داڕێژە:Penjam

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
کفری
کفری..1.jpg

کفری شارێکی دێرینی کوردستانە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن، کفری لە ڕووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێک گەرمە.

ناو و واتای شاری کفری

تاکو ئێستا بەتەواوی نەزانراوە ناوی شاری کفری لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو ناوەی بەباڵادا بڕاوە، وشەی کفری لە عەرەبیدا گەلێک مانا دەبەخشێت وەک (کفر ـ کفرا) داپۆشینی شتێک، (کفر ـ کفرانا) دژی ئیمان ھێنان بە خوا، (کفر) ئەرزیکی دوور لە خەڵکە، (الکفر) شەوەزەنگ، (کفر) لادێ. سەبارەت بە ناوی (کفری) ھەندێک بیروبوجون ھە یە:

لە وشەی (کفر)ی عەرەبییەوە ھاتووە کە بەکوردی مانای دار (گەز) دەبەخشێت، چونکە کاتی خۆی ئەم جۆرە دارانە لە ناوچەکەدا زۆر بوون.

کفر بەمانای قیر یان بەردە خەڵوز دێت کە لەدێر زەمانەوە کانزاکانیان لەدەور و پشتی کفریی ئێستادا دۆزراوەتەوە.

و ڕایەک ھەیە کە وشەی کفری لە (قار – قیر – کار)ی سۆمەرییەوە وەرگیراوە، بەتێپەڕ بوونی کات لە سەردەمە جیاوازەکاندا ئاڵوگۆڕ بە سەر ئەو وشەدا ھاتووە.

لە دەقە بزمارییە ئەکەدییەکان و پاشتر بابلییەکان و ئاشورییەکاندا پێی وتراوە (کبرو) لە ئارامییەکاندا بە (کبرا) ھاتووە و لە عبرانییەکاندا بە (کوبیر)یان کوفیر ھاتووە.

لە سەردەمی (سوڵتان عەبدولحەمید) حوکمراِنییەتی عوسمانیشدا ناوی کفری گۆڕی بۆ (سەلاحییە).


درێژەی بابەت