جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ولیەم یوحەننا»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
 
[[پەڕگە:W-yuhana.jpg|وێنۆک|ولیەم یوحەننا]]
[[پەڕگە:William.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:William.jpg|وێنۆک]]
William Yohanna [[ولیەم یوحەننا]]
William Yohanna [[ولیەم یوحەننا]]
ھێڵی ٥: ھێڵی ٥:

دیارترینیان مامۆستایان ئەنوەر قەرەداغی، خالید سەرکار، محەمەد ئەمین حوسێن و فڕەنسیس داودن، هەر لەپەنجاکاندا، لەگەڵ هونەرمەندان قادر دیلان، نەجاتی عەبدە، حاتەم سەعید و چەندینی دیکە تیپی مۆسیقای مەولەوییان دامەزراندووە و بوونەتە دیارترین گروپی ئەو کاتەی مۆسیقای کوردی، ساڵی 1956 یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لە شاری سلێمانی.

[[پەڕگە:W-yuhana2.jpg|وێنۆک|چەپ|ولیەم یوحەننا]]

لەکۆتایی شەستەکانیشدا، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و بەدرێژایی تەمەنی پڕ لە بەخشیشی ئەو تیپه، مامۆستا و ئاوازدانەر بووە و گەلێ لەگوڵە ئاوازەکانی وان بەبەرۆکی گۆرانیبێژە هونەرمەندەکانی کوردەوه.

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٣٩، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

ولیەم یوحەننا
William.jpg

William Yohanna ولیەم یوحەننا لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی هاتۆتە ژیانەوه، ساڵی 1954 پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدای بەسەرکەوتوویی تەواوکردووە، لە ساڵەکانی پەنجاکانەوە بۆتە مامۆستا و زۆر هونەرمەندی گەورەو ناسراوی هونەری کوردیی، بەسەرپەرشتی ئەو فێری مۆسیقا بوون.

دیارترینیان مامۆستایان ئەنوەر قەرەداغی، خالید سەرکار، محەمەد ئەمین حوسێن و فڕەنسیس داودن، هەر لەپەنجاکاندا، لەگەڵ هونەرمەندان قادر دیلان، نەجاتی عەبدە، حاتەم سەعید و چەندینی دیکە تیپی مۆسیقای مەولەوییان دامەزراندووە و بوونەتە دیارترین گروپی ئەو کاتەی مۆسیقای کوردی، ساڵی 1956 یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لە شاری سلێمانی.

ولیەم یوحەننا

لەکۆتایی شەستەکانیشدا، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و بەدرێژایی تەمەنی پڕ لە بەخشیشی ئەو تیپه، مامۆستا و ئاوازدانەر بووە و گەلێ لەگوڵە ئاوازەکانی وان بەبەرۆکی گۆرانیبێژە هونەرمەندەکانی کوردەوه.

William yohana.jpg

دەیان ساڵ راهێنەری هونەریی بووە لە مەڵبەندی چالاکیی قوتابخانەکانی سلێمانی و هەزاران ساتی بەنرخی تەمەنی بەفێرکردنی قوتابیان بەسەربردووە، هەروەها ئاوازی بۆ دەیان کاری شانۆیی داناوە.

ماوەی چەند ساڵێک بوو دەست و پەنجەی ئەو پیاوە بەهرەدارە بەهۆی نەخۆشییەوە لەژەنینی موزیک کەوتبوون، تەنانەت چاوە پڕ لەمیهرەکانی بەقورسی بۆ دەبردرانە دۆست و قوتابی و خۆشەویستانی، لەم دوو سێ ساڵەدا بەڕۆح بەرزەفڕ و جەستە ماندووه، شادو سەرفراز کرا، ئەویش بەڕێزلێنان لەم کەڵە هونەرمەندە بەدروستکردنی پەیکەرێک لەلایەن هونەرمەند بەیان مانییەوە بۆی دروستکرا، ئەوەی بەردەم گەلەریی مۆزەخانەی سلێمانی رازاندۆتەوه.

سەرلەبەیانی رۆژی 2005-09-14 لەشاری سلێمانی مامۆستا ولیەم یوحەننا پاش تەمەنێکی پڕ لە بەرەکەت و خزمەت بۆ مۆسیقا و هونەری کوردی پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.