جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «گەشتەکەی بێل بۆ باکووری کوردستان»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٧: | ھێڵی ٧: | ||
نێلسۆن ماندیلا (Nelson Mandela) لە چەمکی مێژوودا دەڵێت: ئامانجی خوێندنی مێژوو بۆ زیان و ڕەفتارەکانی مرۆڤایەتی و گریان و ڕق لێبوون نیە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە لەپاشە رۆژدا لە مێژووەوە فێر بین. | نێلسۆن ماندیلا (Nelson Mandela) لە چەمکی مێژوودا دەڵێت: ئامانجی خوێندنی مێژوو بۆ زیان و ڕەفتارەکانی مرۆڤایەتی و گریان و ڕق لێبوون نیە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە لەپاشە رۆژدا لە مێژووەوە فێر بین. | ||
'''هەروەها یۆهان ڤۆنگوتە (Johann von Goethe) دەلێت''': نەوەی ئێستا بەبەردەوامی پشکنین دەکەن بۆ ئەوەی بزانن نەوەی ڕابردوو چیان لە بیر کردووە... | |||
گرنگی شوینەوار و گەران و سیرج تەنیا ئەو خولیا ئالۆزە تاقەت پروکێنە نیە بەڵکو پەی بردنە بە رابردووی ئێمەوە بە زیدی یەکەمی باپیرانمانەوە،، نەتەوەی کورد کورترین بیرەوەری هەیە سەبارەت بە ڕووداوەکانی کەمترین یاداشتی هەیە سەبارەت بەمێژووی خۆی، ئەمەش پرسیاریکی گەورە لەسەر نەتەوە و کوردبوونمان دروست دەکات لێ هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە دەمەوێت نامەکانی بێل بخەمە بەردیدی نەبینراوی ئەم نەوە نوێیەی ئێستا، ئەگەر لەرووی رامیار و فەرهەنگیەوە ئەرزشکێکی ئەو تۆی نەبێت، بەلام لەڕووی مێژووی و ئەرشیفیەوە بایەخێکی گرنگی هەیە بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد،، لەگەڵ ئەوەی لەنامەکاندا کۆدی نەکراوەی تێدایەو کە زیاتر پەیوەندی بە حکومەتی بەریتانی و دەزگا سیخورێکانی خۆیانەوە هەیە کاری ئێمە کردنەوەی کۆدەکان نیە بەڵکو تەنیا وەرگێڕانێتی. | گرنگی شوینەوار و گەران و سیرج تەنیا ئەو خولیا ئالۆزە تاقەت پروکێنە نیە بەڵکو پەی بردنە بە رابردووی ئێمەوە بە زیدی یەکەمی باپیرانمانەوە،، نەتەوەی کورد کورترین بیرەوەری هەیە سەبارەت بە ڕووداوەکانی کەمترین یاداشتی هەیە سەبارەت بەمێژووی خۆی، ئەمەش پرسیاریکی گەورە لەسەر نەتەوە و کوردبوونمان دروست دەکات لێ هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە دەمەوێت نامەکانی بێل بخەمە بەردیدی نەبینراوی ئەم نەوە نوێیەی ئێستا، ئەگەر لەرووی رامیار و فەرهەنگیەوە ئەرزشکێکی ئەو تۆی نەبێت، بەلام لەڕووی مێژووی و ئەرشیفیەوە بایەخێکی گرنگی هەیە بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد،، لەگەڵ ئەوەی لەنامەکاندا کۆدی نەکراوەی تێدایەو کە زیاتر پەیوەندی بە حکومەتی بەریتانی و دەزگا سیخورێکانی خۆیانەوە هەیە کاری ئێمە کردنەوەی کۆدەکان نیە بەڵکو تەنیا وەرگێڕانێتی. | ||
ھێڵی ٢٧: | ھێڵی ٢٧: | ||
لە ساڵی 1921 یەکیێک بووە لە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئێراقی و مۆزەخانەی نیشتمانی ئێراقی. لە 12-07-1926 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە. | لە ساڵی 1921 یەکیێک بووە لە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئێراقی و مۆزەخانەی نیشتمانی ئێراقی. لە 12-07-1926 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە. | ||
نامەی یەکەم | '''نامەی یەکەم''' | ||
25 ی ئەپرێلی ساڵی 1911 لە گیرترود بێڵەوە بۆ ئازیزترین زڕدایک. | 25 ی ئەپرێلی ساڵی 1911 لە گیرترود بێڵەوە بۆ ئازیزترین زڕدایک. |
وەک پێداچوونەوەی ١٨:٥٤، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١
وەرگێران و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد
گەشتەکەی بێل بۆ باکووری کوردستان
دیرۆک یان مێژوو دوو وشەی کوردین کە زیاتر بۆ ئەو رووداوانە بەکاردێت کە لەڕابردودا روویانداوە . وشەی دیرۆک واتا دوور یان دیر یان دویر کە ئەمە زیاتر بە شێوەزاری کرمانجی سەروو لە ی کوردستان بەکاردهێنرێت زۆریکێش بڕوایان وایە وشەی دیرۆک داتاشروای وشەی چیرۆک بێت، بەرامبەر بە وشەی دێرۆک لە شێوەزاری کرمانجی ناوەندا وشەی مێژوو هەیە کەئەوەش زیاتر لە (مێژ)ەوە وەرگیراوە بەواتای کاتێکی دوور، لێ ئەوەی گرنگە لەم بابەتەدا باسی بکەم خودی وشەکان نیە بەڵکو مێژوو خۆیەتی، بۆ مێژوو گرنگە بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد؟
نێلسۆن ماندیلا (Nelson Mandela) لە چەمکی مێژوودا دەڵێت: ئامانجی خوێندنی مێژوو بۆ زیان و ڕەفتارەکانی مرۆڤایەتی و گریان و ڕق لێبوون نیە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە لەپاشە رۆژدا لە مێژووەوە فێر بین.
هەروەها یۆهان ڤۆنگوتە (Johann von Goethe) دەلێت: نەوەی ئێستا بەبەردەوامی پشکنین دەکەن بۆ ئەوەی بزانن نەوەی ڕابردوو چیان لە بیر کردووە...
گرنگی شوینەوار و گەران و سیرج تەنیا ئەو خولیا ئالۆزە تاقەت پروکێنە نیە بەڵکو پەی بردنە بە رابردووی ئێمەوە بە زیدی یەکەمی باپیرانمانەوە،، نەتەوەی کورد کورترین بیرەوەری هەیە سەبارەت بە ڕووداوەکانی کەمترین یاداشتی هەیە سەبارەت بەمێژووی خۆی، ئەمەش پرسیاریکی گەورە لەسەر نەتەوە و کوردبوونمان دروست دەکات لێ هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە دەمەوێت نامەکانی بێل بخەمە بەردیدی نەبینراوی ئەم نەوە نوێیەی ئێستا، ئەگەر لەرووی رامیار و فەرهەنگیەوە ئەرزشکێکی ئەو تۆی نەبێت، بەلام لەڕووی مێژووی و ئەرشیفیەوە بایەخێکی گرنگی هەیە بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد،، لەگەڵ ئەوەی لەنامەکاندا کۆدی نەکراوەی تێدایەو کە زیاتر پەیوەندی بە حکومەتی بەریتانی و دەزگا سیخورێکانی خۆیانەوە هەیە کاری ئێمە کردنەوەی کۆدەکان نیە بەڵکو تەنیا وەرگێڕانێتی.
ساموئیل هانتینگتن لە پێناسەکردنی نەتەوەدا دەڵێت: ’هیچ نهتهوهیهك به بێ مێژوویهكی نهتهوهیی كه بیرهوهری هاوبهشی ئازار و شادێکانی، جوامێران و بەدکارانی، دوژمن و جهنگهكانی ، نسکۆو سهركهوتنهكانی له هزرو بیری خهلكهكهی نهچهسپا بێت هەرچی بێت نەتەوە نیە!!
لێرەدا چوار نامەی گیرترودبیل دەخەمە بەر دیدی ئێوە لەگەڵ چەند وێنەیەکی سەدەی رابردووی بەشێک لە خاکە داگیرکراوەکەی کورد وێنەکان و نامەکان لەدوو لۆکەیشنی جیاواز نووسرا و چرکاوە لەنێوان ئامەد و ماردین و دەشتاییەکانی ماردین.
گیرترودبێل زۆرێك لەنووسەرو بیرمەندانی کورد بە دووژمنی سەرسەختی کوردی بێناسە دەکەن چارەی کوردی نەویستووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەرشیفێکی گەورەی شوێن و شوێنەوارەکانی کوردستانی پاراستووە بۆمان ئەگەر بۆ خولیاو بەرژەوەندی خۆشی بووبێت، لەئیستادا بۆ ئێمە سودێکی ئیجگار گەورەی هەیە، کنەو پشکنینەکانی خاتوو بێڵ بۆ ناوچەکانی میزۆپۆتامیا، تەنها بەشی باشووری کوردستان نەبووە ، بەڵکو گرنگی شوینەوارەکانی باکووری وڵات و ونبون و توانەوەیان لە وڵاتێکی وەک تورکیادا زیاتر هانیدام بگەڕێم و هەڵوێستە لەسەر گەشتە پڕ زانیاری و ڕامیاریەکەی خاتوو بێڵ بکەم.
کە لەو ساڵانەدا و هەتا ئەمرۆش بە یەکێک لە سەرچاوە دیارەکان هەژمار دەکرێن، هەڵبەت بەربەست و تەنگەژەکان نابنە ڕێگر لە بەردەم مرۆڤ گەر بیەوێت شوێن خولیاکانی بکەوێت… بەشبەحاڵی خۆم چێژێکی ناوازەم لەم گەشتە بینی و چاوم پڕ بوو لە دیمەنە جوانەکانی ئەو سەردەمەی باکووری وڵات هەروەک ئەوەی هاوگەشتی خاتوون بم! خوازیارم خوێنەرانیش هەمان چیژی لیببینن جگە لە پێگە مێژووییەکەی.
گێرترود بێڵ لە تەمەنی 34 سالێدا ساڵی 1902
پێناسەیەکی کورتی گێرترود بێڵ (Gertrude Bell)
گیرترود بێل لە 14-07-1868 لە شاری دۆرهام (Durham) لە وڵاتی بەریتانیا لە دایکبووە. ناوبراو لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بەشی مێژووی خوێندووە. وەک نووسەر و ئارکیۆلۆژ و گەریدە و فۆتۆگرافەر و چالاکی سیاسی و ئاکادیمی ناسراوە. هەروەها شارەزایی تەواوی هەبووە لە زمانەکانی (فارسی و عەرەبی). لە جەنگی جیهانی یەکەم نوێنەری حوکمەتی بەریتانی بووە لە میسر لە شاری قاهیرە.
لە ساڵی 1921 یەکیێک بووە لە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئێراقی و مۆزەخانەی نیشتمانی ئێراقی. لە 12-07-1926 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.
نامەی یەکەم
25 ی ئەپرێلی ساڵی 1911 لە گیرترود بێڵەوە بۆ ئازیزترین زڕدایک.
شیرینترین دایک ئەمرۆ سێشەممە 25-04-1911 هەمان ئەو رۆژەی گەیشتمە ماردین ئەم نامەیەم بۆ ناردیت.
ئەمەوێت پێت بڵیم ڕێبەرێکی ئەمریکی هاوگەشتم بووە، منی گەیاندە ئێرە مامەڵەی زۆر هاورێیانە بوو لەتەکم .
دوو ڕۆژ لەگەڵیان مامەوە بەڕاستی چێژم بینی لەم سەردانە، یەکێک لە میوانە دێرین و کارگوزارەکانم بە ناوی ئاندرۆس (Andrus) ئەو پیاوەی زیاتر لە هەموو کەس شارەزای تور ئابدینە (Tur Abdin)بوو جگە لەوەش شارەزایەکی باشی ناوچەکە بوو، گفتوگۆیەکی سودبەخشم کرد لەگەڵی.
لەیەکەم رۆژی گەشتەکەمدا هەر زوو بەرێکەوتم بەئاراستەی ناوچەیەکی بەناوبانگ بەناوی دێر زافران (Deir Zafran) نزیکەی کاژێرونێوێک لە شاری ماردینەوە دوورە، تولەرێ و گردۆڵکە و چیا بەرزەکانی ماردین لە دامێنیدا دەشتێکی جوان و بەرێن بەراستی ناوچەیەکی زۆر رازاوە سەرنجراکێش بوو، یەکەمجارمە شارێکی وەها رازاوە بە سروشتی جوانی ببینم، جوانتر لە دەریا کاتێک سەرنجم ئەدا کەچۆن شنەبایەک شەپولی تێدا دروست دەکات، ئەم گەشتەم زۆر ناوازە بوو!