بەکرەجۆ

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٥٤، ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

بەکرەجۆ شارەدێیەک بووم سەر بە پارێزگای سلێمانی.لە ئێستادا گەرەکێکە لە گەرەکەکانی شاری سلێمانی

55387.jpg

لە جۆگای بەکرەوە کە پاشتر بووە بە بەکرەجۆگا پاشتر بەکرەجۆ، واتە لە بەکر و جۆگاوە ھاتووە.

بەکرەجۆ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قلیاسان و لە باشوور لەگەڵ گوندی باڵچوغ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کۆسەی چەم و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئەحمەدئاوا، بەکرەجۆ.

مێژوو

کۆچکردوو بەکربەگ یاخود بەکرەسوور، کەیەکێک بووە لەمیرە پێش کۆتاکانی میرنشینی بابان، جۆگاکەی لێداوە لە سەرچنارەوە بە قلیاساندا بۆ بەکرەجۆ، کەپێ دەچێت چەند ساڵێک پێش ساڵی ۱۸٥۰ی زاینی بووبێت، لەبەرئەوەی لەم بەروارەدا میرنشینی بابان کۆتایی ھاتووە و عوسمانیەکان حوکمی ناوچەکەیان کردووە.

مێژووی کێلگەی بەکرجۆ: کۆچکردوو محەمەد ئەمین زەکی بەگ گەورە مێژووناسی کورد، ساڵی ۱۹۳٤ی زاینی کێلگەکەی دامەزراندووە، کەئەوکات وەزیر بووە لە شانشینی عێراق، تاکو بەو زەوی و ئاوە شاری سلێمانی بەخێو بکات، لەبەرئەوەی لەوڵاتی بابان و سۆراندا یەکێک بووە لەچوار بەپیتترین خاک و دەشتەکان بۆ کشتوکاڵ کەئەوانیش دەشتی (شارەزوور، بەکرەجۆ، بیتوێن و ھەولێر)ن.