گەڕەکی خەبات

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٤٨، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
364411.jpg

گەڕەکی خەبات، یەکێکە لە گەڕەکە دێرینەکانی شاری سلێمانی و دەکەوێتە باشوری ئەو شارەوەو نزیک پارکی وڵوبەو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودە و شەقامی سەرەکییە. گەڕەکەکانی چوار دەوری بریتین لە (حاجیاوا - سەرشەقام - سەرکارێز - زمناکۆ). گەڕەکی خەبات ژمارەیەکی زۆر دانیشتووی تێدایەو بەوە ناسراون کە کەسانی دڵسۆزو نیشتمان پەروەرو دیندارن و ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ لەگەڵ ئەمانەشدا چەند ھونەرمەندێکی مییللی ھەیە. گەڕەکی خەبات پێک دێت لە زیاتر لە 34 کۆڵان و کۆمەڵیک شوێنی گرنگ و قوتابخانەی تێدایە لەوانەش:

باخچەی ساوایانی ناز: تاکە باخچەی ساوایانە لە سنوری ئەو گەڕەکەو گەڕەکەکانی چواردەوری.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی (دلێران - قەندیل-
  • سەرشەقام - یانزەی ئازار - ڕێزە - خەبات - شەونم - مەشخەڵان)
  • قوتابخانەی ئامادەیی (تافانی کچان - خەباتی کوڕان-بۆکانی کوڕان)
  • مزگەوت (بێخود - حاجی حەسەن - چاڵەکە)
  • نەخۆشخانە (خەبات ١ - خەبات 2)[١]
  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا