دڵشاد کوێستانی
دڵشاد محەمەد ئەمین مەجید بەگ ناسراو بە دڵشاد کوێستانی
لەساڵی 1957 لەگەڕەکی ئیمام قاسم لەشاری کەرکووک لەدایکبووە.
شێوەکار دڵشاد کوێستانی سەرەتا وەک هۆزانەوان و گۆرانیبێژ هاتۆتە دنیای هونەرەوە.
لە سەرەتای تەمەنی مندالێدا خولیای ئەدەب و هونەر بووە، لە ساڵی 1961 لە تەمەنی 4 ساڵی بەهۆی ڕوخانی گەڕەکەیان جمهوری لەشاری کەرکووک.
پاشان دەرکردنی باوکی لە کۆمپانیای نەوتی کەرکووک بەبیانووی کوردبوون بەناچاری لەگەڵ خێزانەکەی هاتونەتە شاری سلێمانی.
خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگای گۆێژە تەواوکردووە. خویندنی ناوەندی لە ناوەندی ڕۆشنبیر تەواوکردووە. لەساڵی 1980 بووە بە پێشمەرگە تا ساڵی 1989 بەردەوام بووە. لەساڵی 1985 دەستی بەکاری هونەری کردووە هاوکات لەگەڵ ڕێکخستنەکانی ناوشار بە نهێنی کاری کردووە. لەساڵی 1984 لەکاتی شەڕی ناوخۆدا کوردستانی بەجیێهێشتووە و لە ئێستادا لە فەرەنسا نیشتەجێیە.