جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئەختەری ڕەشۆڵ، سیمبولی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:390041.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:390041.jpg|وێنۆک]] | ||
ئەختەر | ئەختەر ساڵح، لە ساڵی 1929 لە شاری '''[[سلێمانی]]''' لەدایکبووە، هاوسەری ڕەشۆڵ عەبدوڵای، گۆرانیبێژی دیاری سلێمانیی بووە، منداڵیان نەبووە. | ||
یەکێک بووە لە ژنە هەڵکەوتوو خاوەن پایە و کەسایەتییە چالاکەکانی شاری سلێمانی. | یەکێک بووە لە ژنە هەڵکەوتوو خاوەن پایە و کەسایەتییە چالاکەکانی شاری سلێمانی. | ||
ھێڵی ٨: | ھێڵی ٨: | ||
ئەختەری ڕەشۆڵ، خوێندەواربووە و یەکێک بووە لە ژنە بەهێزەکانی شاری سلێمانی و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەتی بووە، بەهۆی ئەوەشەوە کە هاوڕێ و دۆستی حەپسەخانی نەقیب و زەکیە بابان بووە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو سەردەمەدا. | ئەختەری ڕەشۆڵ، خوێندەواربووە و یەکێک بووە لە ژنە بەهێزەکانی شاری سلێمانی و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەتی بووە، بەهۆی ئەوەشەوە کە هاوڕێ و دۆستی حەپسەخانی نەقیب و زەکیە بابان بووە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو سەردەمەدا. | ||
لەڕۆژی 9-10-1956 شێخ مەحمودی حەفید بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوای دەکات، تەرمەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ | لەڕۆژی 9-10-1956 شێخ مەحمودی حەفید بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوای دەکات، تەرمەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ شاری سلێمانی. | ||
شێخ و خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی خەڵک تێکەڵدەبێت، بەو هۆیەوە ئاڵۆزیی لەنێوان خەڵک و پۆلیس دروست دەبێت، هەر بۆیە پۆلیس تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات و لە ئەنجامدا ئەختەری ڕەشۆڵ لە بەردەرکی سەرا لەو کاتەدا و لە تەمەنی 27 ساڵییدا شەهید دەبێت هەر لە شاری سلێمانی دەنێژرێت، هەربەهۆی تەقەکردنەکەشەوە کەسێکی دیکەش شەهید بووە و نزیکەی 50 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. | لە ڕۆژی 11-10-1956 لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی لە کاتی هێنانەوەی تەرمەکەیدا، پێشوازیی تەرمی شێخ و خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی خەڵک تێکەڵدەبێت، بەو هۆیەوە ئاڵۆزیی لەنێوان خەڵک و پۆلیس دروست دەبێت، هەر بۆیە پۆلیس تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات و لە ئەنجامدا ئەختەری ڕەشۆڵ لە بەردەرکی سەرا لەو کاتەدا و لە تەمەنی 27 ساڵییدا شەهید دەبێت هەر لە شاری سلێمانی دەنێژرێت، هەربەهۆی تەقەکردنەکەشەوە کەسێکی دیکەش شەهید بووە و نزیکەی 50 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. | ||
ئەگەرچی زانیارییەکی زۆر لەسەر ئەم ژنە لە ناو کتێب و بیرەوەرییەکاندا نییە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بۆ بیرهێنانەوە و زیاتر هێشتنەوەی ناو و کەسایەتی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە لەلایەن چێنەر نزاری پەیکەرسازەوە پەیکەرێکی بۆ دروستکرا، هەر لە بەردەرکی سەرا لە شاری سلێمانی و لەو شوێنەی لێی شەهید کرا پەیکەرەکە دانرا، لە ڕۆژی 24-7-2019 پەردە لەسەر پەیکەرکەی لادرا. | ئەگەرچی زانیارییەکی زۆر لەسەر ئەم ژنە لە ناو کتێب و بیرەوەرییەکاندا نییە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بۆ بیرهێنانەوە و زیاتر هێشتنەوەی ناو و کەسایەتی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە لەلایەن چێنەر نزاری پەیکەرسازەوە پەیکەرێکی بۆ دروستکرا، هەر لە بەردەرکی سەرا لە شاری سلێمانی و لەو شوێنەی لێی شەهید کرا پەیکەرەکە دانرا، لە ڕۆژی 24-7-2019 پەردە لەسەر پەیکەرکەی لادرا. |
دوایین پێداچوونەوەی ١٧:٥١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئەختەر ساڵح، لە ساڵی 1929 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، هاوسەری ڕەشۆڵ عەبدوڵای، گۆرانیبێژی دیاری سلێمانیی بووە، منداڵیان نەبووە.
یەکێک بووە لە ژنە هەڵکەوتوو خاوەن پایە و کەسایەتییە چالاکەکانی شاری سلێمانی.
ئەختەر و ڕەشۆڵی هاوسەری ناسیاو و هاوڕێی بنەماڵەی شێخ مەحمودی حەفید و حەپسەخانی نەقیب بوون، هاتووچۆیان لە نێواندا هەبووە، ئەختەر بەردەوام خولیای ئازادیی و خەبات بووە لە مەیدانی سیاسیی و شۆڕشگێڕیدا و وەک ژنە شۆڕشگێڕێک لە خەبات دانەبڕاوە و بەردەوام بەشداریی چالاکییەکانی ئەو کاتەی کردووە.
ئەختەری ڕەشۆڵ، خوێندەواربووە و یەکێک بووە لە ژنە بەهێزەکانی شاری سلێمانی و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەتی بووە، بەهۆی ئەوەشەوە کە هاوڕێ و دۆستی حەپسەخانی نەقیب و زەکیە بابان بووە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو سەردەمەدا.
لەڕۆژی 9-10-1956 شێخ مەحمودی حەفید بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوای دەکات، تەرمەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ شاری سلێمانی.
لە ڕۆژی 11-10-1956 لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی لە کاتی هێنانەوەی تەرمەکەیدا، پێشوازیی تەرمی شێخ و خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی خەڵک تێکەڵدەبێت، بەو هۆیەوە ئاڵۆزیی لەنێوان خەڵک و پۆلیس دروست دەبێت، هەر بۆیە پۆلیس تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات و لە ئەنجامدا ئەختەری ڕەشۆڵ لە بەردەرکی سەرا لەو کاتەدا و لە تەمەنی 27 ساڵییدا شەهید دەبێت هەر لە شاری سلێمانی دەنێژرێت، هەربەهۆی تەقەکردنەکەشەوە کەسێکی دیکەش شەهید بووە و نزیکەی 50 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئەگەرچی زانیارییەکی زۆر لەسەر ئەم ژنە لە ناو کتێب و بیرەوەرییەکاندا نییە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بۆ بیرهێنانەوە و زیاتر هێشتنەوەی ناو و کەسایەتی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە لەلایەن چێنەر نزاری پەیکەرسازەوە پەیکەرێکی بۆ دروستکرا، هەر لە بەردەرکی سەرا لە شاری سلێمانی و لەو شوێنەی لێی شەهید کرا پەیکەرەکە دانرا، لە ڕۆژی 24-7-2019 پەردە لەسەر پەیکەرکەی لادرا.
زانیارییەکانی ئەم بابەتە لە عەبدولخالید سابیر، مامۆستای بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و کتێبی ژنانی ناوداری کورد وەرگیراون.
ئەختەری ڕەشۆڵە، ئەو یەکێکە بوو لە ژنە چالاک و شۆڕشگێرەکانی شاری سلێمانی، کە لەکاتی پێشوازیی لە تەرمی شێخ مەحمودی حەفید، لە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندان و پێشوازیی کردن لە تەرمەکەدا بووە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو کاتە دەستڕێژی گوللەی لێ کرا و شەهید بووە.
سەرچاوە: ماڵپەری رۆژنیوز - 07-12-2020