ڤیان بێتووشی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ڤیان مەجید محەمەد ساڵح بێتووشی ناسراو بە (ڤیان بێتووش) لە بنە ماڵەیەکی ڕۆشنبیر و ئەدەب دۆست لە بنەماڵەی (منفی )شاعیرە لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

ڤیان بێتووشی دەستپێکی نووسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1980.

لەساڵی 1999 یەکەم پەرتووکی بەناوی (ڕابوون لە شەوەزەنگ) دا بەچاپ گەیاندووە دکتۆر ئەحمەد ئابڵاخی پێشەکی بۆ نووسیوە.

ساڵی 2000 پەرتووکی ( سۆزی کەمان) بەچاپ گەیاندووە ئیدریس شەیداهۆ پێشەکی بۆ نووسیوە.

ناوبرا بڕوانامەی دیبلۆمی هەیە و لە وڵاتی ئەڵمانیا لەهەر یەک لە رێکخراوی ( کاریتاز. Caritas، بیتاز. Tanitas ) دەستی بەکار کردووە کە دوو رێخکراوی خێرخوازییە و کۆمەک بە منداڵ و ئافرەتان و گرفتە خێزانێکان دەکات، جگە لەوانە وانەی زمانی کوردی بە منداڵانی کورد لە وڵاتی ئەڵمانیا وتۆتەوە.

ڤیان بێتووشی لە رێکەوتی 11-02-2002 دوو پەرتووکی بۆ چاپ ئامادەکردووە لەگەڵ دەستپێکی پەرتووکی سێهەم دا بەهۆکاری سووتانی ماڵەیان نووسینەکانیشی لەناو دەچێ.

لە ئێستادا چەند پەرتووکێکی ئامادەی چاپە، هەروەها دوو هۆنراوەی لەلایەن هونەرمەند ( ئاراس فاتیح) وە کراوە بە گۆرانی.

لە زۆرێک لە ماڵپەری و گۆڤارەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا نووسین و هۆنراوەکانی بڵاوکراوەتەوە.

تۆ

خۆت و سێبەرەکەت ھیچ لێک ناچن

دوو مرۆڤی زۆر جیاوان

ئەو باڵای بەرز چناریە زۆر تایبەتە

وەک تۆ نی یە ئه و يه ك ره نگه

زۆر بێ دەنگه ، ڕوو سەنگینە

ھیچ تاقەتی درۆی نییە

وەک تۆ بڵێ و بێژەر نییە

ئەو گوێ ڕایەڵ و گوێ گرە

کە وەستای ھیچ جوڵەی نییە

کە ھەتاو ھات پیاسە دەکات

لەگەڵ ڕوحتا به هێمنی

بە ھەنگاوت شەکەت نییە

ئه و دڵسۆزه و لوت به رز نيه

خاك په رسته

سنگى  له سنگى خاك گيره و

وه ك تۆ نییه

ئە و بێزارە لە بارو و دۆخ

جار جار دەڕوات

دیار نییە ھەموو ڕۆژێک دەرناکەوێ

لە سەر شاشەو شەقام نییە

ڤيان بيتووش

سلێمانی

کە دەچمەوە شاری شاران، سلێمانی

بەسەر شانی گۆیژەوە دەڕوانم

بە باڵای بەرزی سلێمانی

بە چاوی خەیاڵ پیاسەیەک دەکەم

بە ناو شەقام و کۆڵانی

گوێ لە دەنگە خۆشەکەی

دیلان و کابان و چالاک دەگرم

خەیاڵ دەمباتەوە ، ڕۆژانی جوانی

جا ڕەشەبا ھار و ھاجەکەی

تووی مەلیکیش

کە دێ و باوەشم پیا دەکا

لەگەڵ ڕوخسار و پەرچەمم

جار بە جارێ شێت دەبێت و

جار بە جارێ گەمە دەکا

دەچمەوە سەردەمی مناڵی

دێتەوە بیرم یادگاری

پەنجەرەی خەیاڵ دەکەمەوە

وەک فلیمێکی ڕابردوو

وورد وورد بەسەر یا دێمەوە

بیری پیاسەی ئێوارانی

شەقامەکانی شارو
تووی مەلیک دەکەم

پۆل پۆل کوڕان و کچی شۆخی شارم دێن و دەچن

دەم بە خەندە دەشنێنەوە

چاوەکانیان بزە دەكەن

ئای ئای ، لەو یادگاری یە خۆشانە

لەو ڕۆژانە ، کە نەورۆز بوو

جەژنی ساڵی کوردی نوێ بوو

باو باوی حەسەن زیرەک بوو

لە گشت سوچی ئەم شارەیا

لە دوکان و بەر سەرایا

ئەم سروودە دەوتراوە

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە

لەو ڕۆژەیا

ئەرز   و ئاسمان  دەنگ  دەداتەوە

بە بەرگی کوردی بە لارو لەنجە

دەھاتن و دەچوون بە نووکی پەنجە

ئاگر بڵێسەی دەگەی یە ئاسمان

پۆل پۆل بۆی دەچوون

گەنجان و لاوان

ھاواریان دەکرد

ئێمە سلێمانین

شاری ھەڵمەتین

شاری قوربانین

ئای ئەو ڕۆژانە قەت لە یاد ناچن

بیرەوەریەکن لە دڵ دەرناچن