داڕێژە:ههڵبژاردهی حەوتەم
مێژووی کارگێری گوندی حەفتاچەشمە
نووسینی: پشتیوان ئەکبەر حەفتاچەشمەیی
حەفتاچەشمە گوندێکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری کەرکوک بە دووری (50)کم، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە ناحیەی قەرەحەسەن (لەیلان)ە، ئەم گوندە مێژوویەکی دێرینی هەیە بە هۆی بوونی چەندین تەپە وگۆڕستانی کۆن کە لە بیرەوەری دانیشتوانی ئێستای ئەم گوندەدا نیە وەک گۆڕستانی زەوی دەروێش وگۆڕستانی ئیمام شەریف وگردی گاور، بەڵام بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی نووسین وپشکنینی شوێنەواری مێژووی گوندەکە دیار نیە، تیرە وبنەماڵەکانی کە لە ئێستادا بە حەفتاچەشمەیی ناسراون ودانیشتووی ڕەسەنی ئەم گوندەن مێژوویان بە پێ ژمارەی پشتەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم.
ئەو تیرە وبنەماڵانەی نیشتەجێ ئەم گوندەن ئەمانەن:
تیرەی ڕەحمان پەپوو، تیرەی حوسێن ناینە، تیرەی کاکەڕەش، بنەماڵەی ئەحمەد سەلمە، تیرەی سۆفی قادر مەولان، بنەماڵەی شکور، بنەماڵەی شێخ ساڵح، سەید حوسێن محەمەد وئەحمەد ڕەعنە، کەریم زەکێ، سەید محێدین وکەسانی تر. شێوازی بەڕێوەبردنی گوندی حەفتاچەشمە جیاواز بووە لەگەڵ شێوازی بەڕێوەبردنی گوندەکانی ناوچەکەو کوردستانیش، چونکە زۆرینەی گوندەکانی کوردستان لە لایەن ئاغایەک یان شێخێک ویان بەگێک ویان کوێخایەک سەرپەرشتی ئەکرا وبەڕێوە دەبرا، بەڵام حەفتاچەشمەییەکان هەر بنەماڵەیەک لە بنەماڵەکانی پیاوماقوڵ وڕیش سپی خۆی هەبووە نویێنەرایەتی دەکرد بەرامبەر بە کاروباری دەرەوەو وناوخۆی گوندەکە،