ئەحمەد زەردەشت
پێداچوونەوی ١٠:٥٦، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
محەمەد مستەفا حەمەبۆر ئەحمەد زەردەشت لە ساڵی 1952 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
ساڵی 1977 بەکالۆریۆسی لە کارگێری و ژمێریاری بەدەستهێناوە.
هەروەها لە ساڵی 1988 بەکالۆریۆسی هێناوە لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان بەشی شێوەکاری.
بەرهەمە چاپکراوەکانی
- 1 کاوە و نەورۆز ئەفسانە و بیری نوێ 1999 لێکۆڵینەوە.
- 2 بە هاوبەشی ماموستا عەبدولڕەزاق بێمار وەرگێڕانی پەرتووکی (النصیریون ام العلویون) ی (شێخ عەبدولحەسەن عەسکری) 1998
- 3 گوڵزاری سروود 2000
- 4 داڕشتنەوە و پێداچوونەوەی پەرتووکی (الحرکة القومیة الکردیة 1880-1939)
- 5 بیست نامیلکەی کوورتە چیرۆکی منداڵان بەوێنەوە وەرگێڕان لە عەرەبییەوە لە لەلایەن (دار البراق) وە بڵاوکراوەتەوە.
- 6 تێپەڕین بەناو ئاگردا وەرگێڕان لە عەرەبییەوە/ نووسینی شاهۆ کۆران.
- 7 تەختە ڕەشی پیتەکان، نامیلکەیەکی فێرکارییە لەلایەن (دار البرق) ەوە چاپکراوە.
- 8 دە نامیلکەی چیرۆکی وێنەدار بۆ منداڵان وەرگێڕان لە عەرەبییەوە لەلایەن (دار البراق) ەوە چاپکراوە.