داڕێژە:ههڵبژاردهی حەوتەم
خولە پیزە (مەحمود محەمەد ئەمین)
خولە پیزە وەک باس دەکرێت لە بنە رەتدا خەڵکی گوندی (چەمیاڵە) بووە لە سنووری شارباژێر نزیک گوندی نۆڕک و دەورو بەری وڵیاوا.
لە خێزانکی هەژارو دەست کورت بوون و ژیانێکی کوللە مەرگیان بە سەر بردووەو بە کشت و کاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریک بوون.
بەو جۆرەش وازیان لێ نەهێناوە کە بە هۆی مردنی باوکیەوە ئەرکی بەخێو کردنی خێزانەکەیانی لە ئەستۆدا بووە.
کاتێک مەفرەزەی پۆلیس لە چوارتاوە دەچن بۆ گرتنی بە هۆی دوا کەوتنی خزمەتی سەربازیی بۆ رژێمێک کە پەیوەندی بە کوردەوە نەبووە، خۆی دەشارێتەوە لە ماڵەکەیان و دایکییشی کەناوی پیزەیە بە قورئانێکەوە دەچێتە پێشوازی پۆلیسەکان و داوایان لێ دەکات واز لە خولەی کوڕی بهێنن و نەیگرن بە سەرباز چونکە کەسیان نیە بە خێویان بکات. پۆلیسەکانیش زۆر بێ رێزی پێ دەکەن و پاڵی پێوە دەنێن و قورئانەکەی لە دەست دەپەڕێت.
کاتێک خولە پیزە ئەو بێ رێزیە دەبینێت کە بەرامبەر بە دیکی و قورئانەکە کراوە خۆی پێ ناگیرێت بەو تفەنگە کۆنەی کە هەیان بووە کە ئەوسا زۆرتر تفەنگی (ماهێڕ) و (سێ تیر) و (یانزە تیر) بووەو لە شوێنی خۆ حەشار دانەکەیەوە تەقە لە پۆلیسەکان دەکات و سەردەستەکەیان کە ئازاری دایکی دابوو بە ناوی (حەمە ئەمین بانی شاری) دەکوژرێت و ئەوانی تریش وەک کۆمەڵەی گزگل لە ترسا رادەکەن و خولە پیزەش قاچاغ دەبێت و دەچێتە شاخ و هەمیشە کۆمەڵێک خەڵکی ئازای لەگەڵ بووە کەناو بەناو کەم و زیادیان کردووە.