چەند وێنەیەکی شنە عادل جەمال عیرفان لەکاتی نمایشتدا
خاتوو شنە جگە لە فاشیۆن وەک شانۆکاری کاری نواندنی کردووە.
یەکەم کچە کوردیش بووە کە ریکلامی بۆ ڕۆنی یاسەمین لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا کردووە لەو دەمەدا لە سینەماکاندا ریکلامەکان هەڵدەواسران. سەرچاوەی وێنەکان: هەڤاڵ رەوف یەحیا
شنه‌ی عادل عیرفان یه‌که‌م کچی کورده که بوو به مودێل له‌سه‌ر ئاستی عیراق له ساڵی 1986 هه‌تا ساڵی 1993و توانی به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتووانه به‌شداری نمایشی جل و به‌رگ بکات له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئینگلته‌را، چین، سه‌نگافوره، هه‌ندێ وڵاتی ئه‌مریکای باشور و ئه‌مریکای باکور.[١]
هه‌روه‌ها وه‌کاله‌تێکی مودێلی ئیسپانی له شاری مه‌درید گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ شنه خان به‌ست له ساڵی 1988 هه‌تا کۆتای 1989
شنه خان ماوه‌یه‌کیش وه‌کو ڕاهێنه‌ری ؛ Cat Walk ؛ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاهێنان به مودێله تازه‌کان بکات کاری کردووه وه‌کو پسپۆڕی ئایرۆبیک.
ئه‌م ژنه به‌هره‌مه‌نده ئێستا له هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ژیانێکی به‌ختیار ئه‌باته سه‌ر.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه ڕۆژنامه‌یکی نه‌مسای گرتویه‌تی و بڵاوی کرده‌وه وه‌کو کارتی جه‌ژنه پیرۆزه‌ی سه‌ری ساڵ.[٢]