ئەنوەر توڤی
ناوی ئەنوەر سینۆ محەمەد شەریف ناسراو بە (ئەنوەر توڤی)
ساڵی 1925 لە گوندی بامەڕنێ سەر بە شاری دهۆک لە دایک بووە.
دار موعەلمینی ڕیفی لە بەغدا تەواو کردووە و پاشان وەکو مامۆستا لە شارۆچکەی بیارە دەست بەکار بووە و پاشان لە قوتابخانەی فەیسەڵییەی شاری سلێمانی و دواتر وەکو سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەشی چالاکییە هونەریەکان بەردەوام بووە.
سالی 1953 (ڤیینا) و 1973 (بەرلین) وەکو نوێنەری کورد بەشداری ڤیستیڤالێ لاوانی جیهانی کردووە
هەستاوە بە دەرهێنانی ئەم شانۆگەریانە:
- شانۆگەری عوتەیل 1956
- شانۆگەری ئافرەت و نوشتە 1956
- شانۆگەری ئۆتێلۆ 1956
- شانۆگەری تاوان و تۆڵە 1957
- شانۆگەری مەم و زین 1958
- شانۆگەری بلیمەت 1970
- شانۆگەری بازرگانی ڤینیسیا 1971
هەروەها دیکۆری بۆ هەندێک شانۆگەری کێشاوە وەکو شانۆگەری چوار قوتابی 1957.
لەبواری نەخشە سازی گۆڤار و کتێبیشدا جێدەستی دیار بووە، کاری نەخشەسازی بۆ هەریەک لە گۆڤارەکانی بڵێسە، دەنگی مامۆستا، ڕۆژنامەی ژین کردووە.
لە بواری وێنەکیشاندا:
زیاتر لە بواری شێوەکاری ناسراوە هەروەها شێوازێکی تایبەتی خۆی هەبووە لە وێنەکێشانی هێڵکاری و هەندێک تابلۆ و سکێچی هەن کە دەربڕی سوریالیانەی پێوە دیارە. بەشداری زۆربەی پیشانگای هاوبەشی هونەرمەندانی کوردی کردووە لە بەغدا و هەولێر و سلێمانی.
کۆمەلێک کاریکاتێری سیاسی کێشاوە.
سالانی پێس نسکۆ وەکو بەڕێوەبەری گشتی هونەر لەناو شۆڕشدا کاری کردووە و سالی 1974 دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێراق و ساڵی 1994 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.