عەزیز فەقێ یوسف (عەزیز یەک چاو)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لەساڵی (1926) لەشاری هەولێر لەدایکبووە.

3014.jpg

ساڵی (1955) روویکردۆتە ناوچەی باڵەکایەتی و لەشارۆچکەی گەلاڵە نیشتەجێدەبێت.

هەروەک رزگار-ی کوڕی کۆچکردوو بۆ کوردستانی نوێ وتی: کاتی خۆی باوکم لەهەولێر کچێکی خۆشدەویست، لەو کاتەدا کێشەی بۆ دروست دەبێت و شاری هەولێر بەجێدەهێڵێت و روویکردۆتە ناوچەی باڵەکاێیەتی، وتیشی: باوکم خاوەنی چوار ژنە کە (32) منداڵی دوای خۆی جێهێشت (20 کوڕو 12کچ)ین و ئێستاش خاوەنی (299) نەوەیە کە (205) کوڕو (94) یان کچن.

ئەو پیاوەی خاوەنی زۆرترین منداڵ و نەوە بوو لەدەڤەری سۆران و باڵەکایەتی، شەوی (14-12-2009)، بەنەخۆشی کۆچی دوایکرد.

عەزیز فەقێ جگە لەوەی بەکەسایەتییەکی بەرچاوی سنوورەکە ئەژمار دەکرێت.

هەروەها بەیەکەم شۆفێری ئۆتۆمبێل لەسنوری باڵەکایەتی دادەنرێت، بۆ یەکەمجار لەسەرەتایی ساڵی چلەکاندا ئۆتۆمبێلی هێناوەتە ناحیەی گەلاڵەو باڵەکایەتی کە ئەو ئۆتۆمبێلە لەتەختەدار دروستکرابوو کە جۆری (پەست) بووە، بە کۆچی دوایشی مام عەزیز پرسەی لەهەولێرو سۆران بۆ داندرا.

ناوی هەندێک لە کورەکانی سەباح، سەلاح جەمال ، کەمال ، جەلال ، خەلیل ، جەلیل ، رزگار ، جانگیر ، سەردار ، سەرباز ، دلشاد ، بەختیار ، دڵدار ، نیاز ، هێرش ، هێمن ، هەڵمەت ، سەنگەر ، سەرهەنگ هددد

مام عزیز لە بنەماڵەیەکی ئاینی گەورە بووە خاوەنی 3 برا و 6 خوشک بوون لە کاتی لاوی روو دەکاتە باڵەکایەتی بە شوفێری بژێوی ژیانی پەیدا کردووە ئوتۆمبێلیکی یەست هەبووە لەگەڵ حەسەن ئۆپل و کەریم حەشاش هەندێک شۆفێری تر کە بەپەنجەی دەست ئەژمێردران ئەوان شۆفێری نێوان رواندز چۆمان گەڵاڵە بوون.

هەرگیز چەکی خیانەتی هەڵنەگرتووە لە 23.03.1981 برایەکی بە ناوی تەها دەستگیر ئەکرێ بەداخەوە لە هەمان ساڵدا لە سێدارە ئەدرێ کە تەرمەکەی دەهێنەوە رژێم رێگا نادا پرسەی بۆ دابندرێ.