تیپی مۆسیقای سلێمانی
پێداچوونەوی ٠٦:١٩، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
تیپی مۆسیقای سلێمانی گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو.
لە ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن دەستەیەک لە ھونەرمەندانی شاری سلێمانی دامەزرا.
بە فەرمی ناساندن و وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی دواکەوت بۆ ساڵی ١٩٧٣.
ئەندامەکان پێشتر بە شێوەی جیاجیا لە ھەندێک لە گرووپە مۆسیقاکانی تر وەکوو (ھیوا) و (خۆشی و بەختیاری) چالاک بوون.
لە ڕادیۆ بەغدا بەرھەمیان تۆمار کردبوو کە دواتر ھەڵکەوتی پێشکەش کردنی چەند گۆرانی لە ھۆڵی سانەوی سلێمانی دەبێتە ھەوێنی دروست بوونی ئەم تیپە.
ساڵی ١٩٦٩ لەگەڵ ھونەرمەندانی شانۆ تێکەڵ دەبن و تیپی (نواندن و مۆسیقای سلێمانی) دەست بەکار دەکا و ساڵێک بەردەوام دەبێت.
وێڕای دژواری لە کارکردنی ھونەریی لەساڵانی تازە دامەزراندنیدا، بەڵام تیپی مۆسیقای سلێمانی ڕۆڵی ھەبووە لە پاراستن و بەردەوامیدان بەشوناس و مۆسیقای کوردی.