یادگەی نیشتمانیی بارزانی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٣٨، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
یادگەری نیشتمانی بارزانی...jpg

ڕۆژی پێنجشەممە 11-05-2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسی کوردستانی و عێراقی و بیانی، لە بارزان یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکرێتەوە، کە مۆزەخانە بەشێکی سەرەکییە.

Photost.jpg

یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم) دەیەوێت ببێت بە سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوە تاکوو نەوەی داهاتوو ئەو ئازار و ناخۆشییانەی نەوەی پێشوو لە یاد نەکەن. یادگەکە سپارد نامەیەکە کە ئاماژە بە مانەوەی گەلی کورد دەکات و نامەیەکی بەردەوامی پێکەوەژیانن و ئاشتی پیشان دەدات. سەردانیکەران و نووسەران دەتوانن لە رێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوەکان لە کتێبخانە و مۆزەخانەکە سوودمەند بن، لەگەڵ هەبوونی کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی کە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بەردەست دەبێت. بی ئێن ئێم هەروەها شوێنی تایبەتی دابین کردووە بۆ سیمینار، کۆنفرانس، و پێشانگاکان. سەردانیکەران دەتوانن گەشتێک بکەن بەناو مێژوودا و لە هەمان کاتیشدا دەتوانن چێژ ببینن لە جوانی و دیزاینی مۆدێرنی یادگەکە کە ئاماژە دەکات بە سەرکەوتنی بەرخودانی سەدان ساڵەی گەلی کورد کە لە ئەنجامدا ئازادی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر کرد.

دەربارەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم)

یادگەی نیشتمانیی بارزانی دامەزراوەیەکی کولتووری هەرێمی کوردستانی عێراقە کە بۆ یادکردنەوەی گیانی پاکی مستەفا بارزانییە، سیمبولی جولانەوەیی بەرخودانی كوردان. بەپێی دیدگای مستەفا بارزانی بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، بی ئێن ئێم رێز لە هەموو ئەو سەرکردە کوردانە دەگرێت کە سەرکردایەتی هەڵمەتە گەورەکانی کوردیان کرد بۆ ئامانجی ئازادی هەمیشەیی.

InPixio...jpg

بی ئێن ئێم دامەزراوەیەکی کولتوورییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو لایەکە کە کۆمەڵەی کوردستان بە چییدا رۆشتوون و چۆن گەیشتوون بەم رۆژەی ئێستا تیایدان. هەروەها بەبیرهێنانەوەیەکە بۆ نەوەکانی کوردستان کە باو و باپیرانیان چۆن بە ناخۆشی و ئازاردا تێپەڕیوون بۆ بەدەسهێنانی مافەکانی ئەوان کە دەتوانن سەردانی ئەم دامەزراوەیە بکەن بەبێ هەبوونی هیچ ترسێک.

ئامانج

ئامانجی بی ئێن ئێم فێرکردن و پێزانینی نەوەی ئێستا و داهاتووە لەگەڵ دەرخستنی چێشتنی ئازارەکانی نەتەوەی کورد شان بە شانی بزووتنەوەی بارزانی و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ یاساکانی پێکەوەژیان، مافی کەمینەکان، و پاراستنی سرووشت.

مۆزەخانە

مۆزەخانەکە بە وردەکارییەکی زۆرەوە دیزاین کراوە بۆ رەنگدانەوەی شاخ و ئەشکەوتەکان کە چەندین ساڵ وەکوو قەڵغانێک نەتەوەی کوردیان پاراستووە، میللەتی کورد هەمیشە ئاماژە بەوە دەدەن کە تاکە هاوڕێیان شاخەکانە بۆیە مۆزەخانەکە ماڵێکە بۆ ئەو هاوڕێ راستەقینانە. بی ئێن ئێم سەردانیکەرانی بەرەوە گەشتێکی مێژووی دەبات بەناو رابردوودا لە رێگەی نمایشکردنی چەندین وێنە لە گەلەرییەکەی، و پیشاندانی کەل و پەلی مێژووی و چیرۆکێک کە بەپێی کاتی رووداوەکان رێکخراوە.

ژوورە ئەشکەوتەکە

ژووری ئەشکەوتەکە دیزاین کراوە وەکوو ئەو ئەشکەوتەی کە مستەفا بارزانی ماوەیەکی بەرچاوی ژیانی تێدا بردووەتە سەر. بارزانی و هاوەڵەکانی لە کاتی تۆپبارانی و شەڕەکاندا هەمیشە ئەشکەوتەکانیان بەکارهێناوە وەکوو حەشارگە. هەمیشە ئەشکەوتەکان وەکوو بەشێکی گرنگی ژیانی خەڵکی لادێکان دەمێنێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان.

1684220528yadga.jpg

بەشەکانی بی ئێن ئێم

مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی یەکێکە لە مۆزەخانە گشتگیرەکان و هەمەجۆرەکان، ئەم دامەزراوە هەوڵدەدات جێگەی رەزامەندی سەردانیکەرانی بێت. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە گۆڕەپانێکی گەورەی لە دەرەوە دابین کردووە کە دەتوانرێت چەندین بۆنەی کولتووری تێیدا ساز بکرێت. ئەم گۆڕەپانە گەورەیە کەش و هەواکەی زۆر هێمن و ئاسوودەی هەیە، کە جوانی سرووشتی ناوچەکە دەردەخات. مۆزەخانەکە سەردانیکەرانی بەرەوە گەشتێکی روون دەبات بەناو رابردوودا کە زۆر چیرۆکمان بۆ روون دەکاتەوە.

Photostory 00006.jpg

یادگەکە ژوورێکی شانۆیی هەیە کە لەڕێگەی فیلمی دیکۆمێنتاری کورت پوختەیەکی مێژوویی بارزانی پیشان دەدات وە هەروەها گەلەرییەک کە کاری نیگارکێشە بەناوبانگەکانی ناوچەکە نمایش دەکات.

بی ئێن ئێم هەروەها هۆڵێکی کۆبوونەوە لە خۆ دەگرێت وە چەندین ژووری سیمینار بۆ هەموو جۆرێکی کۆنفرانس و سیمینار. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوەیە کە رێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوە دابین بکات بۆ لێکۆڵێنەران و خوێنەرە زانیاری خوازەکان.

یادگەی نیشتمانیی بارزانی، کتێبخانەیەکی هەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کتێب و دۆکیۆمێنت لە خۆ دەگرێت.

بۆ ئەوانەی کە ناتوانن سەردانی کتێبخانەکە بکەن وە زیاتر بە تەکنۆلۆژیا ئیش دەکەن، دەتوانن دەستیان بگات بە سەرچاوەکان لە کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی. چەندین ژووری بچووک و گەورەی کۆبوونەوەی هەیە وە چەندین شوێنی حەوانەوە و کافتریایەکی گەورە کە دەکرێت تاکوو 300 کەس لە خۆ بگرێت. هەروەها کۆمەڵگەکە دەتوانێت بۆنەی جۆراوجۆر بە ئەنجام بگەیەنرێ کە لە جێگەی رەزامەندی ئێوە دابێت.[١]

Photostory 00003.jpg
Photostory 00020.jpg
Photostory 00027.jpg