دیار غەریب
پێداچوونەوی ٠٨:١٣، ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
ساڵی 1973 لە گوندی سێوسێنانی ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە.
کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواو کردووە. لەدوای راپەڕینەوە بەشداریی خەباتی رێکخراوەیی و نەتەوەیی بووە.
لە دامەزراندنی پ.چ.د.کە وە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بووەو لەکۆنگرەی چوارەمی پ.چ.د.کدا لەساڵی 2008 بەسەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.
هەڤاڵ دیار غریب ناسراوە بە هەڵمەت لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لە 05-07-2019 لە بناری قەندیل بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن و چوونە کاروانی شەهیدانەوە.
بەپێی هەندێک سەرچاوە ناوبراو پێشتر شەهید بووە و لەم رێکەوتەدا گیان لەدەستدانی راگەیەندراوە.