکاسێتی دەنگی ئەوین، کەبەرهەمێکی هونەرمەند شەهرام نازرییە، تەمبووری ژەنیوه.
لەکۆتایی ساڵەکانی 80، سەید خەلیل بۆ هەمیشەزێدی خۆی بەجێ دەهێڵت و ماوەی چەند ساڵێک لەتاران دەژی و دواتریش داوای پەنابەری لەوڵاتی سوێد دەکات.
سەرئەنجام، لەڕۆژی 18-11-2001 لەشاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوێد، هونەرمەند خەلیل عالی نەژاد لەشوێنی دەرسوتنەوەی، بەدەستی کەسانێکی نەناسراو دەکوژرێت و لەناو مەدرەسەکەیدا ئاگر دەدرێت.
تا ئێستاش، کاربەدەستانی وڵاتی سوێد ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکردووە.
جێی ئاماژەیە هونەرمەند، سەید خەلیل عالینژاد، لەئێران لەژێر گوشاری هێزەکانی ئتلاعاتی رژیمدا بوو. کەسەرئەنجام ناچار کرابوو کوردستان بەجێ بێڵێ و لەهەندەران نیشتەجێ ببێت.