جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مان‌و بەرزنجی لە رێکخراوی کوردیپیدیا»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٨: | ھێڵی ١٨: | ||
[[پۆل: | [[پۆل:به‌ڵگه‌نامه]] |
دوایین پێداچوونەوەی ١٢:١١، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢
سه‌رۆكى ڕێكخراوى كورديپيديا
جێگرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى كورديپيديا
ده‌سته‌ى گشتيى ڕێكخراوى كورديپيديا
ده‌سته‌ى كارگێڕيى ڕێكخراوى كورديپيديا
بابه‌ت/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
دوابه‌دواى نووسراوى داواكارى و پێشنيازم له 30/4/2021 تايبه‌ت به ڕوونكردنه‌وه له‌و كاره ناياساييانهى كه ڕێكخراوى (كورديپيديا) له‌ماوه‌ى ڕابردوودا گرتويهتييه به‌ر و نووسراوى دووه‌مم له 1/5/2021 تايبه‌ت به ئاگادابوون و به‌دواداچوون له‌وه‌ى كه نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامم نادرێته‌وه، بگره له‌لايه‌ن سه‌رۆكه‌وه به‌بێ خواستى خۆم به‌شداريم له كورديپيديادا ڕاگيراوه!؟
به‌داخه‌وه، له‌لايه‌ن هيچ يه‌ك له ئێوهشهوهوه، دوور و نزيك وه‌ڵامم نه‌درايه‌وه! بۆيه ئه‌م بێدهنگييهتان له‌لايه‌ك به واتاى به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى ئه‌و ڕه‌خنه و گلهييانهيه كه من هه‌مه و له‌لايه‌كى تريشه‌وه به‌ماناى ڕهزامهنديتانه له‌سه‌ر ئه‌و كاره ناياساييانهى كه له ڕێكخراوه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت.
له‌به‌ر ئه‌مه و له ئه‌مڕۆ و له‌م نووسراوه به‌دواوه، به‌نده ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ده‌خاته ڕوو و خۆى به به‌رپرسيار نازانێت له‌هه‌ر ده‌رئه‌نجامێكى ئه‌م بێده‌نگى و بێمنهتييهى كه هه‌يه و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ماف و خستنه‌ڕووى ڕاستييهكانيش په‌نا بۆ ياسا و ئاگاداربوونى ڕاى گشتى و زنجيرهيهك له نووسين ده‌به‌م كه ئه‌م نووسراوه و هه‌ردوو نووسراوى پێشووتريشم تێيدا وه‌ك به‌ڵگه به‌كارده‌هێنم.
مان‌و به‌رزنجى 08-05-2021