یەکتا ئۆزنۆگلو و شیمۆن پرێز
پێداچوونەوی ٢٢:١٧، ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
یەکتا ئۆزنۆگلو و شیمۆن پرێز.
یەکتا ئۆزنوگلو نووسەرو وەرگێرو دکتۆر، لەساڵی ١٩٥٣ لە ناوچەی فارقینی باکووری کوردستان لەدایکبووە.
ئەو لەسالی ١٩٧١ لەپاریس دەست دەکات بە خویندن، بەلام دواتر لەرێگەی سیستەمی سکۆلار شیپەوە دەچێتە پراگ بۆ خویندنی دەرمانسازی لەزانکۆی چارڵز لە نێوان سالەکانی ١٩٧٢ – ١٩٧٩.
ئەو لە سەرەتای حەفتاکانەوە بۆ سەرەتای ھەشتاکان نزیک بەدەیەیەک دەبێت بە چالاکوانێکی بەرگریکەر دژ بە داگیرکردنی جیکسلۆڤاکیا لەلایەن سوپای پۆگۆستی وارشۆوە.
لەو سەردەمەدا گۆستاڤ ھوساک لەچیکسلۆڤاکیا دەستیکرد بە گرتن و وەستاندنی ئەو کوردانەی کە دژ بە رژیمی سەدام چالاکیان ئەنجام دەدا لەسالی ١٩٧٥ دا.
ئوزنۆگلو یەکێک بو لەو خویندکارە کوردانەی کە مانگرتنیان ریکخست.