جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «جینۆسایدی سایکۆلۆژی و کلتوری ئێزدیەکان بەشی 2»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «نووسینی: پ.د '''کازیوە ساڵح''' '''ئێزیدی کوردە بۆیە مێژوو لە یاد ئەکات یان کورد ئێزیدیە بۆیە پیرۆزییەکانی خۆی بە بێگانە ئەسپێرێت؟''' ڕاڤەی لێکۆڵیارەکان بۆ چەمکی ئێزیدی جۆرج سانتیانا ئەڵێت ئەوانەی مێژوو لە بیر ئەکەن، ئەو مێژووە دووبارە ئەکەنەوە. و...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:RTX5RT3P-1.jpg|وێنۆک]] | |||
نووسینی: پ.د '''[[کازیوە ساڵح]]''' | نووسینی: پ.د '''[[کازیوە ساڵح]]''' | ||
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٥٩، ٦ی شوباتی ٢٠٢٢
نووسینی: پ.د کازیوە ساڵح
ئێزیدی کوردە بۆیە مێژوو لە یاد ئەکات یان کورد ئێزیدیە بۆیە پیرۆزییەکانی خۆی بە بێگانە ئەسپێرێت؟
ڕاڤەی لێکۆڵیارەکان بۆ چەمکی ئێزیدی
جۆرج سانتیانا ئەڵێت ئەوانەی مێژوو لە بیر ئەکەن، ئەو مێژووە دووبارە ئەکەنەوە. واتە مێژوو ئەگەر لە یاد نەکرێت دووبارە نابێتەوە. کورد نزیکەی سەد جار جینۆساید کراوە.
تەنها ئێزیدی هەفتاو چوار جار جینۆسایدکراوە.
ئێمە یادەوەریمان لاوازە و لە بیری ئەکەین بۆیە جینۆسایدەکانمان دووبارە ئەبنەوە؟ یان بکوژەکانمان مێژووی جینۆسایدەکانمان تۆمارناکەن چوون کاری خۆمانە؟ ئێزیدی کوردە بۆیە مێژوو لە یاد ئەکات یان کورد ئێزیدیە بۆیە پیرۆزییەکانی خۆی بە بێگانە ئەسپێرێت؟ گرنگ نیە کامیان ڕاستە کاتێک ئەو ڕاستیە لە باوەشی میللەتێکدا ئەخەوێت کە بێگانەکان بە ڕاستیەکانی ئەزانێت بەڵام خۆی هێشتا خەبەری نەبووەتەوە.
کە دوژمن یان زاڵم مێژوو و راستی زوڵم لێکراوی نووسیوە، ئاسمان یەک ئەستێرەی لە یەخە داوە و لە ژێر پەرچەمی ئەو ئەستێرەیەشدا تەنها ئێستا هەیە نە ڕابردوو و نە خەونی داهاتوو جێگای نابێتەوە. کورد بە گشتی و ئێزیدیش بە تایبەتی زاڵم مێژووی بۆ نووسیوەتەوە، بۆیە هێندە دوورە لە ڕاستییەوە کە خاوەن مێژوو خۆی بە بێگانە بزانێت لە دەرگای مێژوودا.
عەرەبە شۆڤێنیەکان نووسیویانە ئێزیدی کۆمەڵێکی دابڕاون لە ئیسلام و مێژوویان ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوت و دواکەوتووی یەزیدی کوڕی مەعاویەی خەلیفەی دەوڵەتی ئەمەویی (680-683زاینی) بوون، بۆیە ناوی خۆیان ناوە یەزیدی یان ئێزیدی بۆ ئەوەی خۆیان بە کەسیەتێکی شەرفمەندەوە ببەستنەوە.
هەر عەرەب ئەڵێت ئێزیدی مەجوسی بوون لە سەر دەستی عودەی کوڕی موسافر ژیر ئەکرێن و ئەبن بە موسڵمان. عەرەب لەوە دوورتریش ئەڕوات نەک تەنها ئێزیدی بەڵکو بابلیەکانیش ئەکات بە عەرەب و نەوەی قورەیش و ئەڵێت ئەمانە نەوەی ئیبراهیمن و لە ئۆر حەرانەوە ئورفەی ئەمڕۆوە سەفەریان کردووە بۆ بابل.
هەندێکیشیان بۆ نەوەی عەلی کوڕی تالیبیان ئەگێرنەوە. ئەگەر ڕاست بوایە ئاین ناوی کەسی ڕابەری ئاینەکە هەڵبگرێت ئەبوو ئیسلام ناوی محەمەد بێت، مەسیحی و جولەکەش ناوی عیسا و موسا بێت، پێویستیان بە ناوی ئاینی نەبێت، ناوی ڕێبەرەکەیان بتوانێت نوێنەرایەتی ئاینەکەیان بکات. یان پێ ئەچێت عەرەب لێ تێک چووبێت، وابزانێت ئێزیش وەکو اڵ السعود و وەهابی ڕۆژئاوا دروستی کردوون بۆیە بە ناوی ڕێبەرەکەوە ئاینەکەش و وڵاتەکەشیان ناو ئەنێنن.
فارەسەکان ئەوانەی کە ڕۆژهەڵاتدا موسڵمانن و ئێزیدی ئەگەڕێننەوە بۆ ئیسلام، هەر هەمان فارس کەدێنە ڕۆژئاوا خۆیان بە زەردەشتی ئەناسێنن و ئێزیدیش بە خیانتکاری دژ بە زەردەشت و شەیتان پەرست هەژمار ئەکەن. لە دەیان سەرچاوەی بێ سەرچاوەدا نووسیویانە کە وشەی ئێزیدی و دیانەتی ڕاستەقینەیان لە شاری یزد ی نزیک خۆراسان هاتووە، ئەوێ نیشتمانی ڕاستەقینەیانە.
هەر لە بەر ئەوەی ئەم داتاشینەش بسەلمێنن ناوی ئێزیدیان گۆڕیوە بە یەزیدی. گوایە ئەمانە لە کاتی سیستمی زەدەشتیدا لە ترسی زۆری باجی ساڵانە ڕوویان کردوەتە شاخەکانی شنگال، شێخان و موسڵ و حەلەب و هەر چوار بارچەی کوردستان... کە ئەوان بە کوردستان ناویان نەهێناوە بەڵکو بەشێک لە عێراق و تورکیا و..تد.
باشترین وەڵامی ئەو جۆرە گریمانە نادروستانە لە لایەن مێژوو نووسی یۆنانی سەدەی حەوتەم نۆفانیس / مارتن دراوەتەوە کە دکتۆر خەلیل جوندی بەکاریهێناوە. ئەویش ئەوەیە کە ناوی دیانەت بە ناوی شوێنەوە کارێکی ئاسان نیە، ئایە ئایە یەهودی بە ناوی ئۆرشلێم، مەسیحی بە ناوی ناسرە و ئیسلام بە ناوی مەکەوە نراوە ؟ ئەگەر بە ناوی شوێنەوە ئێزیدی ناو بنرایە دەبوو ناوی ئەو شووینانە لە بری ناوی دیانەتەکانیان بهاربایە .
هەندێ لە ئەوروپیە مەسیحیەکانیش لەوانە (گەیس و لۆرانس) نووسیویانە لە نێوان سەدەی سێازدە و چواردەدا کۆمەڵێک کورد جیا ئەبنەوە بە یەکەوە لە هەردوو ئاینی ئیسلام و مەسیحی ڕێبازێکی بە قورسی هەوکراو دروست ئەکەن (لا 28). تەنانەت سەبارەت بە لالش ئەڵێن لەوانەیە ڕۆژێ لە ڕۆژان کلێسە بووبێت و هەڵیانگەڕاندبێتەوە بۆ پەرستگەی خۆیان، چونکە هەمان شێوازی ئەندازیاری کڵێسەی هەیە. ئەمەش ناکرێت جێگەی باوەڕی بێت چونکە ئێزیدی بەر لە مەسیحیەت بوونی هەبووە و خاوەنی مەزارگەی هاوشێوەی خۆی بووە ئەگەر ئەکاتە لالشیش نەبووبێت، ئەم ئاسەوارانە لە ئەنازۆڵ دۆزراونەتەوە. .
بە پێی نووسراوەکانی شەرەف خانی بەدلیسی لە کۆندا عەشیرەتە کوردەکان هەموویان یان بەشیکیان ئێزید بوون.
باوەڕییان بە شێخ عدی/ ئادیەکی ساختە هەبووە، گوایە ئەم گوناهی هەموو ئێزدیەکان هەڵئەگرێت و خۆی ئەکات بە قوربانی...و هەموویان بەرەو بەهەشت هەڵئەکێشێت...تد (گەیست، 1987، لا 42).
پاشان جۆن گەیست لە بەشەکانی کتێبەکەیدا بە ناونیشانی ' ئێزیدیەکان ' بە ڕوونی باس لە عەدی یان وەکو ئێزیدیەکان ناویان ناوە ئادی ئەکات و سەبارەت بە ڕەچەڵکی ئەنووسێت کە ڕەچەڵەکی ئادی لوبنانیە، باوکی پیاوێکی ئاینداری موسڵمان بووە لە بەعلبەکی لوبنان ژیاوە.
لە ماڵ دوو ئەکەوێتەوە و ئەچێت بۆ هەکاری و هاوسەرە لاوەکەی بۆ ماوەی چل ساڵ بە یەنها جێ هێڵێت.
شەوێک لە خەودا فریشتەیەک پێێ ئەڵێت بڕۆرەوە بۆ لای هاوسەرەکەت خوداوەند کوڕێکی جوان کردارتان پێ ئەبەخشێت.
شێخ مسافر شوێنەکەی خۆی بە جێ ئەهێڵێت کە لە ناوچەکەی ئێزدیەکانە و ئەگەڕێتەوە بۆ لای هاوسەرکەی.
دایکی عەدی ئەبینێت ڕوناکیەیەک لە ئاسمانەوە ئاودیوی ناو سکی ئەبێت. وە قوبەیەکی لە نێوان دوو چیادا بینیوە ڕوناکی لێ بەرز ئەبێتەوە و چیای ڕۆژهەڵات بانگی چیای ڕۆژئاوا ئەکات کە شێخ عەدی وەلی خودا لە دایک ئەبێت و ناوی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دێت.
واتە کاتێک هاوسەرەکەی بە جێ ئەهێڵێت هەردوو لاو ئەبن.
سەرچاوە: تۆماری تایبەت بۆ مانو بەرزنجی