وێنەکانی پەیمانی سێ سنوور
نووسینی: حەسەن قازی
له‌وانه‌یه باسی مێژووی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی له دوای خه‌رمانانی 1320ی هه‌تاوی تا پێکهاتن و ڕووخانی کۆماری کوردستان له مەهاباد، به دووپاته و قسه‌ی گوتراو دابندرێ و هه‌بن پێیان وابێ سه‌باره‌ت به چالاکی حیزبی ئازادیی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و کۆماری کوردستان که‌متازۆر شت نووسراوه و ئه‌وه‌ی ده‌بێ باسی لێوه بکرێ و ڕوون بکرێته‌وه تا ئێستا کراوه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆ له مێژووی سیاسی 60 – 70 ساڵی ڕابردوو ورد بێته‌وه بۆی ده‌رده‌که‌وێ له به‌ر هۆکاری جیاواز و یه‌ک له‌وانه دهستوێڕانهگهیشتن به به‌ڵگه‌ی نووسراو، هێندێک شت گوتراوه و نووسراوه و وه‌ک مێژووی ڕاسته‌قینه پیشان دراوه که‌چی به ده‌رکه‌وتنی سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی نوێ ڕوون ده‌بێته‌وه ڕاستی ڕووداو یان به‌سه‌رهاته‌که جۆرێکی دی بووه.
بۆیه به باوه‌ڕی من لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و ئه‌زموونانه هێشتا شیاوی لێکۆڵینه‌وه و له سه‌ر نووسینن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌نه‌د و به‌ڵگه و تێخوێندنه‌وه‌ی ئۆبژێکتیڤ و به دوور له به‌سترانه‌وه‌ی سیاسی و سۆزی عاتیفی یارمه‌تییه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌جی ئێستا و داهاتووی گه‌لی کورد وه‌کوو خه‌ڵکی دی له سه‌ر مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان به‌و جۆره‌ی که بووه ئاگادار بن.
یه‌ک له‌و ڕووداوه مێژوویانه‌ی که تائێستا به شێوه‌ی جۆر به جۆر قسه‌ی لێوه کراوه مه‌سه‌له‌ی "په‌یمانی سێ سنوور"، و ته‌نانه‌ت بوون و نه‌بوونێتی. به ئه‌و په‌ڕی خۆشییه‌وه به بڵاو بوونه‌وه‌ی دووباره‌ی گشت ژماره‌کانی به‌رده‌ستی گۆواری " نیشتمان " بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک، له ئاماده‌کردنی به‌ڕێز عه‌لی که‌ریمی، که له هاوینی ساڵی 2008 له لایه‌ن بنکه‌ی ژین له سڵیمانی بڵاو کراوه‌ته‌وه ، چلۆنایه‌تی دیداری نوێنه‌رانی ژ. ک. و کۆمه‌ڵه‌ی هێوا، له لاپه‌ڕه‌ی 10ی ژماره‌کانی هاوکاتی 7، 8 ، 9، نیشتمان دا بڵاو بووه‌ته‌وه و تا ئه‌و دواییانه پێی نه‌زاندراوه و به له‌به‌ر ڕۆنانی لاپه‌ڕه‌ی 10 له گه‌ڵ ئه‌و باسه‌ی مامۆستا هه‌ژار له " چێشتی مجێو‌ر " دا له‌مه‌ڕ "په‌یمانی سێ سنوور " ی نووسیووه زۆر زانیاری تازه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێ و ئه‌و هه‌ڵه و زانیارییه چڵ‌و نیوه‌چڵ یان هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی له‌وباره‌یه بڵاو کراونه‌ته‌وه به‌ته‌واوی ڕوون ده‌بنه‌وه.
برای به‌ڕێزعه‌لی که‌ریمی سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی دڕاوی نیشتمان ده‌نووسێ : " " نیشتمان" له ژێر چاپ دابوو که له لایه‌ن دڵسۆزێکه‌وه 3 لاپه‌ڕه‌ی " نیشتمانمان بۆ هات ( ڕووبه‌رگێکی تازه و لاپه‌ڕه‌ی 9 و 10 – ده‌کرێ ئه‌و ڕووبه‌رگه به‌رگی ئاخریش بێ.)، ئێمه تا ئێستا به هه‌موو لایه‌ک ده‌مانزانی لاپه‌ڕه‌ی 9 و 10 له " نیشتمان"ی ژماره ( 7 – 8 – 9 ) دیار نییه، واتا هه‌موو ئه‌و کۆپیانه‌ی که تائێستا ده‌ست که‌وتوون و منیش له کتێبی " ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی" دا چاپم کردۆته‌وه، بێ لاپه‌ڕه‌ی 9-10 بووه.
زۆر لێکۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون کرا له لایه‌ن هه‌موو لایه‌که‌وه، به تایبه‌ت کاک ئه‌میر حه‌سه‌نپوور که بۆ یه‌که‌مجار ئه‌و ژمارانه‌ی ده‌ستکه‌وتبوو، که بۆچی ئه‌م دوولاپه‌ڕه‌یه لێ کراونه‌ته‌وه. داستانێک هه‌بوو له‌ملاوئه‌ولا، ده‌بیسترا ئه‌م دوولاپه‌ڕه‌یه بۆیه دیاره نه‌ماوه چونکه لاپه‌ڕه‌ی 10 باسی په‌یمانی سێ سنووری تێدایه و ئه‌م ڕۆژه که قه‌رار بووه " نیشتمان" له مه‌هاباد بڵاو بکرێته‌وه، سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه به‌له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ند شتێک، له‌وانه فشاری باقرۆف بۆ خودموختاری له ناو ئێران و هه‌ر وه‌تر کوردستانی گه‌وره داوا کردن و په‌یوه‌ندی له‌ناو ژ.ک. و پارچه‌کانی تری کوردستان دا و حه‌ساسیه‌تی حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی له تاران، به باشیان زانیوه خه‌به‌ری په‌یمانی سێ سنوور جارێ بڵاو نه‌کرێته‌وه. هه‌رچه‌ند " نیشتمان" له چاپ هاتبووه ده‌ر و ئه‌م خه‌به‌ره‌ش له لاپه‌ڕه‌ی 10 دا له ژێر ناوی " له ناو کۆمه‌ڵه دا" چاپ کرابوو، هیچ چاریان نامێنێ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی لێ بکرێته‌وه و فڕێ بدرێ، که زانراوه لاپه‌ڕه‌ی 9ش له‌گه‌ڵیدا که له‌پشت لاپه‌ڕه‌ی 10 یه ده‌فه‌وتێ _ ئێمه به هه‌موو لایه‌ک تاچه‌ند ڕۆژ لهمهوپێش وه‌ک تێئۆری و داستانێک ئه‌م باسه‌مان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام به خۆشییه‌وه به هیممه‌تی دڵسۆزێک وه‌ڕاست گه‌ڕا.
ئێمه لاپه‌ڕه‌ی 9، 10 مان بۆ په‌یدا بوو ، ئه‌م جۆره‌ی بوو که بیستبوومان لاپه‌ڕه‌ی 10 به ته‌واوی و به ڕوونی باسی په‌یمانی سێ سنووری تێدایه.
په‌یمانی سێ سنوور هێشتا له زۆر لایه‌نه‌وه زۆری داستان بۆ ڕیز کرابوو، له مه‌ڕ چۆنیه‌تی کۆبوونه‌وه‌که و به‌شداران و شوێنی کۆبوونه‌وه‌که، چه‌ندین شتی جیاواز گوتراوه و نووسراوه. به‌ڵام ئیتر ئێستا دوای دیتنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی 10ی " نیشتمان"ی 7 – 8 – 9 شک و گومان بۆهیچ لایه‌ک ناهێڵێته‌وه که به‌ڵێ په‌یمانی سێ سنوور ئه‌وه نییه که تا ئێستا زۆر نووسه‌ر گوتوویانه له نێوان هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، به تایبه‌تی تورکیا و ئێران و عێراق دا به‌سترابێ، به‌ڵکوو ڕاستیی په‌یمانی سێ سنوور ئه‌مه‌یه که " نیشتمان" خۆی به ناوی " هه‌یئه‌تی ئیستیشاریی ئیداره‌ی ناوه‌ندیی ژ. ك. " ه‌وه ئاوای باس ده‌کا"( نیشتمان، بڵاوکهترهوهی بیری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک ئاماده کردنی عه‌لی که‌ریمی، بنکه‌ی ژین، ساڵی 2008 ، لل 16 و 17). دوایه به‌ڕێز که‌ریمی ئه‌و ده‌قه‌ی لاپه‌ڕه‌ی 10ی به ته‌واوی هێناوه‌ته‌وه و له په‌راوێزدا نووسیویه ق ق ق پیاو – 1053، ده‌بێ قاسمی قادری قازی بێت" به‌ر له‌وه‌ی ئێمه‌ش لێره دا لاپه‌ڕه‌ی 10 وه‌کوو خۆی بنووسینه‌وه، پێویسته بگوترێ ، نووسینه‌که‌ی مامۆستا هه‌ژار وێڕای ته‌ئییدی زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆمه‌ڵه له لاپه‌ڕه‌ی10ی گۆرین دا هاتوون، هێندێک زانیاری زیاترمان ده‌داتێ وبه تایبه‌تی ئه‌و داستانه‌ش به ته‌واوی وه دوایه ده‌داته‌وه که " سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه به‌له‌به‌ر چاو گرتنی چه‌ند شتێک، له‌وانه فشاری باقرۆف بۆ خودموختاری له ناو ئێران و هه‌روه‌تر کوردستانی گه‌وره داواکردن و په‌یوه‌ندی له ناو ژ.ک. و پارچه‌کانی تری کوردستان دا و حه‌ساسیه‌تی حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی له تاران، به باشیان زانیوه خه‌به‌ری په‌یمانی سێ سنوور بڵاو نه‌کرێته‌وه".
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی هه‌ژار به پێی نووسراوه‌ی "نیشتمان" یه‌ک له نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه بووه له‌و دیداره‌ی " سێ سنوور" دا و هه‌ر وه‌ها له کاتی گه‌ڵاڵه‌کردنی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی دا به‌هیچ جۆر له ڕێبازی شووره‌وی چ له زه‌مانی ستالین و باقرۆف و چ دوای ئه‌وان نه‌ک هه‌ر نزیک به‌ڵکوو زۆریش دوور بووه ئه‌وه‌ی له سه‌ر هۆی دڕانی لاپه‌ڕه‌ی 9، 10 باسی لێوه ده‌کا ده‌بێ به هێند بگیرێ.
" نیشتمان " ژماره‌ی (7، 8 ، 9) بۆ مانگه‌کانی خاکه‌لێوه، بانه‌مه‌ڕ و جۆزه‌ردانی 1323ی هه‌تاوی له جۆزه‌ردانی ئه‌وساڵه له 38 لاپه‌ڕه دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام له به‌ر لێکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی 9، 10 له " فهرست " ی باسه‌کاندا که له ڕووی ناوه‌وه‌ی به‌رگه‌که‌ی دا چاپ کراوه بۆ "مطلب" ی لاپه‌ڕه‌ی 9 هیچ نه‌نووسراوه و بۆ " مطلب "ی لاپه‌ڕه‌ی 10 ش نووسراوه " دووکچه کورد له ترکیه دا له داری سیاسه‌ت دران" و " نوسه‌ر" یش وه‌ک نیشتمان ناسێندراوه ،و به لێکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی 9و 10 جێگۆڕکێ به لاپه‌ڕه‌کان کراوه. به‌ڵام وه‌ک به‌ڕێز که‌ریمی ڕوونی کردووه‌ته‌وه " مطلب" ی لاپه‌ڕه‌ی 10 که ئێستا که‌وتووه‌ته شوێنی خۆی ئاوا بووه:
" له ناو کومهله دا زور له میژ بوو بریار درابوو کونفرانسیک له نیوان ایمه و کومه‌لی "هیوا" دا بو هاوپرسه‌کی له بابه‌ت هیندیک مسائل ته‌شکیل بدریت. روژی ئه‌م اجتماعه ده‌بوو له لایه‌ن کهمهلی [ کومه‌لی] هیوا مه‌علووم بکریت، هه‌ر که نوینه‌رانی کومه‌لی ناوبراو آماده بوونی خویان به ایمه راگه‌یاند نوینه‌رانی ایمه‌ش ره‌وانه بوون؛ دوای 3 روژ گوفتوگو و مذاکره له سه‌ر اقتراحی نوینه‌رانی ایمه په‌یمانیک به نیوی په‌یمانی " سیه سنوور" له لایه‌ن نوینه‌رانی هه‌ر دوو لا بو زیاد کردنی کوششت و ایجادی پیوهندیکی وسیعی سیاسی امضا کرا.
نوینه‌ره‌کانی کومهلهی هیوا له‌م کونفرانسه دا عبارهت بوون:
1- ع. هووشه‌نگ ئه‌ندامی ژمار 75
2- ع. جانگیر ئه‌ندامی زماره 716
کومهلهی ایمه‌ش له لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامانه :
1- ق.ق.ق. پیاو ئه‌ندامی ژماره 1053 سه‌روکی نوینه‌ران
2- ع. هه‌ژار ئه‌ندامی ژماره 20
3- ع. بیژه‌ن ئه‌ندامی ژماره 2
تهمثیل ده‌کرا؛ م.س. خوینین 1060 رابطی نیوانی ایمه و هیوا بوو تا کونفرانس ته‌شکیل درا کومهله له کوششتی ئه‌م لاوه آزایه هه‌ر وه‌ها له گشت ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م کونفرانسه گرینگه که بی گومان له دوایی دا ده‌بیته فهسلیکی گه‌وره ده میژووی فه‌عالیه‌ت و کوششتی دوو کومهله دا، سوپاس و تشکر ده‌کا.
( په‌یمانی سیه سنوور)
له لایه‌ن هه‌یئه‌تی استشارهی ادارهی ناوه‌ندی ی "ژ.ک" په‌سند کراوه به‌م زووانه ده‌گه‌ل نسخه‌ی په‌سندکراوی ناوچه‌ی (هیوا) مبادله ده‌کریت." هه‌ژار له چێشتی مجێو‌ر، پاریس _ 1997، لاپه‌ڕه‌ی 64 و 65 ) له بن سه‌ردێڕی " مهعموورییهت له ' ژ- ک' دا" به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه باسی په‌یمانی سێ سنوور ده‌کا:
" مانگی جۆزه‌ردان بوو [ ساڵی 1323ی هه‌تاوی ]، دروێنه‌ی جۆ له ده‌وری بۆکان ده‌ستی پێ کردبوو. حیزب [کومهله]ناردی چومه سابڵا‌غ. ده‌گه‌ڵ میرزا قاسمی قادری و زه‌بیحی که ده‌بوینه سێ که‌س، گوتیان ده‌بێ بچنه (دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ) ده‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حیزبی هیوای کوردستانی عێراق گفتوگۆ بکه‌ن و هه‌ر قه‌رارێک ئێوه بیده‌ن ئێمه پێی رازین.
به سواری ترومبێل به‌ره‌و ورمێ که‌وتینه رێ که له‌وێوه فایتون هه‌یه و ده‌مان باته مه‌رگه‌وه‌ڕ. گه‌یشتینه گوندی (بالانیش)، شه‌ڕ و هه‌رایه‌ک بو سه‌گ ساحێبی خۆی نه‌ده‌ناسی. زێڕۆئاغای هه‌رکی و ده‌وڵه‌ت شه‌ڕیان بو.پۆستی ئه‌منیه سوتابو، هه‌شت که‌لاک درێژ کرابون.
هه‌ر وا کورد بون له ورمێوه هه‌ڵاتبون و ده‌هاتن. به په‌له ترومبیلمان به جێ هێشت و بهرهوچیا ره‌وین. چوینه گوندی (کوکێ) که ماڵه زێڕۆی لێ بو.
ویستمان میوانی بین. کابرایه‌کی گه‌رمیانی که کۆنه ئاشنای زه‌بیحی بو له ده‌رگا گێڕاینه‌وه، گوتی: زێڕۆ دوژمنی شێخ عه‌بدوڵای دزه‌یه، له‌وانه‌یه روتتان بکا چونکه ده‌چنه ماڵی ئه‌و.
له‌وێش بێده‌نگ خۆمان ڕزگار کرد و چوینه گوندی ( قاسملو) له دۆڵی قاسملو له بن چیای دمدم که ئێستاش شوێنه‌واری خانی له‌پ زێڕینی لێ دیاره.
شه‌و له ماڵی مسته‌فاغا ناو میوان بووین. کابرا ده‌یه‌ویست روتمان کا، به‌ڵام که زانی ده‌مانچه‌مان پێ یه وازی هێنا. به‌یانی وڵاغمان له سۆفی شێره ناوێک به کرێ گرت و چوینه دۆڵی دزه.
بۆ نیوه‌ڕۆ لای عه‌بدولقادری کوڕی شێخ عه‌بدوڵا له ( گردوان) بوین و ئێواره چوینه ڕه‌شماڵی ماڵی شێخ له دزه.
نوێنه‌رانی هیوا: " شێخ عوبه‌یدیللای زینوێ"، " سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی " که ئه‌فسه‌رێکی عراق بو، " سه‌عیدی کانی مارانی " ناوێکیش که تازه لاوێک و خوارزای شێخ عوبه‌یدیللا بو ده‌گه‌ڵیان هاتبو. چه‌ندین کۆبونه‌وه‌مان پێکه‌وه کرد و له سه‌ر دوازده نوخته پێک هاتین که هه‌ر دوک حیزب پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن و مه‌علومات پێک بگۆڕنه‌وه.جا چونکه له‌و شوێنه‌ی که پێک هاتین بناری (داڵانپه‌ڕ) و لایه‌کی شه‌مزینان و ئه‌م لایه‌ی ئێران بو، ناومان نا : " په‌یمانی سێ سنوور". بڕیار درا هه‌ر دوکمان بێ خۆگرتن هه‌ر که‌سه لای خۆی به‌یانه‌که بڵاو بکاته‌وه.
دوای حه‌وت شه‌و له دزه به ڕێگه‌ی شنۆ دا گه‌ڕاینه‌وه. له شنۆوه به پێ هاتینه نه‌غه‌ده و له نه‌غه‌ده‌وه به سواری ترومبیلێکی سینمایی ئینگلیستان که ده‌هاته سابڵا‌غ هاتینه‌وه. ئێمه ده‌ست به‌جێ نوسخه‌ی به‌یانی خۆمان [ ده‌بێ مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی خه‌به‌ری کۆبوونه‌کان له " نیشتمان " دا بێ _ نووسه‌ری ئه‌م باسه ) له نیشتماندا چاپ کرد. هێشتا بڵاومان نه‌کردبۆوه خه‌به‌ریان داینێ که حیزبی هیوا به‌و پێک هاتنه ڕازی نه‌بوه و چاپی مه‌که‌ن. ڕوپهڕه چاپ کراوه‌که‌ی پێک هاتنه‌که‌مان له گۆڤاره‌که دڕی. خۆش ئه‌وه بو که به‌ندێک له پێکهاتنه‌که‌دا ده‌ڵێ:
" ئه‌گه‌ر ئینگلیس له عێراق به‌شێ بده‌ن به کورد، نابێ کوردی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵاوێرێ، چونکه کوردستان یه‌کپارچه‌یه. بابڵێن ئێمه به‌شی کورد به هه‌ق ده‌زانین و به پێی توانا یاریده‌ی هه‌مو کوردێک ده‌ده‌ین. که ئێمه‌ش ده‌گه‌ڵ ڕووسان هه‌ر ئه‌و حه‌وله ده‌ده‌ین و موکوریان له کوردی تورکیا و عیراق به جیا نازانین".
حیزبی هیوا که به سه‌رۆکایه‌تی مامۆستا ره‌فیق حیلمی بو، له مه‌سله‌حه‌تی نه‌زانیبو که هیچ ناوێک له روس و کوردی ئێران و تورکیه هه‌بێ.
باسی ئه‌و ڕێک که‌وتن نامه مێژووییه تا ئێستا له‌زۆر چاپه‌مه‌نی ناوخۆیی و لاوه‌کی دا کراوه، به‌ڵام سه‌یر له‌وه دایه که ناوی " هه‌ژار" له هه‌مواندا فڕێ دراوه و نوسیویانه : " زه‌بیحی" و " میرزا قاسم " له ئێران و " شێخ عوبێدیللا" و " سه‌ید عه‌زیز " له عێراق و " قازی خدر" ( یان قازی مه‌لا خالید – جاری واش هه‌یه گوتویانه قازی عه‌بدول وه‌هاب) له لایه‌ن کوردی تورکیاوه ئه‌م په‌یمانی سێ سنووره‌یان په‌سند کرد. هومێده‌وارم ئه‌م گۆڕانی ڕاستی یه له ڕووی هیچ غه‌ره‌زێکه‌وه نه‌بوبێ و هه‌ڵه‌یه‌ک بێ له دڵپاکیهوه ڕوی دابێ " به پێی ئه‌و گێڕانه‌وه به وردهڕێشاڵهی نه‌مر هه‌ژار و ڕۆنانی له‌به‌ر ئه‌و باسه‌ی وا کۆمه‌ڵه له لاپه‌ڕه‌ی 10ی ژماره 7-8-9 ی " نیشتمان" دا بڵاوی کردووته‌وه ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌مان به ته‌واوی بۆ ساخ ده‌بێته‌وه.
1- ناوی ته‌واوی ئه‌ندامانی نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد و نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی هیوا له‌و کۆنفڕانسه دا
نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه ژ.ك : قاسمی قادریی قازی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه (ق.ق.ق پیاو _ 1053 ) .
عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی ( ع. بیژه‌ن ئه‌ندامی ژماره 2 )
عهبدهلرهحمانی شه‌ره‌فکه‌ندی مه‌لای بۆر ( ع. هه‌ژار ئه‌ندامی ژماره 20 )
نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی هیوا :
شێخ عوبه‌یدیللای زینوێ واته شێخ عوبه‌یدیلای نه‌خشبه‌ندی ( ع. هووشه‌نگ ئه‌ندامی ژماره
ژماره 75 ، یان ع. جانگیر ئه‌ندامی ژماره 716)
سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی ( گه‌یلانی زاده) ( ع. هووشه‌نگ ئه‌ندامی ژماره 75، یان ع. جانگیر ئه‌ندامی ژماره
716) رابطی نێوان کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. و کۆمه‌ڵه‌ی هیوا تا به‌ستنی ئه‌و په‌یمانه : محه‌مه‌د سه‌عیدی کانی مارانی (م.س. خوێنین 1060)، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هیوا.
وادیاره محه‌مه‌د سه‌عیدی کانی مارانی له ساڵانی دواتریشدا به تایبه‌تی له کاتی پاشه‌کشه‌ی هێزی بارزانی له کوردستانی ئێران ده‌وری ڕابطی له نێوان ئه‌وان و تێکۆشه‌رانی نێوخۆی کوردستانی عێڕاق گێڕابێ.
ئه‌بولحه‌سه‌نی ته‌فره‌شیان له کتێبه‌که‌ی دا " ڕاپه‌ڕینی ئه‌فسه‌رانی خۆراسان" زۆر باسی چاکه‌ی وی و هاتووچووی له عێراقه‌وه بۆ شنۆ ده‌کا. به خۆشییه‌وه به‌هۆی چه‌ند خزمی به‌ڕێزیان له ئوڕووپا و دۆستێک که هاوێنی ڕابردوو چاوی پێی که‌وتووه ئاگادار کرام به‌ڕێزیان هێشتا له ژیان دایه و له شاری هه‌ولێره.
حه‌ق وایه به‌ڕێز که‌ریمی یان هه‌رکه‌سێکی دیکه‌ی هۆگری مێژووی سیاسی کوردستان بیره‌وه‌ری به‌ڕێزیان که ته‌نیا شاهیدی زیندووی " کۆبوونه‌وه‌ی په‌یمانی سێ سنوور"ه ئاسته بکه‌ن.
2- ناوی نهێنی له کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک و کۆمه‌ڵه‌ی هیوا دا هه‌ر نه‌بێ تا کاتی ئه‌و دیداره له جۆزه‌ردانی 1323 دا یه‌ک شێوازی هه‌بووه، واته تیپی یه‌که‌می ناوی ڕاسته‌قینه‌ی پچووک + ناوی نهێنی + ژماره‌ی ئه‌ندامه‌تی
3-په‌یمانه‌که 12 خاڵ بووه.
4- "فشاری باقرۆف و شووره‌وی" هیچ ده‌ورێکیان نه‌بووه له پێش‌گرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ر یان نێوه‌رۆکی ئه‌و " په‌یمانه"، به‌ڵکوو لاپه‌ڕه‌ی 10ی نیشتمان له سه‌ر داوای کۆمه‌ڵه‌ی هیوا لێکراوه‌ته‌وه.
5-ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک هه‌ر وه‌ک هه‌ژار باس ده‌کا و خه‌به‌ری " له‌ناو کۆمه‌ڵه دا " له لاپه‌ڕه 10 ده‌نووسێ " په‌یمانی ( سیه سنوور) له لایه‌ن هه‌یئه‌تی استشارهی ادارهی ناوه‌ندی ی " ژ.ک" په‌سند کراوه به‌م زووانه ده‌گه‌ڵ نسخه‌ی په‌سند کراوی ناوچه‌ی (هیوا) مبادله ده‌کرێ" سه‌ڵاحییه‌تی واژۆ کردن و په‌سند کردنی نێوه‌رۆکی ئه‌و په‌یمانه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی هیوا ئه‌و ئۆتۆریتهیهی نه‌بووه و بۆیه دوای کۆبوونه‌وه‌که داوا له ژ.ک کراوه ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه له " نیشتمان " بدڕێنێ.
6- ئه‌و رێکه‌وتنه دوازده ماده‌ییه بۆیه نێوی " په‌یمانی سێ سنوور " بووه له به‌ر ئه‌وه‌ی له بناری " داڵانپه‌ڕ" ئیمزا کراوه.
7- په‌یمانه‌که وه‌ک زۆر په‌یمان و ڕێکه‌وتنی ناو کوردان له ساڵانی دواتر و تائێستاش به مه‌لۆتکه‌یی سه‌ری ناوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌یمانه‌ی نێوان دوو لایه‌نی چالاکی خه‌باتی کوردایه‌تی له‌و سه‌روبه‌ندی دا، ئه‌گه‌رچی هه‌ر به سهرمقهستهکهی واته " ایجادی پیوهندیکی وسیعی سیاسی " و ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌زانین که هه‌ژار باسی ده‌کا، له مێژووی سیاسی کوردستان دا گرینگی سه‌مبۆلیکی خۆی هه‌ر ده‌پارێزێ.
وه‌ک مامۆستا هه‌ژار ده‌نووسێ زۆر سه‌رچاوه‌ی کوردی و بیانی به چڵ و نیوه‌چڵ باسیان لێوه کردووه، ڕه‌نگه له سه‌رچاوه‌ی ئینگلیسی دا ویلیا‌م ئیگلتنی کوڕ یه‌که‌م که‌س بێ له کتێبه به‌نرخه‌که‌ی " کۆماری کوردی ساڵی 1946 " دا باسی ئه‌و په‌یمانه‌ی کردبێ. زانیاریده‌ره‌کانی ئیگلتن به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م نه‌مران مه‌نافی که‌ریمی و سه‌ید ئه‌حمه‌دی سه‌ید ته‌های شه‌مزینی بوون و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه له خودالێخۆش‌بوو سه‌ید عه‌بدوڵای گه‌یلانیش باسی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی پرسیبێ. به دوای ئیگلتن دا سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ی ناکوردیش وه‌کوو ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌رفه‌ع و کریس کۆچێرا به هێندێک ئه‌ملاو ئه‌ولا ئه‌وه‌یان دووپاته کردووه‌ته‌وه.
تا ئه‌و جێیه‌ی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه بزانم خودالێخۆشبووان کەریمی حیسامی ، فرانسوا حه‌ریری سه‌باره‌ت به په‌یمانی " سێ سنوور" یان نووسیوه و له ساڵی 2007 یشدا که بیره‌وه‌رییه‌کانی خودالێخۆش‌بوو محه‌مه‌دی شاپه‌سندی بڵاو بووه‌وه، هێما به په‌یمانی " سێ سنوور" کراوه. هه‌ر وه‌ها لێکۆله‌ره‌وه‌ی کورد سه‌یید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دیش ئاماژه‌ی به‌و په‌یمانه کردووه.
ئه‌گه‌ر سێ نووسه‌ری یه‌که‌م مابان و زانیبایان دۆزرانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی 10ی ژماره‌ی 7، 8 ، 9 ی نیشتمان چلۆنایه‌تی ئه‌و په‌یمانه ئه‌و جۆره‌ی که بووه روون ده‌کاته‌وه بێ شک پێی ده‌گه‌شانه‌وه، و دۆزینه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی 10 و نووسراوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی مامۆستا هه‌ژار ده‌کرێ یارمه‌تی بکا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌مه‌دیش له چاپی تازه‌ی " نگاهی به تاریخ مهاباد" دا به‌و باسه دا بێته‌وه.[١]
- ↑ سەرچاوە:weneykk.blogspot