تیپی مۆسیقای مەولەوی
پێداچوونەوی ٠٦:١٨، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (Manu پەڕەی تیپی مۆسیقای مەولەوی کۆنی گواستەوە بۆ تیپی مۆسیقای مەولەوی: هەڵەی تایب)
تیپی مۆسیقای مەولەوی کۆن گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٤٨ لە سلێمانی بە سەرپەرەشتی قادر دیلان دامەزرا.
سەرەتا ناوی دیلان بوو و دواتر لە ساڵی ١٩٥٢ بە ناوی شاعیری کورد مەولەوی کرا.
ئەم تیپە بە یەکەمین تیپی مۆسیقای کوردی دەناسرێ کە ئەندام و دامەزراوەی فەرمی ھەبووبێ، ھەروەھا بە دووەمین تیپی مۆسیقا لە ئاستی عێراقدا پێناسە دەکرێ.
ئەم تیپە تا نەورۆزی ساڵی ١٩٦٣ بەردەوام چالاک بوو.
ئەندامان و دەستەی دامەزرێنەران:
- قادر دیلان
- بەھجەت ڕەشید سەعاتچی
- حاتەمەڕەش
- ولیەم یوحەننا
- نەجاتی عەبدە
- ھادی عەنبەر
- سەردار ڕەمزی فەتاح
- قالە عەروس
- ئومید مەدحەت موبارەک
- حازم حەداد
- نووری بەدەوی
- ساجید ڕەشەفیق
- حەمە فەرەج
بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:
- ڕەشۆڵ
- حەمەساڵح دیلان
- حەمەی بەکر
- باکووری
- شەماڵ سائیب
- قادر حاجی حسێن
- عەلی مەردان
- محەمەد ماملێ
- سێوە
- ئیبراهیم محەممەد
- ڕەفیق چالاک
- عومەر ڕەزا
- فەرەج حاجی ڕەشید
- عوسمان سابوونچی
- خلیل سدیقی
- بەختیار عەبدوڵڕەحمان