شەماڵ عەبەڕەش
پێداچوونەوی ٠٧:٢٤، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
لە ساڵی 1955 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە، لە ساڵی 1974 خوێندن بە جێدێڵی و ڕوودەکاتە شاخ.
ساڵی 1976 پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواوکردووە و ساڵی 1977 بووەتە مامۆستای سەرەتایی لە کەناروێ و بۆ ماوەی 6 مانگ پاشان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لە سلێمانی.
ساڵی 1993 کوردستان جێدێڵیت و ڕوو لە هەندەران دەکات.
پاش هەڵوەشاندنەوەی تیپی سۆران ساڵی 1972 دەبیتە ئەندامی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی و لە ساڵی 1975 تا ئێستا ئەندامی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کوردە و لە سلێمانی زۆربەی بەرهەمەکانی لە کۆمەڵە ئەنجامداوە.
ساڵی 2009 لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە بێ ئامادەبوونی خۆی مەدالیای ئاڵتوونی وەک ڕێزلێنان پێ بەخشرا.
بەرهەمەکانی لە هەندەران:
- - ساڵی 1994 کوورتە فیلم بە زمانی کوردی وەرگێڕانی هۆلەندی لە تیڤی RTL4، هۆڵەندی لە دەرهێنانی حسێن سێودین.
- - فیلمی ئەو هەرزەکارەی کە ئێتر نادوێ – لەگەڵ هونەرمەندی ناسراوی هۆڵەندی Ben Sombogard لە ساڵی 1995 لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکەی کورد لەوانە ئەکرەم سلێمان دیمەنەکانی ئەم فیلمە لە وڵاتانی بەلجیکا مەغریب هۆڵەندا وێنەگیرابوون.
- - ساڵی 1996 بەشداری لە کاریکی شانۆیی کرد بۆ منداڵانی پەنابەر لە هۆڵەندا بەناوی -تاجەکەی شازادە
- - ساڵی 1997 وەک یاریدەدەری دەرهێنەر بەشداری لە موزیکەلالێکی (Oparet) ی هۆڵەندی کرد لەگەڵ دەر هێنەری هۆڵەندی (Erik van Waalaijk van Doorn)
- - ساڵی 1998 بە شانۆی دووبارەی داستانێک بەشداری یەکەم فیدستڤاڵی شانۆی کوردی لە تاراوگە کرد لە بەرلین ئەم شانۆیە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی هونەرمەند سیروان ڕەحیم بوو
- - ساڵی 2000 بەشداری لە دووەم فیستڤاڵی شانۆی کوردی لە تاراوگە کرد بە شانۆی پێنج (5) تابلۆ لە ئامادەکردن و دەرهێنانی هونەرمەند شۆڕش قادر بوو هەر لەم فیتسڤاڵە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێ بەخشرا.
- - ساڵی 2001 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە فیلمی سینەمایی 35 میلم ڕۆژانی زەرد ئەم بەرهەمە بەشداری چەندین فیستڤاڵی جیهانی ڕدووە کە بەرهەمێکی ئەڵمانی بوو.
- - ساڵی 2002 ڕۆڵی سەرەکی بینی شانۆی - شەوی زاوایەتی- بە زمانی هۆڵەندی کە لە نووسین Vera Aikens دەرهێنانی هونەرمەندی عەرەب ڕسول السغیر
- هەر لە ساڵی 2002 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە درامای تەلەڤزیۆنی Hallo Holand کە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند ئەکرەم سلێمان بوو.
- - لە ساڵی 2004 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە درامای تەلەڤزیۆنی (نامۆیی) کە لەنووسین دەرهنانی هونەرمەند شۆڕش قادر بوو.
- - هەر لە هەمان ساڵدا 2004 بە ڕۆڵی سەرەکی بەشداری لە فیلمی دەریایەک لە بیرەوەریم-یکرد کە لەنووسین و دەرهێنانی هونەرمەند کامەران ڕەئوف بوو.
- -ساڵی 2005 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە کوورتە فیلمی Gekleurde Ijs بە زمانی هۆڵەندی بۆ Art Universaty لە دەرهێنانی هونەرمەند ئاکۆ سیرینی بوو
- - ساڵی 2006 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە شانۆی De Herineringen بە زمانی هۆڵەندی ئەم شانۆیە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند کامەران ڕەئوف و وەرگێڕانی بۆ هۆڵەندی شەماڵی عەبەڕەش پێداچوونەوەی زمان Tom Theo Smit
- - ساڵی 2006 بەشداری لە زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی بە زمانی ئینگلیزی بە ناوی – Casualtym- لە دەرهێنانی هونەرمەندی بەریتانی Ben Morris
- - هەر لە ساڵی 2006 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە کوورتە فیلمی (دڵشاد) کە لەنووسین و دەرهێنانی ئاکۆ سیرینی بۆ Art Universaty بوو لە Utrecht
- - ساڵی 2007 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە 8 ئەڵقەی زنجیرە درامای Nederlands aan het werk بە زمانی هۆڵەندی کە لە دەرهێنانی هونەرمەندی هۆڵەندی (Ruben Bults)
- - هەر لە هەمان ساڵدا ڕۆڵی سەرەکی بینی لە شانۆی (دەرگە) بە زمانی کوردی ئەم شانۆیە لە نووسینی نووسەری ناوداری حەرەب (یوسف السغیر) و وەرگێڕان بۆ کوردی جەمال خەمباری شاعیر، وە وەرگێڕانی بۆ هۆڵەندی هونەرمەند شەماڵی عەبەڕیش بوو
- - ساڵانی 2008 و سەرەتای 2009 ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە 5ئەڵقەی زنجیرە درامای منداڵان بە زمانی هۆڵەندی بۆ کۆمپانیای Ooit لە نووسین و دەرهێنانی ئەکرەم سولێمان کە ئێستا لە هۆڵەندا نمایش دەکرێت.
- لە دوای نیشتەجێبوونی لە بەریتانیا بەشداریکردووە لە ڕێکخستن و سەرپەریشتیکردنی فیستڤاڵی مۆنۆدرامای کوردی لەلەندەن لە هەمانسالیشدا زنجیرە درامای Guardians of the Museum' ڕۆڵی بینیوە کە درامایەکی نوێی کە ناڵی BBC1.