جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «عوسمانى سه‌ید قادر»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٥٩: ھێڵی ٥٩:
له‌كۆتایدا هه‌زار سڵاو له‌گیانى پاكى باوكم كه‌فێرى كردین بخوێنینه‌وه‌‌وبنوسین، په‌روه‌رده‌یه‌كى باشى كردین كه‌ له‌گه‌ڵ زاڵم‌و زۆردارو...نه‌بین،له‌دواى خۆى سه‌ره‌وه‌تێكى له‌بن نه‌هاتوى به‌جێهشتوه‌ كه‌ دوو برا‌وسێ خوشك‌و براكانم به‌ناوى"مه‌وله‌وى‌وهه‌ردى"‌و خوشكه‌كانم به‌ناوى"شنۆ، ژینۆ، شاناز" سه‌ره‌ڕاى كۆمه‌لێك نوسین كه‌ به‌پێى توانا هه‌وڵى چاپكردنیم داوه‌.
له‌كۆتایدا هه‌زار سڵاو له‌گیانى پاكى باوكم كه‌فێرى كردین بخوێنینه‌وه‌‌وبنوسین، په‌روه‌رده‌یه‌كى باشى كردین كه‌ له‌گه‌ڵ زاڵم‌و زۆردارو...نه‌بین،له‌دواى خۆى سه‌ره‌وه‌تێكى له‌بن نه‌هاتوى به‌جێهشتوه‌ كه‌ دوو برا‌وسێ خوشك‌و براكانم به‌ناوى"مه‌وله‌وى‌وهه‌ردى"‌و خوشكه‌كانم به‌ناوى"شنۆ، ژینۆ، شاناز" سه‌ره‌ڕاى كۆمه‌لێك نوسین كه‌ به‌پێى توانا هه‌وڵى چاپكردنیم داوه‌.
[[پەڕگە:274066542 .jpg|وێنۆک|ڕاست]]
[[پەڕگە:274066542 .jpg|وێنۆک|ڕاست]]
[[پەڕگە:274136278 .jpg|وێنۆک|ڕاست]]
[[پەڕگە:274068431 .jpg|وێنۆک|ڕاست]]




[[پۆل:کەسایەتی]]
[[پۆل:کەسایەتی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:١٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢

274112784 .jpg

مامۆستا عوسمانى سه‌ید قادر له‌ ساڵی1939 له‌ شاری سلێمانی له‌گه‌ڕه‌كى سه‌رشه‌قام هاتۆته‌ دنیاوه‌.

له‌11-06-1958 بوو به‌مامۆستای سه‌ره‌تایی بۆ یه‌كه‌مجار له‌گوندی(ولیانى سه‌رو) له‌ ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ‌، پاشان له‌ 05-10-1959 راژه‌كه‌ى گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ گوندى(قه‌ره‌ته‌په‌) له‌ ناوچه‌ى بتوین(بنگرد) ، پاشان له‌ 06-10-1961 هاتۆته‌وه‌ سلێمانی‌وله‌قوتابخانه‌ى"ئیسكان"پاشان قوتابخانه‌ى "ئه‌مین زه‌كى به‌گ" له‌سه‌رده‌ستى مامۆستا كراوه‌ته‌وه‌ .

پاشان راژه‌كه‌ى گواستۆته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ى "خالدیه‌"له‌ 29-09-1962،له‌رۆژى 11-12-1965 راژه‌كه‌ى گواستۆته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ى "سه‌رشه‌قام" ،پاشان له‌07-11-1966ره‌ژه‌كه‌ى گواستۆته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ى گوندى "نه‌مه‌ڵ" له‌ ناوچه‌ى شاره‌زوور،له‌رۆژى13/9/1967 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ى "سه‌رشه‌قام". تاكو 27/4/1988.

به‌رده‌وامبووه‌ له‌پیشه‌كه‌ی‌وبه‌شدارى چه‌ندین خولى راهێنان‌وفێربون‌وبه‌هێزبونى تواناى كردوه‌‌وچه‌ندین سوپاسنامه‌ى بوارى په‌روه‌رده‌وفێركردنى هه‌بووه‌.

به‌فه‌رمانى ژماره‌ 8913 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ له‌پیشه‌كه‌ى راگیراوه‌،له‌وكاته‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى "سه‌رشه‌قامى تێكه‌ڵاو" بوو له‌ گه‌ڕه‌كى خه‌بات.

ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵویستى مرۆڤایه‌تى‌و نیشتمانى بووه‌. له‌وسه‌رده‌مه‌دا هاوكارى چه‌ندین خیزانى هه‌ڵبجه‌یى كردووه‌ چه‌ندین قوتابى لەدوای کارەساتی کیمیابارانی وه‌رگرتو‌وه‌‌ ورێگه‌ى پێداون بخوێنن‌و په‌نایداون‌و پاراستونى له‌بڕیاره‌ دیكتاتۆره‌یه‌كه‌ى به‌عس كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا قه‌ده‌غه‌بوو قوتابیانى هه‌ڵه‌بجه‌یى وه‌ربگیرێن‌وبخوێنن‌و جێگه‌بكرێنه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌كانى ناوشار.

هه‌روه‌ها رێگربووه‌ له‌وه‌ى رۆژانى پێنج شه‌ممان ئاڵاى عیراق هه‌ڵكرێ له‌گۆڕه‌پانى قوتابخانه‌، كه‌زۆرجار له‌و رۆژانه‌دا كه‌سێكى سه‌ر به‌حیزبى به‌عس وتارى پیاهه‌ڵدانى ده‌خوینده‌وه‌‌و به‌سه‌ر به‌عسدا، جارى واهه‌بوو ته‌قه‌ى به‌سه‌ر ئاڵاى عێراقدا ئه‌كرا‌و، ده‌بوایه‌ خویندكارانیش له‌گۆره‌پانى قوتابخانه‌ ریزبونایه‌و ئاماده‌بونایه‌و نه‌شیدى وه‌تنى عێراقییان به‌عه‌ره‌بى بوتایه‌و چه‌پڵه‌یان بۆ سرود‌ودروشمى به‌عسى‌و وته‌ى ئه‌و كه‌سه‌ به‌عسیه‌ لێبدایه‌.

وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر رێگه‌ى نه‌داوه‌ ئه‌م چالاكیانه‌ى به‌عس بكرێت له‌ قوتابخانه‌كه‌ى، ئه‌م كارانه‌شى بوه‌ هۆكارى نوسینى راپۆرت له‌سه‌رى له‌لایه‌ن موشریفێكى"سه‌رپه‌رشتیار"‌به‌عسى وچه‌ند چڵكاوخۆرێك بۆیه‌ بڕیارى وه‌ستانى ئیشوكارى بۆده‌رچوو.

پاشان گواستنه‌وه‌ى راژه‌كه‌ى‌و دورخستنه‌وه‌ى وه‌ك مامۆستایه‌ك بۆ"قوتابخانه‌ى گۆران" له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیارى، بۆیه‌ به‌بڕیارى وه‌ساتانى ئیش‌وكارى وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر‌و گواستنه‌وه‌ى وه‌ك مامۆستا رازى نه‌بوو، هه‌ڵویستى ده‌وام نه‌كردنى وه‌رگرت‌وئاماده‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌بوو.له‌ ئه‌نجامدا بڕیارى خانه‌نشینى بۆ ده‌رچوو له‌ 18/6 / 1988.

ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه‌یه‌ له‌ژیانیدا له‌گه‌ڵ گه‌لێك ده‌سته‌وكۆمه‌ڵه‌ رامیاریه‌كان كاریكردووه‌، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵویست‌وبه‌رهه‌مى هه‌ریه‌كه‌یانى بۆ رونبۆته‌وه‌ دوره‌ په‌رێز وه‌ستاوه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ گشت ئاره‌زوه‌كانیدا نه‌گونجاوه‌، به‌لام وه‌ك دۆستیك له‌گه‌ڵیان ماوه‌ته‌وه‌‌و دژایه‌تى نه‌كردوون. جێگەی ئاماژەیە سێ برای پێشمەرگەبوون بەدائیمی هاوکاریان بووە کە شەهیدان (ئازاد،عادل،نورەدین).سەید قادر بوون.

به‌رده‌وام ئاره‌زوى له‌خوێندنه‌وه‌بوو له‌هه‌موو بواریكى زانیاریدا‌و به‌تایبه‌تى بابه‌تى ئاینى‌و مێژووى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خواستى راو‌و شكار بوو ،سالانه‌ چه‌ندین رۆژى له‌دیهات‌و ناوچاكانى ده‌ره‌وه‌ى شار به‌سه‌ربردووه‌ بۆ ڕاو وشکار..

پاش راپه‌ڕین‌ودامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێم له‌13/4/1996 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر پیشه‌ی مامۆستایه‌تی به‌ خواستى خۆى. له‌ قوتابخانه‌ى "میدیا"ده‌ستبه‌كاربوو،هه‌رده‌م خزمه‌تى به‌رۆڵه‌و نه‌وه‌ى داهاتوى میلله‌ته‌كه‌ى كردووه‌، هیچ كات له‌ژیانیدا چاوى له‌پله‌وپایه‌ى دنیایدا نه‌بووه‌،زۆرجار داواكارى كاركردنى له‌گه‌ڵ كراوه‌ له‌لایه‌ن پارت‌و ریكَخراوه‌كانى كوردستان‌و ئیش‌وكارى حكومى، هه‌رده‌م دژى ئه‌و بارودۆخه‌ ناخۆشه‌بووه‌ كه‌به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارت‌و رێكخراوه‌كاندا هاتووه‌ ئه‌ویش شه‌ڕى براكوژى‌و وێرانكردنى وڵات‌و كه‌سایه‌تى مرۆڤى كوردبوو.

به‌ڵكو خواستى په‌روه‌رده‌و فێركردن بووه‌ به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ قوتابیاندا دور له‌ خواست‌وده‌ستتێوه‌ردانى حیزبى. له‌ژیانى مامۆستایه‌تیدا به‌تایبه‌تى وانه‌كانى زمانى ئینگلیزى‌و بابه‌تى بیركارى‌وئاینى وتۆته‌وه‌. له‌ئاستى كۆمڵایه‌تیدا كه‌سێكى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه‌ به‌ده‌م خۆشى‌وناخۆشى خه‌ڵكه‌وه‌بووله‌هه‌مانكاتا حه‌زى به‌ خوێندنه‌وه‌‌و به‌دواداچون هه‌بوو له‌ماڵه‌وه‌ كتیبخانه‌یه‌كى به‌پێزى هه‌بوو.

له‌ساڵى1963له‌ره‌شبگیریه‌كه‌ى شارى سلیمانى گیراوه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى خه‌ڵكى شاردا، پاشان له‌ساڵانى هه‌شتاكاندا دووجارگیراوه‌ له‌لایه‌ن داموده‌زگاى ئه‌من‌ وئیستخبارات له‌سه‌ر هه‌ڵویستى نیشتمانى‌وملكه‌چ نه‌كردنى بۆ به‌عسیه‌كان، یارمه‌تى ده‌رى پێشمه‌رگه‌بووه‌ له‌دژى رژێمى به‌عس.

به‌ڵام مه‌خابن مه‌رگ ڕێگه‌ی پێنه‌دا‌ کارەکانی تەواوکات له‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژى 17-02-2001 له‌ناكاو كۆچی دوایی كرد، چه‌ند سه‌عاتێك پێش مه‌رگی له‌وشه‌وه‌دا خه‌ریكی ئاماده‌كردن‌ و نووسین بوو.

دواوتاری بۆ كه‌ركوك و ئاشتەوایی ئه‌نووسی قه‌ڵه‌م‌ و ده‌فته‌ره‌كه‌ى له‌ژور سه‌ریه‌وه‌بوون‌ و به‌رماڵى نوێژه‌كه‌ى به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ ئاڵابوو، ئه‌و نوسینه‌ بۆ ڤیستڤاڵێك بوو كه‌ بانگێشتكرابوو بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خوالیخۆشبوو د.احسان فواد‌و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى ترى شارى سلیمانى.

له‌به‌رهه‌مه‌ نوسراوه‌كانی لەبڵاوکراوەکانی وه‌كو :

274090263 .jpg

نوسینى له‌چه‌ندین گۆڤارى وه‌كو بڵێسه‌ له‌سالانى شه‌سته‌كاندا، هه‌روه‌ها نوسینى له‌چه‌ندین رۆژنامه‌‌وگۆڤارى وه‌كو"په‌یڤین, دیموكراسی,مرۆڤایه‌تی, گه‌لاوێژی نوێ, ڕێبازی خوێندكاران، ریبازى ئازادى".

واته‌نوسه‌ر ئاماده‌نه‌بوو هیچ نوسینیك بنوسى له‌سه‌رده‌مى حوكمى به‌عس.

ده‌ستنوس‌وكتێبه‌كانى ساڵانى دواى ڕاپه‌رین.

1.نامیلكه‌ی شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌كانی مه‌لایی (باخچه‌یی) نه‌وه‌ی شێخ زاهد ناسراو به‌"پیرخدری شاهۆ" له‌ساڵی 1984خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ وئاماده‌كردنی بووه‌, ساڵی 1991 ته‌واویكردوه‌‌وچاپی كردووه‌.

2.کتێبى"ژیاننامه‌ى مێژوونوسانى كورد" له‌رۆژى 7/7/1996ده‌ستیكردووه‌به‌نوسینى‌و له‌ ساڵى 2001، له‌سه‌رئه‌ركى رێكخراوى یارمه‌تیدانى به‌ساڵاچوانى نێوده‌وڵه‌تى- ئۆفیسى سلیمانى،چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئەم کتێبە وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌رزمانى ئینگلیزى له‌لایه‌ن به‌رێز"فازیل حسین"‌و ""Biographies of The Kurdish Historians‌وساڵى2004 له‌لایه‌ن خانه‌ى وه‌رگێرانه‌وه‌ چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.به‌هه‌ردوو زمانى كوردى‌و ئینگلیزى پێكه‌وه‌ له‌ساڵى2015چاپكراوه‌ته‌وه‌ له‌دووتوێى400 لاپه‌ڕه‌دا.

3.کتێبی(المسلمون والعلم الحدیث) نوسینی"عبدالرزاق نوفل" له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ گۆڕیویه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی, ئه‌م به‌رهه‌مه‌ى "موسڵمانان‌وزانستى نوێ" چاپ‌وبڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ساڵى 2008.

4.کتێبی(حوار مع صدیق الملحد)نوسینی مسته‌فامه‌حموود له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زمانی كوردی به‌ده‌ستكاریه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌‌وچه‌ندین سه‌رچاوه‌ى ترى له‌گه‌ڵدا به‌كارهاتووه‌,ئه‌م به‌رهه‌مه‌ "گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كى بێ باوه‌ڕدا" نوسینگه‌ى ته‌فسیر چاپ‌وبلاویكردۆته‌وه‌ به‌ تیراژى "1500" له‌ساڵى 2014.لەساڵی 2021چاپکراوەتەوە.

5.کتێبی كورته‌ باسێكى مێژووی سه‌رده‌م كه‌پتر له‌(450) لاپه‌ڕه‌ی ده‌ستنوسه‌ له‌ئه‌یلولى ساڵى 1996 ده‌ستیكردووه‌ به‌نوسینه‌وه‌ى‌ وله ‌18/5/1999 به‌رگى یه‌كه‌مى ته‌واوكردوه‌, باسی مێژووی كورد ده‌كات له‌گشت به‌شه‌كاندا دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م تاكۆتایی ئه‌یلوولی ساڵی 1999ز, ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌ست نووسه‌‌وكارى كۆمپیوته‌ریمان بۆ كردوه‌. پشت به‌خودا به‌و هیوایه‌ین له‌داهاتوودا بڵاوكرێته‌وه‌.

هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای خوالێخۆشبوو له‌ڕۆژنامه‌كانی"كوردستانی نوێ" و"یه‌كگرتوو" ژماره‌ (238) گۆڤاره‌كانی "په‌یامی ڕاستی" ژماره‌(62) و"په‌یڤین" ژماره‌(11-12)ساڵی 2001 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

خوالیخۆشبووى باوكم چه‌ندین وتارو لێكۆڵینه‌وه‌و نوسینی بوارى ئاینى‌ومێژووى هه‌بوو بڵاونه‌كراوبۆوه‌.

له‌كۆتایدا هه‌زار سڵاو له‌گیانى پاكى باوكم كه‌فێرى كردین بخوێنینه‌وه‌‌وبنوسین، په‌روه‌رده‌یه‌كى باشى كردین كه‌ له‌گه‌ڵ زاڵم‌و زۆردارو...نه‌بین،له‌دواى خۆى سه‌ره‌وه‌تێكى له‌بن نه‌هاتوى به‌جێهشتوه‌ كه‌ دوو برا‌وسێ خوشك‌و براكانم به‌ناوى"مه‌وله‌وى‌وهه‌ردى"‌و خوشكه‌كانم به‌ناوى"شنۆ، ژینۆ، شاناز" سه‌ره‌ڕاى كۆمه‌لێك نوسین كه‌ به‌پێى توانا هه‌وڵى چاپكردنیم داوه‌.

274066542 .jpg
274136278 .jpg
274068431 .jpg