دانپێدانانی چەند سیخووڕێکی میت لە ڕۆژئاوای کوردستان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٥:٠٧، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
دانپێدانان-سیخوڕ-750x430.jpg

ئەو سیخوڕانەی پاراستن و میتی تورک کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەستگیرکراون، لە بەشی یەکەمی بەرنامەی دەستی تاریک لە ڕووناهی تیڤی دان بە چەندین کاری تیرۆریستی و کردەوەی قێزەوندا دەنێن.

هەموو زانیارییەکان لە دادپێدانانی ئەو سیخوڕانەوە وەرگیراون کە لە ئێستادا لە دەستی هێزەکانی ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادان و لە بەشی یەکەمی بەرنامەی “دەستی تاریک”ـدا لەسەر دانپێدانانەکانی چوار کەس بە ناوەکانی عەلی محەمەد محمود، محمەد ڕەجەب حسێن، ئورهان ڕزوان حسن و بورها ڕزوان حسن کە بوون بە سیخوڕ و نێردراون بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کاری سیخوڕییان کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو سیخوڕانە لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەستگیرکراون، ئەم سیخوڕانە کە لە دەوروبەری ناوەندەکانی ئەنەکەسەن لە ڕۆژئاوای کوردستان، زانیاریی دەربارەی دامەزراوەکان، کەسایەتی و هێزە سەربازییەکانی هەرێمەکە دەدەن بە پاراستن و میت، ئەو جێگایانەی ئەمانە دیاری دەکەن دەکرێنە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

لە هەموو دانپێدانانی سیخوڕەکاندا باس لەوە کراوە کە ناوەندێکی پاراستن لە سێمێلی سەربە دهۆک هەیە، کە لەژێر ناوی لێکۆڵینەوەدا کەسانێک کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتوون بۆ باشووری کوردستان دەهێندرێنە ئەم ناوەندە و لە ڕێگەی پارە، ماددە هۆشبەرەکان، هەڕەشە و دەستدرێژیکردنەوە دەیانکەن بە سیخوڕ، ئەندامانی پاراستن و میت لە لێپرسینەوەکاندا ئامادەن و سیخوڕێتییان لەسەر دەسەپێنن.

دوای ئەوەی ئەم کەسانە ناچار بە سیخوڕییکردن دەکرێن، دوای ١٥ تا ٢٠ ڕۆژ پەروەردەکردن، لە کارە پیسەکانی خۆیاندا بەکاریان دەهێنن، کەسانی سیخوڕ لە ڕێگەی تەلەفون و ئینتەرنێتەوە زانیاریی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەدەن بە پاراستن و میت، هەروەها کامپینەکانی ڕەشکردنی ئەنەکەسە لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەبن، پاراستن و میت دوای ئەوەی لە سیخوڕبوونی ئەو کەسانە دڵنیادەبنەوە، دەیانرێنە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ کارە پیسەکانی خۆیان بەکارییان دەهێنن.

کەسی سەرەکی ناو ئەم تۆڕە سخوڕییە عەلی محەمەد مەحمودە کە ماوەیەک لە شەهبا لەناو هێزە سەربازییەکاندا بووە، دواتر ڕۆیشتووەتە باشووی کوردستان، ماوەیەکیش لە عەفرینی داگیرکراودا لە ناوچەتەکاندا بووە، دوای ئەوەی پێ دەنێتە باشووری کوردستان پەلکێشی ناوەندی سێمێلی دەکەن و دەیکەن بە سیخوڕ.

لە دانپێدانەکاندیدا ئەوە دەخاتەڕوو کە جاری یەکەم بۆ ماوەی ٢٩ ڕۆژ لە ناوەندی سێمێل ماوەتەوە و ناو و شوێنە سەربازییەکانی شەهبای داوە بە پاراستن و میت، دوای ئەوەی جارێکی دیکە دەیهێننەوە بۆ ناوەندی سێمێل بۆ ماوەی ١٨ ڕۆژ پەروەردە وەرگرتن دووبارە دەینێرننەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

هەروەها هەریەکە لە سیخوڕەکان بورهان و ئۆرهان ڕدوان حەسەن که برای یەکن و خەڵکی قامیشلۆن، له ناو هێزی سەربازیی ڕۆژئاوادا جێگەیان گرتووە، بەڵام مامیان بەناوی محەمەد خێر کە پێشمەرگەی ڕۆژە ئەوان بەڕێکخستن دەکات و دەیاننێرێتە باشووری کوردستان و دەبن بە سیخوڕ، هەروەها ئەو مامەیان چەندین برازای دیکەی هێناوەتە ناو ڕیزەکانی چەکدارانی ڕۆژ لە باشووری کوردستان.

بورهان و ئۆرهان ئاماژە بەوەدەکەن، کە لە ناوەندی سێمێل، کامپی بەردەڕەش و دۆمیز ماونتەوە و کاری سیخوڕییان کردووە و هەموو زانیارییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان داوە بە میت و پاراستن.

هەروەها بە گوێرەی دانپێدانانی محمەد ڕەجەب حسێنی سیخوڕ و ئەو وێنانەی کە دەست کەوتوون، بورهان و ئۆرهان زۆر کاری مادەی هۆشبەر و کوشتن و دەستدرێژیی ڕەگەزییان لەم کامپانەدا کردووە، میت و پاراستن چەندین کاری قێزەونیان پێئەنجام دەدەن دواتر ڕەوانەیان دەکەن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەو سیخوڕە کە ناوی محمد ڕەجەب حسێنە خەڵکی عەفرینە و لە هێزی سەربازیی ڕۆژئاوادا بووە و هەموو زانیارییە سەربازییەکان دەزانێت و دوای ئەوەی کە دەکەوێتە دەست پاراستن؛ شوێن، تونێل، ڕێگا و ناوی سەربازیی دەدات بە میت و پاراستن، هەروەها دوای ئەوەی ئەو سیخوڕانە دەچنە ڕۆژئاوای کوردستان، داوایان لێدەکەن کە ناو، شوێن و ژمارەی هێزە سەربازییەکانیان پێبڵێن و GPS بخەنە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانەوە، مین لە جێگا و ئۆتۆمبێلەکاندا دابنێن و هێرشی سەربازیی ئەنجامبدەن، هەروەها کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی بتەقێننەوە و لە ناوشاردا ئاڵۆزیی دروست بکەن.

هەر بەپێی دانپێدانانەکانیان، پەیوەندی لەگەڵ سیخوڕانی ناوچە داگیرکراوەکاندا دروست دەکەن و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ناوچە داگیرکراوەکان بەو سیخوڕانە دەدۆزنەوە، وە ئەوکاتەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆردوومانی جێگایەک دەکەن ئەوان بچن و زانیاریی وەربگرن و وێنەیان بۆ بنێرن.

لە دانپێدانانەکانیاندا سیخوڕەکان باس لەوەدەکەن، پاراستین و میت ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سیخوڕیی لەسەر هێڵی عەفرین-شەهبا ئەنجام دەدەن، بەرپرسانی پاراستن پێیان وتوون کە لە عەفرین کارێکی زۆریان هەیە و دەتوانن لەوێ کار بدەن بە خێزانەکانیان، کاتێکیش تووشی کێشە بوون دەتوانن ڕابکەن بۆ عەفرین و سەرێکانی و ڕزگاریان ببێت.

ئەم چوار سیخوڕە باس لە چەندین کردەوەی سیخوڕیی دەکەن، بەڵام پیلانی سەرەکییان ئەوە بووە کە دوای چوونە ناو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاری سیخوڕییەکەیان بەرەو ئاستێکی تر ببەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا پیلانەکانیان جێبەجێ بکەن و زیانی زیاتر بە خەڵکی ناوچەکە بگەیەنن.

زانیاریی و دانپێدانانەکانی ئەو چوار سیخوڕە، تەنها بەشی یەکەمی بەرنامەی “دەستی تاریک” بوو، بەرنامەکە هەموو سێشەممەیەک کاتژمێر ١٠:٠٠ـی شەو پەخش دەکرێت و لە هەر ئەڵقەیەکدا کۆمەڵێک دانپێدانانی سیخوڕانی تر و زانیاریی نوێ سەبارەت بە کارە گڵاوەکانی میت و پاراستن و ئەنەکەسە پەخش دەکات.[١]

  1. سەرچاوە:rojnews