داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی هەشتەم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئاژەڵەکانی ناوچەی سەقز

305833Image1.jpg

ناوچەی سەقز به هۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی تایبەت به خویەوه و له هەمان کاتدا ڕووبەری زۆر و بەربڵاو و شاخاوی بوونی و هەروەها به هۆی ئەوەی که چەندین چەم وسەرچاوەی ئاوی گەورەی کوردستان و هەزاران کانی و ڕووبای گەوره و بچووکی تێدا هەڵکەوتوه، بووەته هۆکاری ئەوەی دەیان ئاژەڵ و گیان لەبەری تایبەتی و دەگمەن لەم ناوچەدا بوونیان هەبێت که ناوەندی هەواڵنێری سەقز لێرەدا هەوڵ ئەدات گرینگترین ئاژەڵەکانی ناوچەی سەقزتان پێ بناسێنێت.

ورچ

ئاژەڵ‌‌ یەکێک له ئاژەڵه کێوی ناوچەی سەقز ورچه، که به تایبەتی له سەرشیو و گەورک، له چاو باقی ناوچەکان زیاتره و له نێو ئەشکەوت و بناری کێو و ناوچە شاخاویەکانی سەقز ورچ به زۆری بوونی هەیه و ئەم ئاژەڵه تەنانەت له چیرۆک و ئەفسانەکانی دانیشتوانی ناوچەی سەقزدا له دێر زەمانەوه تا ئێستا ڕەنگی داوەتەوه و له سەر ئەم ئاژەڵه سامناکه دەیان گۆرانی فلکلۆر و چیرۆکی خۆش تۆمار کراوه.

ورچەکانی ناوچەی سەقز له کاتی شەڕ و یاری کردندا له سەر پێ دەوستن و بەرزترینیان که تا ئێستا بینراوه، پتر له 3 میتر و نیو بوه. قورسایی ورچەکانی سەقز له نێوان 100 تا 250 کیلۆیه و ئەم ئاژەڵه پێش ئەوەی بچێته خەوی زستانی، زۆرترین کێشی هەیه، چونکا دەبێ بڕێکی زۆر چەوری و بەز بۆ خەوی زستانی له لەشیدا کۆ کاتەوه. ورچەکانی ناوچەی سەقز زۆرتر به تەنها دەژین و کەمتر ڕوویداوه که کەسێک ئەوان به کۆ لەم ناوچەدا ببینێت و ئەگەریش پێکەوه


درێژەی بابەت