داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م
عوسمان شارباژێڕی ئامادەکردنی:جه‌مالی ده‌لاك
هونه‌رمه‌ند عوسمان شارباژێڕی
ناوی تەواوی عوسمان حاجی عه‌لی حاجی مارف ، له‌نێوه‌ندی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا به ( عوسمان شارباژێڕی ) ناسراوه ،
لە ساڵی 1940 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی چواربا‌غ لە دایک بووە خاوه‌نی سێ خوشك و برایه‌كه.
قوتابخانەی سەرەتای لە شارۆچکەی چوارتا تەواوکردووە.
عوسمان شارباژێڕی له دیدارێكدا به‌و شێوه‌یه باس له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌به‌هاری ساڵی (1953) ( واته له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا) له كاتێكا سینه‌مای گه‌ڕۆك به شارۆچکەو ناوچه‌كاندا ئه‌گه‌ڕا من له‌چوارتا بۆیه‌كه‌م جار له‌به‌ر میكرۆفۆندا گۆرانی ( باران) م ووت ( جاچۆن وائه‌بێ شه‌رتی دڵداری ،تۆ له عه‌یش و نۆش من له‌خه‌مباری، باران ، باران ، نم نم ته‌ڕمی كرد، ئه‌و كچه له‌و ماڵه، له‌دین ده‌رمی كرد .....ئاواز و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆر)
دوای ته‌واوبوونی قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری سلێمانی و درێژه به‌قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌دات و ، ( ناوه‌ندی و خانه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایان) ی ته‌واوكردووه‌و، به‌ڵام خولیای هونه‌ر له ناخیدا گه‌شه ده‌كات، له‌پایزی ساڵی ( 1958) هونه‌رمه‌ند وه‌ك ئه‌كته‌رێك له‌سه‌ر شانۆی ئاماده‌یی سلێمانی، به‌شداری ده‌كات له‌شانۆگه‌ری ( كاوه‌ی ئاسنگه‌ر) ڕۆڵی گۆرانیبێژی ( زووحاك) ی بینیوه.
له دوای ته‌واو كردن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه،هونه‌رمه‌ند وه‌ك مامۆستا له‌ساڵی (1963) داده‌مه‌زرێت له شارۆچكه جوانه‌كه‌ی ڕواندز و له‌هه‌مان ساڵدا ،هونه‌رمه‌ند عوسمان شارباژێڕی له‌ساڵی (1963) ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنێت.
دواتر له هاوینه‌هه‌واری شەقلاوە و پاشان ده‌گوزارێته‌وه بۆ ( پیرزین) ساڵی ( 1969 بۆ 1970) له ( چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر ) وانه‌ی ( سروود و مۆسیقا) ی به‌قوتابییه‌كانی وتۆته‌وه، له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌یدا وه‌ك مامۆستا به‌دڵسۆزانه چه‌ندین نه‌وه‌ی پێگه‌یاندووه.