حەمەی مەهابادی (خدر رەش ئەحمەدی)
پێداچوونەوی ١٠:٣٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
خدر رەش ئەحمەدی ساڵی 1957 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە. لە ساڵی 1976ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە.
لە 125 فیلم، کورتەفیلم و شانۆدا بەشداری کردووە.
حەمە یەکێک بوو لە ناسراوترین ئەکتەرە کۆمیدییەکان بە تایبەتی لە ناوچەی موکریانی رۆژهەڵاتی کوردستان. لە بەشێک لە فیلمەکانیدا بە ناوی حەمە رۆڵی گێڕاوە و بەو هۆیە زیاتر بەو ناوە دەناسرێت.
لەنێو خەڵکیدا پێیان گوتووە، "حەمەی مەهابادی".
خدر رەش ئەحمەدی، لە ساڵی 2010ـەوە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە وەکو پێشتر توانای قسەکردن و جووڵەی نەمابوو.
ڕۆژی 09-11-2023 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.