سابات ئیسلامبولی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی


سابات م.ئیسلامبولی Sabat Islambouli (1867– 1941) یەکێک بوو لە یەکەمین ژنە پزیشکی کورد لە سوریا.

لە بنەماڵەیەکی کوردی رۆژئاوا لەدایکبووە. گۆڕانکاری لە ڕێنووسی ناوەکەیدا هەبووە و بە سابات ئیسلامبوولی، تەبات ئیسلامبولی، ثبات ئیسلامبوولی و زۆرتر ناسراوە.

خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان ئاناندبای جۆشی، کێی ئۆکامی و تابات ئیسلامبولی، لە 10ی تشرینی یەکەمی 1885 وێنەیان گرتووە
خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان ئاناندبای جۆشی، کێی ئۆکامی و تابات ئیسلامبولی، لە 10ی تشرینی یەکەمی 1885 وێنەیان گرتووە

ڕاهێنانی پزیشکی

ئیسلامبولی لە کۆلێژی پزیشکی ژنان لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا خوێندوویەتی(Medical College of Pennsylvania in America). لە ساڵی 1890 بە بڕوانامەی پزیشکی بەدەستهێناوە.

ژیانی دواتر

پێدەچێت ئیسلامبولی دوای تەواوکردنی خوێندنی گەڕابێتەوە دیمەشق، دواتر لە ساڵی1919 بۆ قاهیرە بەپێی لیستی خوێندکارانی پێشووی کۆلێژەکە.

دوای ئەوە کۆلێژەکە پەیوەندی لەگەڵیدا لەدەستداوە و ئاگاداری ژیانی نەماوە. زۆر شت نازانرێت کە کاتێک ئەمریکای بەجێهێشتووە چی بەسەر هاتووە.

ناوبراو لە ساڵی1941 کۆچی دوایی کردووە.

Tabat M. Islambooly.jpg

ئەو ژنانەی لە وێنەکەدا دیارە بریتین لە ئەناندابای جۆشی کە لە ساڵی ١٨٨٦ دەرچووە، یەکەم ژنە خەڵکی هیندستانە کە بڕوانامەی پزیشکی لە ئەمریکا بەدەستهێناوە؛ کێی ئۆکامی، پۆلی ١٨٨٩، یەکێک لە یەکەم پزیشکە ژنەکان لە ژاپۆن؛ و تەبات م.ئیسلامبولی، یەکێک لە یەکەم پزیشکە ژنەکانی سوریا، کە لە ساڵی ١٨٩٠ دەرچووە. ڕۆژنامەیەکی ساڵی ١٩٠٤ بڵاویکردەوە کە خوێندکارانی پێشووی WMCP بریتین لە ژنانی “کەنەدا ... جامایکا، بەرازیل، ئینگلتەرا، سوید، دانیمارک، سویسرا، ڕووسیا، سوریا، هیندستان، چین، ژاپۆن، بۆرما، ئوسترالیا و دەوڵەتی ئازادی کۆنگۆ.”